__ کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى له به‌رانبه‌ر پارێزگاى کوردستان__ پشتگیریی دادستانی سنه له تاقمێکی ساخته‌چی و فرۆشیاری ماده هۆشبه‌ره‌کان__ ئاگر لێر٠هوار و دارستانه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامانیشی گرته‌وه__ لاوێک له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ته‌رمه‌که‌ی به خنکاوی دۆزرایه‌وه__ ده‌ستپێکى کۆبوونه‌وه‌ى ولاتانى بێلایه‌ن به به‌شدارى ٣٠ له‌سه‌دى ئه‌ندامان__ کوژرانى سه‌رۆکى سازمانى ئیتلاعاتى ئاسمانى رژێمى سوریه__ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى سێ ئێرانى به تاوانى ته‌زویرى ده‌رهه‌م له ئیمارات
کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى له به‌رانبه‌ر پارێزگاى کوردستانبه پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موکریان، رۆژى شه‌ممه ٤ى خه‌رمانان خه‌ڵکى گۆندى دووشان له ناره‌زایه‌تى به نه‌بوونى ئاوى خواردنه‌وه له به‌رانبه‌ر پارێزگاى کوردستان له شارى سنه کۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند که له ٢٤ سه‌عات ته‌نیا ٢ سه‌عات ئاوى خواردنه‌وه‌یان هه‌یه، سێ مانگه به‌دوادا چوون بۆ ئه‌م کێشه‌یه ده‌که‌ن و به‌رپرسان ولامیان ناده‌نه‌وه. جێگه‌ى باسه که گۆندى دووشان له ٥ کیلۆمه‌ترى شارى سنه‌دایه.پشتگیریی دادستانی سنه له تاقمێکی ساخته‌چی و فرۆشیاری ماده هۆشبه‌ره‌کانئه‌ندامانی تیمێکی گه‌وره‌ی داگیرکاری زه‌وی و به‌رهه‌مهێنه‌ری ماده هۆشبه‌ره‌کان که له‌لایه‌ن دادستانی ئێستای سنه‌وه پشتیوانیان لێده‌کرا، پاش ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن که‌سانی ئاگاداره‌وه، له‌قاودران، هه‌ڵاتن. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، له ماوه‌ی ٢٠ رۆژی رابردوودا کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ناسراوی شاری سنه پاش له‌قاودانیان، ئه‌و تیمه به یارمه‌تیی یه‌کێک له لێپرسراوانی قه‌زایی سنه هه‌ڵاتن. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له دادگوسته‌ریی شاری سنه، ئه‌م بانده گه‌وره‌یه چه‌ندین ساڵه به پشتیوانیی چه‌ند لێپرسراوێکی حکوومه‌تی له شاری سنه ده‌ستیان داوه‌ته داگیرکردنی زه‌وی و به‌رهه‌مهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، عه‌بدوڵڵا عه‌زیزی به‌رپرسی لێژنه‌ی زۆرانبازیی پارێزگای کوردستان یه‌کێک له سه‌ره‌کی ترین ئه‌ندامانی ئه‌و بانده به هاوکاریی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تی به ساخته‌کاری ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌یان هێکتار له زه‌وی و زاری ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌دا گرتووه و له‌و رێگایه‌وه داهاتێکی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه. له حاڵی حازردا کۆمه‌ڵێک له هاووڵاتییانی شاری سنه سکاڵاکانی خۆیان راده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی کردوو و هاوکات نیگه‌رانیی خۆیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌دوادانه‌چوونی ئه‌و ده‌زگایه به‌هۆی ده‌ست تێدابوونی لێپرسراوانی پارێزگا له‌و ساخته‌کارییه، درهبر٠یوه.ئاگر لێر٠هوار و دارستانه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامانیشی گرته‌وه‌له‌یه‌ک رۆژی رابردووه هه‌تا ئێستا لێر٠هوار و دارستانه‌کانی ده‌ورووبه‌ری چه‌ندین ئاوایی سه‌ر به شارستانی پاوه له ئاگردا سووتاوون. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی کوردپا، ئه‌و ئاگر که‌وتنه‌وه‌یه خه‌سارێکی به‌رچاوی به لێر٠هواره پارێزراوه‌کانی ئاوایی به‌له‌بزان، هیروێ‌و شاخه‌کانی ماکوان له پارێزگای کرماشان گه‌یاندووه. هه‌واڵنێری ئاژانسی کوردپا راشیگه‌یاند، به هۆی هه‌ڵکه‌وته‌یی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها زۆری دارستانه‌کان ئیمکانی و خێرایی کووژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ی له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌روو کردۆته‌وه. ساڵی رابردووش به هۆی ئاگر که‌وتنه‌وه له لێر٠هوارهکانی ناوچه‌ی هه‌ورامان له پاوه،که‌ڵکیان له هیڵی کۆپته‌ر به‌مه‌به‌ستی کۆژاندنه‌وه‌ی وه‌رگرت. ئه‌و ناوچانه به‌یه‌کێک له شوێنه پارێزرا و دڵر٠فێنهکانی پارێزگای کرماشان دێنه ئه‌ژمار به‌ڵام به هۆی که‌مته‌ر خه‌می ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان له وه‌رزی گه‌رمادا تووشی سووتان ده‌بن. له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا به ده‌یان حاڵه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه له دارستان و لێر٠واری ده‌ورووبه‌ری شاره‌کانی "مه‌ریوان، سه‌وڵاوا، پاوه، نه‌وسوود، کامیاران، جوانر٠ۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی" روویان داوه.لاوێک له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ته‌رمه‌که‌ی به خنکاوی دۆزرایه‌وه‌لاوێکی خه‌ڵکی ئاوایی زه‌لاوان به هۆیه‌کی نادیار ته‌رمه‌که‌ی به خنکاوی له ناو ماڵی خۆیان دۆزرایه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، جه‌لال ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و کور٠ی عومه‌ر، خه‌ڵکی ئاوایی "زه‌ولان"ی سه‌ر به ناوچه‌ی باسکی کۆڵه‌سه‌ی سه‌رده‌شت به هۆیه‌کی ناروون گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له هۆکاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و لاوه له‌به‌ر ده‌ست دا نیه.ده‌ستپێکى کۆبوونه‌وه‌ى ولاتانى بێلایه‌ن به به‌شدارى ٣٠ له‌سه‌دى ئه‌ندامانشانزه‌هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانى بێ لایه‌ن به به‌شدارى که‌متر له یه‌ک سێهه‌مى ئه‌ندامانى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ئاستى کارناسان له تاران ده‌ستی پێ‌کرد. جولانه‌وه‌ى ولاتانى بێ لایه‌ن له ١٢٠ ئه‌ندام و ٢١ چاو‌دێر پێک هاتووه که ته‌نیا ٣٥ ولات له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریان کردووه. ئه‌م کۆبوونه‌وانه له سێ ئاستى کارناسان، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و سه‌رۆکى ولاتان هه‌ر یه‌که‌و له دوو رۆژدا به‌رێوه ده‌چێت. به‌رپرسانى رژێمى ئاخوندى هیوادارن له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا بتوانن له ئابلۆقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان رزگارییان بێت، قه‌یرانى سوریه چاره‌سه‌ر بکه‌ن و له گه‌لاڵه ناوه‌کیه‌که‌ى خۆیان داکۆکى بکه‌ن.کوژرانى سه‌رۆکى سازمانى ئیتلاعاتى ئاسمانى رژێمى سوریه‌به پێى راپۆرتى شه‌به‌که‌ى هه‌واڵده‌رى ئه‌لعه‌ره‌بیه، جه‌میل حه‌سه‌ن، سه‌رۆکى ئه‌و سازمانه رۆژى شه‌ممه ٤ى خه‌رمانان له ده‌فته‌رى کاره‌که‌ى خۆى تیرۆر کراوه.ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى سێ ئێرانى به تاوانى ته‌زویرى ده‌رهه‌م له ئیماراتسه‌رتیپ خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌لمه‌نسوورى، به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى تاوانى دۆبه‌ى له دانیشتنى هه‌واڵده‌رى رایگه‌یاند که سێ که‌سى ئێرانى به تاوانى ته‌زویر و فرۆشى ده‌رهه‌مى ئیمارات له بازاره‌کانى دۆبه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له تاوانباران ده‌ست پۆلیس که‌وتووه ئه‌و پووڵه ته‌زویرانه له ئێران چاپ کراون.
12 ساڵ و 2 مانگ و 27 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش