پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کاسبکارێکى کورد به‌‌‌ هۆى که‌‌‌وتنه‌‌‌خواره‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کێو، گیانى دا__ سێ‌ هاووڵاتیی سه‌‌‌قزی له‌‌‌ سنووری مه‌‌‌ریوان به‌‌‌هۆی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست دا__ له‌‌‌ سه‌‌‌قز بێبه‌‌‌ری کردنی چوار مامۆستا له‌‌‌ وانه‌‌‌ وتنه‌‌‌وه‌‌‌ نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تیی به‌‌‌رینی لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌٠Ž__ لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ چه‌‌‌ند زیندانى سیاسى کورد له‌‌‌ زیندانى ورمێ__ بێ هه‌‌‌واڵى له‌‌‌ چاره‌‌‌نووسى شارۆمه‌‌‌ندێکى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوى مه‌‌‌ریوانى__ دۆلار له‌‌‌ بازار نرخى گه‌‌‌یشته‌‌‌ ٢٦٣٠  تمه‌‌‌ن__ قسه‌‌‌کانى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی نژاد گه‌‌‌وجانه‌‌‌یه‌‌‌، ته‌‌‌واوى بژارده‌‌‌کان له‌‌‌سه‌‌‌ر مێزه‌‌‌__ دڵه‌‌‌راوکێى ولاتانى که‌‌‌نداوى فارس له‌‌‌ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ ناوه‌‌‌کیه‌‌‌که‌‌‌ى ئێران

کاسبکارێکى کورد به‌‌‌ هۆى که‌‌‌وتنه‌‌‌خواره‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کێو، گیانى دابه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵه‌‌‌کانى خه‌‌‌باتمێدیا کاسبکارێکى کورد خه‌‌‌ڵکى شارى بانه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى که‌‌‌وتنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌شاخێکى به‌‌‌رز گیانى دا. شه‌‌‌وى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٣ى ره‌‌‌زبه‌‌‌رى ١٣٩١ لاوێکى کورد به‌‌‌ ناوى عه‌‌‌لى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دپوور کورى عوسمان خه‌‌‌ڵکى دێى بڵه‌‌‌سه‌‌‌نى شارى بانه‌‌‌ له‌‌‌کاتێک دا که‌‌‌ به‌‌‌ کۆڵه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ شاخى ئه‌‌‌نجێنه‌‌‌ دا تێده‌‌‌په‌‌‌ر٠ی ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌ر له‌‌‌وێ گیان ده‌‌‌دا. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ کاسبکارانى ناوچه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کان به‌‌‌ هۆى ده‌‌‌سکورتى و نه‌‌‌بوونى ده‌‌‌رفه‌‌‌تى کار ناچار ده‌‌‌بن بۆ بژیوى ژیانیان رووبکه‌‌‌نه‌‌‌ کارى کۆڵبه‌‌‌رى و له‌‌‌و رێگه‌‌‌یه‌‌‌دا تووشی چه‌‌‌ندین مه‌‌‌ترسی وه‌‌‌ک رۆیشتن به‌‌‌ شوێنى مه‌‌‌ترسیدار و بۆمبرێژکراو و بۆسه‌‌‌ى هێزه‌‌‌کانى رژیم ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌. سێ‌ هاووڵاتیی سه‌‌‌قزی له‌‌‌ سنووری مه‌‌‌ریوان به‌‌‌هۆی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داسێ‌ هاووڵاتیی کوردی خه‌‌‌ڵکی به‌‌‌خشی "سه‌‌‌رشیو"ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ شاری سه‌‌‌قز له‌‌‌ سنووری نێوان مه‌‌‌ریوان و پێنجوێن له‌‌‌ هه‌‌‌رێمی کوردستان به‌‌‌هۆی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، حوسێن که‌‌‌ره‌‌‌می کور٠ی مه‌‌‌حموود خێزاندار و خه‌‌‌ڵکی گوندی "سه‌‌‌ڵته‌‌‌که‌‌‌ڵتوو"، خالید قاسمی خه‌‌‌ڵکی گوندی "گه‌‌‌وه‌‌‌ر قه‌‌‌ڵا"ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ به‌‌‌خشی سه‌‌‌رشیوی سه‌‌‌قز له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌سێکی‌تر رۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٢ی خه‌‌‌رمانان له‌‌‌سه‌‌‌ر سنووری مه‌‌‌ریوان و پێنجوێن که‌‌‌وتوونه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر مینی چێنراو و گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. هه‌‌‌تا ئێستا شوناس و ناوی که‌‌‌سی سێیه‌‌‌م بۆ هه‌‌‌واڵنێری ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا روون نه‌‌‌بۆته‌‌‌وه‌‌‌. سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاگادار و نزیکی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی ئه‌‌‌و سێ‌ هاووڵاتییه‌‌‌ کوژراوه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌واڵنێری کوردپای وتووه‌‌‌، ئه‌‌‌و سێ‌ که‌‌‌سه‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی کار و دابین کردنی بژیوی ژیانیان ویستوویانه‌‌‌ سه‌‌‌ردانی هه‌‌‌رێمی کوردستان بکه‌‌‌ن.له‌‌‌ سه‌‌‌قز بێبه‌‌‌ری کردنی چوار مامۆستا له‌‌‌ وانه‌‌‌ وتنه‌‌‌وه‌‌‌ نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تیی به‌‌‌رینی لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌بێبه‌‌‌ری کردنی چوار مامۆستا له‌‌‌ وانه‌‌‌ وتنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ شاری سه‌‌‌قز مانگرتن و داخرانی ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک قوتابخانه‌‌‌ی لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌. چوار مامۆستا به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی "حوسێن عه‌‌‌بدی پوور، ئه‌‌‌بووبه‌‌‌کر نووری، حه‌‌‌بیب فه‌‌‌رزام نیا، جه‌‌‌ماڵ هه‌‌‌به‌‌‌کی" له‌‌‌ وانه‌‌‌ وتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌مساڵدا بێبه‌‌‌ش کراون. ناوه‌‌‌ندی هه‌‌‌واڵنێری سه‌‌‌قز بڵاو کرده‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌لایه‌‌‌ن لێپرسراوی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی شاری سه‌‌‌قزه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌و چوار مامۆستایه‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌نراوه‌‌‌ که‌‌‌ مافی وانه‌‌‌ وتنه‌‌‌وه‌‌‌یان له‌‌‌ قوتابخانه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌دا نیه‌‌‌. هه‌‌‌ر له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا کۆمه‌‌‌ڵێکی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ مامۆستایان به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تی به‌‌‌و بر٠یاره‌‌‌ی لێپرسراوانی په‌‌‌روه‌‌‌ده‌‌‌ی شاری سه‌‌‌قز، ده‌‌‌ستیان دایه‌‌‌ مانگرتن و له‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوون له‌‌‌سه‌‌‌ر وانه‌‌‌کانی قوتابخانه‌‌‌ خۆیان بورادووه‌‌‌ و به‌‌‌م بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌ند قوتابخانه‌‌‌یه‌‌‌ک داخراون. یه‌‌‌ک له‌‌‌و مامۆستایانه‌‌‌ به‌‌‌ناوی محه‌‌‌ممه‌‌‌د جه‌‌‌ماڵ هه‌‌‌به‌‌‌کی مامۆستای شیمی له‌‌‌ قوتابخانه‌‌‌ دواناوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانی شاری سه‌‌‌قز به‌‌‌ سێ‌ساڵ دووخرانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ شاری یه‌‌‌زد سزا دراوه‌‌‌.٠Žلێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ چه‌‌‌ند زیندانى سیاسى کورد له‌‌‌ زیندانى ورمێبه‌‌‌ پێى راپۆرتى ئاژانسى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، رۆژى رابردوو ٣ى ره‌‌‌زبه‌‌‌ر، ٤ که‌‌‌س له‌‌‌ زیندانیه‌‌‌کانى زیندانى ورمێ به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى مۆسته‌‌‌فا ئه‌‌‌حمه‌‌‌د سلێمان، سه‌‌‌ید سامى حۆسه‌‌‌ینى، شێرکۆ عۆسمان و عه‌‌‌لى حسین ئه‌‌‌ندیل له‌‌‌لایه‌‌‌ن یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌یان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کراوه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ دواى لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌م چوار زیندانیه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ کورده‌‌‌ عه‌‌‌لى حسین ئه‌‌‌ندیل بۆ گرتوخانه‌‌‌ى ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کان گوازراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و سێ زیندانیه‌‌‌که‌‌‌ى تریش گه‌‌‌ر٠اونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ به‌‌‌ندى گشتى زیندانى ناوه‌‌‌ندى ورمێ.بێ هه‌‌‌واڵى له‌‌‌ چاره‌‌‌نووسى شارۆمه‌‌‌ندێکى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوى مه‌‌‌ریوانىبه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، له‌‌‌ چاره‌‌‌نووسى شارۆمه‌‌‌ندێکى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوى مه‌‌‌ریوانى به‌‌‌ ناوى مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌دى که‌‌‌ دوو حه‌‌‌وتوو له‌‌‌مه‌‌‌و پێش له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌ریوان ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و بۆ شوێنێکى نادیار گواسترابۆوه‌‌‌ هیچ هه‌‌‌والێک نییه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ ئه‌‌‌م لاوه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى دێهاتى له‌‌‌نجاواى سه‌‌‌ر به‌‌‌ شارى مه‌‌‌ریوانه‌‌‌ که‌‌‌ تا ئێستا وێراى هه‌‌‌وڵى زۆرى بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ى، به‌‌‌رپرسان هیچ زانیاریێکیان له‌‌‌ هۆکارى گرتن و شوێنى راگرتنى به‌‌‌ بنه‌‌‌ماله‌‌‌که‌‌‌ى نه‌‌‌داوه‌‌‌.دۆلار له‌‌‌ بازار نرخى گه‌‌‌یشته‌‌‌ ٢٦٣٠  تمه‌‌‌نبه‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى حکومه‌‌‌تى مێهر، سه‌‌‌رافیه‌‌‌کانى فردۆسى ناوه‌‌‌ندى ئه‌‌‌رز فرۆشانى تاران ئه‌‌‌م رۆژانه‌‌‌ شاهێدى ئالوگۆرى زۆرن له‌‌‌ نرخى دراوى بیانیدا به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت دۆلار، نرخى دۆلار ئه‌‌‌مرۆ له‌‌‌ بازار گه‌‌‌یشته‌‌‌ ٢٦٣٠  تمه‌‌‌ن و سکه‌‌‌ى ته‌‌‌واو  یه‌‌‌ک میلیون و شه‌‌‌ش هه‌‌‌زار تمه‌‌‌ن. هه‌‌‌روه‌‌‌ها نرخى یه‌‌‌ک گرام زێرى ١٨ عه‌‌‌یار ئه‌‌‌مرۆ بۆ ١٠ ٦ هه‌‌‌زار و ٩٨٠  تمه‌‌‌ن به‌‌‌رز بووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.قسه‌‌‌کانى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی نژاد گه‌‌‌وجانه‌‌‌یه‌‌‌، ته‌‌‌واوى بژارده‌‌‌کان له‌‌‌سه‌‌‌ر مێزه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى رۆژنامه‌‌‌ى تایمز، وتوبێژى کۆشکى سپى رایگه‌‌‌یاند، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ بابه‌‌‌ته‌‌‌کانى قسه‌‌‌ى باراک ئۆباما له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى گشتى سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان ئێرانه‌‌‌، و دووپاتى کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌واوى بژارده‌‌‌کان له‌‌‌ دژى ئێران له‌‌‌سه‌‌‌ر مێزه‌‌‌. جى کارنێر وته‌‌‌بێژى کۆشکى سپى له‌‌‌ دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ قسه‌‌‌کانى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد له‌‌‌ دانیشتنه‌‌‌کانى حاکمیه‌‌‌تى یاسا، له‌‌‌ په‌‌‌راوێزى کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى گشتى سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان وتى، سه‌‌‌رۆک کۆمارى ئێران، بابه‌‌‌ته‌‌‌ سووکایه‌‌‌تیه‌‌‌کان به‌‌‌، گه‌‌‌وجانه‌‌‌ و هێندێک کات ناروون به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى نه‌‌‌زم و پله‌‌‌به‌‌‌ندى ده‌‌‌لێت. ئه‌‌‌وه‌‌‌یکه‌‌‌ ئه‌‌‌و ئه‌‌‌بێت بیلێت ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ نیشانى بدات ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئێران به‌‌‌ په‌‌‌یماننامه‌‌‌ نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کان پابه‌‌‌نده‌‌‌ و بریاره‌‌‌کانى سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌بات. کارنێر وتى به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی روون باراک ئۆباما ووتوویه‌‌‌تى که‌‌‌ ئه‌‌‌وکاته‌‌‌ى پێویستى به‌‌‌ په‌‌‌یمانى سه‌‌‌رۆک کۆماره‌‌‌ بۆ پێشگیرى له‌‌‌ ناوه‌‌‌کى بوونى ئێران، ته‌‌‌واوى بژارده‌‌‌کان له‌‌‌سه‌‌‌ر مێزه‌‌‌ به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت بژارده‌‌‌ى نیزامى.دڵه‌‌‌راوکێى ولاتانى که‌‌‌نداوى فارس له‌‌‌ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ ناوه‌‌‌کیه‌‌‌که‌‌‌ى ئێرانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رادیو ئالمان، نوێنه‌‌‌رانى شه‌‌‌ش ولاتى ئه‌‌‌ندامى شۆراى هاوکارى که‌‌‌نداوى فارس له‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتنیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گیدۆ وسترۆڵه‌‌‌، وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئالمان، نیگه‌‌‌رانى خۆیان له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کیه‌‌‌که‌‌‌ى ئێران ده‌‌‌ربر٠یوه‌‌‌. وسترۆڵه‌‌‌ له‌‌‌ دوای ئه‌‌‌و چاوپێکه‌‌‌وتنه‌‌‌ وتى، ئالمانیش له‌‌‌م نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌ به‌‌‌شداره‌‌‌ و ده‌‌‌بێت له‌‌‌ ده‌‌‌ستر٠اگه‌‌‌یشتنى ئێران به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوه‌‌‌کى پێش بگیرێت. چه‌‌‌کدار بوونى ئێران به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوه‌‌‌کى ته‌‌‌واوى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌خاته‌‌‌ ژێر مه‌‌‌ترسییه‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ له‌‌‌ شۆراى هاوکارى ولاتانى که‌‌‌نداوى فارس، عه‌‌‌ره‌‌‌بستان، کویت، به‌‌‌حره‌‌‌ین، قه‌‌‌ته‌‌‌ر، عه‌‌‌مان و ئیمارات یه‌‌‌کگرتووى عه‌‌‌ره‌‌‌بى ئه‌‌‌ندامن. 

12 ساڵ و 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن