له‌سه‌ر مێژووى پێکهاتن و به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانى سازمانى خه‌بات و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ى کورد له کوردستانى ئێران و چه‌ندین بابه‌تى پێوه‌ندیدار گۆڤارى که‌وانه وتووێژێکى له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سازداوه. ئه‌و ووتووێژه له لایه‌ن رۆژنامه‌وان عه‌لى ئه‌کبه‌ر مه‌جیدى ئاماده‌کراوه و له ژماره ١٢ى ئه‌و گۆڤاره بلاوکراوه‌ته‌وه. ١- بۆچی هه‌ندێک له مامۆستایانی ئاینی له ژێر ناوی ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عزه‌دین که چالاکی سیاسی – سه‌ربازییان ده‌کرد، له....
به‌رواری ٢٧ی ئوگۆستی ١٩٨٠ ی زاینی جیابوونه‌وه‌ی خۆیانیان راگه‌یاند و سازمانێکیان دروست کرد به ناوی سازمانی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی خه‌بات؟بابه شێخ حسێنى: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بێ به وردی باسی پێکهاتنی سازمانی خه‌بات بکه‌ین کاتی زۆری ده‌وێ.بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانی به‌رێز، ئه‌وه ماموستا ئاینیه‌کان نه‌بوون که جیابونه‌وه‌ی خۆیان له ده‌فته‌ری ماموستا راگه‌یاند، راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ماموستا شیخ عیزالدین فه‌رمویان له ده‌فته‌ری مامۆستا هێزی چه‌کداری نه‌مینێ. ماموستایانی ئایینی به رێبه‌رایه‌تی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی, به هۆی ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن بۆچوون و باوه‌ری جودا له لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بوون. نه‌یانده‌توانی له ریزی هیچ کام له لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا کاری سیاسی وشۆرش بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه بر٠یاریاندا سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی کوردستانی ئێران دامه‌زرێنن.دیاره پیش دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات باس له‌وه کرابوو که ته‌شکیلاتێکی هاوشێوه‌ی کومه‌ڵه‌ی ژ ک ف دامه‌زرێنرێ که ده‌گوتری له سه‌ره‌تادا مامۆستا شێخ عیزالدین رازی بووه، به‌ڵام له دواییدا به چه‌ند هۆیه‌ک به‌رێزیان ئاماده نه‌بووه به‌شداری دروست کردنی ئه‌و ته‌شکیلاته سیاسییه نوێیه بکا و پێ باش بووه له ده‌فته‌ر بمینێ، به‌ڵام ده‌فته‌ر هێزی پیشمه‌رگه‌ی نه‌مینێ.به‌داخه‌وه تا ئیستاش که‌سانێک هه‌ن ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که باش بوو مامۆستا له چوارچێوه‌ی لایه‌نێکی سیاسی‌دا درێژه‌ی به کاری سیاسی نه‌دا. پێموایه هێندێک له‌و که‌سانه له روانگه‌یه‌کی سادقانه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێن، به‌ڵام ژماره‌یه‌کیان له کۆن و له ئیستادا قازانجیان له‌وه‌دا بووه که مامۆستا وه‌ک که‌سایه‌تی و رێبه‌رێکی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له ته‌شکیلاتێکی سیاسی‌دا کاری سیاسی درێژه‌پێنه‌دا. ئه‌و روانگه‌یه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر مامۆستا شێخ عیزالدین به هاوکاری مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی و مامۆستا عبدالرحمان زه‌بیحی و که‌سانی دیکه ته‌شکیلاتێکی سیاسیان دامه‌زراندایه، ئه‌وانه بوونیان کهمر٠هنگ و لاواز ده‌بوو.مامۆستا شێخ عیزه‌دین تا دوا هه‌ناسه‌ی وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و شۆر٠شگێر٠ کاری کردووه، ئه‌ی باشتر نه‌بوو ئه‌و هه‌موو توانایه‌ی له چوارچێوه‌ی لایه‌نێکی سیاسی نزیک له باوه‌ری خۆی و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به کار بهێنایه. ٢- بۆچی له کونگره‌ی چواره‌متاندا ناوی سازمانی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامیتان گۆر٠ی به سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران؟بابا شێخ حسێنی: ئه‌و کاته‌ی سازمانی خه‌بات وه‌ک ته‌شکیلاتێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی دامه‌زرا، کوردستانی ئێران که‌وتبووه به‌ر شاڵاوی هێزی پاسدار و چه‌کداری رژیمی ئاخوندی. خومه‌ینی له ژێر ناوی جیهاد دژی کافر فه‌رمانی هێرشی بو سه‌ر کوردستان ده‌رکرد. سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی له لایه‌ک بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی خومه‌ینی و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی، خاوه‌ن باوهر٠انی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی نه‌یانده‌توانی له ریزی لایه‌نه‌کانی دیکه خه‌بات بکه‌ن، سازمان دامه‌زرا.لابردنی ئیسلامی له ناوی سازمانی خه‌بات له کونگره‌ی چواردا دهگهر٠ێتهوه بۆ ئه‌وه‌ی که له‌چه‌ند ساڵی رابردودا که‌س و لایه‌نی جیا جیا که‌ڵکی نابه‌جێى له ئیسلام وه‌رده‌گرن و ئیسلامیان کردۆته هۆیه‌ک بۆ بردنه پێشی مه‌به‌سته شه‌خسی و حیزبییه‌کانیان.سازمانی خه‌بات به ئاڵوگۆر له‌ناو پهیر٠ه و پرۆگرامیدا به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌تر و به رێزدانان بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ئه‌دیانی دیکه درێژه به ئه‌رکی پیرۆزی شۆر٠ش ده‌دا. ئه‌ویش به گونجاندنی به‌شێک له به‌رنامه و په‌یره‌و پر٠ۆگرامی رابردووی.سهرهر٠ای ئه‌وانه‌ش سازمانی خه‌بات له کۆن تا ئێستا وه‌ک ته‌شکیلاتی نه‌ته‌وه‌یی تێکۆشاوه و دوور بووه له بۆچوونی توند.٣- هۆکاری نه‌به‌ستنی کۆنگره‌تان له ساڵی ١٩٨٧ هه‌تا ٢٠ ٠ ٥ چی بووه؟ بابه شێخ حسێنى: چه‌ند هۆ هه‌بوون، به‌شیکی نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی دروست بۆ کاری ریکخراوه‌یی. راگواستنی ناچاری بنکه‌کانی سازمان له شۆێنێکه‌وه بۆ شۆێنێکی دیکه. هه‌روه‌ها بوونی ناکۆکی له ریزی سازمان و چه‌ند هۆیه‌کی بچۆکی دیکه. ٤- هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی مه‌لا خدر عه‌باسی که له کۆتاییه‌کانی ساڵی ١٩٨٧ دا روویدا چی بوو؟ بابه شێخ حسێنى: له سازمانی خه‌باتدا ماوه‌یه‌ک بوو ناکۆکی سه‌ری هه‌ڵدابوو که به‌داخه‌وه نه‌یارانی سازمانی خه‌بات توانیان ئه‌و ناکۆکیانه بقۆزنه‌وه و په‌ره‌ی پێ بده‌ن که ئاکامه‌که‌ی ئه‌و به‌رێزانه له سازمان رۆیشتن. ٥- سیستمی سیاسی و ئابوریتان له سه‌ر چ ره‌وتێکی سیاسییه؟ ئایا له داهاتووشدا هه‌ر به‌و شێوه ده‌مێننه‌وه؟بابه شێخ حسێنى: هه‌ر چه‌ند به باشی له‌و پرسیاره‌تان ناگه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان ئه‌وه بێ که سازمانی خه‌بات چ جۆره به‌رنامه‌یه‌کی ئابوری به په‌سه‌ند ده‌زانێ، ده‌ڵیم سازمانی خه‌بات سیستمی ئابوری ئازادی پێ په‌سه‌نده به بوونی چاودێرێکی وردی ناوه‌نده قانونییه‌کان تا گه‌نده‌ڵی ئابووری بنه‌بر٠، یان زۆر که‌م بکرێ.ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت دارایی سازمانی خه‌باته. له‌په‌یره‌و پرۆگرامی سازماندا هاتووه که پشت به هاوکاری و حه‌قی ئه‌ندامان و دۆستانی سازمان ده‌به‌سترێ.٠Ž ٦- له پهیر٠هو پرۆگرامه‌که‌تاندا ئاماژه‌تان به‌وه داوه که سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران بر٠وای وایه که ئاینی پیرۆزی ئیسلام وه‌ک یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی قانون دابنێت که که‌ڵکی لێ وه‌ربگیررێت. ئایا پێتانوایه خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و ئه‌زموونه‌ی که له کۆماری ئیسلامی و ئیسلام بینیویه‌تی، ئه‌م پهیر٠هو و پرۆگرامه‌ی ئێوه‌ی لا په‌سه‌ند بێت؟بابه شێخ حسێنى: هه‌موو ئه و راستییه ده‌زانین که زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان موسڵمانن هه روه‌ها دروست نیه ئیسلام به رژیمی ئێران و سیاسه‌ته‌کانیه‌وه ببه‌سترێ. پێموایه له وڵاتێک که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی خاوه‌ن باوه‌ری ئیسلامین بۆ ناکرێ که‌ڵک له ئیسلام وه‌ره‌گیرێ بۆ قانونی وڵات. بێگومان ئه‌وه کاری قانون نووسان ده‌بێ که به چ شێوه‌یه‌ک قانون بنوسنه‌وه و خه‌ڵکیش له ر٠اپرسیدا ده‌نگی له سه‌ر بده‌ن.دیاره سازمانی خه‌بات پێوایه نه ته‌نیا له ئیسلام به‌ڵکو له باوهر٠هکانی دیکه ش بۆ قانونی گشتی که‌ڵک وه‌رگیرێ. ٧- به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانیتان له‌گه‌ڵ سازمانی موجاهه‌دینی خه‌ڵقدا چییه؟بابه شێخ حسێنى: سازمانی موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران به‌هێزترین و کاریگه‌رترین ته‌شکیلاتی سه‌رانسه‌رییه. سازمانی موجاهدین باوهر٠ی وایه گه‌لی کورد ده‌بێ مافی به‌رێوه‌به‌ری له چواچێوه‌ی ئێران‌دا هه‌بێ.شورای میلی مقاومه‌تی ئێران که سازمانی موجاهدین یه‌کێک له لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی پێکهێنه‌ریه‌تی، ١٢ ماده‌ی خودموختاری بو گه‌لی کورد په‌سه‌ند کردوه. ئه‌وان نه‌یاری سه‌رسه‌ختی رژیمی ئاخوندین و هه‌وڵ بۆ رووخانی رژیم ده‌ده‌ن. سازمانی خه‌باتیش پێیوایه ده‌بێ ئه‌و رژیمه که سه‌رجه‌م ئازادییه‌کانی پێشێل کردووه و گه‌لی کورد به شێوه‌یه‌کی در٠ندانه ده‌چه‌وسێنێته‌وه، ده‌بێ بر٠ووخێ و له ناو بچێ.ئه و هۆیانه و چه‌ند هۆی دیکه بناغه‌ی پێوه‌ندی سازمانی خه‌بات و سازمانی موجاهدینه. ٨- ئایا ئێوه ئه‌ندامن له به‌ره‌ی فیدر٠اڵی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، ئه‌و به‌ره‌یه چۆن ده‌بینیت؟بابه شێخ حسێنى: سازمانی خه‌بات ئه‌ندامی ئه‌و به‌ره‌یه نیه. پێموایه زۆر زه‌حمه‌ته فیدراڵی له ئێران‌دا جێگیر بکرێ. له‌گه‌ڵ رێزم بۆ لایه‌نه‌کانی به‌شدار له‌و به‌ره‌یه، هه‌روه‌ها به ناته‌واوی ده‌بینم که ئه‌وان خۆیان وه‌ک نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران بناسێنن. راسته هه‌رکام له‌و لایه‌نانه، به‌شێکن له گه‌له‌که‌یان، به‌ڵام هیچ کام له میله‌تانی پێکهێنه‌ری ئێران ئه‌و مافه‌یان نه‌داوه به هیچ یه‌ک له‌و لایه‌نانه، تا ئه‌وان به ناوی تێکر٠ای میله‌ته‌وه قسه بکه‌ن.ئه‌وان ئه‌حزابی خوازیاری ئێرانی فیدراڵن، نه‌ک نه‌ته‌وه‌ی خوازیاری ئێرانی فیدراڵ.٩- ئایا حزبه‌که‌تان ئێستا باوهر٠ی به شهر٠ی چه‌کداری له ناوخۆی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا ماوه؟بابه شێخ حسێنى: شهر٠ی چه‌کداری شۆر٠شگێر٠انه له ئیستادا یه‌کێکه له رێگه‌کانی خه‌باتی ئازادیخوازانه تا گه‌لی کورد مافه‌کانی ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێ، ناچاره تێکر٠ای شێوه‌کانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی بپارێزێ.ته‌نیا گه‌یشتن به ئازادی و ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌کان، کۆتایی به خه‌باتی چه‌کداری دێنێ.١٠ - ئایا له مێژووی حزبه‌که‌تاندا تا ئێستا له‌گه‌ڵ حزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌کانی تردا ناکۆکی له نێوانتاندا هه‌بووه؟بابه شێخ حسێنى: به‌ڵێ، به‌داخه‌وه ناکۆکی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت روبهر٠وبونهوهی چه‌کداریش روویداوه. ١١- له کونفرانسی دیاریکردنی رۆژی پێشمه‌رگه‌دا به‌شدار بوون، چ رۆژێک وه‌کو رۆژی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌بژێرن؟بابه شێخ حسێنى: سازمانی خه‌بات ١٠ ی خه‌زه‌ڵوه‌ر وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات ده‌ناسێ. دیاره ئاماده‌یه له‌سه‌ر دیاری کردنی رۆژێکی دیکه به ناوی رۆژی پێشمه‌رگه ر٠اوێژ بکا، به‌و شه‌رته‌ی دوور بێ له‌و رۆژانه‌ی که لایه‌نه‌کان وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه‌ی خۆیان ده‌یناسن.١٢- ئایا تا ئێستا به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شتان له‌گه‌ڵ حزبه چه‌په‌کاندا هه‌بووه؟ له سه‌ر چ خاڵگه‌لێک رێکه‌وتوون؟بابه شێخ حسێنى: به‌ڵی راگه‌یندراوی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه چه‌پ و نیوه چه‌په‌کان هه‌بووه. به‌شی زۆری راگه‌یندراوه‌کان له چوارچێوه‌ی مه‌حکوم کردنی سه‌رکوتی بێ به‌زییانه‌ی رژیم به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی بێ‌تاوان و هه‌روه‌ها له پێوه‌ند به بایکوتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رژیم و چه‌ند بۆنه‌ی دیکه بووه، به‌ڵام هیچ جۆره رێکه‌وتنی ر٠هسمی و ئیمزاکراومان له نێواندا نیه.١٣- هه‌ڵوێستان به راشکاوی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی حزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان چییه؟بابه شێخ حسێنى: یه‌کێتی و ته‌بایی یه‌کێک له بنه‌ما پێویسته‌کانه بۆ وه‌دیهاتنی ئازادی و رزگاری. له‌و روانگه‌وه یه‌کگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان به پێوست ده‌زانین.خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ککه‌وتن وه‌دینه‌یێ، بوونی پێوه‌ندی دۆستانه‌مان پێ باشه که ئه‌و دۆستایه‌تی و یه‌کتر قه‌بووڵ کردنه به قازانجی جێگیربوونی دیموکراسی ده‌بێ.١٤- بیرۆکه و ئارمانی حزبه‌که‌تان له‌گه‌ڵ که‌مینه ئاینیه‌کان به‌تایبه‌تی ئێزدییه‌کان، زه‌رده‌شتییه‌کان و میترائیسمه‌کان چییه؟ چونکه به درێژایی مێژوو غه‌درێکی گه‌وره‌یان لێکراوه به هۆی ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که له مێژووی ئێران‌دا هاتۆنه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات؟بابه شێخ حسێنى: خاوه‌ن باوهر٠انی مه‌زهه‌ب و باوهر٠ه دینیه‌کانی دیکه خاوه‌ن به‌ش و خاوه‌ن مافن له کوردستاندا و ده‌بێ له قانونی وڵات مافی تیکر٠ای خاوه‌ن باوهر٠هکان بپارێزرێ و رێگه نه‌درێ هیچ جۆره سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یێکیان له به‌رانبه‌ردا بکرێ.سازمانی خه‌بات باوهر٠ی به دابینبوونی ماف و ئازادی بۆ ئه‌دیان و باوهر٠هکانی کوردستان هه‌یه و له داهاتوشدا هه‌وڵ بو دابینکردنی مافه‌کانی باوه‌ر٠ و ئه‌دیانه‌کانی دیکه ده‌دا. ١٥- هه‌ڵوێستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن سیاسه‌ت به بێ ده‌سه‌لات و هێزی سه‌ربازی هیچ سوودێکی نیه چییه؟بابه شێخ حسێنى: سیاسه‌ت وه‌ک عیلمی بهر٠ێوهبهری و ئیداره‌کردنی وڵات چه‌ند لقی هه‌یه که جیاواز له کاروباری کومه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسه‌تی خارجی، لایه‌نی سه‌ربازی و هێزی چه‌کداری به‌شێکی دیکه‌یه‌تی.ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێک بێته پێش که ناکۆکیه‌کان له رێگه‌ی دانیشتن و قه‌بووڵ کردنی یه‌کتر چاره‌سه‌ر بکرێن و ئه‌وه ببێته کۆنکرێتی و هه‌روه‌ها دیموکراسی راسته‌قینه له ته‌واوی جیهاندا جێگیر بکرێ، ره‌نگه ئه‌و کات. پێویست به هێزی سه‌ربازی و چه‌کداری نه‌مێنێ.١٦- هوشیاری خه‌ڵکی کورد به پێی ٣٠ ساڵی رابردوو زۆر گۆر٠راوه، ره‌نگه زۆربه‌ی گه‌نجه‌کانی ئێستا حزبه‌کان نه‌ناسن، له‌وانه‌یه خه‌ڵکه‌که ده‌نگ به حزبه‌کان نه‌ده‌ن، شۆر٠شێکی تریان بوێت، له‌مباره‌یه‌وه راتان چییه؟بابه شێخ حسێنى: شکی تێدا نیه که خه‌ڵکی کوردستان راده‌ی رۆشنبیری و زانیاری‌یان له‌چاو ساڵانی رابردوودا زۆر به‌ره‌و سه‌ر چووه. ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ده‌نگ به هه‌ر لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێک نه‌دا مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆیانه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که گه‌نجه‌کان حیزبه‌کان نه‌ناسن، من پێموانیه ئه‌وه وابێ. هه‌ر به‌و هۆیه‌ی که ئێوه‌ش ئیشاره‌تان پێکردوه و منیش باوهر٠م وایه که راده‌ی زانیاری خه‌ڵک به‌ره‌و سه‌ر چووه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌نجه‌کان لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌ناسن چونکه لایه‌نی رۆشنبیری و زانیاری‌یان به‌ره‌و سه‌رتر چووه.١٧- هه‌ڵوێستی ئێوه له به‌ینی هاوسه‌نگیی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا چییه؟بابه شێخ حسێنى: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی پرسیاره‌که‌ت ئه‌وه بێ که له داهاتوودا کوردستان نه‌بێته مه‌یدانی مله به مله و دابه‌شبوونی ناوچه‌کان و دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵات له نێوان چه‌ند لایه‌نی دیاری کراودا، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم.سازمانی خه‌بات به هاوکاری خه‌ڵک و ر٠ۆشنبیران هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌مخۆری نیشتمانن، هه‌وڵی ته‌واو ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان نه‌بێته مه‌یدانی رقابه‌تی ناسالم و کێشه‌و ناکۆکی و دابه‌شبوونی ناوچه‌کان.وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌یه‌کی هه‌مه‌چه‌شنه و تێکر٠ایی له کوردستان جێگر بکرێ.١٨- به رای ئێوه ئایا کاتی ئه‌وه نه‌گه‌یشتووه که حزبه کوردییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ حزبه که‌مینه‌کانی ئێران یه‌ک بگرنه‌وه؟ وه‌کو ، تورکی قه‌شقایی، به‌لووچ، تورکمان و ئه‌و جۆر که‌مینانه؟بابه شێخ حسێنى: نه ته‌نیا له ئێستادا به‌ڵکو له رابردووش‌دا پێویست بوو کاری هاوبه‌ش و هاوکاری له نێوان تێکر٠ای هێز و لایه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به کرده‌وه بکرایه و ئه‌نجام بدرایه.دیاره له ئیستادا هێندێک هاوکاری و را گۆر٠ینهوه له نێوان ئه‌و هێزانه‌ی چالاکیان هه‌یه به‌رچاو ده‌که‌وێ هه‌رچه‌ند له راده‌یه‌کی به‌ربلاو به‌رینیشدا نییه.١٩- به بر٠وای ئێوه ئه‌و چه‌ند قه‌ومه که که‌مینه‌ن له ئێران‌دا ئه‌گه‌ر یه‌ک بگرن، ئایا فارسه‌کان نابن به که‌مینه و ئێوه نابن به زۆرینه؟بابه شێخ حسێنى: پێموایه کێشه‌ی سه‌ره‌کیمان ئه‌وه نیه که زۆرینه بین جا ئه‌و کات مافه‌کانمان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆر له‌گه‌لی ئازه‌ری (تورک) ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌یه که کورد مافی به‌رێوه‌بردنی به ده‌ستی خۆی نه‌بێ.به بۆچوونی من باشتر وایه کار بکه‌ین بۆ تێگه‌یاندنی ر٠ای گشتی له ئێران‌دا، ئه‌وه بسه‌لمێنرێ که به بێ له به‌رچاوگرتنی مافی تێکر٠ای نه‌ته‌وه‌کان هیچ کات ئاشتی و هێمنایه‌تی له ئێران‌دا سه‌قامگیر نابێ.٢٠ - له یه‌ک رسته‌دا کورد وه‌سف بکه؟بابه شێخ حسێنى: کورد میله‌تێکی خاوه‌ن مێژوو، خاوه‌ن که‌له‌پوور و شارستانیه‌ته که به‌داخه‌وه به هۆی سیاسه‌تی پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ری و نه‌بوونی خه‌باتێکی شێلگیر و یه‌کگرتوو له مافی سه‌ره‌تایی و خۆ بهر٠ێوهبهری بێ به‌ش کراوه.
11 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش