هه‌ینی 

11 خه‌زه‌ڵوه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کارزان حه‌‌‌میدرووداو – رۆژهەڵاتی کوردستانسازمانى خه‌‌‌باتى کوردستانى ئێران رێکخراوی موجاهیدینی خەڵق بەشیاوترین لایەن دەزانێت بۆ ئه‌‌‌لته‌‌‌رناتیڤ کۆماری ئیسلامی ئێران. سازمانى خه‌‌‌باتى کوردستانى ئێران لە پلینیۆمی پێنجەمیدا، پشتگیری لە رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران کردووە و بە هێزێکی ...

سەرانسەری ناو دەبات.بەهرۆز ئەردەڵان، به‌‌‌رپرسی په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌ کوردستانییه‌‌‌کانى سازمانى خه‌‌‌باتى کوردستانى ئێران لەو بارەوە بە (رووداو)ی رایگەیاند "موجاهیدینی خەڵق وه‌‌‌ک هێزێکى سه‌‌‌رانسه‌‌‌رى له‌‌‌ناو ئێران‌و دونیاى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ ناسراوە و ئەمریکا و کەنەدا و ئەوروپا ئەو رێکخراوەیان لە لیستی تیرۆر دەرهێناوە و کەنەدا سوپای قودسی ئێرانی لەشوێنی موجاهیدین خستووەتە ناو لیستی تیرۆرە".بەهرۆز ئەردەڵان ئەو دەرهێنانی موجاهیدینی خەڵق لە لیستی تیرۆری بە ئەرێنی ناو برد و گوتی "پێمان وایه‌‌‌ هێزێکى گونجاو جگه‌‌‌ له‌‌‌ موجاهیدین له‌‌‌ گۆڕه‌‌‌پاندا نییه‌‌‌، ته‌‌‌نها ئه‌‌‌وان شیاون وه‌‌‌ک ئه‌‌‌لته‌‌‌رناتیڤ بناسرێن".ئەو بەرپرسەی سازمانی خەبات هۆکارى پشتگیرییان بۆ ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ ئێرانییه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێنێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ساڵانى په‌‌‌نجایه‌‌‌کان، کاتێک ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتى شای ئێران ده‌‌‌ستى کرد به‌‌‌سه‌‌‌رکوتکردنى کورد، موجاهیدین یه‌‌‌که‌‌‌مین هێزى فارس زمان بوو دژى وه‌‌‌ستایەوە.ناوبراو راشیگەیاند "هه‌‌‌ر لایه‌‌‌نێک له‌‌‌هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رانسه‌‌‌رییه‌‌‌کان پشتیوانى له‌‌‌ دۆزى نەتەوەکەمان بکات، ئه‌‌‌وا به‌‌‌دۆستى خۆمان ده‌‌‌زانین‌و پێمان وایه‌‌‌ له‌‌‌ئێستادا ته‌‌‌نها موجاهیدین هه‌‌‌ڵگرى ئه‌‌‌و په‌‌‌یامه‌‌‌یە".بە گوتەی بەهرۆز ئەردەڵان موجاهیدینى خه‌‌‌ڵق له‌‌‌به‌‌‌شێکى په‌‌‌یڕه‌‌‌وى ناوخۆییدا، باس ئۆتۆنۆمی بۆ گه‌‌‌لى کورد ده‌‌‌کات له‌‌‌ئێران "زۆربه‌‌‌ى ئه‌‌‌و مافانه‌‌‌ى به‌‌‌کوردى ده‌‌‌ده‌‌‌ن نزیکه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی له‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌رکوتکارى بێت". به‌‌‌رپرسی په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌ کوردستانییه‌‌‌کانى سازمانى خه‌‌‌باتى کوردستانى ئێران ره‌‌‌تیده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ بڕیارى خه‌‌‌باتى چه‌‌‌کدارییان دابێت  "له‌‌‌به‌‌‌رنامه‌‌‌ى سازماندا نییه‌‌‌ خه‌‌‌باتى چه‌‌‌کدارى ده‌‌‌ست پێبکاتەوە، ئێمە خەباتی چەکداریمان رەت نەکردووەتەوە و بەپێی هەلومەرجی کوردستان، هەرکات بارودۆخەکە لەبار بێت ئامادەین".

11 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن