پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ناوى ١١ شارۆمه‌‌‌ندى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراو له‌‌‌ مه‌‌‌هاباد__ که‌‌‌میی ئاوی زه‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ‌و نابووتیی ماکۆ، قه‌‌‌ره‌‌‌زیائه‌‌‌دین و پولده‌‌‌شت__ شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت، ناردنى چه‌‌‌ک و چۆڵى رژێم بۆ سوریه‌‌‌ و تاله‌‌‌بان__ پشتراست کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى حوکمى ئیعدامى ٢ که‌‌‌س له‌‌‌ تاوانبارانى مزگه‌‌‌وتى جامێعى زاهێدان__ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى سێ که‌‌‌س له‌‌‌ ده‌‌‌ست و په‌‌‌یوه‌‌‌نده‌‌‌کانى رژێم له‌‌‌ فرۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ى قاهێره‌‌‌__ ٤٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى توانایى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى ولات له‌‌‌ناوچووه‌‌‌__ یه‌‌‌ک کیلۆ له‌‌‌ هه‌‌‌ر دوو کیلۆ تریاکى به‌‌‌کارهێنراوى دۆنیا له‌‌‌ ئێران به‌‌‌کار دێت

ناوى ١١ شارۆمه‌‌‌ندى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراو له‌‌‌ مه‌‌‌هابادخه‌‌‌باتمێدیا: به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، چه‌‌‌ند شارۆمه‌‌‌ندى خه‌‌‌ڵکى مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى دیاکۆ خه‌‌‌یات، شاهۆ حسینى، جه‌‌‌ماڵ قادرنژاد، شه‌‌‌مزین ئه‌‌‌حمه‌‌‌دنژاد، یه‌‌‌عقوب خزرى، مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د ئه‌‌‌مین سه‌‌‌لیمى، شاهۆ په‌‌‌رته‌‌‌وى، ئۆمید قادرى ئه‌‌‌قده‌‌‌م، خه‌‌‌لیل زیبایى، مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د سوارکار و ئه‌‌‌سعه‌‌‌د سلێمان نژاد له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران. ده‌‌‌وترێ به‌‌‌ دواى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى ئه‌‌‌م که‌‌‌سانه‌‌‌، مالى چه‌‌‌ند که‌‌‌سێکیان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ پشکێنراوه‌‌‌ و تا ئێستا هیچ زانیاریێک له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌زگاى قه‌‌‌زایى رژێمه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ هۆى گیرانى ئه‌‌‌م که‌‌‌سانه‌‌‌ بلاو نه‌‌‌بۆته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌لام ده‌‌‌وترێ تۆمه‌‌‌تى چه‌‌‌ند که‌‌‌سیان ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌.که‌‌‌میی ئاوی زه‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ‌و نابووتیی ماکۆ، قه‌‌‌ره‌‌‌زیائه‌‌‌دین و پولده‌‌‌شتساڵانێکی زۆره‌‌‌ زه‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ رۆژ له‌‌‌ دوای رۆژ به‌‌‌ره‌‌‌و مه‌‌‌رگی یه‌‌‌کجاره‌‌‌کی ده‌‌‌ر٠وات و ناوه‌‌‌نده‌‌‌ به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌کان که‌‌‌ خۆیان پێکهێنه‌‌‌ری ئه‌‌‌و دۆخه‌‌‌ن، ئێستا ده‌‌‌یانه‌‌‌وێ‌به‌‌‌ پچر٠انی ئاوی رووباره‌‌‌کانی سێ‌شاری ماکۆ، پولده‌‌‌شت و قه‌‌‌ره‌‌‌زیائه‌‌‌دین، ئاوی ئه‌‌‌و زه‌‌‌ریاچه‌‌‌یه‌‌‌ دابین بکه‌‌‌ن. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئێران پاش هێنانه‌‌‌ ئارای چه‌‌‌ندین گه‌‌‌ڵاڵه‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی چاره‌‌‌سه‌‌‌ریی که‌‌‌میی ئاوی زه‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ‌له‌‌‌ رێگای گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاو بۆ ئه‌‌‌و زه‌‌‌ریاچه‌‌‌یه‌‌‌، ئێستا ده‌‌‌یهه‌‌‌وێ‌بۆ دابین کردنی ئه‌‌‌و ئاوه‌‌‌ له‌‌‌ رێگای کاناڵێکه‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌واوی ئاوی رووباره‌‌‌کانی سێ‌شاری ماکۆ، پولده‌‌‌شت و قه‌‌‌ره‌‌‌زیائه‌‌‌دین بکێشێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ زه‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ‌که‌‌‌ ئه‌‌‌و سێ‌شاره‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌میی ئاو به‌‌‌ره‌‌‌ور٠وو ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌. لێپرسراوانی حکوومه‌‌‌ت له‌‌‌ ورمێ‌به‌‌‌ بێ له‌‌‌به‌‌‌رچاو گرتنی رای کارناسانی ده‌‌‌ره‌‌‌کی دیسان ده‌‌‌یانهه‌‌‌وێ‌کارساتێکی دیکه‌‌‌ی ژینگه‌‌‌یی و سروشتی بخوڵقێنن که‌‌‌ ئه‌‌‌م جاره‌‌‌یان له‌‌‌ ماکۆ و له‌‌‌ رێگای لێدانی کاناڵه‌‌‌وه‌‌‌ ئاو بۆ زه‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ‌بگوازنه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ وته‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌، سه‌‌‌یر له‌‌‌وه‌‌‌ دایه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌م گه‌‌‌ڵاڵه‌‌‌ نابه‌‌‌جێیه‌‌‌دا ته‌‌‌واوی ئاوی رووباره‌‌‌کانی سێ‌شاری ماکۆ، پولده‌‌‌شت و قه‌‌‌ره‌‌‌زیائه‌‌‌دین بۆ ئه‌‌‌و کاناڵه‌‌‌ ده‌‌‌گوازرێنه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌تا به‌‌‌ قه‌‌‌ولی ئه‌‌‌ندازیاران رووباری ئه‌‌‌ره‌‌‌س که‌‌‌ ده‌‌‌ر٠ژێته‌‌‌ زه‌‌‌ریاچه‌‌‌ی خه‌‌‌زه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌، تووشی که‌‌‌م ئاوی نه‌‌‌بێت. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌دا هاتووه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌شت و بیابانه‌‌‌کانی پولده‌‌‌شت که‌‌‌ ساڵانێکی زۆره‌‌‌ به‌‌‌هۆی نه‌‌‌بوونی ئاو روویان له‌‌‌ نابووتی کردووه‌‌‌، ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت هیچ گه‌‌‌ڵاڵه‌‌‌یه‌‌‌کی بۆ پێشگیری وشک بوونی له‌‌‌ باخ و مه‌‌‌زراکانی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌نجام نه‌‌‌داوه‌‌‌ و ئێستا ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ تووشی له‌‌‌ناوچوونی خاک بووه‌‌‌ و ئه‌‌‌نجامه‌‌‌که‌‌‌شی زیادبوونی بیابانه‌‌‌. ئه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌ حاڵێک دایه‌‌‌ پارێزگای ئازه‌‌‌ربایجانی رۆژهه‌‌‌ڵات زۆر سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی ئاوی هه‌‌‌یه‌‌‌ و بۆ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ ئاوییانه‌‌‌ بۆ زه‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ‌هیچ هه‌‌‌وڵێک نه‌‌‌دراوه‌‌‌ و ده‌‌‌یهه‌‌‌وێ‌ئاوی ناوچه‌‌‌ کوردنشینه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ که‌‌‌ خۆیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گرفتی که‌‌‌میی ئاو به‌‌‌ره‌‌‌ر٠وون، بۆ زه‌‌‌ریاچه‌‌‌ی ورمێ‌بگوازێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ وته‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی ماکۆ، پولده‌‌‌شت و قه‌‌‌ره‌‌‌زئادین به‌‌‌ جێبه‌‌‌جێ‌کردنی ئه‌‌‌و گه‌‌‌ڵاڵه‌‌‌یه‌‌‌ وه‌‌‌رزێر٠ی و ئاژه‌‌‌ڵداریی له‌‌‌و شارانه‌‌‌ له‌‌‌ناو ده‌‌‌چێت.شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت، ناردنى چه‌‌‌ک و چۆڵى رژێم بۆ سوریه‌‌‌ و تاله‌‌‌بانبه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى رۆیتێرز، کۆمیته‌‌‌ێکى شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى سازمانى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى راپۆرتێکى بلاو کردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ تێیدا به‌‌‌ پێشێلکردنى ئابلۆقه‌‌‌کانى سازمانى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژێمى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ دراوه‌‌‌. ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن شاندێکى کارناسى چاودێر له‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ئابلۆقه‌‌‌کانى شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت نوسراوه‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کات که‌‌‌ رژێمى ئێران له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى یه‌‌‌ک ساڵى رابردوو ٣ حاله‌‌‌تى گه‌‌‌وره‌‌‌ و غه‌‌‌یره‌‌‌ قانوونى هه‌‌‌نارده‌‌‌ کرنى چه‌‌‌ک و چۆلى به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردووه‌‌‌ که‌‌‌ ٢ حاله‌‌‌تى بۆ سوریه‌‌‌ و حاله‌‌‌تى سیهه‌‌‌م به‌‌‌ وته‌‌‌ى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ى بریتانیایى ناردنى راکێت بووه‌‌‌ بۆ نیزامیه‌‌‌کانى تاله‌‌‌بان له‌‌‌ ئه‌‌‌فغانستان. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ ئێران به‌‌‌ بریاره‌‌‌کانى شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت گرنیگى نادات و پێشێلیان ده‌‌‌کات.پشتراست کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى حوکمى ئیعدامى ٢ که‌‌‌س له‌‌‌ تاوانبارانى مزگه‌‌‌وتى جامێعى زاهێدانبه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵنێرانى هێرانا، سه‌‌‌رۆکى گشتى دادگۆسته‌‌‌رى پارێزگاى سیستان و به‌‌‌لوچستان رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌  حوکمى ئیعدامى ٢ که‌‌‌س له‌‌‌ تۆمه‌‌‌تبارانى ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ى مزگه‌‌‌وتى جامێعى زاهێدان له‌‌‌ ساڵى ٨٩ له‌‌‌لایه‌‌‌ن دیوانى بالاى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ پشتراست کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ٤ که‌‌‌سیتریش ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراون.ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى سێ که‌‌‌س له‌‌‌ ده‌‌‌ست و په‌‌‌یوه‌‌‌نده‌‌‌کانى رژێم له‌‌‌ فرۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ى قاهێره‌‌‌به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى رۆژنامه‌‌‌ى مسرى ئه‌‌‌لیۆم، سێ ئێرانى که‌‌‌ له‌‌‌ عیراقه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ پاسپۆرتى ته‌‌‌زویرى ترکیا ئه‌‌‌یانویست برۆنه‌‌‌ میسر له‌‌‌ فرۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران. سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى رایانگه‌‌‌یاند که‌‌‌ مه‌‌‌ئمورینى گۆمرک پاره‌‌‌ى ئێرانیان له‌‌‌م که‌‌‌سانه‌‌‌ دۆزیوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و سازمانى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى و سرویسى ئیتلاعات ئه‌‌‌یانه‌‌‌وێت له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ هاتنى ئه‌‌‌م که‌‌‌سانه‌‌‌ بۆ میسر لێکۆلینه‌‌‌و بکه‌‌‌ن.٤٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى توانایى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى ولات له‌‌‌ناوچووه‌‌‌به‌‌‌پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى مێهر، نوینه‌‌‌رى ئیسفه‌‌‌هان له‌‌‌ مه‌‌‌جلیس رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ له‌‌‌ ئیستادا ٤٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى ولات به‌‌‌ هۆى به‌‌‌ربه‌‌‌سته‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ داخراوه‌‌‌ و که‌‌‌ڵکى لێ وه‌‌‌رناگیرێت. ئه‌‌‌بیت ٣٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى ده‌‌‌رامه‌‌‌دى ئامانجدار کردنى یارانه‌‌‌کان بدرێت به‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنه‌‌‌ره‌‌‌کان و نوێنه‌‌‌ره‌‌‌کان ده‌‌‌بێت بۆ به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردنى ئه‌‌‌م قانونه‌‌‌ هه‌‌‌نگاو هه‌‌‌ڵبگرن، ئه‌‌‌گینا درێژه‌‌‌ى ئه‌‌‌و ره‌‌‌وته‌‌‌ زیانى زۆر قورسی ئابوورى لێده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌.یه‌‌‌ک کیلۆ له‌‌‌ هه‌‌‌ر دوو کیلۆ تریاکى به‌‌‌کارهێنراوى دۆنیا له‌‌‌ ئێران به‌‌‌کار دێتره‌‌‌زا ئه‌‌‌فشارى سه‌‌‌رۆکى ئه‌‌‌نجۆمه‌‌‌نى ژار ناسى ئاسیا و ئه‌‌‌قیانوسیه‌‌‌ وتى که‌‌‌ له‌‌‌ دوو کیلۆ تریاکى مه‌‌‌سره‌‌‌فى یه‌‌‌ک کیلۆى له‌‌‌ ئێران به‌‌‌کار ده‌‌‌بردرێ. ناوبراو رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ٩٣ له‌‌‌سه‌‌‌دى مه‌‌‌وادى هۆشبه‌‌‌رى دۆنیا له‌‌‌ ئه‌‌‌فغانستان به‌‌‌رهه‌‌‌م دێت و به‌‌‌ هۆى هاوسنووریمان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌م ولاته‌‌‌ ئیعتیاد له‌‌‌ ولاتى ئێران هه‌‌‌ر رۆژ زۆرتر ئه‌‌‌بێت و دژایه‌‌‌تى له‌‌‌گه‌‌‌ڵى تاقه‌‌‌ت پرۆکێنه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها وتى که‌‌‌ له‌‌‌ ئیستادا داواکارى مه‌‌‌سره‌‌‌فى مه‌‌‌وادى سۆنه‌‌‌تى به‌‌‌ره‌‌‌و مه‌‌‌سره‌‌‌فى مه‌‌‌وادى سه‌‌‌نعه‌‌‌تى وه‌‌‌ک شیشه‌‌‌ و هێرۆئین و کریستال گۆراوه‌‌‌ که‌‌‌ زۆر مه‌‌‌ترسیدارتره‌‌‌ له‌‌‌ تریاک و زه‌‌‌ره‌‌‌رى به‌‌‌ زووترین کات خۆى نیشان ئه‌‌‌دات.

12 ساڵ و 4 مانگ و 21 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن