پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کۆڵبه‌‌‌رێکی دیکه‌‌‌ی ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت به‌‌‌ ده‌‌‌ستر٠ێژی راسته‌‌‌وخۆ گیانی لێ‌ئه‌‌‌ستێنرا__ ١٧ که‌‌‌س له‌‌‌ مامۆستایانى کوردى سوننى مه‌‌‌زهه‌‌‌ب له‌‌‌ مافى وانه‌‌‌ووتنه‌‌‌وه‌‌‌ بێ به‌‌‌ش کران__ ئۆباما: رژیمى ئێران به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ له‌‌‌ پشتیوانى ترۆریستان__ ئیعدامى ١١ زیندانى له‌‌‌ زیندانى ئێوین__ وتووێژى یه‌‌‌کێـتى ئورووپا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ته‌‌‌حریمى بانکى ناوه‌‌‌ندى رژیم__ بان کى مۆن: ئێران ده‌‌‌بێ وه‌‌‌لامێکى شیاو به‌‌‌ نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌کان بداته‌‌‌وه‌‌‌__ قه‌‌‌یرانى ناوکه‌‌‌یی: دانیشتنى وه‌‌‌زیرانى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ١+٥ له‌‌‌ نیۆیۆرک

کۆڵبه‌‌‌رێکی دیکه‌‌‌ی ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت به‌‌‌ ده‌‌‌ستر٠ێژی راسته‌‌‌وخۆ گیانی لێ‌ئه‌‌‌ستێنراهاووڵاتییه‌‌‌کی ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت له‌‌‌ پێناو بژێوی ژیانی به‌‌‌ ده‌‌‌ستر٠ێژی راسته‌‌‌وخۆی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان گیانی له‌‌‌ ده‌‌‌ست دا. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، حه‌‌‌سه‌‌‌ن برایم خزری ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٣٠  ساڵ و خه‌‌‌ڵکی ئاوایی داوداوێ ‌سه‌‌‌ر به‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی "بۆڵفه‌‌‌ت"ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان کوژرا. به‌‌‌وته‌‌‌ی شایه‌‌‌تحالان ئه‌‌‌و هاووڵاتییه‌‌‌ ته‌‌‌نیا باری پووشاک"جلوبه‌‌‌رگ"ی پێی بووه‌‌‌. چه‌‌‌ند رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ریش دوو کۆڵبه‌‌‌ری دیکه‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شتی به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی رزگار گه‌‌‌نمان ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌‌‌ڵکی ئاوایی "گه‌‌‌نمان" و مه‌‌‌حموود دیوه‌‌‌لان خه‌‌‌ڵکی ئاوایی "دیوه‌‌‌لان" به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست دابوو. هه‌‌‌ر له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا دوو کۆڵبه‌‌‌ری دیکه‌‌‌ش که‌‌‌ ناوی یه‌‌‌کێکیان ساڵح خه‌‌‌ڵکی ئاوایی "هه‌‌‌ڵوێ‌" سه‌‌‌ر به‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شت بوو به‌‌‌ توندی بریندار بوون.١٧ که‌‌‌س له‌‌‌ مامۆستایانى کوردى سوننى مه‌‌‌زهه‌‌‌ب له‌‌‌ مافى وانه‌‌‌ووتنه‌‌‌وه‌‌‌ بێ به‌‌‌ش کرانله‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکى هاوئاهه‌‌‌نگى رێکخراوى راهێنان و په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ى پارێزگاى کوردستان، ١٧ که‌‌‌س له‌‌‌ مامۆستایانى راهێنان و بارهێنانى شاره‌‌‌کانى، سه‌‌‌قز، بانه‌‌‌، قوروه‌‌‌ و موچش له‌‌‌ وانه‌‌‌ووتنه‌‌‌وه‌‌‌ قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ کران. به‌‌‌ پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان ئه‌‌‌و حوکمه‌‌‌ به‌‌‌و مامۆستایانه‌‌‌ راگه‌‌‌ێندراوه‌‌‌ و ئه‌‌‌وانیش وێراى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رانى راهێنتان و په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ى شاره‌‌‌که‌‌‌یان سه‌‌‌ردانى سه‌‌‌رۆکى پارێزگایان کردووه‌‌‌ و ناوبراویش ووتویه‌‌‌ جولانه‌‌‌وه‌‌‌ى مه‌‌‌کته‌‌‌بی قورئان نه‌‌‌ویست و نایاساییه‌‌‌ و هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ بریارى لێسه‌‌‌ندنه‌‌‌وه‌‌‌ى مافى وانه‌‌‌ووتنه‌‌‌وه‌‌‌یان دروست بووه‌‌‌. ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ بریتین له‌‌‌: ١- ئه‌‌‌بووبه‌‌‌که‌‌‌ر نورى ٢٩ ساڵ پێشوونه‌‌‌ى کار  شارى سه‌‌‌قز ٢- حوسێن عه‌‌‌بدى پوور ٢٤ ساڵ پێشوونه‌‌‌ى کار شارى سه‌‌‌قز ٣- محه‌‌‌ممه‌‌‌د جه‌‌‌ماڵ هه‌‌‌بکى ٢٢ ساڵ پێشوونه‌‌‌ى کار شارى سه‌‌‌قز ٤- حه‌‌‌بیب فه‌‌‌رزام نیا ١٩ ساڵ پێشوونه‌‌‌ى کار شارى سه‌‌‌قز ٥ – خالید زه‌‌‌هیرى ٢٨ ساڵ پێشوونه‌‌‌ شارىمه‌‌‌ریوان ٦ – جه‌‌‌لال مه‌‌‌نوچێرى ٢٨ ساڵ پێشوونه‌‌‌ شارىمه‌‌‌ریوان ٧- مه‌‌‌لیک زه‌‌‌کریایی نه‌‌‌سه‌‌‌ب ٢٤ سال پێشوونه‌‌‌ مه‌‌‌ریوان ٨ – محه‌‌‌ممه‌‌‌د عه‌‌‌لى داربووى ٢٠  ساڵ پێشوونه‌‌‌ مه‌‌‌ریوان ٩-  عوسمان عه‌‌‌بدى ٢٨ ساڵ پێشوونه‌‌‌ شارى بانه‌‌‌  ١٠ - جه‌‌‌لال که‌‌‌ره‌‌‌مى ٢٧ ساڵ پێشوونه‌‌‌ بانه‌‌‌ ١١ – سه‌‌‌لاحه‌‌‌دین مه‌‌‌عروفى ٢٤ ساڵ پێشوونه‌‌‌ بانه‌‌‌ ١٢- عوسمان محه‌‌‌ممه‌‌‌دى ٢٣ ساڵ پێشوونه‌‌‌ بانه‌‌‌ ١٣- عه‌‌‌بدولسه‌‌‌لام فه‌‌‌تحوڵلهى ٢٣ ساڵ پێشوونه‌‌‌ شارى مووچش ١٤- یۆسف حه‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌یسى ٢١ ساڵ پێشوونه‌‌‌ شارى قوروه‌‌‌ ١٥- ئیبراهیم مورادپوور ٢٠  ساڵ پێشوونه‌‌‌ شارى قوروه‌‌‌ ١٦- ره‌‌‌سوڵخوداکه‌‌‌ره‌‌‌مى ١٩ ساڵ پێشوونه‌‌‌ شارى قوروه‌‌‌ ١٧- به‌‌‌هرام سلێمانى ١٧ ساڵ پێشوونه‌‌‌ شارى قوروه‌‌‌ئۆباما: رژیمى ئێران به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ له‌‌‌ پشتیوانى ترۆریستانباراک ئۆباما له‌‌‌ ووته‌‌‌کانى دا له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى کۆمه‌‌‌ڵى گشتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ئێران ووتى: خه‌‌‌ڵکى ئێران مێژووێکى کۆنیان هه‌‌‌یه‌‌‌ و خوازیارى ژیان له‌‌‌ ئاشتى و خوشگوزه‌‌‌رانیدان، به‌‌‌لام ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئێران هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌ربه‌‌‌ست کردنى مافى خه‌‌‌ڵکى خۆى پشتیوانى له‌‌‌ ده‌‌‌میشق و هێزه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌کان له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئێران ده‌‌‌کا. ناوبراو ووتى ئه‌‌‌مریکا ده‌‌‌یهه‌‌‌وێ کێشه‌‌‌کان له‌‌‌رێگه‌‌‌ى دیپلۆماتیک چاره‌‌‌سه‌‌‌ر بکا و به‌‌‌ برواى ئێمه‌‌‌ هیس٠Žشتا کاتى ئه‌‌‌وه‌‌‌ ماوه‌‌‌، به‌‌‌لام ئه‌‌‌و کاته‌‌‌ هه‌‌‌تا هه‌‌‌تایی نییه‌‌‌. ئێمه‌‌‌ پشتیوانى له‌‌‌ مافى وه‌‌‌لاتان بۆ وه‌‌‌ده‌‌‌ست خستنى وزه‌‌‌ى ئاشتیخوازانه‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی ده‌‌‌که‌‌‌ین به‌‌‌لام ئێرانێکى چه‌‌‌کدار به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌یی کێشه‌‌‌یێک نییه‌‌‌ که‌‌‌ بتواندرێ قه‌‌‌بووڵ بکرێ. ئوباما سه‌‌‌رۆک کۆمارى ئه‌‌‌مریکا ووتى: وه‌‌‌لاته‌‌‌که‌‌‌ى هه‌‌‌موو شتێک له‌‌‌ پێناو راگرتنى رژێمى ئێران له‌‌‌ ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتنى به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌یی ده‌‌‌کات. ئیعدامى ١١ زیندانى له‌‌‌ زیندانى ئێوینرژیمى دژه‌‌‌ مرۆڤى ئاخوندى ئه‌‌‌مرۆ له‌‌‌ ئیعدامێکى به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵ ١١ زیندانى له‌‌‌ زیندانى ئێوین له‌‌‌سێداره‌‌‌ دا. ئه‌‌‌و زیندانیانه‌‌‌ رۆژى رابردوو له‌‌‌ لایه‌‌‌ن مه‌‌‌ئمورانى زیندانى قزلحه‌‌‌سار به‌‌‌ کتوپر٠ى و به‌‌‌ نه‌‌‌هێنى بۆ به‌‌‌ندى ٢٤٠ ى زیندانى ئێوین گواسترابوونه‌‌‌وه‌‌‌. ٢ که‌‌‌س له‌‌‌وانه‌‌‌ى ئه‌‌‌مرۆ ئیعدام کران برا بوون. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ ئیزنى چاوپێکه‌‌‌وتن به‌‌‌ خانه‌‌‌واده‌‌‌کانیان بۆ دواهه‌‌‌مین جار نه‌‌‌درا.وتووێژى یه‌‌‌کێـتى ئورووپا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ته‌‌‌حریمى بانکى ناوه‌‌‌ندى رژیمیه‌‌‌کێتى ئورووپا سه‌‌‌رقاڵى راوێژکردنه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ پێشنیاره‌‌‌کانى بریتانیا که‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ته‌‌‌حریمى نوێى رژیم له‌‌‌وان ته‌‌‌حریمى بانکى ناوه‌‌‌ندى ئێران له‌‌‌ خۆ ده‌‌‌گرێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ى دێته‌‌‌به‌‌‌رچاو زۆربه‌‌‌ى ئه‌‌‌ندامانى یه‌‌‌کێتى ئورووپا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ توندترکردنى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان ره‌‌‌زامه‌‌‌ندن. گیدۆ وێسترۆله‌‌‌، لۆران فابیۆس و ویلیام هیگ وه‌‌‌زیرانى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئاڵمان، فه‌‌‌رانسه‌‌‌ و بریتانیاش ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌ نامه‌‌‌یێکدا بۆ کاترین ئه‌‌‌شتۆن رێکخه‌‌‌رى سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئورووپا خوازیارى به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر بردنى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان دژى رژیمى ئێران بوون. ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى بریتانیا پێشنیارى داوه‌‌‌ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ى ماڵى که‌‌‌ له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى بانکى ناوه‌‌‌ندییه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کرێ بخرێته‌‌‌ به‌‌‌ر ته‌‌‌حریم و هه‌‌‌روه‌‌‌ها پێشنیارى کردووه‌‌‌ ئاڵوگۆرى بازرگانى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێران له‌‌‌رێگه‌‌‌ى هێڵه‌‌‌کانى که‌‌‌شتیه‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌حریمى  بخرێته‌‌‌ سه‌‌‌ر. بان کى مۆن: ئێران ده‌‌‌بێ وه‌‌‌لامێکى شیاو به‌‌‌ نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌کان بداته‌‌‌وه‌‌‌شه‌‌‌ست و حه‌‌‌وته‌‌‌مین کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى سالانه‌‌‌ى کۆمه‌‌‌ڵى گشتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌ بوونى به‌‌‌رپرسانى وه‌‌‌لاتانى جۆراوجۆر و به‌‌‌ قسه‌‌‌کانى بان کى مۆن سکرتێرى گشتى رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان ده‌‌‌ستى پێکرد. ناوبراو ووتى: جیهان ده‌‌‌بێ برى بکرێ له‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌یی و رژێمى ئێران ده‌‌‌بێ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ چالاکیه‌‌‌ ناوکه‌‌‌ییه‌‌‌کانى وه‌‌‌لامێکى شیاو بداته‌‌‌وه‌‌‌ و نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌کانى کۆمه‌‌‌ڵگاى جیهانى کۆتایی پێبهێنێت. قه‌‌‌یرانى ناوکه‌‌‌یی: دانیشتنى وه‌‌‌زیرانى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ١+٥ له‌‌‌ نیۆیۆرکبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ له‌‌‌ نیۆیۆرک، لێپرسراوێکى ئه‌‌‌مریکایی سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ نوێنه‌‌‌رانى گرووپی ١+٥ رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ په‌‌‌راوێزى کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى کۆمه‌‌‌ڵى گشتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان بۆ باس و ووتووێژ له‌‌‌سه‌‌‌ر دۆسیه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى ئێران کۆده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌. دووحه‌‌‌وتوو له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ور کاترین ئه‌‌‌شتۆن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سه‌‌‌عید جه‌‌‌لیلى له‌‌‌ ئیستانبوڵ کۆبۆوه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ پێى سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کانى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى به‌‌‌ بێ ئاکام کۆتایی پێهاتووه‌‌‌. 

12 ساڵ و 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن