__ مه‌حکومیه‌تى دوو شارۆمه‌ندى کورد به زیندان__ سه‌رکه‌وتنی سینه‌ماکارنی کوردی ئێران به‌رده‌وامه__ چالاکێکی سیاسی ـ مه‌زهه‌بی دوای یه‌ک مانگ گیران، له گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی سنه دایه__ هێرشى کۆکردنه‌وه‌ى ١٤٠ ٠ ده‌زگاى ماهواره له بۆکان__ هێزه‌کانى رژێم بۆسه‌ر ده‌سفرۆشانى سنه__ مرسى له تاران: هیواى رژێمى ئاخوندى بوو به بلقى سه‌ر ئاو__ ناردنى پاسداران بۆ پێش‌گرتن له رووخانى ئه‌سه‌د__ سۆلتانیه: به‌رده‌وام ده‌بین له پیتاندنى ئۆران‌یۆم
مه‌حکومیه‌تى دوو شارۆمه‌ندى کورد به زیندانبه پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موکریان، لقى یه‌کى دادگاى شۆرشى مه‌هاباد دوو شارۆمه‌ندى خه‌ڵکى گۆندى گرلێن، له ناوچه‌ى میاندواو به ناوه‌کانى قاسم ره‌حیمى و مه‌حه‌مه‌د ئیبراهیم زاده‌ى به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى هه‌رکامه به یه‌ک ساڵ زیندان مه‌حکوم کرد. جێگه‌ى باسه که ئه‌م دوو شارۆمه‌نده شه‌ش مانگى پێش ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون و ئیستا له زیندانى ناوه‌ندى مه‌هاباد ده‌ورانى مه‌حکومیه‌تى خۆیان تێده‌په‌رێنن.سه‌رکه‌وتنی سینه‌ماکارنی کوردی ئێران به‌رده‌وامه‌کورته فیلمی ده‌نگی باران له بیست و حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "قلیبیه"ی توونس به‌شداری ده‌کات و چوار کورته فیلمی دیکه‌ی سینه‌ماکارانی کورد بۆ به‌شداری بیست و نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی کورته فیلمی تاران هه‌ڵبژێردراون. به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی کورته فیلم، کورته فیلمی ده‌نگی باران له ده‌رهێنانی جه‌لال ساعیدپه‌نا سینه‌ماکاری خه‌ڵکی سنه له بیست و حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "قلیبیه"ی توونس که بر٠یاره رێکه‌وتی ٤ی خه‌رمانان بهر٠ێوه بچێت، به‌شداری ده‌کات. هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه کورته فیلمی ئه‌زموونیی "شوێن پێی ژیان"، دووه‌مین به‌رهه‌می خانمه سینه‌ماکاری کورد "فاتمه ده‌ستمه‌رد" و له به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماکاری کورد مه‌نسوور چه‌مه‌نی له‌ناو ٢٥٧ کورته فیلمی نێردراو بۆ بیست و نۆیه‌مین فێستیڤاڵی کورته فیلمی تاران بۆ به‌شی ئه‌زموونی هه‌ڵبژێرداوه.چالاکێکی سیاسی ـ مه‌زهه‌بی دوای یه‌ک مانگ گیران، له گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی سنه دایه‌به‌پێی راپۆرتی رێکخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی کوردستان، پاش زیاتر له یه‌ک مانگ له گیرانی عه‌بدوڵڵا عه‌باسی چالاکی سیاسی ـ مه‌زهه‌بیی کورد، هێشتا به نار٠وونی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ده‌ستبه‌سه‌ره. عه‌بدوڵڵا عه‌باسی یه‌کێک له لێپرسراوانی نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌مینی به‌رپرسی شۆرای مه‌کته‌بی قورئانی کوردستان که رێکه‌وتی ٦ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له بازگه‌ی پۆلیسی جاده‌ی سنه ـ کرماشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی ستادی خه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان کرابوو، هێشتا به نار٠وونی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ده‌سته‌به‌سه‌ره. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه پێشتر به بنه‌ماڵه عه‌بدوڵڵا عه‌باسی راگه‌یه‌ندرابوو که ناوبراو پێش له جێژنی ره‌مه‌زان به دانانی وه‌سیقه ئازاد ده‌کرێت، به‌ڵام سهرهر٠ای ئاماده‌کردنی وه‌سیقه‌ش له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه هێشتا هه‌ر له گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی سنه راگیراوه.هێرشى هێزه‌کانى رژێم بۆسه‌ر ده‌سفرۆشانى سنه‌به پێى راپۆرتى کۆمیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ یارمه‌تى به دامه‌زراندنى سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان، رۆژى یه‌کشه‌ممه ٥ى خه‌رمانان مه‌ئمورانى سه‌دى مه‌عبه‌رى شاره‌دارى سنه، سه‌عات ٥ى دوانیوه‌رۆ به چه‌ندین ماشێن یر له که‌سانى گۆپاڵ و چه‌قۆ به ده‌سته‌وه هێرشیان کرده سه‌ر کاسبکاران له مه‌یدانى کارئاموزى سنه و له نێوان مه‌ئمورانى گۆپاڵ به‌ده‌ست و مێوه فرۆشان شه‌ر٠ و پێکدادان ده‌ستى پێ‌کرد، هێرش کردنه‌سه‌ر ده‌ست فرۆشان له لایه‌ن مه‌ئمورانى شاره‌داریه‌وه له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ى تێکراى ده‌ست فرۆشه‌کان به‌ره‌وروو بوو و مه‌ئموران به بردنى هێندێک له که‌ڵوپه‌ڵى مێوه‌فرۆشان ناچار به جێهێشتنى ئه‌و شوێنه بوون.کۆکردنه‌وه‌ى ١٤٠ ٠ ده‌زگاى ماهواره له بۆکانبه پێى هه‌واڵى سایتى موکریان، سه‌رۆکى ئیداره‌ى هه‌واڵده‌رى فه‌رمانده‌یى ئینتزامى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا رایگه‌یاند، له حه‌وتووى رابردوو ١٤٠ ٠ ده‌زگاى وه‌رگرى که‌ناڵه‌کانى ماهواره‌یی له بۆکان له ژێر ناوى گه‌لاڵه‌ى به‌رز کردنه‌وه‌ى ئه‌منیه‌تى کۆمه‌لایه‌تى کۆ کردۆته‌وه.مرسى له تاران: هیواى رژێمى ئاخوندى بوو به بلقى سه‌ر ئاوبه پێى راپۆرتى رادیو ئالمان، سه‌رۆک کۆمارى میسر پێش له رۆیشتنى بۆ تاران داواى له ولاتانى زڵهێزى دۆنیا روسیه و چین کرد که یارمه‌تى به‌شارئه‌سه‌د بده‌ن که له ده‌سه‌لات واز بێنێت. به‌رپرسانى رژێمى ئاخوندى هیوادار بوون له‌گه‌ڵ میسر کار بکه‌ن بۆ پاڵپشتى له به‌شارئه‌سه‌د. مرسى پێش له رۆیشتنى بۆ چین و ئێران له یه‌که‌مین وتووێژى نێونه‌ته‌وه‌یى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى رۆیترز وتى، کاتى ئه‌وه هاتووه که به‌م خوینرشتنانه کۆتایى بهێندرێت و خه‌ڵکى سوریه به مافى خۆیان بگه‌ن، رژێمێک که خه‌ڵکى خۆى ئه‌کوژێت ده‌بێت له‌مه‌یدان نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که له‌م بارودۆخه‌دا رێفۆرم له سوریه سوودى نیه و ده‌بێت رژێم بگۆردرێت.ناردنى پاسداران بۆ پێش‌گرتن له رووخانى ئه‌سه‌دبه پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى واڵ ئیستریت ژۆرناڵ له زار سه‌رچاوه‌ى ئاگادار له سپاى پاسداران، ئێران ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێکى زۆرى بۆ شه‌ر٠ له پاڵ هێزه‌کانى به‌شارئه‌سه‌د بۆ سوریه ره‌وانه کردووه. هه‌رچه‌نده که به‌رپرسانى ئێرانى ده‌لێن له قه‌یرانى سوریه ده‌ستیان نییه، به‌لام فه‌رمانده‌کانى سپا به روونى رایانگه‌یاندووه که تاران یارمه‌تى نیزامى سوریه ده‌دات. ئابنووش فه‌رمانده‌ى سپاى قه‌زوێن پێشتر له کۆبوونه‌وه‌ێکى ده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند، ئێمه ئه‌مرۆ له هه‌موو بوارێکه‌وه له شهر٠داین له لایه‌نى نیزامى له سوریه و له لایه‌نى فه‌رهه‌نگى له ئێران.سۆلتانیه: به‌رده‌وام ده‌بین له پیتاندنى ئۆرانیۆمنوێنه‌رى هه‌میشه‌یی رژێمى ئاخوندى له ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ناوه‌کى رایگه‌یاند، رژێمى ئێران هیچ کات چالاکى پیتاندنى ئۆران‌یۆم راناگرێت چونکوو به ئاشتى خوازانه که‌ڵکى لێ وه‌رده‌گرێت. سۆلتانیه له دانشتنێکى هه‌واڵده‌رى له په‌راوێزى دانشتنى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى شانزه‌هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى ولاتانى بێ لایه‌ن له ولامى هه‌واڵنێرى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران سهرهر٠اى ناره‌زایه‌تى کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى، چالاکى پێتاندنى ئۆرانیۆمى زیاتر کردووه وتى، ئێران چالاکیه‌کانى خۆى له‌مه‌ر٠ پیتاندنى ئۆران‌یۆم راناگرێت و ئه‌رکى ئاژانس دۆزینه‌وه‌ى راستى راپۆرته‌کانه له لایه‌ن ولاتانه‌وه و مافى داوه‌رى نیه.
12 ساڵ و 2 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش