__ چوار مانگ بێ ئاگایی له چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌کی ده‌ستبه‌سه‌ر کراو له بۆکان__ دوو هاووڵاتیی کورد دوای ٢ مانگ گیران چاره‌نووسیان نادیاره__ گواستنه‌وه‌ى دوو زیندانى سیاسى لاو بۆ زیندانێکى مه‌ترسیدار__ لابردنى مریشک له به‌رنامه‌ى خۆراکى مانگى ره‌مه‌زانى کارمه‌ندان__ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سوریا ته‌نها خه‌یاڵه__ ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ى جێگر و به‌رێوه‌به‌رانى جه‌هادى که‌شاوه‌رزى ئه‌رده‌بێڵ__ ده‌وڵه‌تى ئووباما گه‌لاڵه‌ى هێرش کردنه‌سه‌ر رژێمى ئاماده کردووه__ ئاسارى مێژوویى دزراوى عێراق له ئێرانه__ دیپلۆماته‌کانى رژێم له ژێر چاودێرى تۆند دان__ بۆ رۆژی دوه‌م هێرشی سوپای رژێمی سوریا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب به‌رده‌وامه__ مه‌سعوود بارزانی: که‌م کردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به واتای راگه‌یاندنی شهر٠ه
چوار مانگ بێ ئاگایی له چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌کی ده‌ستبه‌سه‌ر کراو له بۆکانهاووڵاتییه‌کی شاری بۆکان دوای تێپهر٠ینی ٤ مانگ له گیرانی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ئێداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، "عه‌لی ماوه‌ت" دانیشتووی گهر٠هکی "میراوا"ی بۆکان ماوه‌ی ٤ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره. هه‌تا ئێستا زانیارییه‌ک له هۆکاری گیران و شوێنی راگرتنی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.دوو هاووڵاتیی کورد دوای ٢ مانگ گیران چاره‌نووسیان نادیاره‌ماوه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوو هاووڵاتیی شاری سه‌قز که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک له‌باره‌ی چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، "بێهرووز عه‌بدولی و ئه‌یووب موسلیم" خه‌ڵکی شاری سه‌قز ماوه‌ی نزیک به ٢ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و هه‌تا چاره‌نووسیان نار٠وونه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه به مه‌به‌ستی زانینی چاره‌نووسیان به به‌رده‌وامی سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانییان کردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه هیچ وڵامێکیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.گواستنه‌وه‌ى دوو زیندانى سیاسى لاو بۆ زیندانێکى مه‌ترسیداربه پێىهه‌واڵى کۆمیته‌ى هه‌واڵنێرانى مافى مرۆڤ، فه‌رهاد و فه‌رید ئه‌کبه‌ر فه‌زلى دوو براى ١٩ و ٢١ ساڵه که له رێبه‌ندانى ساڵى ٨٩ به تۆمه‌تى سووکایه‌تى به رێبه‌ریى به ٧ و ٩ مانگ زیندان مه‌حکوم کرابوون . رۆژى چوارشه‌ممه ٢١ى پووشپه‌ر بۆ به‌رێوه‌بردنى ماوه‌ى حوکمه‌که‌یان گوازرانه‌وه بۆ زیندانى بێهبه‌هان. ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ئه‌م دوو برا له کاتێ٠Žکدا بووه که فه‌رهاد ئه‌کبه‌رى له کاتى ده‌ستبه‌سه‌ر کردندا ١٧ ساڵ ته‌مه‌نى بووه و منداڵ حساب ده‌کرێ که به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى یه‌ک مانگ له ژێر لێکۆلینه‌وه‌ى مه‌ئمورانى ئیتلاعاتدا بووه. زیندانیه‌کانى ئه‌م زیندانه ده‌ڵێن ئازار و ئه‌زیه‌تى جه‌سته‌یی و جینسى زیندانیه لاوه‌کان له‌م زیندانه شتێکى ئاساییه.لابردنى مریشک له به‌رنامه‌ى خۆراکى مانگى ره‌مه‌زانى کارمه‌ندانبه‌رێوه‌به‌رى جێگرى بازرگانى وه‌زاره‌تى کانگاکان وتى ، به‌داخه‌وه بووجه‌ى پێویست بۆ دانانى مریشک له به‌رنامه‌ى خۆراکى مانگى ره‌مه‌زان ته‌رخان نه‌کرا و به‌م هۆیه‌وه ته‌نیا رۆن، شه‌کر و برینج له به‌رنامه‌ى خۆراکى کارمه‌ندان هه‌یه. حه‌سه‌ن رادمه‌رد وتى که بووجه‌ى کر٠ینى مریشکمان نییه و ناچارین له بره‌نامه‌ى خۆراکى کارمه‌ندان لایبه‌رین.وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سوریا ته‌نها خه‌یاڵه‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمى ئێران گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌ده‌وه بۆ حکومه‌تێکی دیکه به خه‌ون‌و خه‌یاڵ وه‌سف ده‌کات. ئهمر٠ۆ ٢٩ی ته‌مووزی ٢٠ ١٢ وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد‌و له گه‌ڵ عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبووه‌وه‌و دواتر کۆنگره‌یه‌کی ر٠ۆژنامهنووسییان سازکرد. له میانه‌ی کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی ر٠ایگهیاند: گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سوریا ته‌نها خه‌یاڵه. وتیشی: "بیرکردنه‌وه لێی کارێکی بێ ئه‌زموونانه و هه‌ڵه‌یه". ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه "چونکه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له سووریا بگۆر٠ێت، ئه‌وا بۆشاییه‌ک له ده‌سه‌ڵاتدا دروست ده‌بێت و حکومه‌ته‌که‌ی دیکه‌ش به ئاسانی ده‌سه‌لات ده‌گرێته ده‌ست و به بۆچوونی من ئه‌مه ته‌نها خه‌ونێکه".ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ى جێگر و به‌رێوه‌به‌رانى جه‌هادى که‌شاوه‌رزى ئه‌رده‌بێڵبه پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فارس، ١٢ که‌س له جێگران و به‌رێوه‌به‌رانى جه‌هادى که‌شاوه‌رزى پارێزگاى ئه‌رده‌بێل به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى له بیرى داخراوى به‌رێوه‌به‌ریی و که‌م کردنه‌وه‌ى ئیعتباراتى ئه‌م پارێزگایه ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه. له نامه‌ێکدا که ١٢ که‌س له‌م به‌رێوه‌به‌رانه واژۆیان کردووه رایانگه‌یاندووه که له به‌شى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا ١٩٠ له‌سه‌د و له به‌شى به‌رهه‌مهێنان ١١٥ له‌سه‌د له ئێعتباراتى ئه‌م پارێزگایه له چاو ساڵى رابردوو که‌م بوته‌وه و به‌داخه‌وه به‌رپرسان هیچ ئاورێک له‌م پارێزگایه ناده‌نه‌وه.ده‌وڵه‌تى ئووباما گه‌لاڵه‌ى هێرش کردنه‌سه‌ر رژێمى ئاماده کردووه‌رۆژنامه‌ى ئیسرائیلى هائارێتس، بلاوى کرده‌وه که به‌رپرسانى ئه‌مریکایى بۆ هێور کردنه‌وه‌ى نتانیاهوو بۆ هێرش نه‌کردنه‌سه‌ر ئێران به‌شێک له‌و گه‌لاڵانه‌ى که ئه‌مریکا ئاماده‌ى کردووه بۆ ئه‌م کاره‌یان پێ نیشاندا. تام دۆنیلۆن راوێژکارى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا له سه‌فه‌رى خۆى بۆ ئیسرائیل رایگه‌یاندووه که ئه‌مریکا به جیدى به شوێن ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کان به ئاکام نه‌گات هێرشى نیزامى ده‌کاته سه‌ر ئێران.ئاسارى مێژوویى دزراوى عێراق له ئێرانه‌وه‌زاره‌تى گه‌شتیارى و شوێنه‌وارى مێژوویى عێراق داواى له به‌رپرسانى ئێرانى کرد ئه‌م ئاسه‌واره دزراوانه بگێرنه‌وه بۆ عێراق. به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى ده‌وڵه‌تى ئه‌لسه‌باح، به‌رپرسانى عێراقى ده‌لێن له ساڵى رابردوو هێندێک له قاچاخچیانى ئاسه‌وارى مێژوویى عێراق له سنوره‌کانى ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و ئه‌و ئاسه‌وارانه‌یان لێ زه‌وت کراوه که ئیستا له ئێرانه و داوایان له به‌رپرسانى ئێرانى کردووه که بیانگێرنه‌وه بۆ عێراق.دیپلۆماته‌کانى رژێم له ژێر چاودێرى تۆند دانبه پێى راپۆرتى ته‌له‌فزیۆنى پرێس تى وى، ماڵى چه‌ندین دیپلۆماتى ئێران له ترکیا دزى لێ کراوه. به وته‌ى دیپلۆماته‌کانى دانیشتوى ترکیا له ماڵى ٥ دیپلۆماتى ئێرانى کومپیته‌ر و مۆبایله‌کانیان دزراوه. به پێى ئه‌م هه‌واڵه هاتووچۆى کاریى و شه‌خسى زۆربه‌ى دیپلۆماته‌کانى ئێران له ترکیا له لایه‌ن که‌سانى نه‌ناسراو چاودێرى ده‌کرێ.بۆ رۆژی دوه‌م هێرشی سوپای رژێمی سوریا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب به‌رده‌وامه‌بۆ رۆژی دوه‌م له‌سه‌ر یه‌ک هێزه‌کانی سوپای ئه‌سه‌د هێرشی توندیان کرده سه‌ر شاری حه‌له‌ب و به هۆیه‌وه پێکدادانی توند له نێوان هێزه‌کانی رژێم و شۆر٠شگێر٠ان رویدا و ژماره‌یه‌ک له گهر٠هکهکانی ئه‌و شاره‌ش به ته‌واوه‌تی چۆڵکران. چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنیش رایانگه‌یاند: پێکدادانه‌کانیش زیاتر له هه‌ردو گهر٠هکی سه‌ڵاحه‌دین و سکری چر٠بونهتهوه و سوپای ئازادیش رێگایه‌کیان دابینکردوه بۆ هاتوچۆ و ده‌رچونی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی شاره‌که.له دوێنێ شه‌ممه‌وه هێزه‌کاین رژێمی سوریا به هه‌مو توانا سه‌ربازیه‌کانیانه‌وه هێرشی چر٠یان بۆسه‌ر شاری حه‌له‌بی دوه‌م پایته‌ختی سوریا ده‌ستپێکردوه و چه‌ندین تانک و ده‌بابه و هه‌لیکۆپته‌ر لهشهر٠هکهدا به‌کارده‌هێنن. ناوه‌نده‌کانی ئاماری قوربانیانی سوریاش ئاشکرایانکرد دوێنێ نزیکه‌ی (٢٠ ٠ ) که‌س له سه‌رانسه‌ری سویا بونه‌ته قوربانی و زۆربه‌ی قوربانیه‌کانیش له شاری حه‌له‌ب بون.له‌لایێکى دیکه‌وه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سوریا بڵاویکرده‌وه: سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د کۆمه‌ڵکوژیه‌کی نوێی له ناوچه‌ی (شێخ مسکین) له درعا ئه‌نجامداوه و زیاتر له (٣٠ ) که‌سی کوشتوه. چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن به ناوه‌نده‌که‌یان راگه‌یاندوه: ژماره‌یه‌ک له کوژراوه‌کان سهربر٠دراون یان به زیندوێتی سوتێنراون، هه‌روه‌ک تانکه‌کانی سوپای ئه‌سه‌دیش گه‌مارۆی ناوچه‌ی شێخ مسکینیان داوه و به شێوه‌کی ههر٠همهکی تۆپبارانیان کردوه.مه‌سعوود بارزانی: که‌م کردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به واتای راگه‌یاندنی شهر٠هسهرۆکی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، که‌م کردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه به واتای راگه‌یاندنی شه‌ر٠ دژی ئه‌و هه‌رێمه‌یه. مه‌سعوود بارزانی له وتووێژ له‌گه‌ڵ کاناڵی ئه‌لجه‌زیره وتی: ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی به‌غدا بیهه‌وێ به بیانووی کێشه‌ی نه‌وت، بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌م بکاته‌وه، لێپرسراوانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و هه‌وڵه به واتای شه‌ر٠ له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. دوابه‌دوای واژۆکردنی گرێ به‌ستێکی نه‌وتی "اکسان موبیل"ئه‌مریکای له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و حکوومه‌ته و به‌غدا به‌ره‌و گرژی روێشت. حکوومه‌تی به‌غدا له تازه‌ترین هه‌وڵی خوێدا هێزه‌کانی ئه‌رشی به که‌ره‌سه‌ی جه‌نگیه‌وه به‌بێ ئاگاداریی هه‌رێمی کوردستان له سنووری سووریه ـ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان جێگیر کردووه. دوابه‌دوای جێگیربوونی هێزه‌کانی عێراق له هێندێ له شوێنه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و سووریه و ههر٠هشهی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مریکا ناچار بوو ناوبژیوانی و وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌ر دوولادا بکات.
12 ساڵ و 3 مانگ و 23 ڕۆژ و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش