__ هێزه ئیتلاعاتییه‌کان ٣ هاووڵاتیی کوردیان له سه‌رپێل زه‌هاو ده‌ستبه‌سه‌ر کرد__ خه‌ڵاتی ماملی بۆ ساڵی ٢٠ ١٢ درا به هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی شاروخ __ گواستنه‌وه‌ى چوار زیندانى ئێعدامى کورد بۆ ژورى تاکه که‌سى قه‌زه‌لحه‌سار__ خنکانى لاوێک به هۆى گاز له قۆروه__ به خشینى خه‌لاتى: یه‌ک پارچه‌یى قه‌ومه جیاوازه‌کانى ئالمان به لاوێکى کورد__ بوجه‌ى ئاوه‌دانى مه‌ریوان و سه‌ولاوا نه‌دراوه__ عه‌ره‌بستان بۆ به‌ره‌و روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژێمى تاران خوازیارى کرینى تانک بووه__ له ماوه‌ی ٥ رۆژدا ٢٥ هاووڵاتی له ئێران ئێعدام کراون__ پێداگرى له‌مه‌ر٠ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پالاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم__ ویکى لیکس: ئاشکرا کردنى ده‌ست پێوه‌نده‌کانى هێزى قودس له عێراق __ سوریاØ› به‌رزترین رێژه‌ی کوژراوان له‌رۆژێکدا تۆمارکرا
هێزه ئیتلاعاتییه‌کان ٣ هاووڵاتیی کوردیان له سه‌رپێل زه‌هاو ده‌ستبه‌سه‌ر کردهێزه ئیتلاعاتییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران حه‌فته‌ی رابردوو له یه‌کێک له ناوچه سنوورییه‌کانی پارێزگای کرماشان، ٣ هاووڵاتیی کوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا له یه‌کێک له گونده‌کانی سه‌ربه شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو، ٣ هاووڵاتیی کورد له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون. ناسنامه‌ی ئه‌و ٣ هاووڵاتییه بریتین له "قاره‌مان ره‌حمانی" کور٠ی که‌ریم، "فه‌رمان ره‌حمانی" ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، کور٠ی قاره‌مان و "عه‌سکه‌ر ره‌حمانی" ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ. ئه‌و ٣ هاووڵاتییه خه‌ڵکی گوندی "ده‌نگی" سه‌ربه به‌خشی "پشت ته‌نگ" سه‌ر به‌شاری سه‌رپێڵ زه‌هاون و یه‌کێک له‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کراوانه زیاتر له ٨٠ ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه.خه‌ڵاتی ماملی بۆ ساڵی ٢٠ ١٢ درا به هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی شاروخ عه‌زیز شاروخ، هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌ڵاتی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠ ١٢ی پێدرا. مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ که ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ده‌ستبه‌کار بووه و ساڵانه خه‌ڵاتی یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی بواری گۆرانی و موزیکی کوردی ده‌کا له بابه‌ت هه‌ڵبژێرانی ئه‌مساڵی ده‌ڵێ: مامۆستا شار٠وخ له پێناو پاراستن و په‌ره‌سه‌ندنی فولکلۆر و هونه‌ری کوردی‌دا، ساڵانێکی زۆری ته‌مه‌نی خۆی به‌خت کردووه. له په‌نای ئه‌م خزمه‌ته‌ی که کردوویه‌تی، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که ته‌نیا وه‌ک گۆرانیبێژێکی سۆرانیوێژ به‌رهه‌م چێ نه‌کات و شێوه‌زاره‌کانی دیکه‌شی به سه‌ر کردوونه‌وه.گواستنه‌وه‌ى چوار زیندانى ئێعدامى کورد بۆ ژورى تاکه که‌سى قه‌زه‌لحه‌ساربه پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان، چوار زیندانى مه‌حکوم به ئێعدام به ناوه‌کانى حامد ئه‌حمه‌دى، که‌ماڵ مه‌ولایى، جه‌هانگیر دێهقانى و جه‌مشید دێهقانى دوانێوه‌رۆى رۆژى چوارشه‌ممه ٦ى به‌فرانبار به ده‌ستوورى به‌رپرسانى زیندانى قه‌زه‌لحه‌سار بۆ ژوورى تاکه که‌سى ئه‌و زیندانه گوازراونه‌ته‌وه. براى یه‌کێک له زیندانیه‌کان له وتووێژ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان له مه‌هاباد وێر٠اى پشت‌راست کردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه وتى، هۆکارى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و زیندانیانه روون نییه. جێگه‌ى باسه که ئه‌م که‌سانه له ساڵى ٨٨ له سنه به تۆمه‌تى ئه‌ندام بوون له گرووپه سه‌له‌فیه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر کران و له لایه‌ن لقى ٢٨ى دادگاى شۆرشى شارى تاران به سه‌رۆکایه‌تى قازى مۆقه‌یسه به ئێعدام مه‌حکوم کراون.خنکانى لاوێک به هۆى گاز له قۆروه‌به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان، لاوێکى ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ له شارى قۆروه به هۆى گازى ژه‌هراوییه‌وه گیانى داوه. به پێى ئه‌م راپۆرته هۆکارى ئه‌م رووداوه هاتنه ده‌ره‌وه‌ى گازى مۆنۆکسیدى که‌ربۆن بووه له کوره .به خشینى خه‌لاتى: یه‌ک پارچه‌یى قه‌ومه جیاوازه‌کانى ئالمان به لاوێکى کوردبه پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان، وه‌زاره‌تى ناوخۆی ئالمان خه‌لاتى ئه‌مساڵى خۆى له مه‌ر٠ یه‌ک پارچه‌یى قه‌ومه جیاوازه‌کانى کۆمه‌ڵگا، integration به خشى به لاوێکى کوردى ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ که هه‌وڵى دابوو له رێگاى یارى فووتباڵه‌وه قه‌ومه جیاوازه‌کان له یه‌ک نزیک بکاته‌وه. ئه‌م لاوه کورده ناوى سه‌میحه‌و خه‌ڵکى کوردستانى ترکیایه له رێکه‌وتى ١٠ ى ١٢ى ٢٠ ١٢ ئه‌م خه‌لاته‌ى له ده‌ست ئاندریاس براینر، وه‌زیرى ناوخۆى ئالمان وه‌ر گرت.بوجه‌ى ئاوه‌دانى مه‌ریوان و سه‌ولاوا نه‌دراوه‌به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان، ئه‌ندامى کومیسیۆنى ئابوورى مه‌جلیس له مه‌ر٠ باروودۆخى شاره‌کانى مه‌ریوان و سه‌ولاوا وتى، باروودۆخى ئه‌م شارانه له چاو دروست کردنى پرۆژه ئاوه‌دانیه‌کان زۆر خراپه، ده‌وڵه‌ت تا ئێستا بوجه‌ى ساڵى ٩١ى ئه‌م شارانه‌ى نه‌داوه له کاتێکدا به‌ره‌وو ساڵى ٩٢ ده‌رۆین و ئه‌مه بووه به هۆکار بۆ جێ به جێ نه‌کردنى پرۆژه‌کانى ئه‌م دوو شاره.عه‌ره‌بستان بۆ به‌ره‌و روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژێمى تاران خوازیارى کرینى تانک بووه‌به پێى راپۆرتى رادیو ئالمان، عه‌ره‌بستان رایگه‌یاندووه که به مه‌به‌ستى به هێز کردنى به‌رگرى ولاته‌که‌ى له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌رى هێرشى رژێمى تاران ده‌یه‌وێت رێکه‌وتن نامه‌ێکى چه‌ک و چۆڵ بۆ کرینى ١٠ ٠ تانک به نرخى ١٠ ٠ میلیون یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئالمان واژۆ بکات. ده‌وترێ هه‌ر چه‌نده که ئانگێلا مێرکل و شۆراى ئه‌منیه‌تى فێدراڵى ئالمان به به‌ستنى ئه‌م قه‌رارداده رازین به‌لام رێکه‌وتنى کۆتایى نه‌کراوه.له ماوه‌ی ٥ رۆژدا ٢٥ هاووڵاتی له ئێران ئێعدام کراونله درێژه‌ی ره‌وتی ئێعدامه‌کان له وڵاتی ئێران له ماوه‌ی ٥ رۆژی رابردوو دا ٢٥ هاوولاتیی له زیندانه‌کانی ئه‌و ولاته دا ئێعدام کراون. چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی له ئێران رایانگه‌یاند: رۆژی چوار شه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی به‌فرانبار ٦ هاووڵاتی له زیندانی "قزلحه‌ساری که‌ره‌ج" به تاوانی کر٠ین و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام کران. له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی ٧ی به‌فرانبار له پارکی "ساحلی"ی شاری یاسوج ٥ هاووڵاتیی له به‌ر چاوی خه‌ڵک ئێعدام کران. هه‌روه‌ها رۆژی پێنج‌شه‌ممه له زیندانی قزڵحه‌ساری که‌ره‌ج ٧ هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هاووڵاتییه‌کی ئه‌فغانی له زیندانی ناوه‌ندیی سیمنان له سێداره درا. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٩ی به‌فرانبار هه‌واڵده‌ریی مێهر بڵاوی کرده‌وه، ٤ هاووڵاتییی به تاوانی کر٠ین و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستدرێژی جنسی "تجاوز به عنف" له زیندانی ناوه‌ندیی شاری یه‌زد ئێعدام کراون. سه‌رله ئێوارێی رۆژی شه‌ممه ماڵپهر٠ی هێرانا بڵاوی کرده‌وه، ٢ هاوولاتیی دیکه له زیندانی شاری ورمێ به تاوانی کر٠ین و فرۆشتنی مادی هۆشبه‌ر له سێداره دراون.پێداگرى له‌مه‌ر٠ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پالاوته‌کردنى ئۆرانیۆمعه‌لائه‌دین بروجێردى سه‌رۆکى کومیسیۆنى ئه‌منیه‌تى مه‌جلیس له‌سه‌ر پالاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم سه‌ره‌راى به‌ره‌وسه‌ر چوونى ته‌حریمه‌کان پێى داگرت و ووتى: سه‌باره‌ت به هه‌واڵه بلاوکراوه‌کان له پێوه‌ند به به‌سته‌ى نوێى وه‌لاتانى ١+٥ له‌برى کۆتایی هێنان به پالاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم و داخستنى وێزگه‌ى فه‌ردوو ده‌بێ بڵێم، پالاوته‌کردنى ئۆانیۆم له رژیمى ئێران‌دا هه‌رگیز کۆتایی پێ نایه و ئه‌وه په‌سه‌ند کراوى مه‌جلیسه و زه‌رورییه که مه‌جلیس بۆ ده‌وڵه‌تى دروست کردووه و ده‌وڵه‌تیش ده‌بێ جێبه‌جێى بکات. ویکى لیکس: ئاشکرا کردنى ده‌ست پێ,ه‌نده‌کانى هێزى قودس له عێراق مالپه‌رى ویکى لیکس به پێى به‌ڵگه‌کانى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا له عێراق که ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر ئاشکراى کردبوو، رایگه‌یاند، داغر ئه‌لموسه‌وى راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى له‌کاروبارى خێل و عه‌شایر و نوێنه‌رى پێشووى په‌رله‌مانى عێراب، فه‌رمانده‌ێکى چه‌کدار و ئه‌ندامى سپاى پاسدارنى رژیمى ئێرانه. ناوبراو سه‌رۆکى رێکخراوێکى ناسراو به سه‌یدولشوهه‌دا هاوشیوه‌ى حیزبوڵلاى لوبنانه که فه‌رمانه‌کانى له هیزى قودسه‌وه پێ ده‌گا. ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا پێوه‌ندى به ساڵى ٢٠ ٠ ٧وه هه‌یه. سوریاØ› به‌رزترین رێژه‌ی کوژراوان له‌رۆژێکدا تۆمارکراسوریا رۆژێکی خوێناوی بهر٠ێکرد و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی شۆر٠شی ئه‌و وڵاته‌وه، دوێنێ شه‌ممه به‌رزترین رێژه‌ی کوژراوان به گوله‌ی هێزه‌کانی رژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د تۆمارکرا. به‌پێی ئامارێکی چالاکوانانی سوریا که سایتی عه‌ره‌بییه بڵاویکردوه‌ته‌وه، دوێنێ ٣٩٢ که‌س له ناوچه جیاوازه‌کانی سوریا به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د کوژراون، که له‌ناویاندا ٢٠ منداڵ و ٢٠ ئافره‌ت هه‌بون، هه‌روه‌ک ٢٢٠ که‌سیان له ئه‌نجامی کوشتارگه‌یه‌کدا له (دێر به‌عله‌به)ی حمص کوژراون. هاوکات ده‌سته‌ی گشتی شۆر٠شی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هێزه‌کانی رژێم ١٣٤ خاڵیان له ناوچه جیاوازه‌کانی ئه‌و وڵاته به چه‌کی قورس بۆردومان کردوه. پێشتریش روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئاشکرایکردبو، له‌ماوه‌ی ٢٠ مانگی رابردوی شۆر٠شی سوریادا، ژماره‌ی کوژراوان ٤٥ هه‌زار که‌سی تێپهر٠اندوه.
11 ساڵ و 10 مانگ و 1 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش