رۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٣٩١پلۆنومى چوارهمى کومێتهى ناوهندى دەستی بە کارەکانی کرد و لەدوای ٣ رۆژ کاری بەردەوام ئێوارەی هەینی ٦ی گەلاوێژی ١٣٩١ کۆتایی بە کارەکانی هێنا. بە بەشداری زۆربەی نزیک بە تەواوی ئەندامانی سەرکردایەتی پلۆنوم بە دەقیقەیێک وێستان و فاتیحایێک بۆ روحی پاکی شەهیدان دەستی بە کارەکانی کرد. سەرلەبەیانی رو٠Žژى یەکەم راپۆرتی سیاسی و تشکیلاتی سکرتێری گشتی سازمان کە بریتی بوو لە شیکردنەوەی بارودۆخی جیهانی....
و ناوچەیی و دۆخی کورد بە گشتی و هەروەها دۆخی کورد لە کوردستانی ئێران و بزووتنەوە رەواکەی و هەروەها بارودۆخی قەیراناویی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و ئەرکەکانی ئێستای ئازادیخوازان و بارودۆخی سازمان و ئەرک و کارەکانی تەشکیلاتی، پێش کەش بە پلۆنوم کرا. ئهندامانى پلۆنوم لەدوای شى کردنهوهو لێدوانى گەرم,راپۆرتی سکرتێری گشتیان پەسەند کرد. پاشان پاشماوەی یەکەمین رۆژی کاری پلینۆم تەرخان کرا بۆ پێشنیار و رەخنە و تێبینیەکانی بەرپرسانی کومیتە کانی دەرەوەی سازمان و بەشێکی بەرچاو لە بەرپرسان و کادرهکانی کومیتەکانی دەرەوە که ژمارهییکیان ئامادەبوون و ژمارهییکیان لە رێگەی ئینتەرنێت بەشداریان لە پلۆنوم دا کرد و پێشنیار و تێبینیەکانی خۆیان پێش کەش کرد. پێشنیار و تێبینیەکان لە چوارچێوەی کارکرد و هەڵسوورانی سازمان بە گشتی و هەروەها بەرنامە و کارکردی کومیتەکانی دەروە بە تایبەت بوو. سەرلەبەیانی رۆژی دووهەمی پلۆنوم تایبەت کرا بە گوێگرتن بۆ رەخنە و پێشنیارەکانی بەرپرسانی ئورگان و کادرە پێشکەوتووەکانی هەرکام لە ئورگان و کومیسیۆنەکانی سازمان. باس و وتووێژی کادر و سەرکردایەتی سازمان و هەروەها پێش کەش کردنی پێشنیارە بە سوودەکانی کادرە دڵسۆزەکانی سازمان بۆ چاکسازی لە بەرنامەکانی رابردوو و پێش کەوتنی تەشکیلات تا ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە٥ی گەلاوێژ درێژەی کێشا. لەدوای ئەو برگەیش کۆبوونەوەکان شەوی هەمان رۆژ بە تاوتوێ کردن و هەڵسەنگاندنی بەرنامە و راسپاردەکانی پلۆنومى سێهەمی کومیتەی ناوەندی و دیاری کردنی رێژەی وەدی هاتن و کارپێکردنی بریار و راسپاردەکانی و باس کردن لە هۆ و لەمپەرەکانی جێبەجێ نەبوونی بەشێک لە بریارەکانی درێژەی هەبوو. لەژێر رۆشنایی راپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی سکرتێری گشتی دەستووری کاری سەرلەبەیانی رۆژی سێهەمی پلۆنومى چوارەمی کومیتەی ناوەندی تایبەت کرا بە کار و بەرنامە و سیاسەتی داهاتووی تەشکیلات هەتا کۆتایی پلۆنومى چوارەم و دەسپێکی پلینۆمی پێنجەم. لە جەریانی پلۆنومى چوارەم راپەرینی خەڵکی سوریا بە گشتی و خەڵکی کوردستانی سوریا بە تایبەتی بە گرینگ و چارەنووس ساز زانرا و لەو چوارچێوەیەدا ئازادکردنی چەندین شاری کوردی بە نوقتەگۆرانێک لە راپەرینی یەک ساڵ و نیوی جەماوەر لە دژی بەشار ئەسەد و وشیاری نەتەوەیی خەڵکی کورد لەو وەڵاتە لێکدرایەوە. هەر لەو پێوەندییەدا پلۆنوم گریمانەی ئەوەی کرد کە بەشار ئەسەد بە پیلان خۆراگریی ئەوتۆی نهکردوهلە شارەکانی کوردستان بهمهبهستى نانەوەی کێشە و ناکۆکی لە ریزی ئازادیخوازان و پشت تێکردنی وەڵاتی ترکیا لە خەباتی خەڵکی راپەریوی سوریا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئازادکردن و کۆنترۆڵی شارە کوردییەکان بە دەست کوردانی سوریا بە خالێکی بەهێز بۆ پێشخستنی دۆزی کورد و دەستەبەر بوونی مافەکانی خەڵکی کوردستان لە داهاتوو دا وەسف کرا. لەوپێوەندییەدا پلۆنوم سیاسەتی کوشتار و قڕکردنی خەڵکی راپەریوی سوریای بەدەست هێزە جینایەتکارەکانی ئەسەد مەحکووم کرد و داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بە زووترین کات رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگرتن لە ماشینی جینایەتی بەشار ئەسەد بگرنە بەر. روو بە هێز و لایەنە کوردییەکانی کوردستانی سوریا پلونو٠Žم پێشنیازی بههێزهسیاسهکانى کوردلهسوریهکرد تابه وریایی و مامەلەی دروست لەگەڵ دۆخی ئێستا بهرهورووبن و یەکێتی ریزەکانی کوردستانی بکهنه سهردێرى بهرنامهکانیان . پلو٠Žنوم بریاریدا سازمانی خەبات پشتیوانی بی ئەم لاو و ئەولای خەباتی خەڵکی سوریا و بەتایبەتی خەڵکی کورد و دەستبەرکردنی مافی کوردەکان و وەدی هاتنی دیموکراسی و مافی هاوەلاتیان بێ. پلۆنوم دۆخی ئێستای ئێران و فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر خەڵکی ئێران و کوردستانی هەڵسەنگاند و لەو چوارچێوەیەدا رژیمی نابەرپرسیاری ئاخوندی بە هۆی سیاسەتە بەرزەفرییە ناوکەییەکانی بە تاوانباری سەرەکی ئەو دۆخە نەشیاوە زانی و ئەو سیاسەتەی دەسەڵاتدارانی مەحکووم کرد و لەئەگەری بەردەوام بوون و قووڵبوونەوەی کێشە ئابوورییەکان تەقینەوەی رقی خەڵکی بە نزیک لێکدایەوە و هەر بۆیە ئامادەکاری بۆ هاتنە ئارای هەر دۆخێکی لەناکاو و کتوپری بە زەروری و پێویست زانی. هەرلەو چوارچێوەیەدا یەکریزی چینهجیاجیاکانى خەڵکی کوردستان بههو٠Žییکى گرینگ بو٠Žسهرکهوتنى یهکجارى ودهستهبهرکرانى مافهبنهرهتیهکان زاندرا. پلۆنوم بە لەبەرچاوگرتنی لاواز بوونی پێگەی دەسەڵاتی ئێران بە لەدەست دانی یەک لەدوای یەکی هاوپەیمانەکانی ناوچەیی خۆی تاوتوێ بۆ قەیرانی وەڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و لەو چوارچێوەیەدا پشتیوانی خۆی بۆ لابردنی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەربڕی. لەبەشێک لە قسەکانیپلۆنومى چوارەم و هەڵسەنگاندنی دۆخی هێزە شۆڕشگێرەکانی کوردستانی ئێران، وێرای دەربڕینی نیگەرانی لەحاست پێوەندییە ناباشەکانی هێز و لایەنە سیاسیەکان پلۆنوم بریاری دا بەردەوام بێ لەسەر بوونى پێوهندى لە گهڵ هێز و لایەنەکان.ههر لهچوارچێوهى پێوهندى و دۆستایهتى دا پلۆنومى چوارهم بهلێن شکاندنى کوبلێر نوێنهرى نهتهوهیهکگرتووهکان و لێدوانه بێ جێکانى ناوبراوى له دژى سازمانى موجاهیدینى خهڵقى ئێران که رێگه خۆشکهرن بۆ جینایهتێکى تر له شارى ئهشرهف مهحکووم کرد و پێداگرى لهسهر پشتیوانى و داکۆکى له مافه مهشروعهکانى دانیشتووانى شارى ئهشرهف کرد. لەدوای قسەو و باس لەسەر چەندین تەوەری سیاسی و پەسەندکردنی چەندین بریاری سیاسی، بارودۆخی سازمانی خەبات و تشکیلات هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. لەوبەشەی کاری پلینۆم باس لە کارکرد و چالاکی سەرجەم کومیسیۆن و ئورگانەکانی ناوخو٠Žى کوردستان و و دەرەوەی کوردستان کرا و بەرپرسانی هەرکام لە ئورگانەکان راپۆرتی کار و چالاکی و پێشنیار و تێبینیەکانیان پێش کەش بە پلۆنوم کرد. پلینۆم وێرای بەرز نرخاندی کارو هەڵسوورانی ئورگان و کومیسیۆنەکانی سازمان لەماوەی رابردوو، کەم و کورییەکان و لاوازی لەبەشی دارایی و ئابووری بە سەرچاوەی بەشێک لە کێشە و کەم و کورییەکان زانی و بریار بۆ لابردنی لەمپەرەکان لە دەستووری کاری کومیتەی ناوەندی دا مایەوە. لەدرێژەی کاری پلۆنوم چەندین ئالوگۆری بچووک لە قەوارە و رێکخستنی بەشەکان دروست کرا و لەو چوارچێوەیەدا کاری کومیتەی دەرەوەی سازمان ئالورگۆری بەسەرداهات و لهمهوبهدوا کومیتهى دهرهوه کاری سیاسی و دیپلۆماسی ئهرکى سهرکى دەبێ. لەئالوگۆرەکانی تر چاکسازی و رێکخستنی قەوارەی شانە و تەشکیلاتی ئاشکرای سازمان لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بوو.پلۆنوم لە دوای ٣ رۆژ لە شەوی هەینی ٦ی گەلاوێژی ١٣٩١ بە بریار و بەڵینی کار و هەڵسوورانی زیاتری سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستان کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.مهرگ ونهمان بو٠Žرژیمى مروڤ کوژو دیکتاتو٠Žرى ئاخوندىسهرکهوتوو بى خهباتى ئازادیخوازى گهلى کوردو خهلکى ئێرانکومیتهى ناوهندى سازمانى خهباتى کوردستانى ئێران٢٨٧٢٠ ١٢
12 ساڵ و 3 مانگ و 25 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 10 خولهک لهمهوپێش