__ نادیاربونى چاره‌نووسی ٥ زیندانى سیاسى کورد__ سینه‌ماکارانی کوردی ئێران و چه‌ند سه‌رکه‌وتنێکی‌تر__ ٥٠ یه‌که‌ى پیشه‌یی له سنه داخرا__ به‌رێوه چوونى گه‌وره‌ترین مانۆرى ئه‌رته‌ش له رۆژئاواى ئێران__ هۆنه‌رمه‌ندى کوردستانى پالێوراوى وه‌رگرتنى خه‌لاتى فستیواڵى له‌هستان بوو__ فه‌رانسه پێشى به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى بارێکى ئێران گرت__ سه‌فه‌رى هه‌یئه‌تى پارلمانى ئۆرووپا بۆ ئێران هه‌ڵوه‌شایه‌وه__ گه‌لاڵه نیزامیه‌کانى ئه‌مریکا و بریتانیا بۆ به‌ره‌به‌رکانێلاى هه‌ره‌شه‌کانى رژیمى ئێران__ سوریاØ› ئاگربه‌سته‌که‌ی جه‌ژن ٩٤ کوژراوی لێکه‌وته‌وه__ ده‌یان که‌سی تر له بۆرما کوژران
نادیاربونى چاره‌نووسی ٥ زیندانى سیاسى کوردبه پێىراپۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا، له رێکه‌وتى ٢٠ ى ره‌زبه‌رى ئه‌مساڵ پێنج زیندانى سیاسى کورد به ناوه‌کانى جه‌هانگیر( هووشه‌نگ) بادووزاده، ئه‌حمه‌د ته‌موویى، یۆسف کاکه مه‌مى، عه‌لى ئه‌حمه‌د سلێمان و مۆسته‌فا عه‌لى ئه‌حمه‌د له به‌ندى سیاسى زیندانى ورمێ بۆ شوێنێکى نادیار گوازرانه‌وه و تا ئێستا هیچ زانیاریێک له بارودۆخیان بلاو نه‌کراوه‌ته‌وه. به پێى هه‌واڵێک که له لایه‌ن یه‌کێک له هاوبه‌ندییه‌کانى ئه‌و پێنج زیندانیه بلاو بووه‌ته‌وه، ئه‌م که‌سانه بۆ حیفازه‌تى زیندان بانگهێشت کراون و له‌وێوه براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى زیندان، پێ ده‌چێت بۆ سه‌رله‌نوێ په‌روه‌نده سازى راگوێزى ئیداره‌ى ئیتلاعات کرابن.سینه‌ماکارانی کوردی ئێران و چه‌ند سه‌رکه‌وتنێکی‌تردیکیۆمێنتی "به‌رزایی هیوا" به‌رهه‌می سینه‌ماکاری کورد بۆ به‌شداری له سی و نۆیه‌مین خولی فێستێڤاڵی "ئێکۆتاپ فیلم" هه‌ڵبژێردرا و هه‌روه‌ها سینه‌ماکارێکی دیکه‌ی کورد به دوو دیکیۆمێنته‌وه به‌شداریی فێستیڤاڵه‌کانی "رویش" و "رشد" ده‌کات. به‌پێی هه‌واڵی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ـ نووسینگه‌ی سنه، به‌رهه‌می دیکیۆمێنتیی "به‌رزایی هیوا" له نووسین و ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری کورد "که‌یوان مه‌جیدی" له‌لایه‌ن لێژنه‌ی داوه‌رانه‌وه بۆ به‌شی پێشبر٠کێی سی و نۆیه‌مین فێستێڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "ئێکتاپ فیلم" له وڵاتی ئێسلواکی هه‌ڵبژێردراوه. دیکیۆمێنتی "به‌رزایی هیوا" هه‌تا ئێستا توانیویه له چه‌ند فێستێڤاڵێکی نێوده‌وڵه‌تیدا خه‌ڵات به‌دسه‌ت بهێنێت، ئه‌م دیکیۆمێنته چیرۆکی ژیانی پیره پیاوێک دهگێر٠ێتهوه که هاور٠ێ له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی به یادی هاوسه‌ره له‌ده‌ست چووه‌که‌ی کێوێکی به‌رز ئه‌کاته باخه ره‌ز.٥٠ یه‌که‌ى پیشه‌یی له سنه داخرابه پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موکریان، سه‌رهه‌نگ غه‌ربا سه‌رۆکى پۆلیسى ئه‌منیه‌تى گشتى پارێزگاى کوردستان رایگه‌یاند، که ٥٠ یه‌که‌ى پیشه‌یی له سنه به هاوکارى ئیداره‌ى چاودیرى ئه‌ماکینى گشتى پارێزگا و سازمانى ته‌عزیراتى حکومه‌تى له ماوه‌ى ١٠ رۆژ به هۆى گرانفرۆشیه‌وه داخران و ده‌بێت جه‌ریمه بده‌ن.به‌رێوه چوونى گه‌وره‌ترین مانۆرى ئه‌رته‌ش له رۆژئاواى ئێرانبه پێى راپۆرتى هه‌والده‌رى موکریان، فه‌رمانده‌کانى پایه به‌رزى رۆژئاواى ئێران بۆ هاوئاهه‌نگى به‌رێوه‌چوونى گه‌وره‌ترین مانۆرى نیزامى ئه‌رته‌ش له رۆژئاواى ئێران نیوه‌رۆى پێنج شه‌ممه چوارى خه‌زه‌ڵوه‌ر له شوێنى فه‌رمانده‌یى ئه‌رته‌ش له ناوچه‌ى گیلانیغه‌رب کۆ بوونه‌وه. جێگرى فه‌رمانده‌یى قه‌رارگاى ئه‌رته‌ش له رۆژئاواى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌م مانۆره بێ وێنه‌ترین و یه‌کێک له گه‌وره‌ترین مانۆره‌کانى ئه‌رته‌ش هه‌ژمار ده‌کرێت که له رۆژانى ٨ بۆ ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ئه‌مساڵ له ناوچه‌ى گشتى گه‌رووى حاجیان و ناوچه‌ى مه‌له‌نى گیلانیغه‌رب به‌رێوه ده‌چێت.هۆنه‌رمه‌ندى کوردستانى پالێوراوى وه‌رگرتنى خه‌لاتى فستیواڵى له‌هستان بووبه پێى راپۆرتى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى موکریان، هۆنه‌رمه‌ندى کوردستانى تووره‌ج ئه‌سلانى، وێنه هه‌ڵگرى سینه‌ماى ئێران دواى به‌ده‌ست هێنانى خه‌لاتى باشترین وێنه هه‌ڵگرى شه‌سته‌مین ده‌وره‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى فیلمى سه‌ن سباستیانى ئیسپانیا و پالێوراو بوون بۆ باشترین وێنه هه‌ڵگرى شه‌شه‌مین ده‌وره‌ى خه‌لاتى ئێسکرین( ئاسیا پسیفیک) بۆ فیلمى وه‌رزى که‌رگه‌ده‌ن که مانگى داهاتوو له ئۆسترالیا به‌رێوه ده‌چێت، ئێستا پالێوراوه بۆ وه‌رگرتنى خه‌لاتى باشترین وێنه هه‌ڵگرى بیسته‌مین فستیواڵى پسپۆرى وێنه هه‌ڵگرى سینما له فستیواڵى نێونه‌ته‌وه‌یى ( پلۆس کۆمرایمیچ) له له‌هستانه.فه‌رانسه پێشى به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى بارێکى ئێران گرتهێڵى به‌رهه‌مهێنانى بنه‌ماڵه‌ى ٢٠ ٦ له ئێران خۆدرو له حالێک‌دا تا ر٠اوهستانى ته‌واو مه‌وداێکى نییه. ده‌وڵه‌تى فه‌رانسه پێشى به بارێکى کریاوى ئه‌و شیرکه‌ته له گۆمرۆکى فه‌رانسه گرت. ئه‌م رووداوه له حالێک‌دا بوو که ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌لووپه‌لانه ده‌گه‌یشتنه ئێران بازارى ئه‌و ماشێنانه کێشه‌ى تا راده‌یێک که‌م ده‌کرده‌وه. چونکوو به هاتنى ئه‌و پێداویستیانه ئێران خۆدرۆ ده‌یتوانى ٤٠ هه‌زار ده‌زگا پێژوى ٢٠ ٦ دروست بکات و بیخاته بازاره‌وه که ئێستا له بازار حوکمى زێرى هه‌یه. وادیاره که پێش‌گرتن به‌م باره له درێژه‌ى زۆرکردنى فشار و به‌ربه‌سته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دژبه ئێران بووبێت.سه‌فه‌رى هه‌یئه‌تى پارلمانى ئۆرووپا بۆ ئێران هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌راوێژکارى نێونه‌ته‌وه‌یى مه‌جلیسى رژێم رایگه‌یاند که شاندى پارلمانى ئۆرووپا پێشمه‌رجیان هه‌بوو و ئێران هیچ پێش مه‌رجێک بۆ سه‌فه‌رى شاندى پارلمانى ئۆرووپا بۆ ئێران قبووڵ ناکات. حه‌سه‌ن شیخولئیسلامى وتى، ئه‌و هه‌یئه‌ته ده‌یانویست له سه‌فه‌ر بۆ ئێران چاویان به دوو زیندانى سیاسى، نه‌سرین ستووده و جه‌عفه‌ر په‌ناهى بکه‌وێت و خه‌لاتیان پێ بده‌ن که ئێمه به‌و داواکاریێه رازى نابین. قه‌رار بوو هه‌یئه‌تى ١٥ که‌سى پارلمانى ئۆرووپا سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ بۆ ماوه‌ى ٥ رۆژ بگاته ئێران، که به هۆى قبووڵ نه‌کردنى ئه‌و پێش مه‌رجه‌وه ئه‌و سه‌فه‌ره هه‌ڵوه‌شایه‌وه.گه‌لاڵه نیزامیه‌کانى ئه‌مریکا و بریتانیا بۆ به‌ره‌به‌رکانێلاى هه‌ره‌شه‌کانى رژیمى ئێرانهه‌واڵده‌رى ئاسۆشێتدپرێس راپۆرتى دا: بریتانیا سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى هێندێک گه‌لاڵه‌ى نیزامیه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا که پێوه‌ندى به رژیمى ئێران و باقى ناوچه‌که قه‌یراناوییه‌کانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راسته‌وه هه‌یه. ئه‌مریکا داواى له بریتانیا کردووه که له پایه‌گاکانى له قێبرس و له خاکى بریتانیا له ئاتلانتیک و ئیقیانووسی هێند بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هێز له که‌نداوى فارس که‌ڵک وه‌ربگرێت. ووته‌بێژى ده‌یوید کامێرۆن سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا ووتى ئێمه هه‌روه‌ک رابردوو له پایگه‌کانى بیریتانیا بۆ هاوکارى ئه‌مریکا که‌ڵکمان وه‌رگرتووه. سوریاØ› ئاگربه‌سته‌که‌ی جه‌ژن ٩٤ کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌کانی لیژنه هه‌ماهه‌نگییه‌کانی ناوخۆی سوریا و به‌هۆی بۆردومانه‌کانی سوپاوه، دوێنێ هه‌ینی ٩٤ که‌س کوژراون که له‌نێوانیاندا ٧ ئافره‌ت و ٦ منداڵ هه‌یه. له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌و لیژنانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، کوژراوه‌کان دابه‌شبون به‌سه‌ر شاره‌کانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب و ئیدله‌ب و درعا و حه‌ما وحمصدا، و ژماره‌ی ئه‌و پێشێلکارییانه‌شی له یه‌که‌م رۆژی جه‌ژندا به به‌ڵگه‌وه تۆمارکراوه، ٢٨١ پێشێلکاری بوه. لای خۆشیانه‌وه چالاکوانانی سوریا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، که له به‌ره‌به‌یانی ئهمر٠ۆ شه‌ممه‌وه له‌لایه‌ن تانه‌که‌کانی سوپاوه، بۆردومانی ناوچه‌کانی حه‌ره‌ستای دیمه‌شق ده‌که‌ن. له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سوریا بڵاویکردوه، سوپای سوریا پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌که‌ی جه‌ژن بوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک چه‌کداری تیرۆریست هه‌ستاون به هێرشه‌کردنه سه‌ر چه‌ند خالێکی سه‌ربازی و له‌ئێستاشدا هه‌وڵی ده‌ستگیرکردنی چه‌کداره‌کان ده‌ده‌ن.ده‌یان که‌سی تر له بۆرما کوژرانبه‌هۆی پێکدادانی نێوان بودییه‌کان و موسوڵمانه که‌مینه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له ١٠ ٠ که‌سی تر له بۆرما کوژران.ئاژانسی فرانس پرێس له‌زاری وته‌بێژی یه‌که‌ی ئیداری ویلایه‌تی راخینی بۆرما رایگه‌یاندوه، تاوه‌کو سه‌رله‌به‌یانی ئهمر٠ۆ ٥١ پیاو و ٦١ ئافره‌ت به‌هۆی پێکدادانه‌کانه‌وه کوژراون، ئه‌مه وێر٠ای برینداربونی ٧٠ که‌سی تر و سوتانی نزیکه‌ی دو هه‌زار ماڵ. رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئاشکرایکرد، به‌هۆی توندوتیژییه‌کانی بوزییه‌کانی وڵاتی بۆرما له دژی موسڵمانه‌کان له خۆرئاوای ئه‌و وڵاته، به هه‌زاران موسڵمان ناوچه‌کانیان جێهێشتوه و رویان له چادرگه‌کانی شاری (سیتوی)ی پایته‌ختی ویلایه‌تی راخین کردوه. له‌ئێستادا ٣٢٠ ٠ موسڵمان ناوچه‌کانیان جێهێشتوه و رویان له چاردگه‌ی په‌نابه‌ره‌کان کردوه و وابر٠یاریشه ٢٥٠ ٠ موسڵمانی دیکه‌ش به‌ره‌و ئه‌و چادرگانه به‌رێبکه‌ون.
12 ساڵ و 25 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش