__ په‌سه‌ندکردنى حۆکمى ئێعدامى دوو زیندانى سیاسى کورد له لایه‌ن دیوانى بالا__ گاواراس و به‌همه‌ن قوبادی بۆ خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی "سان سێباستییان" له رکه‌به‌ری دان__ ئورووپا و ئه‌مریکا ئاماده‌ى به‌رێوه‌بردنى ته‌حریمى توندتر دژى رژیمى ئێران__ حه‌ماس: سوریا کاریگه‌رى خست سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئێران__ یه‌که‌ى پووڵى سوریاى قه‌یراناوى به نرختره له قر٠انى ئێران__ ئه‌مریکا و وه‌لاتانى که‌نداوى فارس رژیمى ئێرانیان مه‌حکووم کرد__ که‌م بوونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ژنانى کارتۆن خه‌و بۆ ژێر ٢٠ ساڵ
په‌سه‌ندکردنى حۆکمى ئێعدامى دوو زیندانى سیاسى کورد له لایه‌ن دیوانى بالابه پێى راپۆرتى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى موکریان، لقى ٣١ى دیوانى بالاى ولات حۆکمى ئێعدامى دوو زیندانى سه‌رده‌شتى به ناوه‌کانى ئیبراهیم عیساپوور و سیروان نژاوى که له مانگى پووشپه‌رى ساڵى ١٣٩٠ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خۆدا و ئه‌ندام بوون له یه‌کێک له حیزبه نه‌یاره‌کانى رژێم له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به ئێعدام مه‌حکوم کرابوون ، په‌سه‌ند کرده‌وه. جێگه‌ى باسه که پارێزه‌رى یه‌کێک له ئێعدامیه‌کان له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى موکریان په‌سه‌ند کردنى حۆکمى ئێعدامى ناوبراوانى له‌لایه‌ن دیوانى بالاى ولاته‌وه پشت‌راست کرده‌وه.گاواراس و به‌همه‌ن قوبادی بۆ خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی "سان سێباستییان" له رکه‌به‌ری دانسینه‌ماکاری جیهانی "گۆستاو گاواراس" و سینه‌ماکاری ناوداری کورد "به‌همه‌ن قوبادی" بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ٦٠ مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سان سێباستییان"ی ئیسپانیایی له رکه‌به‌ری دان. به‌پێی هه‌واڵی به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، له پاش سه‌رکه‌وتنی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی که‌رکه‌ده‌ن" Rhino Season دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماکاری ناودار و به ئه‌زموونی کورد "به‌همه‌ن قوبادی" له یه‌که‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا له به‌شی تایبه‌تی سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "تۆرێنتۆ" له وڵاتی کانادا و پێشوازیی زۆربه‌ی رخنه‌گرانی سینه‌مای جیهان، له‌م فیلمه و هه‌روه‌ها نووسینی رخنه‌ی پۆزێتێڤ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌مای شاعیرانه‌ی ئه‌م فیلمه "به‌همه‌ن قوبادی، مۆنیکا بێلوچی، بێهرووز وسووقی، بێلجین بێلگین وئاره‌ش له‌باف" ئێستاکه له ٦٠ مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سان سباستییان"ی ئیسپانیایی ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م فیلمه له‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ی جیهانی سینه‌ما نمایش بکرێت. ٦٠ مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سان سێباستیان" چه‌ند رۆژه که به ئاماده‌بوونی سینه‌ماکارانی ناوداری جیهان و نمایشی فیلمه‌کانیان ده‌ستی پێکردووه و فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی که‌رکه‌ده‌ن" له رۆژانی ٥‌و ٦ی مانگی ره‌زبه‌ر(٢٦ و ٢٧ی سێپتامبری ٢٠ ١٢ی زایینی) له‌م فیستیڤاڵه نمایشکرا و له‌لایه‌ن رخنه‌گرانی سینه‌ما، رۆژنامه‌نووسان و بینه‌رانه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا. ئورووپا و ئه‌مریکا ئاماده‌ى به‌رێوه‌بردنى ته‌حریمى توندتر دژى رژیمى ئێرانپشتیوانى ئاشکراى رژیم له به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه چه‌کداره توندره‌وه‌کانى ناوچه‌که، بۆ پاڵنه‌رێکى زیاتر تا وه‌لاتانى رۆژئاوایی هه‌لوێستێکى توندتر دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند بکه‌ن. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه رۆژى یه‌کشه‌ممه له راپۆرتێک‌دا رایگه‌یاند یه‌کێتى ئورووپا و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ئاماده‌ن تا ته‌حریمى قورس‌تر دژى ئێران په‌سه‌ند بکه‌ن به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئه‌و رژیمه و نه‌هێڵن ئیسرائیل هێرش بکاته سه‌ر ئێران. به پێى دیپلۆماته رۆژئاواییه‌کانه‌وه دیارى کردنى هێڵى سوور له لایه‌ن نتانیاهو بۆته پاڵنه‌رێک تا فشاره‌کان بۆسه‌ر رژیم زیاتر بکرێ. وه‌زیرى دارایی ئیسرائیل له ووتووێژێکدا ووتى هه‌رچه‌ند ئابوورى ئێران به ته‌واوى دانه‌رماوه به‌لام تا کۆتایی ساڵى ٢٠ ١٢ ئێران به هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى فرۆشى نه‌وت ٤٥ تا ٥٠ میلیارد زه‌ره‌ر ده‌کات. حه‌ماس: سوریا کاریگه‌رى خست سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئێرانجێگرى سه‌رۆکى ده‌فته‌رى سیاسی حه‌ماس له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى میسرى ئه‌یۆم دانى به‌وه‌دانا که پێوه‌ندییه‌کانى حه‌ماس له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران که‌وتۆته ژێر کاریگه‌رى رووداوه‌کانى سوریا و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ساردى که‌وتۆته پێوه‌ندییه‌کانمان. له‌لایێکى دیکه خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆکى ده‌فته‌رى سیاسی حه‌ماسش ووتى ئه‌ردۆغان رێبه‌رى جیهانى ئیسلامه و ئه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئیدعاکانى پێشوویانه و زیاتر دژایه‌تى خامنه‌یی ده‌گه‌ێنێ که پێشتر ئه‌و نازناوه‌یان لێنابوو. یه‌که‌ى پووڵى سوریاى قه‌یراناوى به نرختره له قر٠انى ئێرانیه‌که‌ى پووڵى سوریاى قه‌یراناوى به نرختره له قر٠انى ئێران قه‌یراناوى و ئه‌فغانستان به نرخترن له قر٠انى ئێران. نرخى دۆلار ئه‌مرۆ گه‌یشته ٣٣٥٠ تمه‌ن و قر٠ان ٩ له‌سه‌دى دیکه دارووخا. هاوکات نرخى سکه‌ش ٨له‌سه‌د به‌ره‌وسه‌ر چووه. نرخى یۆرۆ نێوه‌رۆى ئه‌مرۆش گه‌یشته ٤١٦٠ تمه‌ن. پۆندى ئیکلیس به ٥٢٦٠ تمه‌ن موعامه‌له‌ى پێکراوه و ٩ له‌سه‌د گرانتر بووه. یه‌که‌ى پووڵى سوریاى قه‌یراناوى به نرختره له قر٠انى ئێران. جێ"ه‌ى باسه له‌ئێستا دا کرین و فرۆشتنى زێر و دۆلار له وه‌لاتى ئێران راگیراوه.ئه‌مریکا و وه‌لاتانى که‌نداوى فارس رژیمى ئێرانیان مه‌حکووم کردئه‌مریکا و وه‌لاتانى شۆراى هاوکارى که‌نداوى فارس له کۆبوونه‌وه‌ى نیۆیۆرک به هۆى پشتیوانى ماڵى و چه‌ک و چۆڵى رژیمى ئێران له سوریا رژیمى ئێرانیان مه‌حکووم کرد. به پێى نووسراوه‌ى رۆژنامه‌ى ئه‌لوه‌سه‌ت چاپی به‌حره‌ین وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتانى شۆراى هاوکارى که‌نداوى فارس له‌دانیشتنێک له‌گه‌ڵ هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له په‌راوێزى شه‌ست و شه‌شه‌منیت کۆبوونه‌وه‌ى سالانه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى دستێوه‌ردانه‌کانى رژیمى ئێرانیان له سوریا مه‌حکووم کرد و داوایان له رژیم کرد رێز له به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بگرێت. که‌م بوونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ژنانى کارتۆن خه‌و بۆ ژێر ٢٠ ساڵحسین زار‌ع سفه‌ت به‌رێوه‌به‌رى سازمانى ئاسایش، پێر٠اگهیشتن و چالاکیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانى شاره‌دارى تاران له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیلنا رایگه‌یاند، ور٠ده ور٠ده شاهێدى زۆر بوونى ژنانى کارتۆن خه‌و که گیرۆده به ماده‌ى هۆشبه‌رن له سه‌ر شه‌قامه‌کانى شار ده‌بین که زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له ژێر ٢٠ ساڵه‌وه‌یه، شاره‌دارى ئه‌رکى کۆکردنه‌وه‌ى ژنانى سه‌ر شه‌قامى نیه، به‌لام پێر٠اگهیشتن به ژنانى گیرۆده به ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئه‌ستۆى شاره‌دارییه.
12 ساڵ و 1 مانگ و 20 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش