هاو وڵاتیانی خۆشه ویست!ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دڵسۆزی سازمانی خه‌بات!خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمان !به‌داخ و که‌سه‌رێکی گرانه‌وه راده‌گه‌ێنین که دوانیوه‌رۆی رۆژی سێ شه‌ممه، ٣٠ ئوکتوبری ٢٠ ١٢ی زایینی، ئه‌ندامی به وه‌ج و دڵسۆزی سازمانه‌که‌مان، کاک وه‌سیم عه‌بباسی،لەشاری ئۆپسالای وەڵاتی سوئید به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه کۆچی دوایی کرد و چووه به‌ر دێوانی ره‌حمه‌ت و دلۆڤانی یه‌زدانی به‌رز و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات.ره‌حمەتی کاک وه‌سیم عه‌بباسی....
لە ماوه‌ی زیاتر له ٣ ساڵ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ دێوه‌زمه‌ی نه‌خۆشی، بۆ ساتێکیش وره‌ی به‌رزی به‌رنه‌داو و وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن باوه‌ڕی به‌رز به‌قه‌زا و قه‌ده‌ر، ئه‌رکانی دین وژیان و به‌رێوه‌به‌ری مال و خێزان وخزمه‌ت به نه‌ته‌وه و نیشتمانی وه‌ک ئه‌ندامێکی خاوه‌ن باوه‌ر و وه‌فادار به رێبازی شه‌هیدانی کورد به گشتی و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی، به رێوه‌ده‌برد. کاک وه‌سیم عه‌بباسی کوری مامۆستای شۆڕشگێر و به‌ناو بانگ و جێی رێزی چێن و توێژه‌کانی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،، ره‌حمه‌تی مامۆستا مه‌لا ره‌حیم عه‌بباسی و زاوای رێبه‌ری بێ وێنه و دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ره‌وان شاد،، مامۆستا شێخ جه‌لال حوسه‌ینی ،،بوو. کاک وه‌سیم هه‌ر له‌و کاته‌وه که بڕیاری دا وه‌ک ئه‌ندامێکی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران خزمه‌ت به‌نه‌ته‌وه‌و نێشتمان بکات، له هه‌ر هه‌ل و مه‌رج و کات و ساتێک دا به‌بێ دوو دڵی به ماڵ و گیان ئاماده‌ی هه‌ر جۆره فیداکاری و خۆ به‌خت کردنێک بوو. ماڵه که‌ی هه‌میشه جێگای حه‌وانه‌وه‌ی شۆڕشگێران ودڵسۆزانی نه‌ته‌وه و نیشتمان، به‌تایبه‌ت ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات بوو. له هه‌ر جێگاێک کۆڕ و کۆبونه‌وه‌ێک سه‌باره‌ت به دۆزی نه‌ته‌وه‌کەمان هه‌بوایه، کاک وه‌سیم به‌وپه‌ڕی هه‌ست و سۆزه‌وه هه‌وڵی ده‌دا تا له‌و دا به‌شدار بێ و له هه‌موو رێ و ره‌سم و کۆبونه‌وه‌کانی سازمان دا به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و فیداکاریه‌وه به هه‌موو توانایه‌وه ئاماده بوو. کۆچی نابه‌وه‌ختی کاک وه‌سێمی هه‌رده‌م زێندوو خه‌سارێکی گه‌وره بوو بۆ سازمانی خه‌بات به گشتی و کومیته‌ئ ئوروپای سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به تایبه‌تی. وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌وپه‌ڕی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان به‌و بۆنه جه‌رگ بره‌وه ، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و خێزان و که‌س و کاری و له خۆمان ده‌که‌ین و هیوادارین که خوای گه‌وره و میهره‌بان گیانی پاکی کاک وه‌سیم به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکا و سێبوریش بدا به بنەماڵه وکه‌س و کار ی به‌تایبه‌ت به خێزانی به‌رێز و به‌وره و منداله شێرینه‌کان.له داهاتودا له چۆنیه‌تی و جێگا و شێوه‌ی به‌ڕێوه چوونی رێ و ره‌سمی سه‌ره‌خۆشی و به خاک سپاردنی ئه‌و مرۆڤه به‌رز و به‌وه‌جه ئاگاداری دۆستان و دڵسۆزان ده‌که‌ینه‌وه. هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی کاک وه‌سیم و روحی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێ .کومیته‌ی ئوروپای سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ٣٠ ی ئوکتوبری ٢٠ ١٢ی زایینی
12 ساڵ و 23 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش