__ دووهه‌مین خوێندکارى رووداوى ئاورگرتنى شیناوێ گیانى دا__ به‌رده‌وامیی فشارى هێزه نیزامییه‌کان بۆ سه‌ر کاسبکارانی سه‌ر سنوور__ هاووڵاتیی کورد به زیندان مه‌حکووم کران__ ئیعدامى دوو زیندانى له زیندانى ناوه‌ندى ورمێ__ دوا که‌وتوویى ٧ له‌سه‌دى بارهێنانى بالا له کوردستان__ پێنج که‌س له‌به‌رچاوى گشتى له سێداره دران__ کانادا: رژێمى ئاخووندى گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر جیهان__ ئێران رێکۆردارى هه‌لاوسانه له جیهانه__ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى که‌شتیێکى ئێرانى له لایه‌ن یه‌مه‌نه‌وه__ سوریا: ئۆپۆزسیۆن داوای رۆیشتنی ئه‌سه‌د و داروده‌سته‌که‌ی ده‌کات__ خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی مالیکی ئه‌نجامده‌درێت
دووهه‌مین خوێندکارى رووداوى ئاورگرتنى شیناوێ گیانى دابه پێى هه‌واڵه‌کان نوێنه‌رى پیرانشار له مه‌جلیس رایگه‌یاند که سارینا ره‌سووڵزاده یه‌کێکیتر له خوێندکاره سووتاوه‌کانى قۆتابخانه‌ى شیناوێ سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینى ٨ى به‌فرانبار به هۆى کێشه‌ى سی و سه‌ختى برینه‌کانیه‌وه گیانى داوه. پێشتریش سه‌یران یه‌گانه خوێندکارێکیترى ئه‌و قۆتابخانه گیانى دابوو.به‌رده‌وامیی فشارى هێزه نیزامییه‌کان بۆ سه‌ر کاسبکارانی سه‌ر سنوورهێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت ٨ سه‌ر ئه‌سپی بارهه‌ڵگری کاسبکارانیان کوشتووه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌رله به‌یانی رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٧ی به‌فرانبار هێزه ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت بۆسه‌یان بۆ کاسبکاران ناوه‌ته‌وه و دهستر٠ێژیان له کاسبکاران کردووه و له ئه‌نجام دا ٨ سه‌ر ئه‌سپی بارهه‌ڵگری ئه‌و کاسبکارانه به کوشت چوون. ئه‌و ٨ ئه‌سپه بارهه‌ڵگره ئی ٢ هاووڵاتیی خه‌ڵکی گوندی "هه‌رزنێ"ی سه‌ربه ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت بوون.هاووڵاتیی کورد به زیندان مه‌حکووم کران٢ هاووڵاتیی کوردی خه‌ڵکی سه‌ڵماس له‌لایه‌ن دادگای شۆر٠شی شاری خۆی"ه‌وه به ٤ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیزری حوکم دران. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا دادگای شۆر٠شی شاری خۆی ٢ هاووڵاتیی کوردی خه‌ڵکی گوندی "دریک" و سه‌ربه شاری سه‌ڵماس به تاوانی هاوکاریی حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به ٤ ساڵ و ٦ مانگ مه‌حکووم کراون. "دلاوه‌ر بادکان" کور٠ی محه‌مه‌د به ٤ ساڵ زیندان و "که‌یوان ئه‌حمه‌دی" کور٠ی ره‌شید به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری حوکم دراون. پێشتریش دلاوه‌ر بادکان چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی کرابوو و دوایین جار به تاوانی هاوکاریی حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی سه‌ڵماس راگوێزرا و پاش ٦ مانگ به دانانی بارمته به شێوه‌ی کاتی له زیندان ئازاد کرا.ئیعدامى دوو زیندانى له زیندانى ناوه‌ندى ورمێبه پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان، سه‌ر له به‌یانى رۆژى هه‌ینى ٨ى به‌فرانبار دوو زیندانى به ناوه‌کانى مه‌حه‌مه‌د – ئا و مو‌سا- ش خه‌ڵکى شارى قه‌ره زیائه‌دین له پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ئێعدام مه‌حکوم کرابوون له سێداره در٠ان. به پێى ئه‌م راپۆرته ، تاوانى ئه‌و دوو که‌سه له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه ماده‌ى هۆشبه‌ر راگهێندر٠اوه.دوا که‌وتوویى ٧ له‌سه‌دى بارهێنانى بالا له کوردستانبه پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌وڵده‌رى موکریان، جه‌هانشیر ئه‌مینى، سه‌رۆکى زانکۆى کوردستان رایگه‌یاند، رێژه‌ى شاندى زانستى به خوێندکار له زانکۆى کوردستان یه‌ک به ٣٣یه و ده‌بێت به وه‌رگرتنى مامۆستاى زۆرتر ئه‌م باروودۆخه باشتر ببێت. ناوبراو وتى که له ئێستادا ٤ له‌سه‌دى خوێندکاران له ده‌وره‌ى کۆتایى ده‌خوێنن که ئه‌م رێژه‌یه ده‌بێت به ١٢ له‌سه‌د ناوه‌ندى ولات تا کۆتایى به‌رنامه‌ى پێنجه‌مى گه‌شه‌پێدان بگات.پێنج که‌س له‌به‌رچاوى گشتى له سێداره درانئهمر٠ۆ هه‌ینی، به ئاماده‌بوونی سه‌دان که‌س له پارکێکی گشتی شاری یاسوج ناوه‌ندی پارێزگای بویر ئه‌حمه‌د پێنج که‌س له سێداره داران. ئاژانسی"ئیلنا" بڵاویکردۆته‌وه، سه‌ر له به‌یانی دوێنێ له پارکێک ئه‌و که‌سانه له سێداره دراون و کاتی جێبه‌جێ کردنی له سێداره‌دانه‌که‌ش کاتژمێر هه‌شت بووه هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و که‌سانه‌ش ئاشکرا نه‌کراون. به پێى ئیدعاى دادگای پارێزگای بویر ئه‌حمه‌د که‌سه له سێداره دراوه‌کان سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستدرێژیان کردۆته سه‌ر خه‌ڵک. چالاکوانانی مافی مرۆڤ له ئێران ئاشکرایان کردووه، مانگی رابردوو ١٩ هاوڵاتی ئێرانی به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له سێداره دراون.کانادا: رژێمى ئاخووندى گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر جیهانبه پێى راپۆرتى سایتى ئینترنێتى سان نیوزنێت ورک، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کانادا رایگه‌یاند، رژێمى ئاخووندى گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاشتى و ئه‌منیه‌تى جیهان. ئه‌مرۆ و هیچ گۆمانم نیه که رژێم رێگاى خۆى نه‌گۆریوه و ئیستا که هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا ته‌واو بووه، ئێمه له په‌یمانى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له مه‌ر٠ به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ى رژێم پێشوازى ده‌که‌ین. جان بیرد وتى، ئۆباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا رێبه‌رى ئازاده‌ى جیهانه و عاقلانه‌یه که رژێمى ئاخووندى به‌وه‌یکه ئه‌مریکا و کۆمه‌ڵگاى جیهانى ده‌لێن کرده‌وه‌ى هه‌بێت و له به‌رانبه‌ر داواکارى جیهان جیدى بێت.ئێران رێکۆردارى هه‌لاوسانه له جیهانه‌به پێى نوێترین هه‌ڵسه‌نگاندنى سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى له ساڵى رابردووى زایینى ، ئێران شه‌شه‌مین نرخى هه‌لاوسانى بالاى جیهانى هه‌یه. له نیو ١٧٥ وه‌لاتى جیهان ته‌نیا ٣ وه‌لاتى بلارووس و سودانى باکوور و باشوور نرخى هه‌لاوسانه‌که‌یان له ئیچران به‌رزتره. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و سه‌رژمێرییه به پێى به‌ڵگه‌کانى خودى رژیمه و ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى نرخى هه‌لاوسان زیاتره له رێژه‌ى راگه‌ێندراو. ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى که‌شتیێکى ئێرانى له لایه‌ن یه‌مه‌نه‌وه‌به پێى هه‌واڵه‌کان، یه‌مه‌ن که‌شتیێکى رژێمى ئاخووندى به هۆى ئهگهر٠ى هه‌ڵگرتنى چه‌ک بۆ بازره‌سى ده‌ستى به‌سه‌ردا گرت. به‌رپرسانى یه‌مه‌نى وتوویانه که‌شتیێکى رژێمى ئاخووندییان له به‌نده‌رى ئه‌لحه‌دید له رۆژئاواى یه‌مه‌ن بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ێکه چه‌ک هه‌ڵناگرێت وه‌ستاندوویانه و پشکنیویانه.سوریا: ئۆپۆزسیۆن داوای رۆیشتنی ئه‌سه‌د و داروده‌سته‌که‌ی ده‌کاتوته‌بێژی ئیئتلافی نیشتمانی سوریا جه‌ختی کرده‌وه که یه‌که‌م مه‌رجی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته، رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د و داروده‌سته‌که‌یه‌تی. له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌لید ئه‌لبونی، وته‌بێژی ئیئتلافی نیشتمانی سوریا رایگه‌یاند: به‌ده‌ر له خێزانی ئه‌سه‌د و داروده‌سته‌که‌ی که ده‌ستیان به خوێنی گه‌لی سوریا سووره، هه‌موو چاره‌سه‌رێکی دیکه قبووڵ ده‌که‌ین، مه‌رجی یه‌که‌می ئۆپۆزسیۆنیش بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی سوریا به‌شێوه‌یه‌کی سیاسیانه، ده‌ستبه‌رداربوونی به‌شار ئه‌سه‌د و گه‌وره به‌رپرسه‌کانییه‌تی له ده‌سه‌ڵات و به‌جێهێشتنی ئه‌و وڵاته‌یه. داواکاریی ئیئتلافی نیشتمانی سوریا بۆ رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د له‌کاتێدایه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا داوای له مه‌عاز خه‌تیب-ی سه‌رۆکی ئیئتلافه‌که کردبوو به‌شداری له گفتوگۆی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا بکه‌ن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن به‌مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د رازی نییه و له بوونی به‌شاردا هیچ هه‌نگاوێک بۆ گواستنه‌وه‌ی سیاسییانه‌ی ده‌سه‌ڵات نانێت.خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی مالیکی ئه‌نجامده‌درێتبۆ دهربر٠ینی نار٠هزایی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی نوری مالیکی و به ئامانج گرتنی سه‌رکرده‌کانیان، ئهمر٠ۆ هه‌ینی هاوڵاتیانی سوننه خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن. لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌کان رایگه‌یاندوه، ئهمر٠ۆ هه‌ینی له پارێزگای ئه‌نبار و له شاره‌کانی رومادی و فه‌لوجه خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌ڵویستێک دژی سیاسه‌ته‌کانی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، که ماوه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر سوننه‌کانی عێراق پیاده‌ی ده‌کات. ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، له خۆپیشاندانه‌کانی ئهمر٠ۆ که ناوی "خۆپیشاندانی ملیۆنی" و "هه‌ینی شکۆ"یان لێناوه، ژماره‌یه‌ک وه‌فدی میلی و چالاکوانان له پارێزگاکانی به‌غدا، موسڵ، سه‌لاحه‌دین، که‌رکوک، به‌سره، دیوانیه، ناسریه، عه‌ماره، دیاله و نه‌جه‌ف به‌شداری ده‌که‌ن.
11 ساڵ و 10 مانگ و 3 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش