پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ په‌‌‌رستگه‌‌‌ی "ئاناهیتا" له‌‌‌ که‌‌‌نگاوه‌‌‌ر ئاگری تێبه‌‌‌ر درا__ شیمۆن پرێز: گه‌‌‌مارۆکانى سه‌‌‌ر ئێران ئاکامیان هه‌‌‌بووه‌‌‌__ ساڵی ٢٠ ١٣ کاتی یه‌‌‌کلاییکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی دۆسیه‌‌‌ی ئه‌‌‌تۆمیی ئێران ده‌‌‌بێت__ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى نه‌‌‌هێنى به‌‌‌رپرسانى بالاى رژێم له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ قه‌‌‌یران و گه‌‌‌مارۆکان__ سه‌‌‌رافیه‌‌‌کانى مه‌‌‌ککه‌‌‌ ریالى ئێرانیان به‌‌‌ ته‌‌‌واوى ته‌‌‌حریم کرد__ وتووێژى نه‌‌‌تانیاهوو له‌‌‌ فه‌‌‌رانسه‌‌‌ له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ رژێمى تاران__ ئێران له‌‌‌ نێوان ١٤٢ ولات، پله‌‌‌ى ١٠ ٢ى له‌‌‌ پێوانه‌‌‌ى خۆشگوزه‌‌‌رانی هه‌‌‌یه‌‌‌__ شاره‌‌‌کانى کوردستانى ترکیا له‌‌‌ مانگرتنى سه‌‌‌رتاسه‌‌‌رى دان

په‌‌‌رستگه‌‌‌ی "ئاناهیتا" له‌‌‌ که‌‌‌نگاوه‌‌‌ر ئاگری تێبه‌‌‌ر دراپه‌‌‌رستگه‌‌‌ی ئاناهێتا له‌‌‌ شاری "که‌‌‌نگاوه‌‌‌ر"ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ پارێزگای کرماشان که‌‌‌ یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌رترین په‌‌‌رستگه‌‌‌کانی ئێران ئاگریگرتووه‌‌‌ و مه‌‌‌ترسیی له‌‌‌ناوچوونی له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی مادنیووز، ررۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٧ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر له‌‌‌لایه‌‌‌ن که‌‌‌سانێکی نه‌‌‌ناسراوه‌‌‌وه‌‌‌ گژ و گیا و ژینگه‌‌‌ی ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری په‌‌‌رستگه‌‌‌ی ئاناهیتا له‌‌‌ شاری که‌‌‌نگاوه‌‌‌ر له‌‌‌ پارێزگای کرماشان ئاگری تێبه‌‌‌ر درا که‌‌‌ گه‌‌‌رما و بڵێسه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌ گه‌‌‌یشتۆته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌کانی ئه‌‌‌و په‌‌‌رستگه‌‌‌یه‌‌‌ و زیانی پێگه‌‌‌یاندووه‌‌‌. به‌‌‌شێک له‌‌‌ لووله‌‌‌ "سوفاڵین"ه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و ئاسه‌‌‌واره‌‌‌ مێژووییه‌‌‌ له‌‌‌ژێر لاقی گه‌‌‌شتیاراندا ورد بووه‌‌‌ و خه‌‌‌ریکه‌‌‌ له‌‌‌ناو ده‌‌‌چێت. که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌می و پشت گوێ‌ خستنی په‌‌‌رستگه‌‌‌ی ئاناهیتا له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئیداره‌‌‌ی گشتیی میراتی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگییه‌‌‌وه‌‌‌، بۆته‌‌‌ هۆی نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تیی چالاکان و داکۆکیکارانی پاراستنی ئاسه‌‌‌رواره‌‌‌ مێژوویی و که‌‌‌وناراییه‌‌‌کان.شیمۆن پرێز: گه‌‌‌مارۆکانى سه‌‌‌ر ئێران ئاکامیان هه‌‌‌بووه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى رادیو ئالمان، له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاى ده‌‌‌ستپێکى مانۆرى هاوبه‌‌‌شى ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیل، شیمۆن پرێز و ژنراڵ مارتین دێمپسى له‌‌‌ رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٨ى خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر-٢٩ى ئۆکتۆبر، له‌‌‌ مه‌‌‌ر٠ هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کیه‌‌‌که‌‌‌ى رژێم، له‌‌‌ تل ئاویو وتووێژیان کرد و رایانگه‌‌‌یاند که‌‌‌ گه‌‌‌مارۆکانى دژ به‌‌‌ رژێم کاریگه‌‌‌رى خۆیان هه‌‌‌بووه‌‌‌. ده‌‌‌فته‌‌‌رى سه‌‌‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل رایگه‌‌‌یاند، بابه‌‌‌تى وتووێژه‌‌‌کان هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کیه‌‌‌که‌‌‌ى ئێران، پته‌‌‌و کردنى په‌‌‌یوه‌‌‌ندى ئیستراتژیکى ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیل و په‌‌‌ره‌‌‌پێدانى ئه‌‌‌و په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ بوو. ژنراڵ دێمپسى به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى چاودێرى مانۆرى هاوبه‌‌‌شى ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیل سه‌‌‌فه‌‌‌رى کردووه‌‌‌ بۆ ئیسرائیل. ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیل ئێرانیان تاوانبار کردووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ژێر ناوى به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ناوه‌‌‌کى خۆى له‌‌‌ بیرى ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتن به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌ییه‌‌‌.ساڵی ٢٠ ١٣ کاتی یه‌‌‌کلاییکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی دۆسیه‌‌‌ی ئه‌‌‌تۆمیی ئێران ده‌‌‌بێتسه‌‌‌رۆکی ده‌‌‌سته‌‌‌ی ئه‌‌‌رکانی هاوبه‌‌‌شی سوپای ئه‌‌‌مریکا رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت، که‌‌‌ حکومه‌‌‌تی ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌ڵێن به‌‌‌ ئیسرائیل ده‌‌‌دات له‌‌‌ جه‌‌‌نگه‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێران، نوێترین چه‌‌‌کی هێرشکردنی بۆ دابین بکات. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ده‌‌‌خاته‌‌‌ر٠وو که‌‌‌ ساڵی ٢٠ ١٣ به‌‌‌رنامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمییه‌‌‌که‌‌‌ی‌ ئێران یه‌‌‌کلاده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌. سه‌‌‌رۆکی ده‌‌‌سته‌‌‌ی ئه‌‌‌رکانی هاوبه‌‌‌شی سوپای ئه‌‌‌مریکا (مارتن دیمپسی) به‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌ی (هائارتس)ی چاپی ئیسرائیلی راگه‌‌‌یاند: ئامانج له‌‌‌ مانۆر٠ه‌‌‌ سه‌‌‌ربازییه‌‌‌ هاوبه‌‌‌شه‌‌‌که‌‌‌ی نێوان ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیل، پێدانی گه‌‌‌ره‌‌‌نتیی ته‌‌‌واوه‌‌‌ به‌‌‌ ته‌‌‌لئه‌‌‌بیب بۆ پاراستنی له‌‌‌ هێرشه‌‌‌ مووشه‌‌‌کییه‌‌‌کانی ئێران.  وتیشی: "ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌ڵێنی داوه‌‌‌ سوپای ئیسرائیل پر٠چه‌‌‌ک بکات به‌‌‌ نوێترین که‌‌‌لوپه‌‌‌ل و ئامێری سه‌‌‌ربازیی پێشکه‌‌‌وتووی هێرشکردن له‌‌‌ جه‌‌‌نگی دژ به‌‌‌ ئێراندا". سه‌‌‌رۆکی ده‌‌‌سته‌‌‌ی ئه‌‌‌رکانی هاوبه‌‌‌شی سوپای ئه‌‌‌مریکا ئاشکرایکرد: "ساڵی ٢٠ ١٣، ساڵی یه‌‌‌کلاکه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ به‌‌‌رنامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمییه‌‌‌که‌‌‌ی ئێران، واته‌‌‌ یان رێگه‌‌‌چاره‌‌‌ی دیپلۆماسی یان گورزی سه‌‌‌ربازی، وتیشی هه‌‌‌ر کام له‌‌‌ باراک ئۆباما یان میت رۆمنی پۆستی سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی به‌‌‌رنه‌‌‌وه‌‌‌، کار له‌‌‌و دوو رێگه‌‌‌چاره‌‌‌یه‌‌‌ ناکات، به‌‌‌ڵام تا کێشه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ ئاشتییانه‌‌‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر بکرێ، رێگه‌‌‌ بۆ چه‌‌‌ک و جه‌‌‌نگ نابرێت."کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى نه‌‌‌هێنى به‌‌‌رپرسانى بالاى رژێم له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ قه‌‌‌یران و گه‌‌‌مارۆکانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رۆژنامه‌‌‌ى جکومه‌‌‌تى دونیاى ئابوورى، له‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژى رابردوو ١٠  به‌‌‌رپرسى بالاى رژێم له‌‌‌ ده‌‌‌فته‌‌‌رى سه‌‌‌رۆک کۆمارى کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ تا له‌‌‌ مه‌‌‌ر٠ گه‌‌‌مارۆکان، بارودۆخى ئابوورى، زیاد بوونى نرخى ئه‌‌‌رز و سکه‌‌‌ و که‌‌‌م بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى تواناى کرینى خه‌‌‌ڵک وتووێژ بکه‌‌‌ن. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، غۆلامره‌‌‌زا میسباحى مۆقه‌‌‌ده‌‌‌م و مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د ره‌‌‌زا باهۆنه‌‌‌ر نوێنه‌‌‌رانى تاران و ره‌‌‌زا عه‌‌‌بدۆلاهى نوێنه‌‌‌رى ماهنشان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن مه‌‌‌جلیسه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى یه‌‌‌که‌‌‌مى سه‌‌‌رۆکى ده‌‌‌زگاى قه‌‌‌زایى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ده‌‌‌زگاى قه‌‌‌زاییه‌‌‌وه‌‌‌، جه‌‌‌عفه‌‌‌رى فه‌‌‌رمانده‌‌‌ى سپاى پاسداران، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى ستادى گشتى هێزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کان، وه‌‌‌زیرى ئابوورى و وه‌‌‌زیرى ئیتلاعات له‌‌‌ که‌‌‌سانى ئاماده‌‌‌بوو له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ بوون.سه‌‌‌رافیه‌‌‌کانى مه‌‌‌ککه‌‌‌ ریالى ئێرانیان به‌‌‌ ته‌‌‌واوى ته‌‌‌حریم کردبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رۆژنامه‌‌‌ى ئه‌‌‌ل ئیقتسادیه‌‌‌ى ریاز، به‌‌‌ هۆى دابه‌‌‌زینى نرخى ریالى ئێران له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دراوه‌‌‌کانیى تر، پاره‌‌‌ى ئێران له‌‌‌ بازاره‌‌‌کانى مه‌‌‌ککه‌‌‌ و ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانى مه‌‌‌راسمى حه‌‌‌جى ئه‌‌‌مساڵ به‌‌‌ ته‌‌‌واوى لابرا. به‌‌‌ پێى نووسراوى ئه‌‌‌م رۆژنامه‌‌‌یه‌‌‌ سه‌‌‌رافیه‌‌‌کانى عه‌‌‌ره‌‌‌بستانى سعوودى له‌‌‌ وه‌‌‌رگرتنى پاره‌‌‌ى ئێرانى خۆیان بوارد و حاجیه‌‌‌کانى ئێران مه‌‌‌جبوور بوون به‌‌‌ جێگاى ریال له‌‌‌ دۆلارى ئه‌‌‌مریکا بۆ کرین که‌‌‌ڵک وه‌‌‌ر بگرن.جێگه‌‌‌ى ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ساڵى رابرددو هه‌‌‌زار تمه‌‌‌نى ئێران به‌‌‌ سێ ریالى عه‌‌‌ربستان ئاڵوگۆر ده‌‌‌کرا به‌‌‌لام ئه‌‌‌مساڵ هه‌‌‌زار تمه‌‌‌ن به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌ که‌‌‌متر له‌‌‌ ریالێکى عه‌‌‌ربستان بوو یانى ٨،. ریالى سعوودى.وتووێژى نه‌‌‌تانیاهوو له‌‌‌ فه‌‌‌رانسه‌‌‌ له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ رژێمى تارانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رادیو فه‌‌‌رانسه‌‌‌، بنیامین نه‌‌‌تانیاهوو سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرانى ئیسرائیل رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٣١ى ئۆکتۆبر، ده‌‌‌ر٠وات بۆ فه‌‌‌رانسه‌‌‌. ئه‌‌‌مه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین سه‌‌‌فه‌‌‌رى نه‌‌‌تانیاهوویه‌‌‌ له‌‌‌ کاتى ریاسه‌‌‌تى فه‌‌‌رانسوا هۆلاند بۆ فه‌‌‌رانسه‌‌‌. قه‌‌‌راره‌‌‌ له‌‌‌م سه‌‌‌فه‌‌‌ره‌‌‌دا بابه‌‌‌ته‌‌‌کانى وه‌‌‌ک قه‌‌‌یرانى ناوه‌‌‌کى ئێران و خه‌‌‌بات دژبه‌‌‌ تیرۆریسم تاوتوێ بکرێت. به‌‌‌رپرسێکى ئیسرائیلى که‌‌‌ نه‌‌‌یویست ناوى بلاو بکرێته‌‌‌وه‌‌‌ وتى، فه‌‌‌رانسه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌ى رۆژئاوا دژبه‌‌‌ بۆمبى ناوه‌‌‌کى رژێمى تارانه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ولاته‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانه‌‌‌ که‌‌‌ نه‌‌‌تانیاهوو پێخۆشه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌ر٠ قه‌‌‌یرانى ناوه‌‌‌کى رژێم له‌‌‌گه‌‌‌ڵ فه‌‌‌رانسواهۆلاند وتووێژ بکات.ئێران له‌‌‌ نێوان ١٤٢ ولات، پله‌‌‌ى ١٠ ٢ى له‌‌‌ پێوانه‌‌‌ى خۆشگوزه‌‌‌رانی هه‌‌‌یه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ى لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌ى لگاتۆم، که‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ێکى لێکۆله‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى سیاست دار٠شتنه‌‌‌ له‌‌‌ له‌‌‌نده‌‌‌ن و هه‌‌‌موو سالێک پێوانه‌‌‌ى خۆشگوزه‌‌‌رانى له‌‌‌ جیهان بلاو ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ پێوانه‌‌‌ى خۆشگوزه‌‌‌رانى ساڵى ٢٠ ١٢ که‌‌‌ ئه‌‌‌م حه‌‌‌فته‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌م دامه‌‌‌زراوه‌‌‌یه‌‌‌ بلاو بووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، ئێران له‌‌‌ نێوان ١٤٢ ولات له‌‌‌ پله‌‌‌ى ١٠ ٢ دایه‌‌‌. دیارى کردنى پێوانه‌‌‌ى خۆشگوزه‌‌‌رانى که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌م دامه‌‌‌زراوه‌‌‌یه‌‌‌ حیساب کراوه‌‌‌، پێوانه‌‌‌ى ئابوورى، راهێنان و بارهێنان، کار و کاسبى، شێوه‌‌‌ى حکومه‌‌‌تدارى، ته‌‌‌ندوروستى، ئازادى تاکه‌‌‌که‌‌‌سى، ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت و ئاسایش و سه‌‌‌رمایه‌‌‌ى کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تییه‌‌‌. باشترین پێوانه‌‌‌ى خۆشگوزه‌‌‌رانى له‌‌‌ ساڵى ٢٠ ١٢ ولاتى نوروێژه‌‌‌ و دواى ئه‌‌‌و دانمارک و سۆئد له‌‌‌ ریزبوندى دواتر دان.شاره‌‌‌کانى کوردستانى ترکیا له‌‌‌ مانگرتنى سه‌‌‌رتاسه‌‌‌رى دانله‌‌‌ سه‌‌‌ر بانگه‌‌‌وازی پارتی ئاشتی دیموکراتی و کۆنگره‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ی دیموکراتی، نیوه‌‌‌ر٠ۆی ئه‌‌‌مر٠ۆ سه‌‌‌عات ١٢ به‌‌‌ کاتی تورکیا، له‌‌‌ ٢٢ شاری گه‌‌‌وره‌‌‌ی باکوری کوردستان ( ئامه‌‌‌د، وان، ئێلیح، سه‌‌‌مسور، سێرت، شرناخ، چنار، رۆحا، دێرسیم، نسێبین، سلۆپی، جزیره‌‌‌، سخکێ، بایه‌‌‌زید، جوله‌‌‌مێرگ، ئه‌‌‌ردیش، گۆله‌‌‌، کۆپێ، به‌‌‌دلیس، ئه‌‌‌نتاڵیا، ئیزمیر و ئه‌‌‌ده‌‌‌نه‌‌‌ و ) مانگرتن و خۆپیشاندانی سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ری بۆ پشتگیریکردنی زیندانیانی سیاسی باکوری کوردستان ده‌‌‌ستى پێکرد.خۆپیشانده‌‌‌ران داواى لابردنى فشاره‌‌‌کان و ئازادى به‌‌‌رێز ئۆجه‌‌‌لان له‌‌‌ زیندانى ئیمراڵا ده‌‌‌که‌‌‌ن و داواێکى تریشان خوێ،دن به‌‌‌ زمانى کوردییه‌‌‌. ماوه‌‌‌ی ٤٩ رۆژه‌‌‌ ٦٥٠  که‌‌‌س که‌‌‌ له‌‌‌ناویاندا چوار په‌‌‌رله‌‌‌مانتاری کورد و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک سه‌‌‌رۆک شاره‌‌‌وانی و چه‌‌‌ندین به‌‌‌رپرسی باڵای به‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌ ٥٨ گرتوخانه‌‌‌ مانیان له‌‌‌خواردن گرتوه‌‌‌، تا جێبه‌‌‌جێکردنی داواکارییه‌‌‌کانیان ده‌‌‌ست له‌‌‌و چالاکیه‌‌‌ هه‌‌‌ڵناگرن. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ له‌‌‌ئه‌‌‌نکه‌‌‌ره‌‌‌ و ئامه‌‌‌د و گه‌‌‌ڤه‌‌‌ر و نسێبین چه‌‌‌ندین ناوچه‌‌‌ی تر شه‌‌‌ر٠ و پێکدادان هاتۆته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌ و تائێستا گه‌‌‌نجێگ به‌‌‌ گازى فرمێسک رێژ بریندار بووه‌‌‌.  

12 ساڵ و 22 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن