هه‌ینی 

11 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ٢ هاووڵاتیی کورد به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان بریندار کران__ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ره‌‌‌ور٠ووی که‌‌‌میی ئیمکاناتی پزیشکی بۆته‌‌‌وه‌‌‌__ هێڵى هه‌‌‌ژارى ١ میلیۆن و ٨٥٠  هه‌‌‌زار تمه‌‌‌نه‌‌‌__ به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى نرخى ٢٥٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى هێندێک که‌‌‌ل و په‌‌‌له‌‌‌ ناوخۆییه‌‌‌کان __ راگرتنى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌که‌‌‌ى رژیمى تاران به‌‌‌لێنى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى نتانیاهوو__ تورکیاØ› شه‌‌‌رافه‌‌‌دین ئاڵچی، په‌‌‌رله‌‌‌مانتاری کورد کۆچی دواییکرد__ سوریاØ› شه‌‌‌ش هه‌‌‌زار ژنی به‌‌‌ندکراو ده‌‌‌ستدرێژی سێکسیان کراوه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر__ مورسی‌، ئیمزای‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌ستوور کرد__  دوێنێ‌ ١٧١ که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ بوونه‌‌‌ قوربانیی توندوتیژییه‌‌‌کان/ ئه‌‌‌سه‌‌‌د داواى په‌‌‌نابه‌‌‌رى کردووه‌‌‌

٢ هاووڵاتیی کورد به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان بریندار کرانهێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئێران له‌‌‌ "پیله‌‌‌وه‌‌‌ری سنووریی باشماخ" ٢ شۆفیری کوردیان بریندار کرد. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، رێکه‌‌‌وتی ٥ی به‌‌‌فرانبار هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کانی ئێران له‌‌‌ شاری مه‌‌‌ریوان، له‌‌‌ نزیک پیله‌‌‌وه‌‌‌ری سنووریی باشماخ به‌‌‌ گومانی هه‌‌‌ڵگرتنی "گازۆییل" ته‌‌‌قه‌‌‌یان له‌‌‌ ماشینێکی جۆری "په‌‌‌یکان" کردوه‌‌‌ و له‌‌‌ ئاکامدا شۆفیری ئه‌‌‌و ماشینه‌‌‌ به‌‌‌ناوی "یوسف" خه‌‌‌ڵکی گوندی "کۆڵان" به‌‌‌هۆی به‌‌‌رکه‌‌‌وتنی فیشه‌‌‌ک به‌‌‌ توندی بریندار بوو. هه‌‌‌ر له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی ئه‌‌‌و ده‌‌‌ستر٠ێژه‌‌‌یه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کاندا، شۆفیری ماشینێکی دیکه‌‌‌ی جۆری "مینی‌بووس" به‌‌‌ ناوی "حوسێن"بریندار بووه‌‌‌. ئه‌‌‌و ٢ شۆفیره‌‌‌ به‌‌‌هۆی سه‌‌‌ختیی برینه‌‌‌کانیانه‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌وانه‌‌‌ی نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی شاری مه‌‌‌ریوان کراون. پێشتریش هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئێران له‌‌‌سه‌‌‌ر رێگای پیرانشار ــ مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ گومانی هه‌‌‌ڵگرتن و راگواستنی که‌‌‌لوپه‌‌‌لی قاچاخ، ده‌‌‌ستر٠ێژیان له‌‌‌ هاووڵاتییه‌‌‌کی کورد به‌‌‌ناوی "ئیبراهیم جیهان‌ئارا" کردبوو و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا ببووه‌‌‌ هۆی گیان دانی.نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ره‌‌‌ور٠ووی که‌‌‌میی ئیمکاناتی پزیشکی بۆته‌‌‌وه‌‌‌نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی مه‌‌‌هاباد له‌‌‌گه‌‌‌ڵ نه‌‌‌بوونی ئیمکاناتی پزیشکی و ده‌‌‌وا و ده‌‌‌رمان به‌‌‌ره‌‌‌ور٠وو بۆته‌‌‌وه‌‌‌ و زۆربه‌‌‌ی نه‌‌‌خۆشه‌‌‌کان له‌‌‌و دۆخه‌‌‌ نار٠ازین. کارناسانی ته‌‌‌ندروستی شاری مه‌‌‌هاباد رایانگه‌‌‌یاندووه‌‌‌، که‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی " ئیمام خومه‌‌‌ینی"ی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌کانی سی‌سی‌یو، ئای ‌سی‌یو، نه‌‌‌شته‌‌‌رگه‌‌‌ریی، ئۆرتۆپێدی، و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت به‌‌‌شی سووتاو له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گرفتی بنه‌‌‌ر٠ه‌‌‌تی به‌‌‌ره‌‌‌ور٠وون. به‌‌‌پێی گه‌‌‌ڵاڵه‌‌‌ی "پێنجه‌‌‌می گه‌‌‌شه‌‌‌ پێدان" هه‌‌‌تا کۆتایی ساڵی ١٣٩٤ ده‌‌‌بێ ١٣٦ ته‌‌‌ختی دیکه‌‌‌ به‌‌‌و نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یه‌‌‌ زیاد بکرێت. ماڵپه‌‌‌ر٠ی "ناوه‌‌‌ندی هه‌‌‌واڵ" له‌‌‌ راپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌، سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای ئه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ وه‌‌‌زیری ته‌‌‌ندروستی جۆزه‌‌‌ردانی ساڵی رابردوو سه‌‌‌ردانی ئه‌‌‌و نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یه‌‌‌ی کردبوو و به‌‌‌ڵێنیی زیاد کردنی ١١٠  ته‌‌‌ختی دیکه‌‌‌ی به‌‌‌و نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یه‌‌‌ دابوو، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌و به‌‌‌ڵێنییه‌‌‌ هه‌‌‌تا ئێستا نه‌‌‌چۆته‌‌‌ بواری جێبه‌‌‌جێ کردنه‌‌‌وه‌‌‌.هێڵى هه‌‌‌ژارى ١ میلیۆن و ٨٥٠  هه‌‌‌زار تمه‌‌‌نه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان له‌‌‌کانونى شۆراى به‌‌‌رزى کارى رژیم، له‌‌‌دواى لێکدانه‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌رجه‌‌‌م که‌‌‌ل و په‌‌‌ل و پێداویستیه‌‌‌کانى خانه‌‌‌واده‌‌‌یێکى ٤ که‌‌‌سی هێڵى هه‌‌‌ژار راسته‌‌‌قینه‌‌‌ ١ میلیۆن و ٨٥٠  هه‌‌‌زار تمه‌‌‌نه‌‌‌. پێتر به‌‌‌ ره‌‌‌سمى هێڵى هه‌‌‌زارى به‌‌‌ ١ میلیۆن و ٥٠ ٠  هه‌‌‌زار تمه‌‌‌ن راگه‌‌‌ێندرابوو، به‌‌‌لام شۆراکانى به‌‌‌رزى کار به‌‌‌ پێى لێکدانه‌‌‌وه‌‌‌ى ورد ده‌‌‌ریانخستووه‌‌‌ که‌‌‌ هێڵى هه‌‌‌ژارى ١٨٥٠ ٠ ٠ ٠  تمه‌‌‌نه‌‌‌ له‌‌‌ مانگدا. به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى نرخى ٢٥٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى هێندێک که‌‌‌ل و په‌‌‌له‌‌‌ ناوخۆییه‌‌‌کان سه‌‌‌رۆکى یه‌‌‌کێتى ناوخۆیی که‌‌‌ل و په‌‌‌لى ناوماڵ له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر چوونى ٢٥٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى نرخى هێندێک که‌‌‌ل و په‌‌‌لى ناوخۆیی هه‌‌‌واڵى دا و ووتى: که‌‌‌ل و په‌‌‌لى ناوماڵى هاورده‌‌‌کراو له‌‌‌سه‌‌‌رتاى ساڵه‌‌‌وه‌‌‌ تا ئێستا به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌رچوونى نرخى ٥٠  تا ٦٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى و که‌‌‌ل و په‌‌‌لى ناوماڵى ناوخۆیی به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌رچوونى ٦٠  تا ١٠ ٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى هه‌‌‌بووه‌‌‌. به‌‌‌ پێى راپۆرته‌‌‌کان کولێر ئاوى به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ١٠ ٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى بینیوه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ هۆى به‌‌‌رزى و نزمى ئه‌‌‌رز له‌‌‌مانگه‌‌‌کانى رابردوو نرخى مڵک و عه‌‌‌رز به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌رچوونى ٣٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى به‌‌‌ خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ بینیوه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت باس له‌‌‌ ٥ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر کردنى پووڵى یارانه‌‌‌کان به‌‌‌ خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌کا و ئه‌‌‌ندامێکى مه‌‌‌جلیسش ده‌‌‌لێ له‌‌‌دواى ئه‌‌‌و زیادکردنه‌‌‌ نرخه‌‌‌کان ٧ تا ٨ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌رز ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌ . راگرتنى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌که‌‌‌ى رژیمى تاران به‌‌‌لێنى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى نتانیاهووبێنیامین نتانیاهوو ساه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرى ئیسرائیل پرۆسه‌‌‌ى پروپاگه‌‌‌نده‌‌‌ى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى ده‌‌‌ست پێکرد و ده‌‌‌لێ، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر دووباره‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژێردرێته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ پۆستى خۆیدا بمێنێته‌‌‌وه‌‌‌، راگرتنى به‌‌‌رنامه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى ئێران له‌‌‌ کاره‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانى ده‌‌‌بێ.  ناوبراو رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ کۆى لایه‌‌‌نگرانى له‌‌‌ ئۆرشه‌‌‌لیم ووتى: ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌بێ له‌‌‌ پله‌‌‌ى یه‌‌‌که‌‌‌م پێشى برنامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌کانى رژیم بگرێن. ئێمه‌‌‌ خه‌‌‌ریکه‌‌‌ کات له‌‌‌ ده‌‌‌ست ده‌‌‌ده‌‌‌ین. ئه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین کارم وه‌‌‌ک سه‌‌‌رۆکى ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت ده‌‌‌بێ. تورکیاØ› شه‌‌‌رافه‌‌‌دین ئاڵچی، په‌‌‌رله‌‌‌مانتاری کورد کۆچی دواییکردسه‌‌‌رۆکی گشتی پارتی به‌‌‌شداریی دیموکراتی (KADEP) و په‌‌‌رله‌‌‌مانتاری سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆی شاری دیاربه‌‌‌کر (شه‌‌‌رافه‌‌‌دین ئاڵچی)، به‌‌‌هۆی نه‌‌‌خۆشی شێرپه‌‌‌نجه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌عات (٨:٠ ٠ )ی‌ ئێواره‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌مر٠ۆ له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی (مه‌‌‌دیجان)ی ئه‌‌‌نکه‌‌‌ره‌‌‌ کۆچی دوایی کرد. شه‌‌‌ره‌‌‌فه‌‌‌دین ئاڵچی، به‌‌‌شێوه‌‌‌ی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ به‌‌‌شداری هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانیه‌‌‌که‌‌‌ی‌ تورکیای‌ کردو به‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌ش پشتگیری لێکرد.سوریاØ› شه‌‌‌ش هه‌‌‌زار ژنی به‌‌‌ندکراو ده‌‌‌ستدرێژی سێکسیان کراوه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌رتۆر٠ی سوری بۆ مافه‌‌‌کانی مرۆڤ ئاشکرایکرد: شه‌‌‌ش هه‌‌‌زار ژنی به‌‌‌ندکراو له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌کانی سوریا روبه‌‌‌ر٠وی ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌دان و ده‌‌‌ستدرێژی سێکسی بونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌مر٠ۆ تۆر٠ی سوریا له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکی رۆژنامه‌‌‌وانیدا ئاشکرایکرد: مه‌‌‌ینه‌‌‌تی ئه‌‌‌و کچ و ژنانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌کانی رژێمی سوریادان زۆر له‌‌‌وه‌‌‌ زیاتره‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌گاته‌‌‌ ده‌‌‌ستی رێکخراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ و که‌‌‌ناڵه‌‌‌کانی راگه‌‌‌یاندن و زۆربه‌‌‌ی ئه‌‌‌و کچ و ژنانه‌‌‌ی له‌‌‌لایه‌‌‌ن سه‌‌‌ربازه‌‌‌کانی ئه‌‌‌سه‌‌‌ده‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستگیر ده‌‌‌کرێت روبه‌‌‌ر٠وی ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌دانی نامرۆڤانه‌‌‌ ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌.ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شکردوه‌‌‌، ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ هه‌‌‌ستیاره‌‌‌ و به‌‌‌شێکی زۆریشیان له‌‌‌ پێناو بێده‌‌‌نگکردنی که‌‌‌سوکاری ده‌‌‌ستگیرکراوه‌‌‌کاندایه‌‌‌، داواشی له‌‌‌ که‌‌‌سوکاری ئه‌‌‌و به‌‌‌ندکراوانه‌‌‌ کرد بێده‌‌‌نگی بشکێنن، چونکه‌‌‌ بێده‌‌‌نگی ئه‌‌‌وان زیاتر هانی تاوانباران و بکه‌‌‌رانی ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ ده‌‌‌دات به‌‌‌رده‌‌‌وام بن له‌‌‌سه‌‌‌ر کاره‌‌‌ وه‌‌‌حشیانه‌‌‌ و نامرۆڤانه‌‌‌کانیان.مورسی‌، ئیمزای‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌ستوور کرد سه‌‌‌رۆکی‌ میسر، ئیمزای‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌ستووری‌ نوێی ئه‌‌‌و وڵات کرد ده‌‌‌شڵێت:"ده‌‌‌ستووره‌‌‌که‌‌‌ هاریکار ده‌‌‌بێت بۆ کۆتاییهێنان به‌‌‌ ئاڵۆزییه‌‌‌ سیساییه‌‌‌کان‌و بواریش ده‌‌‌دات روو له‌‌‌ چاککردنی‌ دۆخی‌ ئابووری‌ بکه‌‌‌ین". له‌‌‌ چه‌‌‌ند هه‌‌‌فته‌‌‌ی‌ رابردوودا، دڵه‌‌‌ر٠اوکێکان زیاتربوون به‌‌‌هۆی‌ قووڵبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ قه‌‌‌یرانی‌ ئابووری‌، بۆیه‌‌‌ زۆرێک له‌‌‌ خاوه‌‌‌ن سه‌‌‌رمایه‌‌‌کان، ناچاربوون پاره‌‌‌کانیان له‌‌‌ بانکه‌‌‌کان بکشێننه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش وایکرد حکومه‌‌‌ت رێوشوێنی‌ نوێ بگرێته‌‌‌به‌‌‌ر بۆ رێگه‌‌‌گرتن له‌‌‌ کشانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ سه‌‌‌رمایه‌‌‌کان. ئه‌‌‌نجامه‌‌‌کانی‌ ده‌‌‌نگدان له‌‌‌سه‌‌‌ر پرۆژه‌‌‌ی‌ ده‌‌‌ستوور، دوێنێ‌ (سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢٥ی‌ دیسامبر ) ئاشکرایده‌‌‌کات، میسرییه‌‌‌کان ره‌‌‌زامه‌‌‌ندبوون له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌ستوور به‌‌‌ رێژه‌‌‌ی‌ سه‌‌‌دا (٦٣.٨)، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش رێگه‌‌‌ ئاوه‌‌‌ڵا ده‌‌‌کات بۆ هه‌‌‌ڵبژاردنی‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانی‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی‌ دوو مانگی‌ دیکه‌‌‌دا.گروپه‌‌‌ ئۆپۆزسیۆنه‌‌‌کانیش، رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نن، ده‌‌‌ستوور زیاد له‌‌‌پێویست شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئیسلامییانه‌‌‌ی‌ پێوه‌‌‌ دیاره‌‌‌‌و نادیموکراسیانه‌‌‌یه‌‌‌ و پاراستنی‌ یاسایی که‌‌‌مینه‌‌‌کانیش، له‌‌‌خۆناگرێت.  به‌‌‌ڵام مورسی‌، پێیوایه‌‌‌، ره‌‌‌زامه‌‌‌ندی‌ نیشاندان له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌ستوور، پرسێکی‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کییه‌‌‌ بۆ کۆتاییهێنان به‌‌‌و ئاڵۆزی‌و دژوارییه‌‌‌ی‌ له‌‌‌ میسر رووده‌‌‌دات‌و بووه‌‌‌ته‌‌‌ هۆی‌ زیانگه‌‌‌یاندن به‌‌‌ ئابووری‌ وڵات.سوریا: دوێنێ‌ ١٧١ که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ بوونه‌‌‌ قوربانیی توندوتیژییه‌‌‌کان/ ئه‌‌‌سه‌‌‌د داواى په‌‌‌نابه‌‌‌رى کردووه‌‌‌توندوتیژییه‌‌‌کانی ناوخۆی سوریا به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و ژماره‌‌‌ی کوژراوانی دوێنێ چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ش گه‌‌‌یشته‌‌‌ ١٧١ که‌‌‌س، هاوکات پێکدادانی توند له‌‌‌نێوان هێزه‌‌‌کانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌نزیک فر٠ۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ی حه‌‌‌ڵه‌‌‌ب به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ده‌‌‌چێت. سایتی سکای نیوزی عه‌‌‌ره‌‌‌بیه‌‌‌، له‌‌‌ زاری چالاکوانه‌‌‌کانی سوریاوه‌‌‌ بڵاویکردو‌وه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌: له‌‌‌ ئێستادا پێکدادانی توند له‌‌‌نێوان هێزه‌‌‌ ئۆپۆزسیۆنه‌‌‌کانی سوریا و سوپای به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ زۆرێک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌ده‌‌‌چێت، به‌‌‌تایبه‌‌‌تی له‌‌‌ نزیک فر٠ۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ی سه‌‌‌ربازی حه‌‌‌ڵه‌‌‌ب، که‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌‌‌یانه‌‌‌وێت کۆنتر٠ۆڵی ئه‌‌‌و فر٠ۆکه‌‌‌خانه‌‌‌یه‌‌‌ بکه‌‌‌ن.دوێنێ سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٧١ که‌‌‌س کوژراون و پێکدادانیش له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی ناوچه‌‌‌کان له‌‌‌ نێوان هێزه‌‌‌ ئۆپۆزسیۆنه‌‌‌کان‌و سوپای سوریادا به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌.  له‌‌‌ لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ نامه‌‌‌یه‌‌‌کدا داوای مافی په‌‌‌نابه‌‌‌ری سیاسی له‌‌‌ سه‌‌‌رۆکی فه‌‌‌نزوێلا ده‌‌‌کات و تورکیاش پشتر٠استی ئه‌‌‌و داوایه‌‌‌ی ئه‌‌‌سه‌‌‌د ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌.پێشتر به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ ر٠اپۆرتێکدا وتبوی"مردنم له‌‌‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌م ده‌‌‌بێت.

11 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن