پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ پشتراستکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى حوکمى ئێعدامى دوو زیندانى کورد__ که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بوودجه‌‌‌ی زانستگای کوردستان له‌‌‌ سنه‌‌‌___ گیرانی هاووڵاتییه‌‌‌کی خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رده‌‌‌شت و سزای ٥ ساڵ زیندان بۆ دوو هاووڵاتیی دیکه‌‌‌__ چاودێرى ژێنراڵ دێمپسى به‌‌‌سه‌‌‌ر گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مانۆرى نیزامى ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیل__ نرخى تۆره‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران دوو به‌‌‌رانبه‌‌‌ر بووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌__ خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ گرانى و هه‌‌‌لاوسانى هه‌‌‌وسار٠ بچراو بێزارن__ له‌‌‌ جێگاى پووڵى نه‌‌‌وت بووکه‌‌‌ڵه‌‌‌ ببه‌‌‌ن

پشتراستکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى حوکمى ئێعدامى دوو زیندانى کوردبه‌‌‌ پێى راپۆرتى ناوه‌‌‌ندى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، لقى ٣٢ى دیوانى بالاى ولات حوکمى ئێعدامى دوو زیندانى کوردى خه‌‌‌ڵکى مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى عه‌‌‌لى ئه‌‌‌فشارى و حه‌‌‌بیب( رزگار) ئه‌‌‌فشارى پشتراست کرده‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌م دوو شارۆمه‌‌‌نده‌‌‌ له‌‌‌ ره‌‌‌زبه‌‌‌رى ساڵى ٨٩ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن دادگاى شۆرشى مه‌‌‌هاباده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى دژایه‌‌‌تى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خوا و فاسدى سه‌‌‌ر عه‌‌‌رز له‌‌‌ رێگاى ئه‌‌‌ندام بوون له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌ نه‌‌‌یاره‌‌‌کانى رژێم و تێکگیران له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێزه‌‌‌ نیزامیه‌‌‌کان به‌‌‌ ئێعدام مه‌‌‌حکوم کرابوون و داواکارى پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ حوکمه‌‌‌که‌‌‌یان له‌‌‌لایه‌‌‌ن لقى ٣٢ى دیوانى بالاى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ پشتراست کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بوودجه‌‌‌ی زانستگای کوردستان له‌‌‌ سنه‌‌‌به‌‌‌ وته‌‌‌ی لێپرسراوی زانستگای کوردستان له‌‌‌ سنه‌‌‌، به‌‌‌هۆی که‌‌‌مکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بوودجه‌‌‌ی ئه‌‌‌و زانکۆیه‌‌‌، زیاده‌‌‌کاریی فه‌‌‌رمانبه‌‌‌ران و هێندێ‌پێداویستیی دیکه‌‌‌ وه‌‌‌لا نراون. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی بنکه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی زانستگای کوردستان له‌‌‌زاری دوکتۆر جه‌‌‌هانشیر ئه‌‌‌مینی لێپرسراوی ئه‌‌‌و زانستگایه‌‌‌ بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌هۆی گیروگرفتێکی ئابووری که‌‌‌ رووبه‌‌‌ر٠ووی ئه‌‌‌و زانستگایه‌‌‌ بۆته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ لابردنی سه‌‌‌عاتی زیاده‌‌‌کاریی فه‌‌‌رمانبه‌‌‌ران، لابردنی هه‌‌‌زینه‌‌‌ی دابین کردنی به‌‌‌نزینی ماشین و مۆبایلی فه‌‌‌رمابنه‌‌‌ران، ویستوومانه‌‌‌ یارمه‌‌‌تیده‌‌‌ری دۆخی ئابووریی وڵات بین. دوکتۆر ئه‌‌‌مینی له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی لێدوانه‌‌‌که‌‌‌یدا ئاشکرای کردووه‌‌‌ هه‌‌‌ر مانگه‌‌‌ بر٠ی یه‌‌‌ک میلیارد تمه‌‌‌ن خه‌‌‌رجی خواردن و غه‌‌‌زای فراڤین (نانی نێوه‌‌‌ر٠ۆ) و شێوی خوێندکاران ده‌‌‌کرێت و رۆژانه‌‌‌ بۆ ٩ هه‌‌‌زار و ٨٠ ٠  خوێندکار غه‌‌‌زا لێده‌‌‌نرێت. ئه‌‌‌م وتانه‌‌‌ی به‌‌‌رپرسی زانستگای کوردستان له‌‌‌ کاتێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ حه‌‌‌فته‌‌‌ی رابردوو به‌‌‌ بر٠یاری لێپرسراوانی ئه‌‌‌و زانستگایه‌‌‌ واده‌‌‌ی خۆراکی رۆژی پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ لابراو به‌‌‌و هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ١٠ ٠  خوێندکاری ئه‌‌‌و زانستگایه‌‌‌ ده‌‌‌ستیان دایه‌‌‌ مانگرتن و دوو رۆژی خایاند و چه‌‌‌ند خوێندکارێکیش به‌‌‌و بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ بانگهێشتی حه‌‌‌راسه‌‌‌ت کران و سزا دران. خوێندکارانی نار٠ازی رایانگه‌‌‌یاند به‌‌‌هۆی نه‌‌‌بوونی که‌‌‌یفیه‌‌‌تی غه‌‌‌زا و گرانتر کردنی پاره‌‌‌ی غه‌‌‌زاکان ده‌‌‌ستیان داوه‌‌‌ته‌‌‌ مانگرتن.گیرانی هاووڵاتییه‌‌‌کی خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رده‌‌‌شت و سزای ٥ ساڵ زیندان بۆ دوو هاووڵاتیی دیکه‌‌‌هاووڵاتییه‌‌‌کی خه‌‌‌ڵکی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و ره‌‌‌وانه‌‌‌ی گرتنگه‌‌‌ کرا و سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ دوو هاووڵاتیی دیکه‌‌‌ بر٠ایه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، رۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ی حه‌‌‌فته‌‌‌ی رابردوو هاووڵاتییه‌‌‌کی خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رده‌‌‌شت به‌‌‌ناوی "محه‌‌‌ممه‌‌‌د شه‌‌‌خسی" خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رده‌‌‌شت، به‌‌‌ تاوانی هاوکاری و پێوه‌‌‌ندی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌ کوردییه‌‌‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومه‌‌‌تی ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعاتی سه‌‌‌رده‌‌‌شته‌‌‌وه‌‌‌ بانگهێشت و ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌. له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی یه‌‌‌ک ساڵی رابردوودا ئه‌‌‌مه‌‌‌ بۆ دووه‌‌‌مین جاره‌‌‌ محه‌‌‌ممه‌‌‌د شه‌‌‌خسی بانگهێشتی ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کان ده‌‌‌کرێت. دادگای شۆر٠شی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ دوو هاووڵاتیی کوردی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ ده‌‌‌رکردووه‌‌‌. فه‌‌‌رزاد شێخانی ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٢٣ ساڵ حه‌‌‌فته‌‌‌ی پێشوو له‌‌‌لایه‌‌‌ن لقی یه‌‌‌که‌‌‌می دادگای شۆر٠شی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ تاوانی هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومه‌‌‌ت، په‌‌‌ر٠ینه‌‌‌وه‌‌‌ی نایاسایی له‌‌‌ سنوور و پر٠وپاگه‌‌‌نده‌‌‌ به‌‌‌دژی حکوومه‌‌‌ت، به‌‌‌ ٤ ساڵ زیندانی ته‌‌‌عزیری سزا دراوه‌‌‌. هاووڵاتییه‌‌‌کی دیکه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌رده‌‌‌شت به‌‌‌ناوی ئاکۆ ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌‌‌ڵکی گوندی "ده‌‌‌رماناوێ‌"ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت له‌‌‌لایه‌‌‌ن لقی یه‌‌‌که‌‌‌می دادگای ئه‌‌‌و شاره‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ تاوانی ته‌‌‌بلیغ به‌‌‌دژی حکوومه‌‌‌ت به‌‌‌ یه‌‌‌ک ساڵ زیندان سزا دراوه‌‌‌. هه‌‌‌تا کاتی بڵاو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ هیچ زانیارییه‌‌‌ک له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ چاره‌‌‌نووس و شوێنی راگیرانی محه‌‌‌ممه‌‌‌د شه‌‌‌خسی له‌‌‌به‌‌‌ر ده‌‌‌ستدا نیه‌‌‌.چاودێرى ژێنراڵ دێمپسى به‌‌‌سه‌‌‌ر گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مانۆرى نیزامى ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیلژێنراڵ مارتین دێمپسى سه‌‌‌رۆکى ستادى گشتى ئه‌‌‌رته‌‌‌شی ئه‌‌‌مریکا بۆ چاودێرى به‌‌‌سه‌‌‌ر گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مانۆرى هاوبه‌‌‌شی ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیل هاته‌‌‌ ناو ئیسرائیل. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى ئاسۆشێتدپرێس له‌‌‌و مانۆره‌‌‌ نیزامیه‌‌‌دا نزیک به‌‌‌ ٣٥٠ ٠  سه‌‌‌ربازى ئه‌‌‌مریکایی و ١٠ ٠ ٠  که‌‌‌س له‌‌‌ هێزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کانى ئیسرائیل سیسته‌‌‌مى دیقاعى دژه‌‌‌ ئاسمانیان بۆ به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌کانى رژیمى ئێران تاقى کرده‌‌‌وه‌‌‌. نرخى تۆره‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران دوو به‌‌‌رانبه‌‌‌ر بووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى حکومه‌‌‌تى مێهر، نرخى تۆره‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى شه‌‌‌ش مانگى رابردوو به‌‌‌ هۆى زیاد بوونى نرخى دراوه‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کان بووه‌‌‌ته‌‌‌ دوو به‌‌‌رانبه‌‌‌ر. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ تۆرى گه‌‌‌شتیارى دۆبه‌‌‌ى یه‌‌‌ک میلیون و ٥٠ ٠  هه‌‌‌زار تمه‌‌‌نه‌‌‌ که‌‌‌ شه‌‌‌ش مانگى رابردوو به‌‌‌ نرخى ٧٠ ٠  هه‌‌‌زار تمه‌‌‌ن بوو، ئه‌‌‌م به‌‌‌رز بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى نرخانه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌موو تۆره‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کان به‌‌‌رچاو ده‌‌‌که‌‌‌وێت.خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ گرانى و هه‌‌‌لاوسانى هه‌‌‌وسار٠ بچراو بێزارنبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رۆژنامه‌‌‌ى حکومه‌‌‌تى مه‌‌‌ردم سالارى، نوێنه‌‌‌رى سمنان له‌‌‌ مه‌‌‌جلیس به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ بێزارى خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ بارودۆخى گوزه‌‌‌رانى سه‌‌‌خت و گرانى و هه‌‌‌لاوسانى هه‌‌‌وسار بچراو وتى، چین و توێژى حه‌‌‌قده‌‌‌ست وه‌‌‌رگر وه‌‌‌ک مامۆستایان و کرێکاران و وه‌‌‌رزێران رۆژگار به‌‌‌ سه‌‌‌ختى به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌به‌‌‌ن. ئه‌‌‌م ئه‌‌‌ندامه‌‌‌ى فراکسیونى خه‌‌‌تى رێبه‌‌‌ره‌‌‌ وتى، مه‌‌‌جلیس ده‌‌‌بێت به‌‌‌ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى خێراو فریاکه‌‌‌وتنانه‌‌‌ نه‌‌‌هێڵێت ئابوورى ته‌‌‌واو نه‌‌‌خۆش یه‌‌‌کسه‌‌‌ره‌‌‌ بمرێت. نوێنه‌‌‌رى سمنان به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ کێشه‌‌‌ى به‌‌‌شى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى خۆى وتى، ئازیزان له‌‌‌ ١٥٠  کیلۆمترى ئێوه‌‌‌دا دێهات هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئاوى خواردن، حه‌‌‌وتووى یه‌‌‌ک سه‌‌‌عات وه‌‌‌ر ده‌‌‌گرن.له‌‌‌ جێگاى پووڵى نه‌‌‌وت بووکه‌‌‌ڵه‌‌‌ ببه‌‌‌نپاسدار قاسمى له‌‌‌ سه‌‌‌رکرده‌‌‌کانى سپاى پاسداران له‌‌‌ وته‌‌‌کانى خۆى ئێعترافى کرد به‌‌‌ بارودۆخى خراب و قه‌‌‌یراناوى رژێم و وتى، چین ده‌‌‌ڵێت پووڵمان نییه‌‌‌ بۆ نه‌‌‌وت بیده‌‌‌ین ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌تانه‌‌‌وێت بووکه‌‌‌ڵه‌‌‌ ببه‌‌‌ن و به‌‌‌رپرسانیش له‌‌‌م بارودۆخه‌‌‌ سه‌‌‌رقاڵى یارى نامه‌‌‌گۆر٠ینه‌‌‌وه‌‌‌ و فووتبالن. ناوبراو به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى داهاتووى سه‌‌‌رۆک کۆمارى وتى، به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بێت تا ٩ مانگیتر ئێشى زا وزێێک ته‌‌‌حه‌‌‌مۆڵ بکه‌‌‌ین که‌‌‌ رۆڵه‌‌‌ێکى ره‌‌‌سه‌‌‌ن یا ناره‌‌‌سه‌‌‌ن دێته‌‌‌ سه‌‌‌ر کار. قاسمى وریاییدا که‌‌‌ نابێت دووباره‌‌‌ هه‌‌‌ڵه‌‌‌ بکه‌‌‌ین و بۆ دواوه‌‌‌ بگه‌‌‌رێینه‌‌‌وه‌‌‌ ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ بارودۆخى به‌‌‌در و خه‌‌‌یبه‌‌‌رین نابێت بۆ دواوه‌‌‌ بگه‌‌‌رێینه‌‌‌وه‌‌‌.

12 ساڵ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن