__ سێ هاووڵاتیی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران__ هێرشی درندانه‌ى هێزه‌کانى حکومه‌تى عێراق بۆ سه‌ر دانیشتووانى ئه‌شه‌ره‌ف__ شیرکه‌تى هێندى خوازیارى وه‌رگرتنى پوولێکى زیاتر له سه‌رمایه‌دانان له مه‌یدانه گازییه‌کانى رژیم بوو__ پشتیوانى رژیمى ئێران له ئه‌لقاعیده بۆ کرده‌وه‌ى تێکده‌رانه له عه‌ره‌بستان__ بێ لاینه‌کان: به‌خشینى داهات له گیرفانى خه‌ڵکى هه‌ژارى ئێران__ تورکیا نۆ که‌س به تۆمه‌تی کاری سیخور٠یی بۆ ئێران ده‌ستگیرده‌کات__ موحاکه‌ممه‌ى ترۆریسته‌کانى سپاى پاسداران له کۆمارى ئازه‌ربایجان __ ئه‌سه‌د دیهه‌وێ رژیمى ئاخوندیش راسته‌وخۆ بێنێته ناو شه‌ره‌که__ هێنری کیسنجه‌ر: ئێران سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌بێت__ شۆر٠شگێر٠انی سوریا (١٠ ) هه‌لیکۆپته‌ری سه‌ربازی تێکده‌شکێنن
سێ هاووڵاتیی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرانحه‌فته‌ی پێشوو سێ هاووڵاتیی کوردی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی ٢ی خه‌رمانانی حه‌فته‌ی پێشوو سێ هاووڵاتیی کورد به‌ناوه‌کانی له‌تیف عه‌لیخانی، سیامه‌ند عه‌لیخانی و محه‌ممه‌دئه‌مین سه‌عیدی خه‌ڵکی گونده‌کاکی "گوێزلی و بێژوێ" پاش گیران له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، ره‌وانه‌وه شوێنێکی نادیار کراون. به وته‌ی که‌سوکاری نزیکی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کراوانه هه‌تا ئێستا له‌باره‌ی هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر و شوێنی راگیرانیان زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. سهرهر٠ای به‌دواداچوون و په‌یجۆری بنه‌ماڵه‌کانیان به مه‌به‌ستی زانین له چاره‌نووسیان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه هیچ وه‌ڵامێکیان پێنه‌رداوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانییان.هێرشی درندانه‌ى هێزه‌کانى حکومه‌تى عێراق بۆ سه‌ر دانیشتووانى ئه‌شه‌ره‌فله‌کاتێک که کاروانى شه‌شه‌مى ئه‌ندامانى موجاهیدین له ئه‌شره‌فه‌وه به‌ره‌و لیبرتى وه‌ریکه‌وتبوون و هێزه‌کانى حکوومه‌تى عێراق له کاتى پشکنینى ئه‌ندامنانى موجاهیدینى خه‌ڵق به شێوه‌یێکى درندانه هه‌لیانکووتایه سه‌ریان و ٢٠ که‌سیان لێ بریندار کردن. ئه‌و رووداوه له دواى ئه‌وه پێشهات که هێزه‌کانى عێراق به ئاشکرا سه‌عات و که‌ل و په‌له‌کانى ئه‌ندامانى تازهاتوو بۆ ناو لیبرتیان له کاتى بشکنین دا ده‌دزى و سووکایه‌تیان به‌و په‌نابه‌رانه ده‌کرد و ئه‌و که‌سانه‌ش که ژماره‌یان نزیک به ٤٠ ٠ که‌س بوو دژکرده‌وه‌یان نیشان دا و داواى کۆتایی هینان به دزینى که‌ل و په‌ل و سووکایه‌تیه‌کانى هێزه چه‌کداره‌کانى حکوومه‌تى عێراقیان ده‌کرد که له دواى ئه‌و ناره‌زایه‌تیه به میله و دار و به‌رد هێ٠Žشیان کرایه سه‌ر و ٢٠ ئه‌ندامى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵق بریندار کران. ئه‌مرۆش شۆراى میللى موقاومه‌ت له راگه‌ێنداروێکدا قسه‌کانى ووته‌بێژى بان کى مۆن سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که هیچ بریندارێک له‌و تێکگیرانه نه‌بووه ره‌د کرده‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به رێگه‌خۆشکردن بۆ جینایه‌تى دیکه لێکدایه‌وه.شیرکه‌تى هێندى خوازیارى وه‌رگرتنى پوولێکى زیاتر له سه‌رمایه‌دانان له مه‌یدانه گازییه‌کانى رژیم بووشیرکه‌تێکى هێندى داواى له رژیمى ئێران کردووه که به هۆى ته‌حریمه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان پوولێکى زیاترى له سه‌رمایه‌دانان له مه‌یدانه گازییه‌کانى رژیم ده‌وێ. ئورگانى هه‌واڵده‌رى سپاى پاسداران له ژێر ناوى زێده‌خوازى شیرکه‌تى هێندى به بیانووى ته‌حریمه‌کانه‌وه نووسی: شیرکه‌تى هێندى "ئی وی ئێل" که ته‌حریمه‌کانى ئه‌مریکاى کردۆته بیانووى دواخستنى چالاکیه‌کانى خوازیارى بردنه‌سه‌ره‌وه‌ى نرخى گه‌ر٠Žانه‌وه‌ى سه‌رمایه‌کانى له‌و مه‌یدانه بووه. پشتیوانى رژیمى ئێران له ئه‌لقاعیده بۆ کرده‌وه‌ى تێکده‌رانه له عه‌ره‌بستانبه پێى نووسراوه‌ى رۆژنامه‌ى ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی: یه‌کێک له زانایانى ئایینى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى رژیمى ئێرانى به‌وه تۆمنه‌تیار کردووه که پشتیوانى له ئه‌لقاعیده ده‌کا تا کرده‌وه‌ى تێکده‌رانه له عه‌ره‌بستانى سه‌غوودى به‌رێوه ببا. جێگه‌ى باسه که ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌دواى ئه‌وه‌وه دێ که ماوه‌ێک له‌مه‌وبره تیمێکى ترۆریستى له عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى گیران.بێ لاینه‌کان: به‌خشینى داهات له گیرفانى خه‌ڵکى هه‌ژارى ئێرانکۆمه‌ڵه‌ىمانگى سوورى رژیمى ئێران هه‌واڵى ناردنى یارمه‌تى مرۆڤدۆستانه‌ى بۆ ٢٦ وه‌لاتى ئه‌ندامى جولانه‌وه‌ى بێ لایه‌نه‌کان و وه‌رێخستنى ناوه‌نده ده‌رۆمانیه‌کان له ٢٢ وه‌لاتى بێ لایه‌ن بلاو کرده‌وه. ئه‌فانستان، فه‌له‌ستین، سودان، بنین، پاکستان، تونس، لوبنان، سوریا، یه‌مه‌ن، کینیا، ئوزبه‌کستان، لیبى، کوره‌ى باکوور، عێراق، سومالى و نیکاراگۆیه له‌و وه‌لاتانه‌ن که یارمه‌تیان وه‌رگرتووه. له‌ئێران زیاتر له ٢٠ هه‌زار ناوچه‌ى بێ به‌ش هه‌یه به‌لام رژیمى ئاخوندى به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌خشینى داهاتو و پوولى خه‌ڵکى ئێران. یه‌کێک له ئامانجه‌کانى ئه‌و یارمه‌تیانه په‌ره‌دان به مه‌زهه‌بی شیعه و په‌ره‌دان به ده‌سه‌لاتى رژیم له وه‌لاتانى جیهانه. تورکیا نۆ که‌س به تۆمه‌تی کاری سیخور٠یی بۆ ئێران ده‌ستگیرده‌کاتپۆلیسی تورکیا هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی نۆ که‌سی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی کاری سیخور٠ی بۆ ئێران ده‌ستگیرکرد. ئهمر٠ۆ ٢٩ی ئاگۆستى ٢٠ ١٢ ر٠ۆژنامهی زه‌مانی تورکی ر٠ایگهیاند: دوای ئه‌وه‌ی ٩ که‌س له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه خرابوونه ژێر چاودێرییه‌وه ده‌ستگیرکران. به پێی هه‌واڵه‌که‌ی سایتی زه‌مان دوێنێ له میانه‌ی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه‌کانی پۆلیس له ناوچه‌کانی ئیغدیرو کۆجالی و ئاگری ٩ که‌سیان ده‌ستگیرکردووه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی کاریان بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێران کردووه و چاودێریی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان کردووه. هه‌روه‌ها به پێی ر٠وونکردنهوهیهکی پارێزگاری ئیغدیر، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠ ١١ دوو هاوڵاتی ئێرانی و تورکێکیان ده‌ستگیرکردووه که چه‌ند به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌کی تایبه‌تیان پێبووه، پۆلیسی تورکیا دوای لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ئه‌و زنیارییانه‌ی ده‌ستیان که‌وتووه له‌و سێ که‌سه‌وه توانیویانه ئه‌و نۆ که‌سه‌ش ده‌ستگیر بکه‌ن، که چه‌ند پارچه چه‌کێک و ئامێری لاسیلکیان پێبووه.موحاکه‌ممه‌ى ترۆریسته‌کانى سپاى پاسداران له کۆمارى ئازه‌ربایجانبه پێى راپۆرتى رادیو فه‌ردا، ٢٢ که‌س له هاوه‌لاتیانى کۆمارى ئازه‌ربایجان رۆژى سێ شه‌ممه به تۆمه‌تى گه‌لاڵه‌ى هێرشی ترۆریستى و هاوکارى له‌گه‌ڵ سپاى پاسداران له دادگاێکى باکۆ موحاکه‌ممه ده‌کرێن. هه‌واڵده‌رى ئینته‌رفاکس راپۆرتى دا، تاوانى ئه‌و که‌سانه به‌رنامه‌رێژى بۆ هێرشی ترۆریستى له‌دژى باڵوێزخانه‌کانى ئه‌مریکا و ئیسرائیل له باکۆ بووه. تاوانبارانى ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ره‌شه‌ممه‌ى ساڵى رابردوو به تۆمه‌تى پێوه‌ندى له گه‌ڵ سپاى پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر کران. ئه‌سه‌د دیهه‌وێ رژیمى ئاخوندیش راسته‌وخۆ بێنێته ناو شه‌ره‌که‌به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆمارى سوریا له ووتووێژێکدا رایگه‌یاند: ئێمه له ئێستا دا له شه‌رێکى ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تین و بۆیه پێویسته کاتى پێویستمان بۆ روون بوونه‌وه‌ى ئاکامه‌که‌ى له‌به‌رده‌ست دابێ. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که لێپرسراوێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژیمیش گووتوویه‌تى: رژیمى ئاخوندى به ده‌نگى به‌رزه‌وه پشتیوانى له‌به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کا. له لایێکى دینکه‌وه نیکۆلاى ماکارۆف سه‌رۆکى ناوه‌ندى هاوبه‌شی ئه‌رته‌شى رووسیه ده‌لێ وه‌لاته‌که‌ى مه‌به‌ساتى نییه هێزه نیزامیه‌کانى له سه‌ریا بکشێنێته‌وه. هێنری کیسنجه‌ر: ئێران سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌بێتوه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێک له سه‌رکرده دیاره‌کانی زایۆنیزمی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌بێت، که تیایدا پێویست ده‌کات ئیسرائیل زۆرترین عه‌ره‌ب بکوژێت و نیوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهر٠است داگیربکات. هێنری کیسنجه‌ر، وه‌زیری پێشوتری ئه‌مه‌ریکا، به رۆژنامه‌ی (ده‌یلی سکیپ)ی ئه‌مه‌ریکی راگه‌یاندوه: به سوپای ئه‌مه‌ریکامان راگه‌یاندوه، که پێویسته حه‌وت وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوهر٠است داگیربکه‌ین، چونکه بایه‌خی ستراتیژیی و نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی تری ئابورییان هه‌یه و ته‌نیا هه‌نگاوێکیشمان ماوه، ئه‌ویش لێدانی ئێرانه، کاتێک روسیا و چینیش له خه‌وی غه‌فڵه‌تی خۆیان بێدارده‌بنه‌وه، ئه‌وکات ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که و جه‌نگه گه‌وره‌که روده‌دات، که ته‌نیا یه‌ک هێز تیایدا سه‌رکه‌وتو ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیله، پێویسته ئیسرائیل به هه‌مو هێزێکی خۆیه‌وه شهر٠بکات و زۆرترین عه‌ره‌ب بکوژێت و نیوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهر٠است داگیربکات.ئه‌وه‌شی وتوه: ئێستا له خۆرهه‌ڵاتی ناوهر٠استدا ته‌پڵی شه‌ر٠ لێدراوه و ئه‌و که‌سه‌شی گوێی لێنیه، به‌دڵنیاییه‌وه کهر٠ه. کیسنجه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌گه‌ر کاره‌کان به‌و شێوه‌یه بهر٠ێوهبچن که پلانیان بۆ دار٠ێژراوه، ئه‌وکات نیوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهر٠است بۆ ئیسرائیل ده‌بێت، ئێرانیش وه‌ک کوتانی دوایین بزمار ده‌بێت به تابوتی چین و روسیادا، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هۆشداری پێدان له‌وه‌ی به هێزی ساخته و فشۆڵی خۆیانه‌وه نه‌نازن، ئه‌وکاتیش بۆ هه‌میشه دهر٠وخێن و جیهان بۆ تاکه هێزێکی جیهانی ده‌بێت.شۆر٠شگێر٠انی سوریا (١٠ ) هه‌لیکۆپته‌ری سه‌ربازی تێکده‌شکێننوته‌بێژی که‌تیبه‌ی رزگاری شام بۆ که‌ناڵی جزیره‌ی ئاشکراکردوه: له هێرشێکیاندا بۆ سه‌ر فر٠ۆکهخانهی تفتنازی سه‌ربازی له پارێزگای ئه‌دله‌ب و له ئه‌نجامدا، له‌کۆی (٢٠ ) هه‌لیکۆپته‌ر (١٠ ) دانه‌یان تێکشکاندوه. هاوکات روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بڵاویکرده‌وه: سه‌ر له‌به‌یانی ئهمر٠ۆ پێکدادانی قورس له‌نێوان شۆر٠شگێر٠انی سوپای ئازادی سوریا و هێزه‌کانی رژێمی سوریا رویداوه له ده‌روبه‌ری فر٠ۆکهخانهی تفتنازی سه‌ربازی له پارێزگای ئیدله‌ب و ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه بیستراوه و دوکه‌ڵ سه‌ر فر٠ۆکهخانهکهی گرتوه. له لایێکى دیکه‌وه به‌سمه قه‌زمانی، چالاکوانی دیاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، که هاوکات به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سوریایه، دوێنێ سێشه‌ممه ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له ئه‌نجومه‌نی ناوبراو راگه‌یاند
12 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش