__ بلاوکراوه ناوچه‌ییه‌کانی پارێزگای کرماشان یه‌ک له دوای داده‌خرێن__ دره‌وشانه‌وه‌ى دوو کاراته‌کارى کوردستانى له کێبه‌رکێى جیهانى__ سه‌ربازبگیری له ناوچه کوردنشینه‌کان و برسیه‌تیی سه‌ربازان له مانگی ره‌مه‌زاندا__ هندستان، ئێران به ته‌قینه‌وه‌که‌ی نیوده‌لهی تۆمه‌تبارده‌کات__ سه‌پاندنى حوکمى ئێعدام بۆ چوار تاوانبارى فه‌سادى مالى گه‌وره__ هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران و دروست کردنى بتوونى دژه مووشه‌ک__ پیواز ده‌گمه‌ن و سێ به‌رانبه‌ر گران بووه__ خاڵێکی پشکنینی ستراتیژی له شاری حه‌له‌ب کۆنترۆڵ کرا، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى به‌رپرسانى سورى__ په‌که‌که کوژرانی (٤٩) سه‌رباز و تێکشکاندنی هێلیکۆپته‌رێکی سوپای تورکیای ر٠اگهیاند
بلاوکراوه ناوچه‌ییه‌کانی پارێزگای کرماشان یه‌ک له دوای داده‌خرێنبڵاوکراوه‌کانى پارێزگای کرماشان به‌هۆی کێشه‌ی به‌ربڵاوی ماڵیه‌وه یه‌ک له دوای یه‌ک داده‌خرێن. سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کانی کرماشان بڵاویان کرده‌وه، زۆربه‌ی بلاوکراوه فه‌رهه‌نگییه‌کان به‌هۆی کێشه‌ی ماڵی و چوونه‌سه‌ری نرخی کاغه‌ز و چاپ ناتوانن درێژه به چالاکییه‌کانیان بده‌ن. سه‌رچاوه‌که ئاشکراشی کرد له حاڵی حازردا نزیک به ٢٥ بلاوکراوه له پارێزگای مۆڵه‌تی چالاکییان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند بلاوکراوه به شێوه‌ی فه‌رمی و به‌رده‌وام چاپ و بڵاو ده‌کرێنه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دوو حه‌فته نامه‌ی "نقد حال" و "ئاوای کرماشان" له دوایین ژماره‌ی خۆیاندا رایانگه‌یاندووه که چیدیکه توانای بڵاوکردنه‌وه‌ی ژماره‌کانی داهاتوویان نیه. له حاڵێکدا که پارێزگای کرماشان پارێزگایه‌کی کوردنشینی ئێرانه و دانیشتوانه‌که‌ی به چه‌ندین زاراوه‌ی شیرینی کوردی ده‌په‌یڤن، به‌ڵام هیچ گۆڤار، حه‌فته‌نامه و رۆژنامه‌یه‌کی کوردیی تێدا چاپ و بڵاو نابێته‌وه.دره‌وشانه‌وه‌ى دوو کاراته‌کارى کوردستانى له کێبه‌رکێى جیهانىبه پێى هه‌واڵى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان، دوو کاراته‌کارى کوردستانى به ناوه‌کانى مه‌حمود حسین ئابادى و میلاد شه‌هباز له کێبه‌رکێه‌کانى جیهانى شێوه‌ى شیتۆریۆ له شارى کۆلۆمبۆ پایته‌ختى سریلانکا توانیان میدالى زێر و مێدالى زیو به‌ده‌ست بێنن. ئه‌م کێبرکێیانه به به‌شدارى ١٢ ولات به‌رێوه چوو.سه‌ربازبگیری له ناوچه کوردنشینه‌کان و برسیه‌تیی سه‌ربازان له مانگی ره‌مه‌زانداله ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا و له زۆربه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران، پاسگا ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران له گه‌ڵاڵه‌یه‌کی تازه‌دا ده‌ستیان به سه‌ربازبگیری کردووه. به‌پێی راپۆر٠تی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، له حاڵێکدا که پێشتر ئه‌و که‌سانه‌ی که واده‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیان ده‌گه‌یشت بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له چاوهر٠وانیدا رایانده‌گرتن، که‌چی ئێستا پاسگا ئینتزامیه‌کان له شار و گونده‌کانی کوردستاندا ده‌ستیان کردۆته‌وه به سه‌ربازبگیری. ژماره‌یه‌ک له‌و هاووڵاتییانه له‌و باوهر٠ه دان، ئه‌و که‌سه‌ی که واده‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی گه‌یشتووه له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر دهکر٠ی و ئه‌و که‌سانه‌ش که واده‌ی خزمه‌تی سه‌ربازییان گه‌یشتووه، به‌ڵام غه‌یبه‌تی نیه هوشداری پێ ده‌درێت و داوای لێ ده‌کرێ که خۆی به "حه‌وزه‌ی نیزام وه‌زیفه" بناسێنێت. هه‌واڵنێری کوردپا له زاری چه‌ند هاووڵاتییه‌کی گوندنشینه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ر که‌سێک که هه‌واڵ و زانیاری له‌باره‌ی "سه‌رباز فه‌راری"یه‌وه به پاسگا بدات له به‌رامبه‌ردا بر٠ی ١٢٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرێ. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌پێی زانیارییه‌کان له شاری سنه، خه‌ڵکی ئه‌و شاره رۆژانه شاهیدی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی لاوه‌کانن.هندستان، ئێران به ته‌قینه‌وه‌که‌ی نیوده‌لهی تۆمه‌تبارده‌کاتپۆلیسی هندستان به‌پرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له مانگی شوباتدا رویدا و دیبلۆماتکارێکی ئیسرائیلی کردبوه ئامانج، خسته ئه‌ستۆی گاردی کۆماری ئێرانی. ئهمر٠ۆ دوشه‌ممه رۆژنامه‌ی (تایمز ئۆف ئیندیا) بڵاویکرده‌وه، به‌پێی ناوهر٠ۆکی راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌رکه‌وتوه، که گاردی شۆر٠شی ئێرانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د کازمی، له کانونی دوه‌می ٢٠ ١١ دا تاوتوێی چۆنێتی هێرشکردنه سه‌ر دیبلۆماتکاره ئیسرائیلییه‌کانی هندستانیان کردوه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند زانایه‌کی ئێرانی کوژران و ئێران ئیسرائیلی به کوشتنیان تۆمه‌تبارده‌کرد. رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: هندستان، ئێرانی له پێنج گومان‌لێکراو ته‌قینه‌وه‌که ئاگادارکردوه‌ته‌وه، که ئه‌وانیش جۆسه‌نگ ئه‌فشار و سیداگات زاده مه‌سعود و سیانی ترن. به‌پێی سه‌رچاوه‌کانیش، مه‌سعود رێکخه‌ری کاره‌که‌یه و له هه‌ریه‌که له جۆرجیا و بانکۆک و نیوده‌لهی پلانی هێرشکردنی داناوه، هاوکات پۆلیس ئاماژه‌ی به تێوه‌گلانی ژنێکی ئێرانیش کردوه به ناوی له‌یلا رۆحانی له هێرشه‌کانی جۆرجیا و بانکۆک و نیوده‌لهی. له ١٣ی شوباتی ئه‌مساڵ، له نزیک باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له نیوده‌لهی بۆمبێک به دیبلۆماتکارێکی ئسرائیلیدا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامیشدا هاوسه‌ره‌که‌ی و ٣ که‌سی تریش برینداربون، ئیسرائیلیش ئێرانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه و ته‌قینه‌وه‌کانی جۆرجیا و بانکۆک تۆمه‌تبارکرد، که باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلیان کردبوه ئامانج.سه‌پاندنى حوکمى ئێعدام بۆ چوار تاوانبارى فه‌سادى مالى گه‌وره‌وته‌بێژى ده‌زگاى قه‌زایى سه‌پاندنى حوکمى ئێعدام بۆ چوار که‌س له تاوانبارانى فه‌سادى بانکیى گه‌وره‌ى راگه‌یاند و وتى که به‌شێکى په‌روه‌نده‌که که ٣٩ تاوانبارى بوو له دادگا پێراگه‌یشتنى بۆ کراوه و قازى حوکمى بۆ تاوانباران ده‌ر کردووه. به پێى ئه‌م حوکمه ٤ که‌س به ئێعدام مه‌حکوم کراون، ٢ که‌س به زیندانى هه‌تاهه‌تایى و بۆ تاوانبارانى دیکه به زیندان تا ٢٥ ساڵ و جه‌ریمه و دانه‌وه‌ى پووڵه‌که مه‌حکوم کراون که به‌م زووانه حوکمه‌که‌یان پێ راده‌گه‌ێنین.هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران و دروست کردنى بتوونى دژه مووشه‌کبه هه‌واڵى سه‌رچاوه‌ى حکومه‌تى، خاکه‌لێوه‌ى ئه‌مساڵ لئۆن پانێتا وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که قه‌راره هێرشى ئه‌مریکا بۆ ئێران ده‌ست پێ‌بکات، به‌لام سه‌ره‌تا ده‌بێت بۆمبه سه‌نگه‌ر شکێنه‌کانمان به هێز بکه‌ین. چوار مانگ دواى ئه‌و وتانه مایکل دۆنلى جێگرى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا وتى که واشه‌نگتۆن گه‌وره‌ترین بۆمبى به هێزى که توانایى رۆیشتن تا قولایى ٦٠ مه‌ترى زه‌وى هه‌یه دروست کردووه. به پێى راپۆرتى بلاوکراوه‌ى ئێکۆنۆمیست، ئێران بتوونى هوشمه‌ندى به‌رهه‌م هێناوه که توانایى به‌رگرى له به‌رانبه‌ر موشه‌کى ئاسنى هه‌یه.پیواز ده‌گمه‌ن و سێ به‌رانبه‌ر گران بووه‌به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌کانى حکومه‌تى، که‌م بوونى پیواز بووه به هۆى گران بوونى سێ به‌رانبه‌رى نرخه‌که‌ى له بازاره‌کان، نرخى پیواز له چه‌ند رۆژى رابردوو ٥٠ ٠ تا ٦٠ ٠ تمه‌ن بوو که ئێستا ٧٠ ٠ تا ١٠ ٠ ٠ تمه‌نه له مه‌یدانى مێوه فرۆشان و له بازاره‌کانیش نرخى تا ١٨٠ ٠ تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه.خاڵێکی پشکنینی ستراتیژی له شاری حه‌له‌ب کۆنترۆڵ کرا، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى به‌رپرسانى سورىسوپای سوریای ئازاد خاڵێکی پشکنینی ستراتیژی له باکووری رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب کۆنترۆڵ ده‌که‌ن و به‌وه‌ش ده‌توانن به ئازادیی له‌نێوان شاره‌که و سنووری تورکیادا هاتوچۆ بکه‌ن. ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری ژه‌نراڵ فرزات عه‌بدولناسر، یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی سوپای سوریای ئازاد بڵاویکردۆته‌وه، خاڵی پشکنینی "ئه‌نادان" که ده‌که‌وێته پێنج کیلۆمه‌تر باکووری ر٠ۆژئاوای حه‌له‌به‌وه، کاتژمێر (٥)ی سه‌رله‌به‌یانی ئهمر٠ۆ دووشه‌ممه دوای شهر٠ێکی ١٠ کاتژمێریی له‌لایه‌ن سوپای ئازاده‌وه کۆنترۆڵکراوه. له‌لایه‌کی تره‌وه به‌پێی هه‌واڵێکی که‌ناڵی سکای نیوز سوپای ئازاد ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌شت تانک و چه‌ندین پارچه چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نیدا و کامێرای که‌ناڵه‌که وێنه‌ی ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی کوژراوی سوپای ر٠ژێمی سوریای گرتووه. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کیش جه‌ختیان کردۆته‌وه که سوپای ئازاد ١٢ سه‌ربازی رژێمیان به‌دیل گرتووه و ٢٥ سه‌ربازی دیکه‌ش له سوپاکه‌ی ئه‌سه‌د ههڵگهر٠اونهتهوه. هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی هه‌واڵی ر٠ۆیتهرز، جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری لازقیه‌ی خۆرئاوای سوریا و ١٢ ئه‌فسه‌ری تر له ر٠ژێمی سوریا ههڵگهر٠اونهتهوه و به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵاتوون. چالاکوانانی سوریا ر٠ایانگهیاند، ئه‌مرۆ له ئاکامی ته‌قه‌کردنی هێزه‌کانی ر٠ژێمی سوریا ٣٠ که‌س کوژراون که زۆربه‌یان خه‌ڵکی شاره‌کانی ده‌رعا و دیمه‌شق و ریفی دیمه‌شق بوون. له‌لایێکى دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئهمر٠ۆ دووشه‌ممه ر٠ایگهیاند، خالد ئه‌یوبی، ههڵسور٠ێنهری کاروباری نێرده‌ی دیپلۆماتی ر٠ژێمی سوریا له له‌نده‌ن، ده‌ستی له‌کار کێشاوه‌ته‌وه.هێزه ده‌وڵه‌تیه‌کان له ناوچه‌ى شێخ مسکین، له شارى ده‌رعا رۆژى یه‌کشه‌ممه له هێرشێکى وه‌حشیانه‌دا لانیکه‌م ٣٠ که‌سیان سوتاند یان سوریان بریون. په‌که‌که کوژرانی (٤٩) سه‌رباز و تێکشکاندنی هێلیکۆپته‌رێکی سوپای تورکیای ر٠اگهیاند هێزی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، باڵی سه‌ربازی پارتی کرێکارانی کوردستان، ر٠ایگهیاند له‌ماوه‌ی هه‌شت ر٠ۆژی ر٠ابردوودا (٤٩) سه‌ربازی تیمی تایبه‌تی سوپای تورکیایان کوشتووه‌و کۆپته‌رێکی جۆری سکۆرسکیشیان تێکشکاندووه. به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی هه‌واڵی فورات ماوه‌ی (٨) رۆژه هێزه‌کانی هه‌په‌گه ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی ده‌وربه‌ری شه‌مزینانیان کۆنترۆڵکردووه و له رۆژی ٢٤ی ته‌مووزه‌وه له‌ناوچه‌کانی ناور٠هزان و روبونوسی سه‌ر به نه‌هرێ له‌نێوان گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌و سه‌ربازانی سوپای تورکیادا شه‌ر٠ و پێکادان له‌ئارادایه و تائێستاش به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها ر٠ونیکردۆتهوه شه‌ر٠ و پێکادانه‌کان له‌گوندی گه‌لاشک، نیرکۆله، گردی گۆمان و مه‌رگه‌ساوه، سه‌ربارا و سه‌رته‌ت به سه‌ختی به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌کی زۆر تیمی تایبه‌ت به کۆپته‌ری جۆری سکۆرسکی ره‌وانه‌ی ناوچه نزیکه‌کانی هه‌رێمه‌که کراون و له هه‌مانکاتدا تۆپبارانکردنی قه‌دپاڵ و گرده‌کانی گارێ و مه‌رگه‌ساڤه، چیای کورمه‌زگه‌تا به‌رده‌وامه.
12 ساڵ و 3 مانگ و 23 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش