__ ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی گوندی "نێ" دوای یه‌ک مانگ گیران چاره‌نووسیان نادیاره__ فشارى هیزه ئینتزامییه‌کان بۆ سه‌ر کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی سه‌رسنوور رووی له زیادبوون کردووه__ زیندانیه‌ک له زیندانى ئیلام له‌سێداره درا__ نیزام له بارودۆخى شه‌رى ته‌واو عه‌یاردایه__ نتانیاهوو: ئابلۆقه‌کانى سه‌ر رژێمى ئێران کاریگه‌ر نه‌بووه__ بانگهێشتى دوو دایکى به‌هایى به مندالانى شیرخۆره‌وه بۆ زیندان__ دوایین بارودۆخى سوریا
ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی گوندی "نێ" دوای یه‌ک مانگ گیران چاره‌نووسیان نادیاره‌دوای تێپهر٠ینی نزیک به یه‌ک مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ژماره‌یه‌ک لاوی گوندی "نێ"ی سه‌ر به مه‌ریوان، له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه، هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چه‌ند هاووڵاتییه به به‌رده‌وامی سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانیان کردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌کیان له‌مه‌ر٠ چاره‌نووسی منداڵه‌کانیان وه‌ده‌ست نه‌که‌وتووه. رێکه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردان دوو هاووڵاتیی خه‌ڵکی گوندی نێ به ناوه‌کانی وریا فه‌ره‌جی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ کور٠ی عه‌بدوڵڵا و پشتیوان ئه‌فسه‌ری ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ کور٠ی زۆراب خه‌ڵکی مه‌ریوان له سنووری "پیران" له کاتی گهر٠انهوه له هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران. هه‌روه‌ها رێکه‌وتی ١١ی پووشپهر٠یش له ئه‌نجامی هێرشی هێزه ئیتلاعاتییه‌کان بۆ سه‌ر گوندی نێ، چه‌ند لاوێکی خه‌ڵکی ئه‌و گونده به‌ناوه‌کانی: حه‌مید په‌رهیزکار کور٠ی ئه‌حمه‌د ٢ ـ ئیدریس کاوه کور٠ی که‌ریم ٣ ـ بورهان که‌یوانپوور کور٠ی عوسمان ٤ ـ عادڵ په‌روازه ٥ - خه‌لیل گه‌ردی کور٠ی فایه‌ق ده‌ستبه‌سه‌ر کران. له ناو ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کراونه‌دا ته‌نیا ئیدریس کاوه دوای لێدان و کوتانێکی زۆر ره‌وانه‌ی زیندانی گشتیی شاری مه‌ریوان کراوه.فشارى هیزه ئینتزامییه‌کان بۆ سه‌ر کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی سه‌رسنوور رووی له زیادبوون کردووه له حاڵی حازردا هێزه نیزامی ـ ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران له ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ر٠ سه‌رجه‌م شوێنه سنوورییه‌کانیان داخستووه و پێشیان به کاسبیی کۆڵبه‌ران و کاسبکاران گرتووه. به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سهرهر٠ای پێشگیریی حکوومه‌ت له کاسبیی هاووڵاتییان، ماوه‌یه‌کیشه دیارده‌ی دزینی ئه‌سپی بارهه‌ڵگری کاسبکارانیش رووی له زیادبوون کردووه. شایه‌تحاڵان له‌زاری کۆڵبه‌ر و کاسبکارانه‌وه ئاشکرایان کردووه: "ئێمه له ترسی ئه‌وه‌ی که ئه‌سپه‌کانمان لێ نه‌دزن شه‌وانه له‌لایان ده‌خه‌وین.زیندانیه‌ک له زیندانى ئیلام له‌سێداره دراکه‌سێک که به پێى ئیدعاى دادستانى گشتى و شۆر٠شى ئیلام تاونابار بووه به قاچاخى ماده‌ى هۆشبه‌ر له زیندانى دالابی ئیلام ئیعدام کرا. به پێى راپۆرتى هێرانا که‌سێک به‌ناوى (ه . ب) که تۆمه‌تبار بووه به هه‌ڵگرتن و قاچاخى ماده‌ى هۆشبه‌ر سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ له‌دار دراوه. نیزام له بارودۆخى شه‌رى ته‌واو عه‌یاردایه‌به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ئیسنا، مه‌حه‌مه‌د جه‌واد مۆنته‌زرى سه‌رۆکى دیوانى عه‌داله‌تى ئیدارى رایگه‌یاند که ئابلۆقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئێرانى له بارودۆخى شه‌رى ته‌واو عه‌یار داناوه و هێندێک له به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له بارى ره‌وانییه‌وه هاور٠ا له‌گه‌ڵ دوژمن بارودۆخه‌که ئالۆز بکه‌ن. ته‌وژمى به‌ربلاوى گرانى له ئێران به هۆى سه‌پاندنى ئابلۆقه‌کان و لاوازى ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دی نژاد له ئێران په‌ره‌ى سه‌ندووه.نتانیاهوو: ئابلۆقه‌کانى سه‌ر رژێمى ئێران کاریگه‌ر نه‌بووه‌به پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌یات، سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل رۆژى رابردوو له کۆى خویندکارانى ئیسرائیلى رایگه‌یاند: تا به ئه‌مرۆ ئابلۆقه‌کان دژبه رژێمى تاران که به مه‌به‌ستى راوه‌ستانى گه‌لاله‌ى ناوه‌کى ئێران به‌رێوه چووه به ئاکام نه‌گه‌یشتووه. نتانیاهوو ئه‌م قسانه‌ى له کاتێکدا وتووه که ئه‌مرۆ له درێژه‌ى وتووێژه‌کانى ئێران و گروپى ٥ + ١ هێلگا ئێشمید جێگرى ئه‌شتۆن و عه‌لى باقرى جێگرى وتووێژکه‌رى ناوه‌کى ئێران له ئیستانبۆل چاوپێکه‌وتن ده‌که‌ن.بانگهێشتى دوو دایکى به‌هایى به مندالانى شیرخۆره‌وه بۆ زیندانبه پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى هێرانا، دوو شارۆمه‌ندى به‌هایى به ناوه‌کانى زۆهره نیک ئایین و ته‌رانه تۆرابى( ئێحسانى) که پێشتر هه‌ر کامیان به ٢٣ و ٢٠ مانگ زیندان مه‌حکوم کرابوون بۆ به‌رێوه‌بردنى حۆکمه‌که‌یان بانگهێشتى زیندانى سمنان کران. جێگه‌ى باسه زۆهره نیک ئایین مندالێکى ٥ مانگه و ته‌رانه تۆرابى مندالێکى یه‌ک مانگه‌ى هه‌یه.دوایین بارودۆخى سوریائه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا: حکومه‌تێکی ئینتیقالی به‌سه‌رۆکایه‌تی که‌سێکی ته‌وافوقی پێکده‌هێنینئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا رایگه‌یاند: حکومه‌تێکی ئینتیقالی نیشتیمانی به‌به‌شداری لایه‌نه شۆر٠شگێر٠هکان و به سه‌رۆکایه‌تی که‌سایه‌تییه‌کی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆن پێکده‌هێنن به ته‌وافوقی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان. له به‌یاننامه‌یه‌کدا، ئێواره‌ی ئهمر٠ۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا رایگه‌یاند: گه‌لی سوریا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه له روبه‌روبونه‌وه‌ی رژێمی سوریا و میلشیاکانی و روبه‌روبونه‌وه‌کان گه‌یشتۆته ناوهر٠استی دیمه‌شق و حه‌له‌ب .ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردوه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌نگاوی دوای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات به پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی گواستنه‌وه به‌پێی رێکه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له قاهیره، سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنیش، ده‌سه‌ڵاتێک پێکده‌هێنرێت که سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌کان و هێزه شۆر٠شگێر٠هکان و پێکهاته مه‌یدانیه‌کان و سوپای ئازادی سوریا و که‌سایه‌تیه نیشتیمانیه سه‌ربه‌خۆکان له خۆبگرێت له سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی سوریا.٨٠ که‌س کوژرانسه‌رچاوه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایانگه‌یاند: ئهمر٠ۆ سێ شه‌ممه (٨٠ ) که‌س له سوریا به گوله‌ی هێزه ئه‌منیه‌کان کوژراون، له نێویاندا (٩) منداڵ و (٣) ژن هه‌ن، زۆربه‌ی قوربانیه‌کانی له هه‌ردو پارێزگای حه‌ما و حه‌له‌بن. تۆر٠ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئاشکرایکرد: ١٣ که‌س له حه‌ما و ١٢ که‌س له حه‌له‌ب و ٩ که‌س له ئه‌دله‌ب و ٨ که‌س له درعا و ٦ که‌س له دیمه‌شق و ٣ که‌س له حمص کوژراون. دوێنێ دو شه‌ممه‌ش زیاتر له (١٥٤) که‌س له سه‌رانسه‌ری سوریا کوژران.ئێران: ئه‌گه‌ر بچینه گۆر٠هپانهکه، دوژمنه‌کانی سوریا دههار٠ینمهسعود جه‌زائیری، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران، له لێدوانێکدا رایگه‌یاندوه که "ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی سوریا بچنه ناو گۆر٠هپانهکهوهو له‌به‌رژه‌وه‌ندی سوریا کار بکه‌ین، دوژمنه‌کان دههار٠ین، به تایبه‌ت وڵاتانی به‌کرێگیراوی عه‌ره‌بی". جه‌زائیری وتویه‌تی: ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی به‌کرێگیراوی، به مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی وڵاتانی ئه‌وروپاو چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی شهر٠یان دژ به سوریا هه‌ڵایساند. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه که: سوریا له‌و شهر٠هدا سه‌رکه‌وتو ده‌بێت و دوژمنان ناتوانن رژێمی سوریا بر٠وخێنن، گه‌لی سوریا‌و وڵاتانی دۆست-یش رێگه به‌وکاره ناده‌ن. به وته‌ی یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران: "هێشتا هاوپه‌یمانه‌کانی سوریا نه‌چونه‌ته گۆر٠هپانهکهوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وکاره بکه‌ن، گورزێکی گه‌وره له دوژمنانی سوریا ده‌وه‌شێنین، به تایبه‌ت له وڵاتانی به کرێگیراوی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل". به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه، قه‌ته‌ر و سعودیه له "پیلانه‌که‌یان دژ به سوریا شکست دێنن و خاکی سوریا له دوژمنان پاکده‌کرێنه‌وه، دواتریش وانه‌یه‌کیان پێده‌درێت که هه‌رگیز له بیریان نه‌چێته‌وه.له ناوهر٠استی شاری حه‌ڵه‌ب شهر٠ه و هه‌وڵی ئازادکردنی ئه‌و شاره ده‌درێتچالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایانگه‌یاندوه، که له ناوهر٠استی شاری حه‌ڵه‌ب شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه و هه‌وڵی ئازادکردنی ئه‌و شاره ده‌درێت. چالاکوانان رایانگه‌یاندوه: له ده‌روازه‌کانی حه‌ڵه‌بی کۆن، که شوێنێکی ئاسه‌واریه و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیشه‌وه تۆمار کراوه، شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ سوپا و ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگری سوریا به‌رده‌وامه و هه‌وڵی ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب ده‌درێت. هاوکات شه‌وی رابردوش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زیندانیانی زیندانی حه‌ڵه‌ب هه‌وڵیاندا ده‌ربازبن له زیندان هێزه ئه‌منیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی توند روبهر٠ویان بونه‌وه و ١٥ زیندانیان کوشت. گۆر٠انکاری له پۆسته ئه‌منیه‌کانی سوریا ئهمر٠ۆ به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ند گۆر٠انکاریهکی له پۆسته ئه‌منیه‌کانی وڵاته‌که‌یدا کرد و چه‌ند که‌سێکیشی له جێی کوژراوه‌کانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی دیمه‌شق دامه‌زراند. له‌میانه‌ی ئه‌و گۆر٠انکاریانهدا، لیوا عه‌لی مه‌ملوک کراوه به بهر٠ێوهبهری نوسینگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سوریا له جێگه‌ی هیشام ئه‌ختیار، که له ته‌قینه‌وه‌که‌ی دیمه‌شقدا کوژرا. رۆژئاوا یارمه‌تى به نه‌یارانى سورى دوو به‌رانبه‌ر کردبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، له کاتێکدا که یه‌کیه‌تى ئۆروپا به‌ده‌ست قه‌یرانى قه‌رز و دارائیه‌وه ده‌نالێنێ کۆمیسیونى ئۆروپا به بیانوى یارمه‌تى به ئاواره‌کانى شه‌رى سوریه ٢٠ میلیون یۆرۆى بۆ نه‌یارانى رژێم ته‌رخان کرد. ئه‌مه له حالێکدایه که ئه‌ندامانى یه‌کیه‌تى ئۆروپا له دانیشتنى ئه‌مرۆى خۆیان له بروکسێل بریاریان دا که ئابلۆقه‌کانى سه‌ر سوریه زیاتر بکه‌ن.چه‌کى شیمیایى: هه‌ره‌شه‌ى توندى ئوباما له ئه‌سه‌دبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا ئه‌مرۆ له کۆبونه‌وه‌ى کۆنه سه‌ربازه‌کانى ئه‌مریکا له شارى رنۆ له ئه‌یاله‌تى نۆوادا به ئاماژه به هه‌ره‌شه‌ى رژێمى سوریه بۆ به‌کار هێنانى چه‌کى شیمیایى وتى که به‌شار ئه‌سه‌د و هاورێیانى بزانن که ئه‌مرۆ له ناوه‌ندى بینینى جیهاندان و ئه‌گه‌ر تاوانێکى ئاوه‌ها بکه‌ن ده‌بێت له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى وه‌لامده‌ر بن. هه‌روه‌ها وته‌بێژى پێنتاگۆن به زمانێکى تۆند وتى که رژێمى ئه‌سه‌د نابێت یه‌ک سانیه‌یش له‌م بابه‌ته بیر بکاته‌وه.
12 ساڵ و 3 مانگ و 28 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش