خەڵکی بەشەرەفی کوردستان!ئەندامان و دۆستانی سازمانی خەبات!پێشمەرگە نەسرەوتەکانی سازمان و کوردستان!پێشمەرگە ئەو ناو پیرۆزەیە کە بە باڵای ئەو رۆڵە خۆنەویست و خۆراگرانەی گەلەکەمان بڕاوە کە لەدێرۆکی جوڵانەوەی رزگاریخوازیماندا و لەسەرهەڵدان و خرۆشان لەبەرانبەر هێزی دیکتاتۆر و زاڵم و دەسەلاتداری نەویست هێزی فیداکار و قەڵغانی ئاسنین بوونە و بەرپرچی ناحەقی و ناعەداڵەتی و بێ مافیەکانی داگیرکەرانیان داوەتەوە. پێشمەرگە رەمز و سیمبۆلی ...
نەتەوەیێکی بێ ماف و بێ دەرتان بووە کە لەژێر قورسترین هەل و مەرج خاوەندارێتی لە بوونی گەلەکەی کردووە. پێشمەرگە ئەو تاکە عەزیمە بووە کە گەل بە بیستنی رۆحی بەرخودان و خۆراگری هاتۆتە بەر و هەستی بە ئەمنیەت و پارێزراوی و ئاسایش کردووە و لەبەرانبەریش دا دژمنی ستەمکار بە بیستنی ناوی پێشمەرگە ترسی لێنیشتووە و دەستی پاراستووە لە کوشتار و جینایەتی زیاتر و هەروەها بۆی دەرکەوتووە کە کورد خاوەنی هێزێکی بەرگریکار و لەبن نەهاتووییە کە پارێزگاری لە شوناس و بوون و مانی گەلەکەی دەکات. بی شک بەو گشتە سەرفرازی و حەماسە و قوربانیەی ئەو هێزە قارەمانەی کورد پێش کەش بە بارەگای کوردستانی کردووە، هەموو رۆژێک رۆژی پێشمەرگەیە و ئەو ناوە شایەنی گەورەترین رێزلێنان و پێزانینێکە. لەناو ئەو هێزە پتەوە نەتەوەییەدا پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە قارەمانەتی و ئازایەتی و خو ورەوشتی بەرز دا کەم وێنە بوون و ئیس٠Žتاشی لەگەڵدا بێ لەو ناوچە و شار و دێهاتانەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات رێیان کەوتبێتێ ناوبانگی چاکە و قارەمانەتیان هەرماوە و باسی لێ٠وە دەکرێ.پێ٠Žشمەرگە نەبەزەکانی سازمانی خەبات!خەڵکی خۆشەویستی کوردستان!رێکەوتی 10ی خەزەڵوەری 1358 لە کاتێکدا کە دەسەڵاتی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو بە خۆمپار و گوللە بەرەورووی خەڵکی کوردستان دەبۆوە و هەوڵی راماڵینی هێزە ئازادیخوازەکانی لەناو شار و دێهاتەکانی کوردستان دەدا و بەخەیاڵی خاوی خۆی غائیلەی کوردستان کۆتایی پێ دێنێ، لەگەڵ زەبرێکی کاریگەری هێزی پێشمەرگەی مامۆستا سەیید جەلالەدینی حوسەینی بەروروو بوو کە ئەو کات لە ژێر ناوی دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدین هەڵدەسووران. ئەو رۆژە لەشەرێکی نابەرانبەردا حەماسەیێکی مێژوویی لە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران تۆمار کرا. هێزی گاردی جاویدان کە ناوەکەی گۆرابوو بۆ هێزی قودس پێکهاتوو لە 700 پاسدار و 2 تانک و پشتیوانی هیلیکۆپتەرێک بەرەو شاری بانە لەرێدابوو کە لە جادەی هەژەدۆلان نیوان سەردەشت و بانە دەکەونە کەمینی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و زەربەیێکی گورجوبڕیان لێدەدرێ و لە ئاکامدا پاشماوەی هێزەکانی رژیم لەدەروازەی شاری بانە بە تەواوی تەفروتونا دەکرێن و وانەیێکی مێژوویی بە رژێم دەدرێ. لەدوای ئەو حەماسەیە خومەینی لە پەیامێکدا رادەگێنێ کە "خەڵکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست" و لەپاشان دا لەهەولێکی فریوکارانەدا ئاگربڕی راگەیاند و بانگەوازی ووتوێژی لەگەڵ نوێنەرانی کوردی بەرز کردەوە. لەو شەرە قارەمانانەیە دا 8 پێشمەرگەی فیداکار شەهیدبوون و چوونە ریزی کاروانی دوردرێژی سەروەرانی گەل. لەوکاتەوە رۆژی 10ی خەزەڵوەر وەک رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات رێزی لێدەگیرێ و داستانی ئەو حەماسەیە یادی دەکرێتەوە و بەرز رادەگیرێ. پێشمەرگە خۆنەویستەکان!ئەو داستانە کەم وێنەیە بە هەوڵ و فیداکاری رێبەرایەتی و پێشمەرگە لەگیانبووردووەکانی سازمانی خەبات لە مێژوو دا تۆمار کرا و سیمای حەقیقی پێشمەرگەی وەک پارێزەر و قەڵای لەبن نەهاتوو بۆ دژمن دەرخەست. گرینگی ئەو رۆژە لەبەرئەوە نییە کە زەبریێکی گەورە لەدژمن دراوە و و ئەنجامەکانی تەنیا مەبەست بووبێ، بەڵکو ئەوەی گرینگی دەدا بەو رۆژە ئەو رۆحە بەرزە نیشتمانپەروەری و لەگیانبووردوویی و فیداکاریی و خۆراگرییەی پێشمەرگەکانە کە لە راستی دا کەسایەتی راستەقینەی پێشمەرگە پێناسە دەکات. ئەو رۆژانەی کە پێشمەرگە لە دژوارترین هەل و مەرج دا ئامادە بوون گیانیان فیدای خاک و نیشتمانیان و بە خۆشەویسترین سەرمایەیان خزمەتی خەڵک و دۆزە رەواکەیان بکەن، بۆیە لەگەڵ گۆرانی هەل و مەرج و قۆناغەکانی خەبات ئەوەی لە لای تێکۆشەرانی ئێستای سازمانی خەبات دەبێ گرینگ بێ ئەو پێناسە و ئاکار و رەوشتە بەرزەی پێشمەرگەکانی خولقێنەری حەماسەی 10ی خەزەڵوەرە.پێشمەرگە ئازیزەکانی کوردستان! ئەمساڵ لەکاتێکدا رێز لە رۆژی 10ی خەزەڵوەر دەگرین کە رژیمی ئاخوندی بە هەل و مەرجێکی دژوار دا تێدەپەرێ و وەڵاتی ئێران و کوردستانی بەروورووی دەیان کێشە و نەهامەتی کردۆتەوە و لەچارەسەرکردنیشی دەستەوەستانە و بە بەردەوامی کێشەکان روو لە زیادبوون دەکا. ئەو رۆژە نزیکە کە جارێکی دیکە پێشمەرگە و خەڵک بەدیداری یەکتر شاد ببنەوە. بۆیە هەل و مەرجی ئێستا پێویستی بە ئامادەیی و هەوڵ و تێکۆشانێکی زیاتر هەیە و هەروەها خۆسازدان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک وەک زەرورەتێک خۆ دەنوێنێ. کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە وێرای پیرۆزبایی رۆژی پێشمەرگە لە سەرجەم تێکۆشەرانی رێبازی سازمانی خەبات و خەڵکی کوردستان، سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدان دادەنوێنێ و رێز دەگرێ لە خەباتی رۆ٠Žلە بە ئەمەگەکانی کورد لە سیاچاڵەکانی رژیمی ئاخوندی و هیوادارە بە هەوڵ و خەباتی هەمەلایەنەی گەلەکەمان لە کوردستانی ئێران رۆژی هاتی کورد بگات و سەرجەم هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە نیشتمانی رزگاربوو لە ژێر پوستاڵی هێزە مرۆڤکوژەکانی ئاخوندی شاد ببنەوە. کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 10ی خەزەڵوەری 1391
12 ساڵ و 22 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 46 خولهک لهمهوپێش