خه‌باتمێدیا: به‌رێوه‌به‌رى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رۆژى پێنج شه‌ممه ٩ى سه‌رماوه‌ز داواى له وه‌لاتانا کرد سه‌باره‌ت به کۆچکردنى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران پێراگه‌یشتن بکرێ و مافى په‌نابه‌ریان پێبدرێ. هه‌رله‌وپێوه‌ندییه‌دا کومیته‌ى....
نێوده‌وڵه‌تى بۆ دۆزینه‌وه‌ى عه‌داڵه‌ت له لایه‌ن زیاتر له ٤٠ ٠ ٠ پارلیمانتار له ئورووپا و ئه‌مریکا داواى ئه‌وه‌یان له سه‌رۆکى شۆراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه که که‌مپى لیبرتى وه‌ک که‌مپێکى په‌نابه‌رى دانى پێدابنرێ و پێشگیرى بکرێ له به‌تالان بردنى که‌ل و په‌له‌کانى سازمانى موجاهیدین له عێراق. ٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٩١ مارتین کوبلێر نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان راپۆرتى خۆى سه‌باره‌ت به ئه‌شره‌ف و لیبرتى له شۆراى ئه‌منیه‌ت هێنایه به‌رباس. به پێى راگه‌ێندراوى ده‌بیرخانه‌ى شۆراى میللى موقاومه‌ت ئه‌و راپۆرته پر٠ بووه له درۆ و شاردنه‌وه‌ى راستیه‌کان سه‌باره‌ت به فرۆشتنى که‌ل و په‌لى ئه‌شره‌ف. کوبلێر که ده‌یان جار له‌و باره‌وه به‌لێنى دابوو له‌راپۆرته‌که‌دا خه‌تابارى سه‌ره‌کى هێناوه‌ته سه‌ر دانیشتووانى لیبرتى و ده‌لێ : ده‌وڵه‌تى عێراق سه‌باره‌ت به‌و وه‌دواخستنه‌وه‌ى گواستنه‌وه‌ى ١٠ ٠ که‌س له ئه‌ندامانى موجاهیدین له‌ئه‌شره‌ف به بیانووى فرۆشتنى که‌ل و په‌له‌کان سه‌برى به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێ. شۆراى میللى موقاومه‌ت ئه‌و دژمنایه‌تیه‌ى کوبلێر بۆ داواى موجاهیدین بۆ گۆرینى ناوبراو له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گه‌رێنێته‌وه و ده‌نووسێ: به‌و ووتانه‌ى کوبلێر رێگه بۆ سه‌رکووت و فشارى زیاتر و هه‌روه‌ها دزینى که‌ل و په‌له‌کانى ئه‌شره‌ف خۆش ده‌کرێت و جارێکى تر داواى گۆرینى کوبیلیر و چاودێرییه‌کى وردى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کا.
11 ساڵ و 11 مانگ و 23 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش