پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کوژران و برینداربوونی‌ چه‌‌‌ند کۆڵبه‌‌‌رێکی‌ کورد له‌‌‌ کوردستانى ئێران__ دادگای شاری مه‌‌‌هاباد حوکمی چوار ساڵ زیندانی بۆ ژنه‌‌‌ ئه‌‌‌کته‌‌‌رێکی کورد بر٠ییه‌‌‌وه‌‌‌__ ئه‌‌‌مریکا بۆ هاوکارى ئێران له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ئاژانس تا مانگى مارس ماوه‌‌‌ى دیارى کرد__ رژێمى تاران کێشه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا__ نیگه‌‌‌رانى له‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى لێکۆله‌‌‌وه‌‌‌رانى ئاژانسى ئه‌‌‌تۆمى له‌‌‌ ئێران__ ١٤ میلیون ئێرانى نه‌‌‌خۆشى گۆرچیله‌‌‌یان هه‌‌‌یه‌‌‌__ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ى گشتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان ولاتى فه‌‌‌له‌‌‌ستینى به‌‌‌ ره‌‌‌سمى ناساند

کوژران و برینداربوونی‌ چه‌‌‌ند کۆڵبه‌‌‌رێکی‌ کورد له‌‌‌ کوردستانى ئێرانکه‌‌‌مپینی ر٠ێخراوی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران ئاشکرایده‌‌‌کات، له‌‌‌ماوه‌‌‌ی نۆ ر٠ۆژدا چه‌‌‌ند کۆڵبه‌‌‌ری سه‌‌‌ر سنوره‌‌‌کانی کوردستانى ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی‌ رژیمى ئاخوندییه‌‌‌وه‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌یان لێکراوه‌‌‌، به‌‌‌و هۆیه‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک کوژراو برینداریان هه‌‌‌بووه‌‌‌. رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ ماڵپه‌‌‌ر٠ی فه‌‌‌رمی‌ ر٠ێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکرده‌‌‌وه‌‌‌: له‌‌‌ شه‌‌‌وی ٣٠  ئۆکتۆبرى ئه‌‌‌مساڵدا، پاسدارانی سه‌‌‌ر سنوره‌‌‌کانی ئێران ته‌‌‌قه‌‌‌یان له‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک کۆڵبه‌‌‌ر کردووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌وڵی په‌‌‌ر٠ینه‌‌‌وه‌‌‌دابوون له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی ورمێیه‌‌‌ی نزیک ر٠ۆژئاوای ئازه‌‌‌رباینجان، له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامیشدا یه‌‌‌کێک له‌‌‌ کۆڵبه‌‌‌ره‌‌‌کان به‌‌‌ناوی 'سامی' گیانی‌ داوه‌‌‌. له‌‌‌ دووى نوامبرى له‌‌‌ سنوری شاری‌ سه‌‌‌رده‌‌‌شت، پاسداران له‌‌‌ بۆسه‌‌‌یه‌‌‌کدا ته‌‌‌قه‌‌‌یان له‌‌‌ قافڵه‌‌‌یه‌‌‌کی کۆڵبه‌‌‌ران کردووه‌‌‌ و بۆته‌‌‌ هۆی کوژرانی کۆڵبه‌‌‌رێک به‌‌‌ناوی (خالید عه‌‌‌لی زاده‌‌‌) و برینداربوونی کۆلبه‌‌‌رێکی‌ دیکه‌‌‌. له‌‌‌ ر٠اگه‌‌‌یاندنی ر٠ێکخراوه‌‌‌که‌‌‌دا ئه‌‌‌وه‌‌‌ش هاتووه‌‌‌، پاسداران فشاریان خستۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر خێزانه‌‌‌کی عه‌‌‌لی زاده‌‌‌ و پێیان ر٠اگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ له‌‌‌ کاتی به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌چونی پرسه‌‌‌که‌‌‌یدا ده‌‌‌بێت بڵێن به‌‌‌ ر٠وداوی هاتوچۆ گیانی داوه‌‌‌. له‌‌‌ ر٠ۆژانی پێنج و حه‌‌‌وتی نوامبر ، له‌‌‌ بۆسه‌‌‌ی پاسداراندا چه‌‌‌ند هاوڵاتییه‌‌‌کی کۆڵبه‌‌‌ری دیکه‌‌‌، گیانیان داوه‌‌‌. سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌کی ناوخۆییش به‌‌‌ که‌‌‌مپینه‌‌‌که‌‌‌ی ر٠اگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، سوپای تورکیاش چه‌‌‌ندین جار بۆردومانی ناوچه‌‌‌که‌‌‌ی کردووه‌‌‌ و، له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی حه‌‌‌وتی نوامبرى ئه‌‌‌مساڵیشدا به‌‌‌هۆی بۆردومانی فرۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگیه‌‌‌کانی تورکیاوه‌‌‌ له‌‌‌ سنوری کوردستان-ئێران، دوو هاوڵاتی کورد به‌‌‌ناوه‌‌‌کانی شه‌‌‌پۆل لوقمان و مام عه‌‌‌لی خه‌‌‌ڵکی پیرانشار ، گیانیان داوه‌‌‌ و هاوڵاتیه‌‌‌کی تریش به‌‌‌ناوی ئه‌‌‌بوبه‌‌‌کر بریندار بووه‌‌‌.دادگای شاری مه‌‌‌هاباد حوکمی چوار ساڵ زیندانی بۆ ژنه‌‌‌ ئه‌‌‌کته‌‌‌رێکی کورد بر٠ییه‌‌‌وه‌‌‌ژنه‌‌‌ ئه‌‌‌کته‌‌‌رێکی کوردی خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ تاوانی رۆڵگێر٠ان له‌‌‌ درامایه‌‌‌کی ته‌‌‌له‌‌‌فیزیۆنی له‌‌‌لایه‌‌‌ن لقی یه‌‌‌که‌‌‌می دادگای ئه‌‌‌و شاره‌‌‌وه‌‌‌ حوکمی چوار ساڵ زیندانی بۆ بر٠ایه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی = هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، "به‌‌‌فرین حوجه‌‌‌تی" ژنه‌‌‌ ئه‌‌‌کته‌‌‌ری خه‌‌‌ڵکی شاری مه‌‌‌هاباد به‌‌‌هۆی ده‌‌‌ورگێر٠ان له‌‌‌ درامایه‌‌‌کی ته‌‌‌له‌‌‌فیزیۆنی و بڵاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ کاناڵه‌‌‌ ته‌‌‌له‌‌‌فیزیۆنه‌‌‌کانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وڵات، به‌‌‌بێ‌ ئاماده‌‌‌بوونی خۆی له‌‌‌لایه‌‌‌ن لقی یه‌‌‌که‌‌‌می دادگای شۆر٠شی مه‌‌‌هاباده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ٤ ساڵ زیندان حوکم دراوه‌‌‌. "به‌‌‌فرین حوجه‌‌‌تی" مانگی جۆزه‌‌‌ردانی ساڵی ١٣٩٠  له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ تاوانی هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌ کوردییه‌‌‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومه‌‌‌ت ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و پاش ٤ رۆژ به‌‌‌ دانانی وه‌‌‌سیقه‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی کاتی ئازاد کرا. ئه‌‌‌و ژنه‌‌‌ ئه‌‌‌کته‌‌‌ره‌‌‌ پاش ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک به‌‌‌هۆی فشاری هێزه‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌ت به‌‌‌ ناچاری وڵاتی به‌‌‌جێهێشت. "ئومید قادری ئه‌‌‌قده‌‌‌م" هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندی ده‌‌‌رهێنه‌‌‌ری ئه‌‌‌و دراما ته‌‌‌له‌‌‌فیزیۆنیه‌‌‌ش له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌ و ئێستا له‌‌‌ زیندان دایه‌‌‌.ئه‌‌‌مریکا بۆ هاوکارى ئێران له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ئاژانس تا مانگى مارس ماوه‌‌‌ى دیارى کردبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رۆیترز، رابێرت وود، نوێنه‌‌‌رى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ ئاژانسى ئه‌‌‌تۆمى، رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٩ى سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز له‌‌‌ دانیشتنى شۆراى حۆکامى ئاژانسى ئه‌‌‌تۆمى رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا تا مانگى مارسى ساڵى داهاتوو کاتى داوه‌‌‌ به‌‌‌ ئێران که‌‌‌ هاوکارى جیدى ببێت له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئاژانسى ئه‌‌‌تۆمى و ئه‌‌‌گه‌‌‌ر وا نه‌‌‌بێت په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى ئێران ئه‌‌‌درێت به‌‌‌ شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان. کۆمه‌‌‌ڵگاى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى و ئاژانسى ئه‌‌‌تۆمى چه‌‌‌ندین جار داوایان له‌‌‌ ئێران کردووه‌‌‌ که‌‌‌ پیتاندنى ئۆرانیۆمى ٢٠  له‌‌‌سه‌‌‌د رابگرێت به‌‌‌لام فه‌‌‌ریدوون عه‌‌‌باسى، سه‌‌‌رۆکى سازمانى وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى ئێران، رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ به‌‌‌ بوونى گه‌‌‌مارۆکان ئێران پیتاندنى ئۆرانیوم باشتر له‌‌‌ جاران درێژه‌‌‌ ده‌‌‌دات.رژێمى تاران کێشه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکابه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى زى نیوز، لئون پانێتا، وه‌‌‌زیرى به‌‌‌رگرى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ کۆنفرانسێکى هه‌‌‌واڵى هاوبه‌‌‌ش له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌یهوود باراک هاوتاى ئیسرائیلى خۆى رایگه‌‌‌یاند، رژێمى تاران کێشه‌‌‌ێکه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیل و له‌‌‌مه‌‌‌ر نیگه‌‌‌رانى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کیه‌‌‌که‌‌‌ى رژێم له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌یهوود باراک وتووێژمان کردووه‌‌‌. هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک سه‌‌‌رۆک کۆمارى ئه‌‌‌مریکا رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ ئێمه‌‌‌ پێشى ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتنى رژێمى تاران به‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوه‌‌‌کى ده‌‌‌گرین و ئه‌‌‌وه‌‌‌ سیاسه‌‌‌تى ئێمه‌‌‌یه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها وه‌‌‌زیرى به‌‌‌رگرى ئیسرائیل وتى که‌‌‌ ده‌‌‌بێت بژارده‌‌‌ى نیزامى له‌‌‌سه‌‌‌ر مێز بێت و هه‌‌‌رگیز وه‌‌‌لا نانرێ.نیگه‌‌‌رانى له‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى لێکۆله‌‌‌وه‌‌‌رانى ئاژانسى ئه‌‌‌تۆمى له‌‌‌ ئێرانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى ئاسۆشیتدپرس، سکرتێرى ئاژانسى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ بۆ یه‌‌‌که‌‌‌م جار سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ فشار خستنه‌‌‌ سه‌‌‌ر لێکۆله‌‌‌وه‌‌‌رانى ئه‌‌‌و سازمانه‌‌‌ نیگه‌‌‌رانى خۆى ده‌‌‌ربر٠ى. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئامانۆ وتى که‌‌‌ سازمانى ژیر چاودێرى ئه‌‌‌و به‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى لێکۆله‌‌‌وه‌‌‌رانى خۆى گرنگى ده‌‌‌دات و بۆ پاراستنیان له‌‌‌ هیچ کرده‌‌‌وه‌‌‌ێک کۆتایى ناکات.١٤ میلیون ئێرانى نه‌‌‌خۆشى گۆرچیله‌‌‌یان هه‌‌‌یه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى حکومه‌‌‌تى مێهر، جێگرى سه‌‌‌رۆکى شۆراى بالاى پزشکى و پسپۆرى نه‌‌‌خۆشیه‌‌‌کانى گۆرچیله‌‌‌ ده‌‌‌لێت، به‌‌‌ پێى دوایین ئاماره‌‌‌کان ٣٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى حه‌‌‌شیمه‌‌‌تى ئێران یانى ١٤ میلیۆن که‌‌‌س نه‌‌‌خۆشى گۆرچیله‌‌‌یان هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌ر ساڵه‌‌‌ و ٢٠  له‌‌‌سه‌‌‌د به‌‌‌م رێژه‌‌‌یه‌‌‌ زیاد ده‌‌‌بێت. ناوبراو به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ که‌‌‌م بوونى ده‌‌‌زگاى دیالیز له‌‌‌ ئێران وتى، نزیک به‌‌‌ ٥٠  له‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌و ده‌‌‌زگایانه‌‌‌ى که‌‌‌ هه‌‌‌مانه‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نیان کۆتایى پێ هاتووه‌‌‌ و ده‌‌‌بێت بۆ جێگره‌‌‌وه‌‌‌یان فکرێک بکه‌‌‌ین.کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ى گشتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان ولاتى فه‌‌‌له‌‌‌ستینى به‌‌‌ ره‌‌‌سمى ناساندبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رادیو فه‌‌‌ردا، به‌‌‌ ده‌‌‌نگى زۆربه‌‌‌ى ئه‌‌‌ندامانى کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ى گشتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان فه‌‌‌له‌‌‌ستین وه‌‌‌ک( ولاتى) غه‌‌‌یره‌‌‌ ئه‌‌‌ندامى چاودێر له‌‌‌ سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌ ره‌‌‌سمى ناسێندرا. ئه‌‌‌م بریارنامه‌‌‌ که‌‌‌ رۆژى پێنج شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى گشتى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان په‌‌‌سه‌‌‌ند کرا، ١٣٨ ولات ده‌‌‌نگى ئه‌‌‌رێنى و ٩ ولات ده‌‌‌نگى نایان پێدا و ٤١ ولاتیش ده‌‌‌نگى بێلایه‌‌‌نیان هه‌‌‌بوو. مه‌‌‌حموود عه‌‌‌باس سه‌‌‌رۆکى ته‌‌‌شکیلاتى خۆبه‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى فه‌‌‌له‌‌‌ستین پێش ده‌‌‌نگدانه‌‌‌که‌‌‌ وتى، ئه‌‌‌مرۆ هاتووموته‌‌‌ ئێره‌‌‌ تاکوو به‌‌‌ڵگه‌‌‌ى له‌‌‌ دایکبوونى فه‌‌‌له‌‌‌ستین وه‌‌‌ر بگرم. هاتووم چوونکوو ئه‌‌‌زانم سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان، زامنى ئازادى، عه‌‌‌داڵه‌‌‌ت و ئاشتییه‌‌‌، باوه‌‌‌رم وایه‌‌‌ که‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵگاى جیهانى لایه‌‌‌نگرى رێگه‌‌‌ چاره‌‌‌ى ئاشتى بۆ ئه‌‌‌م دوو ولاته‌‌‌ن.

11 ساڵ و 11 مانگ و 22 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن