شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کۆڵبه‌‌‌رێکی کورد له‌‌‌ پیرانشار به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان بریندار بوو__ خوێندکارێکی کورد پاش ١٥ رۆژ له‌‌‌ گیرانی، چاره‌‌‌نووسی نادیاره‌‌‌__ کچێک له‌‌‌ ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری ورمێ‌ ده‌‌‌ستی دایه‌‌‌ خۆکوژی و گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست دا__ مه‌‌‌حکومیه‌‌‌تى دوو شارۆمه‌‌‌ندى کورد به‌‌‌ زیندان__ هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ولاتانى بێ لایه‌‌‌ن له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خامنه‌‌‌ییه‌‌‌وه‌‌‌__ که‌‌‌م بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ ناکاوى نرخى نه‌‌‌وت__ قه‌‌‌یرانى ناوه‌‌‌کى: ور٠Šایی ئاشکراى سکرتێرى سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌ رژێمى تاران__ فشاره‌‌‌کانى رژیمى ئێران بۆسه‌‌‌ر هه‌‌‌رێمى کوردستان به‌‌‌ هۆى پشتیوانى له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى سوریا__ هه‌‌‌شت هه‌‌‌زار سه‌‌‌ربازی سوپای سوریا کوژراون

کۆڵبه‌‌‌رێکی کورد له‌‌‌ پیرانشار به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ نیزامییه‌‌‌کان بریندار بووله‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی ته‌‌‌قه‌‌‌ی راسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌ت بۆ سه‌‌‌ر کۆمه‌‌‌ڵێک کۆڵبه‌‌‌ر و کاسبکار له‌‌‌ ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری شاری پیرانشار، کۆڵبه‌‌‌رێکی کورد به‌‌‌ توندی بریندار بوو. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، رێکه‌‌‌وتی ٨ی خه‌‌‌رمانان له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی "به‌‌‌ری مێرگان"ی پیرانشار هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌ت ده‌‌‌ستر٠ێژیان له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵک کاسبکار کردووه‌‌‌ و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا کۆڵبه‌‌‌رێک به‌‌‌ناوی "قادر فاتحی" کور٠ی ره‌‌‌حیم به‌‌‌ توندی بریندار بووه‌‌‌. ئه‌‌‌و کۆڵبه‌‌‌ره‌‌‌ کورده‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی گوندی "قه‌‌‌بری حوسێن"ی ناوچه‌‌‌ی مه‌‌‌نگور٠ایه‌‌‌تیی شاری پیرانشاره‌‌‌. سه‌‌‌رچاوه‌‌‌که‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ش داوه‌‌‌ له‌‌‌ جه‌‌‌ریانی ده‌‌‌ستر٠ێژی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان بۆ سه‌‌‌ر کاسبکاران، ١٣ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌سپی بارهه‌‌‌ڵگری کاسبکاران تێدا چوون.خوێندکارێکی کورد پاش ١٥ رۆژ له‌‌‌ گیرانی، چاره‌‌‌نووسی نادیاره‌‌‌خوێندکارێکی کوردی خه‌‌‌ڵکی به‌‌‌خشی"نه‌‌‌ووسود"ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ شاری پاوه‌‌‌ که‌‌‌ ١٥ رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وپێش له‌‌‌ شاری تاران له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ گیراوه‌‌‌، هه‌‌‌تا ئێستا چاره‌‌‌نووسی نادیاره‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، مه‌‌‌عاز حه‌‌‌کیمی خه‌‌‌ڵکی گوندی "شه‌‌‌ر٠ه‌‌‌کان"ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ به‌‌‌خشی نه‌‌‌وسود خوێندکاری رشته‌‌‌ی ئیلاهیاتی زانستگای تاران که‌‌‌ ١٥ رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وپێش له‌‌‌ شاری تاران و له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ قۆڵبه‌‌‌ست کراوه‌‌‌، هیچ هه‌‌‌واڵێک له‌‌‌ چاره‌‌‌نووسی له‌‌‌به‌‌‌ر ده‌‌‌ستدا نیه‌‌‌. سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاگادار له‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی ئه‌‌‌و خوێندکاره‌‌‌ گیراوه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌شی ئاشکرا کردووه‌‌‌ که‌‌‌ پێش له‌‌‌ گیرانی له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کدا له‌‌‌ تاران له‌‌‌گه‌‌‌ڵ چه‌‌‌ند که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ له‌‌‌باره‌‌‌ی پرسه‌‌‌ ئایینی و مه‌‌‌زهه‌‌‌بییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ مشتومر٠ێکی زۆریان هه‌‌‌بووه‌‌‌ و پێده‌‌‌چێت ئه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ هۆکاره‌‌‌کانی گیرانی بێت. سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای به‌‌‌دواداچوونی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی بۆ ده‌‌‌ستخستنی هه‌‌‌واڵ له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ چاره‌‌‌نووسی مه‌‌‌عاز حه‌‌‌کیمی، به‌‌‌ڵام ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌ت هیچ وه‌‌‌ڵامێکیان پێنه‌‌‌داونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.کچێک له‌‌‌ ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری ورمێ‌ ده‌‌‌ستی دایه‌‌‌ خۆکوژی و گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست داکچێکی ته‌‌‌مه‌‌‌ن ١٨ ساڵ به‌‌‌ناوی "فاتمه‌‌‌ گوڵمحه‌‌‌ممه‌‌‌دی" و خه‌‌‌ڵکی گوندێکی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی "دۆڵ"ی ورمێ‌ به‌‌‌هۆی کێشه‌‌‌ی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ییه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستی داوه‌‌‌ته‌‌‌ خۆکوژی و گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، رۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٨ی خه‌‌‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌‌‌تاوی کچێکی ته‌‌‌مه‌‌‌ن ١٨ ساڵ به‌‌‌ناوی "فاتمه‌‌‌ گوڵمحه‌‌‌ممه‌‌‌دی" کچی ئیدریس و خه‌‌‌ڵکی گوندی "ژارائاوا"ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی "دۆڵ"ی ورمێ‌ ده‌‌‌ستی داوه‌‌‌ته‌‌‌ خۆکوژی و گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌.مه‌‌‌حکومیه‌‌‌تى دوو شارۆمه‌‌‌ندى کورد به‌‌‌ زیندانبه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، دوو شارۆمه‌‌‌ندى خه‌‌‌ڵکى بۆکان به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى ئیدریس ئاک و ئیدریس بۆرنا له‌‌‌ لایه‌‌‌ن دادگاى پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ئازه‌‌‌ربایجانى رۆژئاواوه‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى هه‌‌‌ر کامه‌‌‌ به‌‌‌ یه‌‌‌ک ساڵ زیندان مه‌‌‌حکوم کران. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م دوو شارۆمه‌‌‌نده‌‌‌ که‌‌‌ پێشتر له‌‌‌ زینداندا بوون به‌‌‌ دانانى بارمته‌‌‌ له‌‌‌ زیندان ئازاد کرابوون و ئیستا له‌‌‌ زیندانى ناوه‌‌‌ندى مه‌‌‌هاباد ده‌‌‌ورانى زیندانى خۆیان تێده‌‌‌په‌‌‌رێنن.هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ولاتانى بێ لایه‌‌‌ن له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خامنه‌‌‌ییه‌‌‌وه‌‌‌خامنه‌‌‌یى له‌‌‌ شانزه‌‌‌هه‌‌‌مین کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌رانى ولاتانى بێ لایه‌‌‌ن که‌‌‌ سه‌‌‌ر له‌‌‌ به‌‌‌یانى ئه‌‌‌مرۆ له‌‌‌ تاران ده‌‌‌ستی پێکرد، له‌‌‌ قسه‌‌‌کانی خۆیدا هێرشى کرده‌‌‌ سه‌‌‌ر شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان و وتى، پێکهاته‌‌‌ى شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت دیکتاتۆرییکى ئاشکرایه‌‌‌، هه‌‌‌موو له‌‌‌م فۆرمه‌‌‌ غه‌‌‌له‌‌‌ته‌‌‌ نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌ ماندوو بوون، له‌‌‌ مۆنى و توره‌‌‌یی ولاتانى زڵهێز مه‌‌‌ترسن و به‌‌‌ پێکه‌‌‌نینیشیان دڵخۆش مه‌‌‌بن، رژێمى ئێران هه‌‌‌رگیز به‌‌‌ دواى چه‌‌‌کى ناوه‌‌‌کییه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌بووه‌‌‌ و هه‌‌‌رگیز له‌‌‌ مافى خۆى له‌‌‌ به‌‌‌کار هێنانى وزه‌‌‌ى ناوه‌‌‌کى چاو پۆشى ناکات، فلستین هى فلستینیه‌‌‌کانه‌‌‌، سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌دارانى ئه‌‌‌مریکا ئامۆژگارى ده‌‌‌که‌‌‌م بیر له‌‌‌ پێشنیارى ئێران له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ر٠اپرسى له‌‌‌ فه‌‌‌لستین بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.که‌‌‌م بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ ناکاوى نرخى نه‌‌‌وتبه‌‌‌ پێى پایگاى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى بلوومبرگ، نرخى نه‌‌‌وت له‌‌‌ رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ بازاره‌‌‌کانى نیۆیۆرک بۆ ده‌‌‌یه‌‌‌مین رۆژ دابه‌‌‌زى، چونکوو نه‌‌‌وتى ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى له‌‌‌ناکاو به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر چووه‌‌‌، وه‌‌‌زاره‌‌‌تى وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ نه‌‌‌وتى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ حه‌‌‌وتووى رابردوو ٣ ملیۆن و ٨٠ ٠  هه‌‌‌زار بۆشکه‌‌‌ زیادى کردووه‌‌‌.قه‌‌‌یرانى ناوه‌‌‌کى: ور٠Šایی ئاشکراى سکرتێرى سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌ رژێمى تارانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌، بان کى مۆن، که‌‌‌ له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ولاتانى بێ لایه‌‌‌ن له‌‌‌ تاران قسه‌‌‌ى ده‌‌‌کرد وتى، رژێمى تاران ده‌‌‌بێت بریاره‌‌‌کانى شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت به‌‌‌ ته‌‌‌واوى به‌‌‌رێوه‌‌‌ ببات و هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئاژانسى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى وزه‌‌‌ى ناوه‌‌‌کى هاوکارى بکات. سکرتێرى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یکگرتووه‌‌‌کان وریایی دا که‌‌‌ درێژه‌‌‌ى شه‌‌‌ره‌‌‌ قسه‌‌‌ى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى له‌‌‌و بواره‌‌‌دا به‌‌‌ شه‌‌‌ر٠ کۆتایى پێدێت. بان کى مۆن له‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتنى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خامنه‌‌‌یى خوازیارى به‌‌‌ره‌‌‌و پێش چوونى به‌‌‌رچاوى کێشه‌‌‌ى ناوه‌‌‌کى ئێران و له‌‌‌ناو چوونى دڵه‌‌‌ر٠اوکێى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى له‌‌‌م بواره‌‌‌دا بوو که‌‌‌ خامنه‌‌‌یى له‌‌‌ ولامدا هێرشى کرده‌‌‌ سه‌‌‌ر سازمانى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى و ولاتانى رۆژئاوایى و وتى که‌‌‌ دیکتاتۆرترین ولاتانى جیهان به‌‌‌سه‌‌‌ر شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یکگرتووه‌‌‌کاندا زاڵ بوون. فشاره‌‌‌کانى رژیمى ئێران بۆسه‌‌‌ر هه‌‌‌رێمى کوردستان به‌‌‌ هۆى پشتیوانى له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى سوریامه‌‌‌حموود عوسمان نوێنه‌‌‌رى په‌‌‌رله‌‌‌مانى عێراق له‌‌‌ ووتووێژێک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌شه‌‌‌رقیه‌‌‌ووتى: به‌‌‌ هۆى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ کورد و هه‌‌‌رێمى کوردستان پشتیوانى له‌‌‌ راپه‌‌‌رینى خه‌‌‌ڵکى سوریا ده‌‌‌کات له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژیمى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ فشارى ده‌‌‌خرێته‌‌‌ سه‌‌‌ر. دوکتور مه‌‌‌حموود عوسمان له‌‌‌درێژه‌‌‌ى قسه‌‌‌کانیدا ووتى: رژیم ئێران فشار دێنێته‌‌‌ سه‌‌‌ر کورد چوونکه‌‌‌ کرد پشتیوانى له‌‌‌ ئه‌‌‌سه‌‌‌د ناکات و له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و بروایه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ناوبراو دۆر٠اوه‌‌‌. هه‌‌‌شت هه‌‌‌زار سه‌‌‌ربازی سوپای سوریا کوژراونله‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای ده‌‌‌ستپێکردنی نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تی و شۆر٠شه‌‌‌که‌‌‌ی سوریاوه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ هه‌‌‌شت هه‌‌‌زار سه‌‌‌ربازی سوپای سوریا کوژراون و ته‌‌‌نها ئه‌‌‌م مانگه‌‌‌ش (٩١٨)ه‌‌‌یان لێ کوژراوه‌‌‌. به‌‌‌رپرسێکی باڵای سه‌‌‌ربازی سوریا به‌‌‌ ئاژانسی هه‌‌‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌‌‌یاندوه‌‌‌: له‌‌‌ مانگی ئازاری ساڵی رابرده‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌شت هه‌‌‌زار سه‌‌‌ربازی سوپای سوریا له‌‌‌ روبه‌‌‌ر٠وبونه‌‌‌وه‌‌‌کاندا کوژراون. پێشتریش روانگه‌‌‌ی سوری بۆ مافه‌‌‌کانی مرۆڤ رایگه‌‌‌یاند: (٦١٦٣) سه‌‌‌ربازی سوپای سوریا کوژراون له‌‌‌ مانگی ئازاری ساڵی (٢٠ ١١) ه‌‌‌وه‌‌‌، ته‌‌‌نها ئه‌‌‌م مانگه‌‌‌ش (٩١٨) که‌‌‌سیان لێکوژراوه‌‌‌، که‌‌‌ خوێناویترین مانگی شۆر٠شه‌‌‌که‌‌‌ی سوریا بو. روانگه‌‌‌که‌‌‌ ئاشکراشیکردوه‌‌‌: (١٧٢٨١) که‌‌‌سی مه‌‌‌ده‌‌‌نی و (١٠ ٥١) سه‌‌‌ربازی جیابوه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سوپا کوژراون. هاوکات به‌‌‌رپرسێکی نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی سه‌‌‌ربازی دیمه‌‌‌شق رایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌: رۆژانه‌‌‌ (١٥) بۆ (٢٠ ) ته‌‌‌رمی کوژراوه‌‌‌کان ده‌‌‌برێنه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌که‌‌‌ که‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ (٧٠ %)یان ئه‌‌‌ندامانی سوپا و هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌کانن و رێژه‌‌‌یه‌‌‌کی زیاتریش ده‌‌‌برێنه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌کانی تر له‌‌‌سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری سوریادا. ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شکردوه‌‌‌: له‌‌‌کاتی شه‌‌‌ر٠ی دیمه‌‌‌شقدا له‌‌‌ مانگی ته‌‌‌موزی رابردو رۆژانه‌‌‌ (١٠ ٠ ) کوژراو ده‌‌‌هێنرانه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی سه‌‌‌ربازی (٦٠ %)ی سه‌‌‌ربازان و هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌کان به‌‌‌ گوله‌‌‌ ده‌‌‌کوژران و (٣٥%)یان له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌کان ده‌‌‌کوژران و ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی تریش سه‌‌‌ربر٠ابون.

12 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن