__ مردنى هاوه‌لاتیه‌کى کورد له‌دواى ئازادبوونى له‌زیندان__ کچه قوتابییه‌کی کورد پله‌ی سێیه‌می کاراته‌ی له ئاستی ئێران‌دا به‌ده‌ست هێنا__ گیروگرفتی پرۆسه‌ی خوێندن و قوتابخانه‌کان له مه‌ریوان به‌رده‌وامه__ له ماوه‌ی که‌متر له دوو مانگدا بۆ دووه‌م جار بوومه‌له‌رزه ده‌ورووبه‌ری کامیارانی هه‌ژاند__ گرانى له‌راده‌به‌ده‌رى خوارده‌مه‌نى له ئێران و بێکارى کرێکارانى بیناسازى__ هه‌وڵ بۆ ترۆرى باڵوێزى ئه‌مریکا له ئه‌ندۆنێزى__ دابه‌زینى "که‌شی کاروکاسپى" له رژیمى ئاخوندى__ ئه‌و پولانه‌ى رژیمى ئێران له ئه‌فغانستان خه‌رجیان ده‌کات__ بۆنبه‌ستى وتووێژه‌کانى ئه‌تۆمى__ بانگه‌واز بۆ راکێشانى هێز به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى مه‌ئموریه‌تى ره‌ش__ سوریاØ› دو رۆژی جه‌ژنی به (٢٢٠ ) کوژراوه‌وه بهر٠ێکرد__ تورکیاØ› مانگرتنی زیندانیانی کورد (٤٧)رۆژه به‌رده‌وامه
مردنى هاوه‌لاتیه‌کى کورد له‌دواى ئازادبوونى له‌زیندانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موکریان هاوه‌لاتیه‌کى کورد به ناوى بابه‌ک محه‌ممه‌دى کانى سواران که رۆژى چوارشه‌ممه گیرابوو و رۆژى هه‌ینى ئازاد کرا، چه‌ند سه‌عات دواى ئازادبوونى گیانى دا. محه‌ممه‌دى که کارناسی پله‌به‌رز و کارمه‌ندى بانکى قه‌وامین له سنه بوو رۆژى هه‌ینى ٥ى خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌دواى چه‌ند سه‌عات به‌سه‌ر ئازادبوونه‌که‌ى مرد. ده‌گووترێ هۆى گرتنى ئه‌و هاوه‌لاتیه دۆزینه‌وه‌ى هێندێک بابه‌تى سووکایه‌تى به به‌رپرسان و لێپرسراوانى ده‌وڵه‌ت له پلوتوزى موبایله‌که‌ى دابووه. کچه قوتابییه‌کی کورد پله‌ی سێیه‌می کاراته‌ی له ئاستی ئێران‌دا به‌ده‌ست هێناکچه قوتابییه‌کی کورد به ناوی "شیبا ئێران‌نژاد" ته‌مه‌ن ٨ ساڵ خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له پێشبر٠کێی کاراته پله‌ی سێیه‌می وڵاتی ئێرانی به‌ده‌ست هێنا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، شیبا ئێران نژاد له پێشبر٠کێی کاراته که رێکه‌تی ٢٨ی ره‌زبه‌ر بهر٠ێوه چوو، توانی پله‌ی سێیه‌می ئاستی ئێران بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. ئه‌و کچه کورده وه‌رزشوانه ساڵی رابردووش به راهێنه‌ریی شایسته گه‌وهه‌ری توانی ٣ جار پله‌ی قاره‌مانی به‌ده‌ست بهێنێ. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له پێشبر٠کی و یاریی قاره‌مانیی ئێران له یارییه ره‌زمییه‌کان (تای کیک بوکسینگ) که‌له شاری تاران بهر٠ێوه چوو، موسته‌فا سته‌مدیده وه‌رزشوانی سه‌رده‌شتی توانی پله‌ی یه‌که‌م بۆ خری مسۆگه‌ر بکات و وه‌ک پێکهاته‌ی تیمی میللیی ئێران بر٠یاره له پێشبر٠کێیه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وڵاتی بولغارستاندا به‌شداری بکات.گیروگرفتی پرۆسه‌ی خوێندن و قوتابخانه‌کان له مه‌ریوان بهردهوامهسهرهر٠ای ئه‌وه‌ی که نزیک به‌٤٠ رۆژ به‌سه‌ر کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌کاندا تێدهپهر٠ێ، به‌ڵام هێشتا هیچ بوودجه‌یه‌ک به قوتابخانه‌کانی مه‌ریوان نه‌دراوه و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه که‌میی قوتابخانه قوتابییانی تووشی گرفت کردووه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سهرهر٠ای ئه‌وه‌ی که نزیک به‌٤٠ رۆژه له ئێران به فه‌رمی قوتابخانه‌کان کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنانه‌وه هیچ هه‌زینه و بوودجه‌یه‌ک به قوتابخانه‌کانی مه‌ریوان نه‌داوه، هه‌ر بۆیه لێپرسراوانی قوتابخانه‌کان به منداڵانیان راگه‌یاندووه که ده‌بێ هه‌ر قوتابییه‌ک ٥٠ هه‌زار تمه‌ن بۆ خه‌رجی خۆی بهێنێ. هه‌تا ئێستا ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانی مه‌ریوان پاره‌ی "فهر٠اش، فیشی ئاو، به‌رق، گاز و ته‌له‌فۆن"ی قوتابخانه‌کانی ئه‌و شاره‌یان نه‌داوه. به‌شێک له گونده پر٠ حه‌شیمه‌ته‌کان وهه‌روه‌ها به‌خشه‌کانی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له بوونی "قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی" بێبه‌شن و هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌هۆی زۆریی قوتابی و بچووک بوونی پۆله‌کان، چه‌ند پۆلێکی قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی له یه‌ک پۆلدا ده‌خوێنن و ئه‌مه‌ش بۆته گرفتی تێگه‌یشتن و په‌روه‌رده بۆ قوتابیان و مامۆستایان. بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان و چالاکانی فه‌رهه‌نگیی مه‌ریوان له‌و باوهر٠ه دان ئه‌م که‌مته‌رخه‌می و که‌مکارییانه‌ی حکوومه‌ت له بواری خوێندن و قوتابخانه‌کانی شاری مه‌ریوان به‌و مه‌به‌سته‌یه که بنه‌ماڵه‌کان بار بهێنن که خۆیان خه‌رجی قوتابخانه‌کان بده‌ن و ئه‌م کاره‌ش به‌و بیانووه‌وه ده‌که‌ن که ده‌یانهه‌وێ به‌ره‌به‌ره قوتابخانه‌کانیش بکه‌نه که‌رتی تایبه‌ت.له ماوه‌ی که‌متر له دوو مانگدا بۆ دووه‌م جار بوومه‌له‌رزه ده‌ورووبه‌ری کامیارانی هه‌ژاندسه‌رله‌به‌یانیی ئهمر٠ۆ یه‌کشه‌ممه بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوژمی٣/٧ به پله‌ی ریشتێر چه‌ند به‌خشێکی ده‌ورووبه‌ری شاری کامیاران له پارێزگای کوردستانی هه‌ژاند و ئه‌مه دووه‌مین بوومه‌له‌رزه‌یه که‌له ماوه‌ی نزیک به دوو مانگی رابردوودا له‌و ناوچه‌یه روو ده‌دات. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی میهر، کاتژمێر ٥:٥١ خوله‌ک به کاتی تاران سه‌ر له‌به‌ریانیی ئهمر٠ۆ یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌رو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوژمی ٧/٣ به پله‌ی ریشتێر به‌خشی "مووژژ"ی سه‌ر به شاری کامیاران و چه‌ند به‌خشی دیکه‌ی ئه‌و شاره‌ی له پارێزگای کوردستان له‌رزاند. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه هیچ خه‌سارێکی گیانی و ماڵێی به‌دواوه نه‌بووه. رێکه‌وتی ١٣ی خه‌رمانانیش بوومه‌له‌زه‌یه‌کی دیکه‌ش له هه‌مان شوێن به گوژمی ٣ پله به پێوه‌ری ریشتێر رووی دا که هیچ خه‌سارێکی به‌دواوه نه‌بوو.گرانى له‌راده‌به‌ده‌رى خوارده‌مه‌نى له ئێران و بێکارى کرێکارانى بیناسازى٣٣ له‌سه‌دى خانه‌واده‌کانى ئیرانى دانیشتووى شار ماڵیان نییه و نێوه‌نجى گه‌شه‌ى خه‌رجیی خوارده‌مه‌نى له قه‌رتاڵه‌ى خانه‌واده‌کان له‌ساڵا ٩٠ له‌چاو ساڵى رابردوو زیاتر له ٢٥ له‌سه‌د بووه و له دیهاته‌کانیش ئه‌و سه‌رژمێرییه ٢٦ له‌سه‌د بووه. زۆربه‌ى خوارده‌مه‌نیه‌کانى وه‌ک ئارد، دانه‌وێله و به‌رهه‌مه‌کانى، رۆژن و چه‌ورییه‌کان و شیر و به‌رهه‌مه‌کانى و گۆشت و میوه و سه‌وزى گران بوونه و هه‌روه‌ها زۆربه‌ى پیدوایستیه‌کانى تر وه‌ک بێهداشت و ده‌رمان سه‌رگه‌مى و خزمه‌ته فه‌رهه‌نگیه‌کان و که‌ل و په‌لى ناو ماڵى خه‌رجى گواستنه‌وه و پێوه‌ندى و ماڵ و جل و به‌رگ و که‌وش و باقى خزمه‌تگوزارى و که‌ل و په‌له‌کان له‌شار و دێ به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵکشاون. له لاییک٠Žى دیکه‌وه به‌هاتنى سه‌رما و سۆڵ کرێکارانى بیناسازى بێکار ده‌بن و له نه‌بوونى هیچ سه‌رچاوه‌ێکى داهات نیگه‌رانن. هه‌ر له‌پێوه‌ند به ئابوورى ئێران نوێنه‌رى ورمێ رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تى وزه ٣٠ پرۆژه‌ى نیوه‌کارى دروست کردنى سه‌دى له ئێران راگرتووه.هه‌وڵ بۆ ترۆرى باڵوێزى ئه‌مریکا له ئه‌ندۆنێزىپۆلیسى هێند هه‌واڵى گرتنى ١١ که‌سی به تاوانى هه‌وڵدان بۆ ترۆرى باڵوێزى ئه‌مریکا له جاکارتاى ئه‌ندونێزى بلاوکرده‌وه. هه‌وه‌رها پۆلیسى هێند گومانى ئه‌وه‌ى له‌و که‌سانه هه‌یه که له هه‌وڵى به‌رێوه‌بردنى عه‌ملیاتى تر له هێندوستان دابوونه. ووته‌بێژى پۆلیسى هێند به راگه‌یاندنى ئه‌و هه‌واڵه زیادى کرد، له حه‌شارگه‌که‌یان که‌ل و په‌لى دروستکردنى بۆمبى ده‌ستى دۆزراوه‌ته‌وه.دابه‌زینى "که‌شی کاروکاسپى" له رژیمى ئاخوندىله راپۆرتى بانکى جیهانى به پێى پێوانه‌ى "ئاسانکارى بۆ کاروکاسپى" له ساڵى ٢٠ ١٣ پله‌ى ئابوورى ئێران له‌وبواره‌دا ١٤٥ بووه که ته‌نیا ٤٠ پله‌ى مه‌ودا هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌راپترین که‌شی کاروکاسپى . پله‌ى ئیر٠Žان له‌چاو ساڵا رابردوو باس له دابه‌زینى ئابوورى ئێران و که‌شی کاروکاسپى له‌و وه‌لاته‌دا ده‌کات. به پێى ئه‌و راپۆرته پله‌ى ئێران له‌وکاته‌وه‌یى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌سه‌ر کاره هه‌تا کۆتایی کاره‌که‌ى. پله‌ى ئێران ٣٧ پله دابه‌زینى به خۆیه‌وه دیوه. ئه‌و پولانه‌ى رژیمى ئێران له ئه‌فغانستان خه‌رجیان ده‌کاترۆژنامه‌یێکى ئه‌مریکایی له راپۆرتێک‌دا باس له‌و پوولانه ده‌کا که رژیمى ئێران به مه‌به‌ستى بره‌و دان به پێگه‌ى خۆى له ئه‌فانستان خه‌رجیان ده‌کات. به پێى ئه‌و راپۆرته دانى قه‌رزى ماڵ دروست کردن به ئه‌فغانه‌کان له لایه‌ن کومیته‌ى ئیمدادى خومه‌ینى یه‌کێک له‌و رێگه‌یانه‌یه. ئێران هه‌وڵ ده‌دا بۆشایی به جێ هێشتنى ئه‌فغانستان له لایه‌ن ئه‌مریکاوه پر٠ بنکاته‌وه و له رێگه‌ى خه‌رج کردنى پووڵى بێشمار پێگه‌ى خۆى به هێز ده‌کات. له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى که کومیته‌ى ئیمدادى خومه‌ینى له ئه‌فانستان پێشکه‌ش به هاوه‌لاتیانى ئه‌فانى ده‌کا بریتین له: دابه‌ش کردنى مانگانه‌ى نه‌وت، شه‌کر، چایی و دا‌و ده‌رمان و هه‌روه‌ها خه‌رجى پێکهێنانى ژیانى هاوبه‌ش بۆ لاوانى ئه‌فغان و ...بۆنبه‌ستى وتووێژه‌کانى ئه‌تۆمى رامین میمانپه‌ره‌ست ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژیمى ئێران رایگه‌یاند که هێشتا کاتى ووتووێژه‌کانى داهاتووى ئێران و گروپى ١+٥ دیارى نه‌کراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها دیسان وریایی دا به لایه‌نه‌کانى به‌رانبه‌ر که رێگه‌کانى هه‌ل و سه‌پاندنى فشار له‌گه‌ڵ ووتووێژى بونیاتنه‌ر جیاوازییان زۆره. گروپى پێنج زێده یه‌ک پێکهاتوو له ٥ ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی شۆراى ئه‌منیه‌ت و ئاڵمان له فێوریه‌ى ئه‌مساڵه‌وه ووتووێژه ناوکه‌ییه‌کانیان ده‌ست پێکردۆته‌وه و تا ئێستا چه‌ندین جار دانیشتنیان به‌رێوه بردووه. دوایین دانیشتنیش له مانگى ژووئه‌ن له روسیه به‌رێوه چوو که کاترین ئه‌شتۆن ووتى هیچ ئاکامێکى نه‌بوو. جێگه‌ى باسه فشاره‌کانى وه‌لاتانى یه‌کێـى ئورووپا و ئه‌مریکا به‌رده‌وامه و رازى نابن به داواى رژیم بۆ راگرتنى ته‌حریمه‌کان له‌به‌رانبه‌ر راگرتنى به‌شێک له چالاکیه ناوکه‌ییه‌کان. بانگه‌واز بۆ راکێشانى هێز به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى مه‌ئموریه‌تى ره‌شرێکخراوى به‌سیجى موسته‌زعه‌فین له بانگه‌وازێکدا داواى وه‌رگرتنى به‌سیجیی ته‌واو کات ده‌کات. له‌و بانگه‌وازه دا هاتووه که سازمانى به‌سیج بۆ دابین کردنى هێزى مرۆیی پێویستى خۆى "به‌سیجى ته‌واو کات" یان "به‌سیجى هه‌میشه‌یی" وه‌رده‌گرێت. جێگه‌ى باسه به‌و پێیه سپا له ئه‌ندامانى وه‌رگیراو بۆ هه‌ر کارێک که دیارى بکه‌ن که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.سوریاØ› دو رۆژی جه‌ژنی به (٢٢٠ ) کوژراوه‌وه بهر٠ێکردئهمر٠ۆ یه‌کشه‌ممه، فر٠ۆکهکانی سوپای سوریا به‌رده‌وام بون له تۆپبارانکردنی ناوچه جیاوازه‌کانی سوریا و ته‌نها دو رۆژی یه‌که‌می جه‌ژنیش (٢٢٠ ) که‌س کوژراون. روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له دو رۆژی یه‌که‌می جه‌ژنی قورباندا (٢٢٠ ) که‌س کوژران و له‌کاتێکدا رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و به نێوبژیوانی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی هه‌وڵی راگرتنی شه‌ر٠ و پێکدادانه‌کانی نێوان شۆر٠شگێر٠ان و رژێمی سوریایان ده‌دا. روانگه‌ی سوری رایگه‌یاند: رۆژی یه‌که‌می جه‌ژن (١٤٦) که‌س کوژران له نێویاندا (٤٣) سه‌رباز هه‌بون، و دوێنێ شه‌ممه‌ش که دوه‌م رۆژی جه‌ژن بو (٧٥) که‌س کوژران که (٢٠ )یان سه‌ربازی سوپا و (٧)یان له شۆر٠شگێر٠ان بون.تورکیاØ› مانگرتنی زیندانیانی کورد (٤٧)رۆژه به‌رده‌وامه‌ماوه‌ی (٤٧) رۆژه زیاتر له (٧٠ ٠ ) زیندانی کورد له زیندانه‌کانی تورکیا و باکوری کوردستان مانگرتنی بێکۆتاییان راگه‌یاندوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه باری ته‌ندروستی ژماره‌یه‌کیان تێکچوه. له رۆژی (١٢)ی ئه‌یلوله‌وه زیاتر له (٧٠ ٠ ) زیندانی سیاسی که به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به په‌که‌که و چالاکی سیاسیه‌وه ده‌ستگیرکراون، بۆ کۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و باشکردنی ره‌وشی ته‌ندروستی و کۆتاییهێنان به گوشاره‌کانی سه‌ر زمانی کوردی و مافه دیموکراتیه‌کانی گه‌لی کورد، ده‌ستیان کردوه به مانگرتنی بێکۆتا و تائێستاش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیاوه وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه. پارێزه‌رانی مانگرتوه‌کان ئهمر٠ۆ یه‌کشه‌ممه رایانگه‌یاند: (٤) زیندانی ژن که ماوه‌ی (٤٧) رۆژه له به‌شی (E) له زیندانی سێرتی ئامه‌د ده‌ستیان به مانگرتن کردوه باری ته‌ندروستیان تێکچوه و له ره‌وشێکی خراپدان و ته‌نانه‌ت ناتوانن شله‌مه‌نیش وه‌ربگرن. دوێنێش بۆ پاڵپشتی له داواکاری زیندانیان مانگرتو لایه‌نگرانی (BDP)، به دروشمی ''به‌رامبه‌ر به مردنه‌کان بێده‌نگ نامێنینه‌وه، با داواکارییه‌کانمان په‌سه‌ند بکرێن'' خۆپیشاندانێکی نار٠هزاییان له ئامه‌د ئه‌نجامدا و ده‌یان هه‌زار که‌س به‌شداری ئه‌و چالاکیه‌یان کرد.
12 ساڵ و 24 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش