پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێبوار حوسێنیئه‌‌‌ی ئه‌‌‌ستێره‌‌‌ی پڕ له‌‌‌ نووری ئاسمانه‌‌‌که‌‌‌ی تێکۆشانم! شه‌‌‌هابه‌‌‌که‌‌‌ی وره‌‌‌و باوه‌‌‌ر، چه‌‌‌خماخه‌‌‌ی هه‌‌‌وری پڕ باران، تینی خۆری خه‌‌‌رمانانم!.نه‌‌‌سیمی شه‌‌‌ماڵی گه‌‌‌رمیان، لوتکه‌‌‌ی خاڵ خاڵی کوێستانم! قه‌‌‌ندیلی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی وڵات، پارێزه‌‌‌ری نیشتمانم! هه‌‌‌ڵگری ئاڵای کۆڵنه‌‌‌دان، ره‌‌‌مزی نه‌‌‌وه‌‌‌ستی و به‌‌‌رخودان،ئه‌‌‌ی مامۆستای وشه‌‌‌زانم! پیری به‌‌‌ ته‌‌‌گبیر و ژیرم، دڵسۆزه‌‌‌که‌‌‌ی کوردستانم!. داشداری بیر تیژ و به‌‌‌ هه‌‌‌ست، ده‌‌‌رون پڕ ئاوات و مه‌‌‌به‌‌‌ست، ناوداری ناو زاناکانم!. که‌‌‌ده‌‌‌روانمه‌‌‌ ئاسۆی دوارۆژی وڵاتم، بۆ رێی رزگاری و نه‌‌‌جاتم، جیا له‌‌‌ خه‌‌‌ت و ....

رێبازی تۆ، رێی تێکۆشان و خه‌‌‌باتم!، لێڵ و پڕ ته‌‌‌م دێته‌‌‌ به‌‌‌رچاو دوا سپێده‌‌‌ی به‌‌‌خت و ئاواتم. ئه‌‌‌ی رێبه‌‌‌ره‌‌‌ بێ وێنه‌‌‌که‌‌‌م،هه‌‌‌توانی زامی جه‌‌‌سته‌‌‌ی گه‌‌‌ل،یادت ئۆخژن بۆ دڵه‌‌‌ پڕله‌‌‌ خوێنه‌‌‌که‌‌‌م! چۆن باست که‌‌‌م؟ له‌‌‌ چیت بدوێم؟ تا ئارام بێ دڵه‌‌‌ی توێ توێم !.له‌‌‌ زانایی ودلۆڤانیت؟ له‌‌‌ فیداکاری و چازانیت؟. له‌‌‌ ئه‌‌‌ده‌‌‌ب و وێژه‌‌‌وانیت؟ له‌‌‌ خۆ به‌‌‌خشی و خۆنه‌‌‌ویستیت؟ له‌‌‌ به‌‌‌رزی ناو، له‌‌‌ متمانه‌‌‌و خۆشه‌‌‌ویستیت؟ له‌‌‌ سه‌‌‌ر سه‌‌‌ختی رێی خه‌‌‌باتت، له‌‌‌ پێناو به‌‌‌رزی ئاواتت؟ تۆ سۆزی هه‌‌‌ست و ئه‌‌‌وین بووی، له‌‌‌ باغی راستی په‌‌‌رژین بووی. تۆ هێز و توانای خه‌‌‌بات بووی، هیوای دوا رۆژی نه‌‌‌جات بووی. مامۆستای وانه‌‌‌ی گیان بازی، رێبه‌‌‌ری دڵ پڕ ئاوات بووی! له‌‌‌ ساڵیادی کۆجه‌‌‌که‌‌‌ت دا هه‌‌‌ست و ده‌‌‌رون هاتوونه‌‌‌ کوڵ ، چاوته‌‌‌ڕ ،ئه‌‌‌ژنۆ شه‌‌‌که‌‌‌ت، بێ تینه‌‌‌ هێزی دیده‌‌‌ و دڵ. هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ روه‌‌‌و مه‌‌‌زارگه‌‌‌ دوا منزڵگه‌‌‌که‌‌‌ت. دوای سلاو له‌‌‌ رۆحی پاکت ده‌‌‌لێم: ئه‌‌‌گه‌‌‌رچی مانگی پوشپه‌‌‌ڕه‌‌‌، به‌‌‌ڵام چاوانم هه‌‌‌رته‌‌‌ڕن. هه‌‌‌وری ئاسمانی خه‌‌‌یاڵم پڕ باران و سێڵاوی ئه‌‌‌سرین له‌‌‌ خوڕن. له‌‌‌ پوشپه‌‌‌ڕی هه‌‌‌ر ساڵێک دا، دوای کۆچی باوکه‌‌‌ ژیره‌‌‌که‌‌‌م. دوای کۆچی مامۆستا و رێبه‌‌‌ر ، سه‌‌‌رکرده‌‌‌ به‌‌‌ ته‌‌‌کبیره‌‌‌که‌‌‌م. پوشپه‌‌‌ڕ بۆ من وه‌‌‌رزی تووش و شه‌‌‌ستبارانه‌‌‌ . سه‌‌‌ره‌‌‌تای هاوینی ژیان، جه‌‌‌نگه‌‌‌ی پاییز و خه‌‌‌زانه‌‌‌.! هۆ په‌‌‌پوله‌‌‌ی باڵ ره‌‌‌نگ ئاڵ و واڵای رۆحی سووکی سه‌‌‌رکرده‌‌‌که‌‌‌م! به‌‌‌سه‌‌‌ر گوڵ و چڵ ومیرگ و رووباری ئه‌‌‌م نیشتمانه‌‌‌بێنازه‌‌‌ پڕ رازه‌‌‌ دا سوک بفڕه‌‌‌ و له‌‌‌ سه‌‌‌ر هه‌‌‌ر بست و بستۆکه‌‌‌ و هه‌‌‌ر لاپاڵ و سه‌‌‌ر کانی و زنار و به‌‌‌ر بنار و هه‌‌‌ر گوڵه‌‌‌ گه‌‌‌نم و خه‌‌‌ڵف و ته‌‌‌رزه‌‌‌ی هه‌‌‌ر دارمێو و ره‌‌‌ز وباخێک دا ، وچان بگره‌‌‌ و مژده‌‌‌ی وه‌‌‌دی هاتنی ئاواته‌‌‌ به‌‌‌رز و پیرۆزه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و سه‌‌‌روه‌‌‌ر و سه‌‌‌رکرده‌‌‌ نه‌‌‌مره‌‌‌ بگه‌‌‌ێنه‌‌‌ هه‌‌‌ر گوند و شار و باژار و هه‌‌‌ر کۆڕ و کۆمه‌‌‌ڵ دیارێک، تا ئاسووده‌‌‌ بێ رۆحی پاک و بێگه‌‌‌ردی. ئه‌‌‌ی رێبه‌‌‌ره‌‌‌ رێ روونه‌‌‌ به‌‌‌ ته‌‌‌کبیره‌‌‌که‌‌‌م! دڵنیابه‌‌‌ له‌‌‌ گه‌‌‌ل هه‌‌‌ر وته‌‌‌و ره‌‌‌فتار و بیر و ئه‌‌‌ندێشه‌‌‌ێکی پاک و چاکا بیرت ده‌‌‌که‌‌‌م. دڵه‌‌‌ مات و که‌‌‌ساسه‌‌‌که‌‌‌م به‌‌‌یاده‌‌‌وه‌‌‌ریه‌‌‌کانت ژیر ده‌‌‌که‌‌‌م . 

12 ساڵ و 3 مانگ و 29 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن