هه‌ینی 

11 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کامیل نورانى فه‌‌‌ردکۆى رووداو و پێشهاته‌‌‌کانى ٢ ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌رى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و وه‌‌‌لاتى ئێران هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکى هه‌‌‌ستیارى سیاسی وێنا ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ بۆ هیزه‌‌‌ نه‌‌‌یاره‌‌‌کانى رژیمى ئێران پر٠ بایه‌‌‌خ و چاره‌‌‌نووس سازه‌‌‌ و له‌‌‌هه‌‌‌مانکاتیشدا ئه‌‌‌رک و کاره‌‌‌کانى به‌‌‌ره‌‌‌ى ئازادیخوازان به‌‌‌و رێژه‌‌‌یه‌‌‌ هه‌‌‌ستیار و گرینگ ده‌‌‌کا. زاڵبوونى گووتارێکى دیموکراسیخوازى و دژى دیکتاتۆریه‌‌‌ت له‌‌‌ حاستى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ ، ده‌‌‌رفه‌‌‌تێکى نایابی بۆ پێش خستنى خه‌‌‌باتى دیموکراسی خوازى....

ره‌‌‌خساندووه‌‌‌ و ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاتانه‌‌‌ى که‌‌‌ سیسته‌‌‌مى دیکتاتۆریه‌‌‌تى تێدا په‌‌‌یره‌‌‌و ده‌‌‌کرێ زیاتر له‌‌‌ هه‌‌‌ر کاتێکى تر له‌‌‌ ژێر ته‌‌‌وژمى بیرور٠اى گشتى جیهانین و هاوسۆزى و پشتیوانیه‌‌‌کى مه‌‌‌عنه‌‌‌ویش بۆ ئازادیخوازان ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌ر بووه‌‌‌.  سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى ئه‌‌‌وه‌‌‌ پێکهاته‌‌‌ى ئیدئۆلۆژى دیکتاتۆریه‌‌‌تى ئاخوندى له‌‌‌ گشت دیکتاتۆریه‌‌‌ته‌‌‌کانى ترى جیهان جیاوازه‌‌‌. رژیمى ئاخوندى نیزامیک نییه‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌نیا هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ بێ بۆ سه‌‌‌ر خه‌‌‌ڵکى وه‌‌‌لاتى ئێران به‌‌‌ڵکو ئه‌‌‌مرۆ رژیمى تاران به‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مه‌‌‌ترسی بۆ سه‌‌‌ر گشت جیهان ده‌‌‌ناسرێ و هه‌‌‌ر به‌‌‌و هۆیه‌‌‌ش له‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌شێکى به‌‌‌رفراوانى جیهان ته‌‌‌ریک خراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ش خۆى له‌‌‌ خۆیدا وه‌‌‌ک خالیکى به‌‌‌ هێز بۆ ره‌‌‌وت و جه‌‌‌ریانه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى نه‌‌‌یارى ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵک دێته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار. هه‌‌‌موو ئاماژه‌‌‌کان پێمان ده‌‌‌لێن کارى هه‌‌‌نووکه‌‌‌یی هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان دروست کردنى یه‌‌‌کێتى و گووتارێکى هاوبه‌‌‌ش  و خۆته‌‌‌یارکردن و ئاماده‌‌‌کارى بۆ وه‌‌‌دیهێنانى ئاڵوگۆرى قووڵ و بنه‌‌‌ر٠ه‌‌‌تیه‌‌‌. هه‌‌‌نگاو نان به‌‌‌ره‌‌‌و ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ هه‌‌‌وڵێکى هه‌‌‌مه‌‌‌لایه‌‌‌نه‌‌‌ و گشتگیرى پێکهێنه‌‌‌رانى ئێرانى ده‌‌‌وێ و دژواره‌‌‌ هه‌‌‌ر کام له‌‌‌به‌‌‌شه‌‌‌کانى وه‌‌‌لاتى ئێران بتوانێ به‌‌‌ تاک له‌‌‌و پێناوه‌‌‌دا هه‌‌‌وڵ بدا. هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ دروست کردنى به‌‌‌ره‌‌‌یێکى سه‌‌‌رانسه‌‌‌رى له‌‌‌ هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ نه‌‌‌یاره‌‌‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ ئێستا دا زۆر زه‌‌‌رور و حه‌‌‌یاتیه‌‌‌. به‌‌‌چاوخشاندنێک به‌‌‌سه‌‌‌ر گۆره‌‌‌پانى سیاسی خه‌‌‌باتى گشتى گه‌‌‌لانى ئێران بۆمان ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ که‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ هه‌‌‌ولێک له‌‌‌و پێناوه‌‌‌دا له‌‌‌ئارادایه‌‌‌ و خه‌‌‌باتکاران وهێزه‌‌‌ شۆر٠شگیره‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان چ کورد و چ باقى گه‌‌‌لانى دیکه‌‌‌، ناوه‌‌‌ناوه‌‌‌ له‌‌‌ده‌‌‌ورى یه‌‌‌ک کۆده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌سه‌‌‌ر کێشه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ پێوه‌‌‌ندیداره‌‌‌کان قسه‌‌‌ و وتووێژ ده‌‌‌که‌‌‌ن و هه‌‌‌روه‌‌‌ها چه‌‌‌ندین بانگه‌‌‌وازى تریش له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ دیاره‌‌‌کانى ناو ئۆپۆزسیۆنى ئێران بۆ نزیکى و دروست کردنى په‌‌‌یوه‌‌‌ندى هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ شۆر٠شگێره‌‌‌کان به‌‌‌رز کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌رچه‌‌‌ند تا هه‌‌‌نووکه‌‌‌ش هیچ کام له‌‌‌و دانیشتنانه‌‌‌ ئاکامێکى ئه‌‌‌وتۆى لی نه‌‌‌که‌‌‌وتۆته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌لام نه‌‌‌فسى دانیشتن و وتووێژى لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان ده‌‌‌سکه‌‌‌وته‌‌‌ و کارێکى به‌‌‌ جێ و شیاوه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ى گرینگه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ پێویسته‌‌‌ له‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌م هه‌‌‌نگاو  به‌‌‌ نیازپاکى و متمانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ دیارى کردنى چه‌‌‌ندین خاڵى هاوبه‌‌‌شی گشتى سه‌‌‌ره‌‌‌تاى کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌کان بۆ دروست کردنى به‌‌‌ره‌‌‌ى گشتى هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى ئێران رێک بخرێت و له‌‌‌دواى دروست بوونى کۆده‌‌‌نگیه‌‌‌ک له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و خاڵه‌‌‌ هاوبه‌‌‌شانه‌‌‌ بابه‌‌‌ته‌‌‌کانى وه‌‌‌ک ئیداره‌‌‌ى دواى تێپه‌‌‌رین به‌‌‌سه‌‌‌ر رژیمى ئاخوندى و جۆرى سیسته‌‌‌م و مافه‌‌‌کانى سه‌‌‌رجه‌‌‌م چین و توێژ و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ جیاجیاکانى پێکهێنه‌‌‌رى ئێران زۆر به‌‌‌ ئاشکرا باسی لێوه‌‌‌ بکرێ. ره‌‌‌نگ بێ بۆ ده‌‌‌سپێکى پێکهێنانى ئه‌‌‌و سه‌‌‌ره‌‌‌تایه‌‌‌ باوه‌‌‌رمه‌‌‌ند بوون به‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ ئه‌‌‌و نیزامه‌‌‌ دیکتاتۆر و توتالیتریسم و ترۆریست په‌‌‌روه‌‌‌ره‌‌‌ ده‌‌‌بێ بر٠وا و کار بۆ رووخانى بکرێ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها باوه‌‌‌ر بوون به‌‌‌ دیموکراسی و مافه‌‌‌کانى مرۆڤ وه‌‌‌ک خالى هاوبه‌‌‌شی سه‌‌‌رجه‌‌‌م هێزه‌‌‌ شۆر٠شگێره‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى نه‌‌‌یارى رژیمى ئاخوندى شیاو بێ. هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ت کۆده‌‌‌نگى ته‌‌‌واو له‌‌‌ناو به‌‌‌شداربووان له‌‌‌سه‌‌‌ر خاڵى رووخانى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى ئێستاى ئێران گرینگه‌‌‌ و به‌‌‌شێک له‌‌‌ هۆکاره‌‌‌کانى بێ ئاکام مانه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مدواییانه‌‌‌ى هێز و لایه‌‌‌ن و که‌‌‌سایه‌‌‌ته‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى ئێران نه‌‌‌بوونى هاوفکریی له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ بوو. له‌‌‌درێژه‌‌‌ى ئه‌‌‌و هه‌‌‌ولانه‌‌‌ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى به‌‌‌ره‌‌‌ى هاوپه‌‌‌یوه‌‌‌ندى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی شۆراى میللى موقاومه‌‌‌تى ئێران و سازمانى موجاهیدینى خه‌‌‌ڵقى ئێرانیش باسی لێده‌‌‌کرێ و هه‌‌‌ولێک هه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ نزیک کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان له‌‌‌ ده‌‌‌ورى گووتارێکى هاوبه‌‌‌ش. به‌‌‌ باوه‌‌‌رى من ئه‌‌‌و هه‌‌‌وڵه‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانى پێشووتر جیدیتر و پر ده‌‌‌سکه‌‌‌وت تر ده‌‌‌بێ. پێویسته‌‌‌ ئه‌‌‌و ده‌‌‌رفه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌باره‌‌‌ى ئێستا بۆ خه‌‌‌ڵکى ئازادیخواز و هیز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ شۆر٠شگێره‌‌‌کان هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتووه‌‌‌ به‌‌‌ باشترین شێوه‌‌‌ بقۆزرێته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ پێناو دروست کردنى به‌‌‌ره‌‌‌ێکى گشتى له‌‌‌ پێکهێنه‌‌‌رانى وه‌‌‌لاتى ئێران هێز و وره‌‌‌یێکى نوێ بدرێته‌‌‌ خه‌‌‌ڵک و له‌‌‌رێگه‌‌‌ى که‌‌‌م تێچووترین بژارده‌‌‌ ئالوگۆرى به‌‌‌رچاو وه‌‌‌دى بهێندرێ. 

11 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن