پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لەدوای ١٥ ساڵ ئەمرۆ هەینی ٧ی رەزبەری ١٣٩١ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی راگەێندراوێک رایگەیاند: هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناوی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانی لە لیستی رێکخراوە  ترۆریستیەکانی ئەو وەزارەتخانەیە سریوەتەوە. دادگاێکی ئیستینافی ئەمریکا ....

رێکەوتی ١ی ئۆکتۆبری بۆ هیلاری کلینتۆن دیاری کرد تا سەبارەت بە هێنانەدەرەوەی سازمانی موجاهیدین لە لیستی رەشی ئەمریکا بریار بدات. رۆژی چوارشەممەی رابردوو ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بەو بریارە پێناخۆشبوونی رژیمی راگەیاند و نارەزایەتی دەربڕی. جێگەی باسە بریتانیا و یەکێتی ئورووپا لە ساڵەکانی ٢٠ ٠ ٨ و ٢٠ ٠ ٩ ناوی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانیان لە لیستی رێکخراوە ترۆریستیەکانیان سرێبۆوە. سر٠ینه‌وه‌ى ناوى سازمانى موجاهیدین له‌ لیستى ترۆرى ئه‌مریکا وێراى ئه‌وه‌ى که‌ سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى سازمانى موجاهیدین و خه‌ڵکى ئازادیخوازى ئێرانه‌ له‌به‌رانبه‌ریش دا گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌یه‌ له‌ رژیمى ئاخوندى که‌ بۆ پێشگرتن لێى سه‌رمایه‌ و تێچووێکى زۆرى به‌ کار هینا. 

12 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن