هه‌ینی 

11 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ بانگهێشتى چالاکێکى کرێکارى له‌‌‌ شنۆ بۆ ئیداره‌‌‌ى ئیتلاعات__ بێکاری هۆکاری سه‌‌‌ره‌‌‌کیی فرۆشی گورچیله‌‌‌ له‌‌‌ شاری جوانر٠ۆیه‌‌‌__ گۆلی زرێبار له‌‌‌به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌ری له‌‌‌ ناوچوون دایه‌‌‌__ زیندانى سیاسى کورد له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئێعدامدایه‌‌‌__ ئامریکا: ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ مووشه‌‌‌که‌‌‌کانى خامنه‌‌‌یى که‌‌‌ڵک وه‌‌‌ر ده‌‌‌گرێت__ ده‌‌‌ستوورى ئۆباما بۆ به‌‌‌ره‌‌‌وروو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ نفوزى رژێم له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکاى لاتین__ نارازیانى عێراقى ئالاى رژیمى ئێرانیان ئاگر دا__ سوریاØ› ١٣٠  که‌‌‌سی تر کوژران و ده‌‌‌ستپێکردنی پرۆسه‌‌‌ی ئازادکردنی ئه‌‌‌دله‌‌‌بیش راگه‌‌‌یه‌‌‌ندرا

بانگهێشتى چالاکێکى کرێکارى له‌‌‌ شنۆ بۆ ئیداره‌‌‌ى ئیتلاعاتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى ناوه‌‌‌ندى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٦ى به‌‌‌فرانبار حسین پیروتى له‌‌‌ چالاکانى کرێکارى شارى شنۆ له‌‌‌ پارێزگاى ئازه‌‌‌ربایجانى رۆژئاوا، بۆ ئیداره‌‌‌ى ئیتلاعاتى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ بانگهێشت کراوه‌‌‌ و ده‌‌‌بێت رۆژى شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٩ى به‌‌‌فرانبار خۆى به‌‌‌ ئیداره‌‌‌ى ئیتلاعات بناسێنێت. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ حسین پیروتى ئه‌‌‌ندامى کۆمیته‌‌‌ى هاوئاهه‌‌‌نگى بۆ پێک هێنانى ناوه‌‌‌نده‌‌‌ کرێکاریه‌‌‌کانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ێکدا له‌‌‌ که‌‌‌ره‌‌‌ج ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرابوو دواى ماوه‌‌‌ێک ئازاد کرا.بێکاری هۆکاری سه‌‌‌ره‌‌‌کیی فرۆشی گورچیله‌‌‌ له‌‌‌ شاری جوانر٠ۆیه‌‌‌به‌‌‌ هۆی بێکاریی له‌‌‌ راده‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌ر له‌‌‌ شاری جوانر٠ۆ دیارده‌‌‌ی فرۆشتنی گورچیله‌‌‌ له‌‌‌و شاره‌‌‌ رووی له‌‌‌ زیاد بوون کردووه‌‌‌. به‌‌‌پێێ هه‌‌‌واڵی کوردپا، له‌‌‌ماوه‌‌‌ی ١ مانگی رابردوو دا به‌‌‌ ده‌‌‌یان که‌‌‌س له‌‌‌ شاری جوانر٠ۆ له‌‌‌به‌‌‌ر که‌‌‌م داهاتی و بێکاریی له‌‌‌ راده‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌ر روویان له‌‌‌ فرۆشتنی و گورچیله‌‌‌کانیان کردووه‌‌‌. له‌‌‌و ماوه‌‌‌یه‌‌‌ دا به‌‌‌ ده‌‌‌یان که‌‌‌س به‌‌‌ بڵاو کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی نووسراوه‌‌‌ و ژماره‌‌‌ ته‌‌‌له‌‌‌فۆن له‌‌‌ شوێنه‌‌‌ گشتییه‌‌‌کان خوازیاری فرۆشتنی گورچیله‌‌‌کانیانی خۆیان بوون. ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک پێش ئێستا "حوسێن بیگلری" به‌‌‌رپرسی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی داکۆکی له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشانی گورچیله‌‌‌" ی پارێزگای کرماشان رایگه‌‌‌یاندبوو، فرۆشتنی گورچیله‌‌‌ له‌‌‌و پاریزگایه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م پارێزگاکانی دیکه‌‌‌ی ئێران زیاتره‌‌‌ و زۆربه‌‌‌ی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی خوازیاری فرۆشتنی گورچیله‌‌‌کانیانن، ته‌‌‌مه‌‌‌نیان له‌‌‌ نیوان ٢٠  هه‌‌‌تا ٣٠  ساڵ دایه‌‌‌.گۆلی زرێبار له‌‌‌به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌ری له‌‌‌ ناوچوون دایه‌‌‌به پێی دوایین لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کان که له سه‌‌‌ر بارو دۆخی گۆلی زرێبار ئه‌‌‌نجام دراون، ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌ که‌‌‌ رۆژ له دوای رۆژ ئاوی ئه‌‌‌م گۆله روو له که‌‌‌مبوونه ده‌‌‌کات و ئه‌‌‌گه‌‌‌ری وشکبوونی یه‌‌‌کجاریی ئه‌‌‌م گۆله له چهند ساڵی داهاتوودا چاور٠وان ده‌‌‌کرێ. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، به‌‌‌هۆی که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌میی به‌‌‌رپرسانی ژینگه‌‌‌ و حکوومه‌‌‌ت و هه‌‌‌روه‌‌‌ها تێکه‌‌‌ڵبوونی زێراب و فازڵاوی هێندێک گه‌‌‌ر٠که‌‌‌کانی ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری شاری مه‌‌‌ریوان به‌‌‌و گۆلاوه، ئه‌‌‌گه‌‌‌ری وشکبوونی ئه‌‌‌و گۆلاوه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام به‌‌‌هێزتر ده‌‌‌بێت به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک ساڵ له‌‌‌ دوای ساڵ ئه‌‌‌و گۆله‌‌‌ بچووکتر ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌. گۆلی زرێبار وه‌‌‌ک یه‌‌‌کێک له‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین گۆلاوه‌‌‌ شیرینه‌‌‌کان له‌‌‌ جیهاندا به‌‌‌ به‌‌‌رزایی ١٢٥٠  میتر له‌‌‌ ئاستی زه‌‌‌ریا ئازاده‌‌‌کان و له‌‌‌ پارێزگای کوردستانی ئێران و به‌‌‌ مه‌‌‌ودای ٣ کیلۆمیتر دوور و له‌‌‌ رۆژئاوای شاری مه‌‌‌ریوان هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتووه‌‌‌. وشکبوونی ئه‌‌‌م گۆله دهبێته هۆی تێکچوونی باری که‌‌‌ش و هه‌‌‌وای ناوچه‌‌‌که و هه‌‌‌روه‌‌‌ها کاریگه‌‌‌ری زۆر خراپی له سه‌‌‌ر ژیانی بوونه‌‌‌وه‌‌‌رانی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه ده‌‌‌بیت و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت له باری ته‌‌‌ندرووستییه‌‌‌وه کاریگه‌‌‌ریی زۆر خراپی له سه‌‌‌ر دانیشتووانی ئه‌‌‌و ده‌‌‌ڤه‌‌‌ره‌‌‌ ده‌‌‌بێت.زیندانى سیاسى کورد له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئێعدامدایه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵنێرانى هێرانا، به‌‌‌ پشتراست کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى حوکمى ئێعدامى بێهروز ئاڵخانى له‌‌‌ دادگاى پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌م زیندانیه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ى کورد ئه‌‌‌گه‌‌‌رى به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردنى حوکمه‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌.. بێهروز ئاڵخانى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ١٥ که‌‌‌سیتر له‌‌‌ ٧ى رێبه‌‌‌ندانى ١٣٨٨ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ شارى سه‌‌‌ڵماس به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى په‌‌‌یوه‌‌‌ندى له‌‌‌گه‌‌‌ل پژاک و کۆشتنى دادستانى شارى خۆى، ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرابوو، که‌‌‌ دواتر له‌‌‌ لایه‌‌‌ن لقى یه‌‌‌کى دادگاى شۆرشى ورمێ به‌‌‌ ئێعدام مه‌‌‌حکوم کرابوو که‌‌‌ ئه‌‌‌و حوکمه‌‌‌ دواى ده‌‌‌ربر٠ینى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئاڵخانى، له‌‌‌ دادگاى پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ پشتر٠است کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.ئامریکا: ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ مووشه‌‌‌که‌‌‌کانى خامنه‌‌‌یى که‌‌‌ڵک وه‌‌‌ر ده‌‌‌گرێتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رادیو فه‌‌‌ردا، دوو به‌‌‌رپرسى ئه‌‌‌مریکایى وتوویانه‌‌‌ که‌‌‌ رژێمى سوریا له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى حه‌‌‌فته‌‌‌ى رابردوو بۆ کردنه‌‌‌ ئامانجى نه‌‌‌یاره‌‌‌کانى خۆى به‌‌‌ جێگه‌‌‌ى به‌‌‌کارهێنانى مووشه‌‌‌کى ئێسکاد، له‌‌‌ مووشه‌‌‌کى فاتێح که‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌مى ئێرانه‌‌‌ که‌‌‌ڵکى وه‌‌‌رگرتووه‌‌‌. به‌‌‌ پێى وته‌‌‌ى ئه‌‌‌م دوو به‌‌‌رپرسه‌‌‌ رژێمى ئه‌‌‌سه‌‌‌د بۆ پاراستى فرۆکه‌‌‌کانى که‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى رابردوو چه‌‌‌ند فرۆکه‌‌‌ى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌رته‌‌‌شى ئازاده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌وتووه‌‌‌ته‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌و مووشه‌‌‌کانه‌‌‌ که‌‌‌ڵک وه‌‌‌ر ده‌‌‌گرێت.ده‌‌‌ستوورى ئۆباما بۆ به‌‌‌ره‌‌‌وروو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ نفوزى رژێم له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکاى لاتینبه‌‌‌ پێى راپۆرتى بی بی سی، به‌‌‌ مۆرى باراک ئۆباما، یاساى په‌‌‌سه‌‌‌ند کراوى کۆنگره‌‌‌، دانانى ئیستراتژى سیاسى و دیپلۆماتێک بۆ به‌‌‌ره‌‌‌وروو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ نفوزى رژێمى ئاخووندى له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکاى لاتین که‌‌‌وته‌‌‌ بوارى جێ به‌‌‌ جێکردنه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌م یاسایه‌‌‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا پابه‌‌‌ند ده‌‌‌کات که‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ١٨٠  رۆژدا به‌‌‌رنامه‌‌‌ێک دارێژێت بۆ رووبه‌‌‌ روو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانه‌‌‌کانى رژێمى تاران له‌‌‌ ئامریکاى لاتین. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م یاسایه‌‌‌ که‌‌‌ یه‌‌‌ک میلیون بوجه‌‌‌ى بۆ ته‌‌‌رخان کراوه‌‌‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ئه‌‌‌مرێکا ده‌‌‌بێت له‌‌‌مه‌‌‌و به‌‌‌ دووا چاودێرى ور٠دى سنووره‌‌‌کانى کانادا و مکزیک بکات بۆ پێش گرتن له‌‌‌ هاتنى ده‌‌‌ست و په‌‌‌یوه‌‌‌نده‌‌‌کانى سپاى پاسداران، سپاى قۆدس، حێزبۆلا و هه‌‌‌ر گروپێکى تیرۆریستى بۆ ناو خاکى ئه‌‌‌مریکا.نارازیانى عێراقى ئالاى رژیمى ئێرانیان ئاگر دابۆ پێنجمه‌‌‌مین رۆژى به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌یان هه‌‌‌زار که‌‌‌س له‌‌‌ سووننیه‌‌‌کانى عێراق، رۆژى شه‌‌‌ممه‌‌‌ دژى سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى نورى مالیکى، سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرى شیعه‌‌‌ى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ و ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانه‌‌‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ وه‌‌‌لات خۆپیشاندانیان به‌‌‌رێوه‌‌‌برد. به‌‌‌ پێى راپۆرته‌‌‌کان، شاره‌‌‌کانى فه‌‌‌لوجه‌‌‌، رومادى، ئه‌‌‌لئه‌‌‌نبار، و چه‌‌‌ند ناوچه‌‌‌ێکى به‌‌‌غدا ته‌‌‌زاهوراتى تێدا به‌‌‌رێوه‌‌‌چوو و هه‌‌‌زاران که‌‌‌س له‌‌‌ نارازیانى مالیکى رژانه‌‌‌ سه‌‌‌ر شه‌‌‌قامه‌‌‌کان. خۆپیشانده‌‌‌ران خوازیارى کۆتایی ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانه‌‌‌کانى رژیمى ئێران له‌‌‌ عێراق بوون و له‌‌‌شاره‌‌‌کانى فه‌‌‌لوجه‌‌‌ و رومادى ئالاى رژیمى ئێران ئاگرى تێبه‌‌‌ر درا. سوریاØ› ١٣٠  که‌‌‌سی تر کوژران و ده‌‌‌ستپێکردنی پرۆسه‌‌‌ی ئازادکردنی ئه‌‌‌دله‌‌‌بیش راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراشه‌‌‌ر٠ و پێکدادانه‌‌‌کانی نێوان سوپای ئازادی سوریا و رژێمه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌سه‌‌‌د به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌، سوپای ئازادیش ده‌‌‌ستپێکردنی پرۆسه‌‌‌ی ئازادکردنی  پارێزگای ئه‌‌‌دله‌‌‌بی راگه‌‌‌یاند، هاوکات دوێنێ هه‌‌‌ینیش ١٣٠  که‌‌‌س له‌‌‌و وڵاته‌‌‌ کوژران. عه‌‌‌قید هه‌‌‌یسه‌‌‌م عه‌‌‌فیسی، فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی سوپای ئازادی سوریا له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی مه‌‌‌عه‌‌‌ره‌‌‌ نیعمانی ئه‌‌‌دله‌‌‌ب رایگه‌‌‌یاند، پرۆسه‌‌‌ی ئازادکردنی پارێزگای ئه‌‌‌دله‌‌‌ب ده‌‌‌ستیپێکردوه‌‌‌ و ئازادکردنی مه‌‌‌عه‌‌‌ره‌‌‌ نیعمانیش خاڵی سه‌‌‌ره‌‌‌تایه‌‌‌. له‌‌‌ چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ی رابردوه‌‌‌وه‌‌‌، شه‌‌‌ر٠ و پێکدادان له‌‌‌ نێوان سوپای ئازاد و رژێمه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی ئه‌‌‌دله‌‌‌ب به‌‌‌ چر٠ی ده‌‌‌ستیپێکردوه‌‌‌، هاوکات سوپای ئازاد ده‌‌‌ستیگرتوه‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ر شاری حارم  له‌‌‌ باکوری ئه‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌، که‌‌‌ دو مانگه‌‌‌ شه‌‌‌ر٠ی توندی تێدایه‌‌‌. هاوکات چالاکوانانی شۆر٠شه‌‌‌که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌یان خسته‌‌‌ر٠و،  به‌‌‌ هۆی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانه‌‌‌کانی دوێنێ هه‌‌‌ینییه‌‌‌وه‌‌‌، ١٣٠  که‌‌‌س له‌‌‌و وڵاته‌‌‌دا کوژراون، که‌‌‌ زۆرینه‌‌‌یان ده‌‌‌که‌‌‌ونه‌‌‌ دیمه‌‌‌شقی پایته‌‌‌خت و حه‌‌‌ڵه‌‌‌ب، شه‌‌‌وی رابردوش فر٠ۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌سه‌‌‌دیش، ریفی دیمه‌‌‌شقیان بۆردومان کردوه‌‌‌.

11 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن