__ له سه‌رده‌شت دوو کۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌ت کوژران__ نووسه‌رێکى مه‌هابادى به زیندان مه‌حکووم کرا__ ئێران کاتی روخانی رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د دیاری ده‌کات__ هه‌ڵوێستى توندى لێپرسراوانى سه‌عودى دژى رژیمى تاران__ ژاپۆن هاورده‌ى نه‌وتى خۆى له ئێران تا ٣٨ له‌سه‌د که‌م کردۆته‌وه__ پێراگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ى ئه‌تۆمى رژیم له شۆراى حوکامى ئاژانس__ کوژراوانی دوێنێی سوریا ١٦٠ که‌سی تێپهر٠اند__ راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش له‌دواى کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانییه‌کانى عیراق__ عێراقØ› قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی ئهمر٠ۆ گه‌یشته (١٨٧) که‌س
له سه‌رده‌شت دوو کۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌ت کوژرانرۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌ز له ده‌ورووبه‌ری سه‌رده‌شت دوو کۆڵبه‌ری دیکه‌ی کورد به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌ت گیانیان لێ ئه‌ستێنرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌ت له پشت ئاوایی "دۆڵه‌ی"ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت دوو کۆڵبه‌ی کورد گیانیان داوه. یه‌ک له کوژراوه‌کان "عه‌بدوڵڵا چه‌مان" کور٠ی رهسووڵهر٠هش خه‌ڵکی "سپی دارێ"ی سه‌رده‌شت و ئه‌وی دیکه‌شیان خه‌ڵکی شاری شنۆیه که هه‌تا ئێستا ناو و شوناسی روون نه‌بۆته‌وه.نووسه‌رێکى مه‌هابادى به زیندان مه‌حکووم کرانووسه‌ر و رۆژنامه‌وانى خه‌ڵکى شارى مه‌هاباد له لایه‌ن دادگاى رژیم به زیندان مه‌حکووم کرا. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موکریان شاهۆ حوسه‌ینى نووسه‌ر و مامۆستاى مه‌هابادى به تاوانى کۆبوونه‌وه و هاندان دژى ئه‌منیه‌تى وه‌لات له لایه‌ن دادگاوه به ٥ ساڵ زیندان مه‌حکووم کرا. جێگه‌ى باسه که ئه‌و چالاکوانه فه‌رهه‌نگیه له جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه گیرا و له‌دواى ماوه‌ێک به دانانى بارمته‌ى ٨٠ میلیۆن ئازاد کرا. ئێران کاتی روخانی رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د دیاری ده‌کاتبه‌پێی راپۆرتێک که له رێگای باڵیۆزخانه‌ی وڵاتێکی بیانیه‌وه له ئێران، ده‌ست سایتی (عه‌ره‌بیه) که‌وتوه، حکومه‌تی ئێران نیگه‌رانی خۆی له بارودۆخی سوریا نیشانداوه و باسی له‌وه‌کردوه، که به‌بێ هاوکاری ئه‌وان سوریا زوو دهر٠وخێت. له راپۆرته‌که‌دا هاتوه، که سوپای ئێران له سوریا توشی بێ ئومێدی بون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده‌کانی سوپای سوریا گوێ بۆ ئامۆژگاریه‌کانیان ناگرن و بارودۆخی سوریا له کۆنترۆڵ ده‌رچوه. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌رو، که گه‌نده‌ڵیه‌کی زۆر له سوپای سوریادا ده‌کرێت و ئه‌و یارمه‌تیه داراییه‌ی ئێران ده‌یداته سوریا، زۆربه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رکرده سه‌ربازیه‌کانه‌وه ده‌خرێته سه‌ر حسابی تایبه‌تی خۆیان. به‌پێی ئه‌و راپۆرته ئه‌وه ئاشکرا کراوه، که ئێران تاوه‌کو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتودا، رژێمی سوریا ده‌هێڵیته‌وه، چونکه پێیوایه روخانی رژێمی سوریا بارودۆخی ناوخۆی ئێران ناجێگیر ده‌کات. تاران بر٠یاری ئه‌وه‌شی داوه، هاوکاریه داراییه‌کانی سوریا زیاد نه‌کات، به‌هۆی خراپی ئابوری خۆیه‌وه، به‌تایبه‌ت که ئێران پێیوایه ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له ده‌سه‌ڵاتدا نامێنێته‌وه.هه‌ڵوێستى توندى لێپرسراوانى سه‌عودى دژى رژیمى تارانوه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان له جه‌ریانى سه‌فه‌رى خۆى بۆ ویه‌ن به تاوانبار ناساندنى رژیمى ئێران به ده‌ورى تێکده‌رانه‌ى له وه‌لاتانى ناوچه‌که ووتى: رژیمى تاران هه‌وڵ ده‌دا له کووه‌یت بشێوى دروست بکا، له لوبنان حیزبوڵلاى چه‌کدار کردووه تا بتوانێ خۆى به هێز بکات. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش له‌هه‌وڵ تێکدانى هێمنى له وه‌لاتى عه‌ره‌بستانه. سعودلفه‌یسه‌ڵ له‌درێژه‌دا وێراى ئاماژه دان به قه‌یرانى سوریا و پشتیوانى رژیمى ئێران له رژیمى به‌شار ئه‌سه‌دیش گووتى: رژیمى ئێران هه‌وڵ ده‌دا خۆى وه‌ک به‌شێک له چاره‌سه‌رى کێشه‌ى سوریا نیشان بدا له‌کاتێکدا که به‌شێکه له پێکهاتنى کێشه‌که. ژاپۆن هاورده‌ى نه‌وتى خۆى له ئێران تا ٣٨ له‌سه‌د که‌م کردۆته‌وه‌وه‌زاره‌تى دارایی ژاپۆن رایگه‌یاند: له مانگى رابردووى زایینى ١٨٨ هه‌زار و ٢٣٧ بۆشکه له رۆژدا نه‌وتى خاوى له ئێرانه‌وه‌ى هێناوه‌ته ناو وه‌لاته‌که‌ى که ٣٨ له‌سه‌د که‌متر بووه له سێپتامبرى ساڵى رابردوو. پێراگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ى ئه‌تۆمى رژیم له شۆراى حوکامى ئاژانسبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ویه‌ن، قه‌یرانى ئه‌تۆمى رژیمى تاران له ناوه‌ندى باسه‌کانى کۆبوونه‌وه‌ى شۆراى حوکامى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم بووه. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه که رۆژى پێنج شه‌ممه ده‌ست پێده‌کا، رژیمى تاران نه ته‌نیا به هۆى شک و گومان سه‌باره‌ت به لایه‌نى نیزامى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی، به‌ڵکو به هۆى نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به ئه‌منیه‌تى وێزگه‌ى ئه‌تۆمى بۆشه‌هر له ناوه‌ندى باسه‌کاندا ده‌بێ. لێپرسراوێکى رۆژئاوایی هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ى سووته‌مه‌نى ئه‌تۆمى له رئاکتۆرى بوشه‌هر به کارێکى نائاسای زانى و گووتى: ئه‌وه رێگه‌یێکى ئاسایی نییه و بابه‌تێکى جێگه‌ى نیگه‌رانیه. کوژراوانی دوێنێی سوریا ١٦٠ که‌سی تێپهر٠اندله روداوه توندوتیژییه‌کانی دوێنێی سوریادا، ده‌یان که‌س کوژران و سوپای ئازادیش چوار فر٠ۆکهی رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌دیان تێکشکاند. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌کانی هه‌ماهه‌نگی ناوخۆی سوریا، ژماره‌ی کوژراوانی دوێنێی ناوچه جیاوازه‌کانی سوریا گه‌یشتوه‌ته زیاتر له ١٦٠ کوژراو، له‌و ژماره‌یه‌ش ٥٦ که‌سیان له‌ئه‌نجامی چوار ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌ک هات که ناوچه‌ی جرمانای له ریفی دیمه‌شق هه‌ژاند. له‌لایه‌کی دیکه‌وه سوپای ئازادی سوریا ئاشکرایکردوه، دوێنێ توانیویانه چوار فر٠ۆکهی سوپای سوریا تێکبشکێنن، به‌جۆرێک دو فر٠ۆکهیان له‌جۆری (میگ) و له حه‌له‌ب خراوه‌ته خواره‌وه، سێیه‌میش که هه‌مان جۆر بوه له ئیدله‌ب و چواره‌میش هێلیکۆپته‌رێک بوه له ریفی دیمه‌شق.راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش له‌دواى کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانییه‌کانى عیراقله‌و راگه‌ێندراوه‌دا هاتووه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ٢٩/١١/٢٠ ١٢ به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان کۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشهاته‌کان. لایه‌نه سیاسییه‌کان نیگه‌رانی خۆیان له دوا هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق دهربر٠ی که سه‌ره‌رای هه‌ندێ ئاماژه‌ی ئه‌رێنی له کۆبوونه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانی نێوان خۆی و شانده سه‌ربازییه‌که‌ی هه‌رێم ، به‌ڵام له دوا ساتدا له‌ویش په‌شیمان بۆته‌وه و پێداگیریشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیجله و له‌شکه‌رکێشییه‌که‌ی بۆ سه‌ر که‌رکووک و دوز و ناوچه دابر٠ێندراوهکانی تر کردۆته‌وه . به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که یه‌ک هه‌ڵوێستی گه‌لی کوردستان له پاراستنی هه‌رێم و مافه ده‌ستوورییه‌کانی و به‌رگریکردن له پرۆسه‌ی دیموکراسی سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌رز نرخاند و پێداگیریشی کرد له سه‌ر رێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌ت و له به‌غدا.نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که هه‌رگیز بوار نادرێته هیچ شاڵاوێکی شۆڤینی روو له که‌رکووک و ناوچه دابر٠ێندراوهکانی دیکه بکاته‌وه و ئاماده‌یی خۆی و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیشی دهربر٠ی له پشتیوانیکردنی به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێکی نه‌خوازراو.عێراقØ› قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی ئهمر٠ۆ گه‌یشته (١٨٧) کهسئهمر٠ۆ زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ناوچه جیاوازه‌کانی عێراق گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له (١٨٧) که‌س بونه قوربانی. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له شاری حله‌ی سه‌ر به پارێزگای بابل رایگه‌یاند: دو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌ک کاروانی سه‌ردانیکه‌رانی شیعه‌یان کردبوه ئامانج، به‌هۆیه‌وه (٣٥) که‌س کوژراون و (١٢٠ ) که‌سی تریش برینداربون و زیاتر له (١٠ ) ئۆتۆمۆبێلیش سوتاون و زیانێکی زۆری مادیش به‌ر شوێنی روداوه‌که که‌وتوه. پێشتریش، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی بابل رایگه‌یاندبو، (٨٩) کوژرا و بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانیه‌کان زیاتر بێت. له شاری که‌ربه‌لاش، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو له‌ناوچه‌ی باب تویریج ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه پێنج که‌س کوژران و (١٣) که‌سی تریش برینداربون. هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیسی شاری موسڵیش رایگه‌یاندØ› پۆلیسێک و هاوڵاتیه‌ک کوژران و دو پۆلیسیش برینداربون، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێک به یه‌که‌یه‌کی پۆلیسدا له‌ناوچه‌ی حه‌ی که‌رامه. له شاری فه‌لوجه‌ش، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێکی بۆمبرێژکراو، سێ که‌س کوژران و حه‌وتی تریش برینداربون.
11 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش