__ ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌ک له ئیعدام کراوه‌کانی کوردی زیندانی "قزل حه‌سار" ئاشکرا کرا__ مامۆستایه‌کی کورد به هۆی که‌میی ده‌وا و ده‌رمان گیانی دا__ نوێنه‌رى مه‌جلیسى رژێم: ئیسرائیل له سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان دهسر٠ینهوه__ رۆیشتنى رۆژانه ١٦٠ ٠ که‌س بۆ ناو زیندانه‌کانى رژێمى ئاخووندى__ په‌ره سه‌ندنى نه‌خۆشى خه‌مۆکى له ناو خویندکارانى ئێرانى__ سریلانکا ده‌ستى به‌سه‌ر که‌شتیێکى رژێمى ئاخووندیدا گرت__ رێکه‌وتنی کۆتایی هه‌رێم‌و ناوه‌ند، له‌لایه‌ن بارزانی و مالیکی_یه‌وه ئیمزا ده‌کرێت__ ئیتیلافی نیشتیمانی سوریا: رێگه‌دان به رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د به‌بێ دادگایی کردنی تاکه سازشه
ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌ک له ئیعدام کراوه‌کانی کوردی زیندانی "قزل حه‌سار" ئاشکرا کرارۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی رابردوو ٧ هاووڵاتیی کورد له زیندانی "قزل حه‌سار"ی که‌ره‌ج ئێعدام کران و ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌ک له ئیعدام کراوه‌کان خرانه روو. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی کوردپا، " بێهنام ره‌حیمی" کور٠ی عه‌زیز، "ئه‌صغه‌ر ره‌حیمی" کور٠ی عه‌زیز، " مه‌ردان ئه‌حمه‌دی" کور٠ی عه‌بدوڵڵا" و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی گوندی "قه‌ریان"ی سه‌ر به شاری سنه ناوی ئه‌و سێ هاووڵاتییه کورده‌ن، که رێکه‌وتی ٧ی به‌فرانبار هاور٠ێ له‌گه‌ڵ ٤ که‌سی دیکه ئێعدام کران. رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی به‌فرانبار ١٢ هاووڵاتیی کورد سونی مه‌زهه‌ب که ناوی ٤ که‌سیان "حامید ئه‌حمه‌دی، که‌ماڵ مه‌ولایی، جهانگیر دێهقانی و جه‌مشید دێهقانی" بوون، به مه‌به‌ستی ئیعدام کردن له زیندانی "گه‌وهه‌ر ده‌شتی که‌ره‌ج"ه‌وه بۆ ژووری تاکه که‌سیی زیندانی قزل حه‌سار راگوێزران. رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی ٧ی به‌فرانبار ٧ که‌س له و هاووڵاتییانه به تاوانی ئه‌ندامه‌تیی له رێکخراوه ئیسلامییه‌کاندا له ناو زیندانی "قزل حه‌سار"ی شاری که‌ره‌ج ئێعدام کران. ئه‌و هاووڵاتییانه ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر کران و دواتر له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بۆ زیندانی ئه‌وین راگوێزران و پاش ماوه‌یه‌ک ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج کران.مردنى شاخه‌وانێکى بانه‌یى به هۆى که‌وتنه خواره‌وه له کێوبه پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان، ره‌سووڵ فاتیحى ئه‌ندامى گروصى شاخه‌وانى سوورکێوى بانه رۆژى هه‌ینى ٨ى به‌فرانبار، له‌گه‌ڵ ١٢ که‌س له هاورێیه‌کانى خۆى، به مه‌به‌ستى رۆیشتن بۆ کێوى گرده کێو به به‌رزایى ٢٧٦٥ مه‌تر به‌رزایى له ده‌ریا، به هۆى خز بوون و سه‌هۆڵ به‌ندانى رێگاکه له به‌رزایى ٢٥٠ ٠ مه‌ترى که‌وته خواره‌وه و به هۆى سه‌ختى برینه‌کانیه‌وه گیانى دا. رێورسمى به خاک سپاردنى ره‌سووڵ فاتیحى رۆژى رابردوو به ئاماده بوونى خه‌ڵکى وه‌رزش دۆستى شارى بانه به‌رێوه چوو.مامۆستایه‌کی کورد به هۆی که‌میی ده‌وا و ده‌رمان گیانی دابه هۆی نه‌بوونی ده‌وا و ده‌رمان و ئیمکاناتی سه‌ره‌تایی پزیشکی له ناوه‌ندی ده‌رمانیی به‌خشی نه‌وسوود، هاووڵاتییه‌کی کورد گیانی دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، یه‌کێک له مامۆستاکانی به‌خشی نه‌وسوود سه‌ربه شاری پاوه که تووشی نه‌خۆشی ببو به هۆی که‌میی ده‌وا و ده‌رمان و ئمکاناتی پزیشکی گیانی دا. زۆربه‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌کان باسیان له‌وه ده‌که‌ن، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین که‌س به هۆی که‌میی ده‌وا و ئیمکاناتی پزیشکیه‌وه گیانیان داوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاور٠ی پێویستیان له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌داوه‌ته‌وه.نوێنه‌رى مه‌جلیسى رژێم: ئیسرائیل له سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان دهسر٠ینهوهبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، ئه‌ندامى کومیسیۆنى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسه‌تى ده‌ره‌کى مه‌جلیس وتویه، مووشه‌که دوور هاوێژه‌کانمان به ئاسانى ده‌توانن ئیسرائیل له رووى نه‌خشه‌ى جیهان بسر٠نهوه. رۆژى رابردوو فه‌رمانده‌ى هێزه ئاسمانیه‌کانى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل وتبووى، ده‌بێت به جێگاى غه‌زه، هه‌ره‌شه‌ى پشتیوانى سه‌ره‌کى چه‌ک و چۆلى حه‌ماس، رژێمى ئاخووندى له ناو ببه‌ین. مه‌حه‌مه‌د سالح جۆکار وتویه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هه‌ڵه‌یێک بکات، ئیمه‌یش کارێک ده‌که‌ین ناوى ته‌زویرى ئیسرائیل له رووى نه‌خشه‌ى جیهان نه‌مێنێت.رۆیشتنى رۆژانه ١٦٠ ٠ که‌س بۆ ناو زیندانه‌کانى رژێمى ئاخووندىبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهر، سه‌رۆکى سازمانى زیندانه‌کانى ئێران رایگه‌یاند، ئامارى زۆر بوونى سالانه‌ى ٦٠ ٠ هه‌زار که‌س به زیندانه‌کان یانى رۆژانه ١٦٠ ٠ که‌س، نزیکه له راستى، چونکوو له‌م سالانه‌ى دواییدا ئامارى زیندانیه‌کان به شێوه‌ى به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه. غۆلام حۆسه‌ین ئیسماعیلى وتى، تاوانى په‌یوه‌ند به چه‌ک و ماده هۆشبه‌ره‌کان زۆرترین رێژه‌ى ناو زیندانیه‌کانن.په‌ره سه‌ندنى نه‌خۆشى خه‌مۆکى له ناو خویندکارانى ئێرانىبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیسنا، به وته‌ى به‌رێوه‌به‌رى ته‌ربیه‌تى و راوێژکارى بارهێنان و راهێنان نه‌خۆشى خه‌مۆکى له ناو خوێندکارانى سێى راهنمایى و یه‌که‌مى ده‌بیرستان به شێوه‌ى به‌رچاوو په‌ره‌ى سه‌ندووه که رێژه‌ى کۆران له کچان زۆرتره. به وته‌ى حه‌سه‌ن فه‌رازه‌نده خالیدى، هه‌موو سالێک تاقیکردنه‌وه‌ى ته‌ندورستى بۆ خوێندکاران به‌رێوه ده‌چێت تاکوو رێژه‌ى نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کان له ناو خوێندکاران بناسرێن.سریلانکا ده‌ستى به‌سه‌ر که‌شتیێکى رژێمى ئاخووندیدا گرتبه پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى تایمزى هێند، ده‌وڵه‌تى سریلانکا له سه‌ر داواکارى بانکێکى ئالمانى له مه‌ر٠ قه‌رزار بوونى شیرکه‌تى که‌شتیرانى ئێران به‌و بانکه ده‌ستى به‌سه‌ر که‌شتیێکى رژێمدا گرتووه. به پێى ئه‌م راپۆرته شیرکه‌تى که‌شتیرانى رژێم بۆ کرینى که‌شتیێک به ناوى ( ئێم وى شره) بر٠ى ٢٥٠ میلیۆن یۆرۆى له بانکێکى ئالمانى قه‌رز کردووه که دواى کرینى که‌شتییه‌که ناوه‌که‌ى گۆریوه بۆ ( ئێم وى ئامینا). ئه‌م که‌شتییه رۆژى ١٨ى نوامبر له چینه‌وه به‌رێکه‌وتووه و رۆژى ٦ى دیسامبر گه‌یشتووه‌ته سریلانکا که رۆژى ١٤ى دیسامبر له به‌نده‌رى گاڵه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى سریلانکاوه ده‌ستى به سه‌ردا گیراوه. دادگاێکى سریلانکایى قه‌راره ١٠ ى ژانویه‌ى ٢٠ ١٣ لێکۆلێنه‌وه له په‌روه‌نده‌ى ئه‌م که‌شتییه بکات.رێکه‌وتنی کۆتایی هه‌رێم‌و ناوه‌ند، له‌لایه‌ن بارزانی و مالیکی_یه‌وه ئیمزا ده‌کرێتپه‌رله‌مانتارێکی هاوپه‌یمانی کوردستانی، ئاشکرایده‌کات، له لایه‌ن هه‌رێم و ناوه‌نده‌وه دوو پرۆژه پێشنیاز پێشکه‌شکراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا، ته‌ئکیدیشده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولایه‌ن گه‌یشتنه رێکه‌وتنی کۆتایی، ئه‌وا پێویسته پرۆتۆکۆلێک ئاماده‌بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی و مالیکی ئیمزای له‌سه‌ر بکه‌ن. شوان محه‌ممه‌د، وتی:"دوو پێشنیاز پێشکه‌شکراوه، یه‌کێکیان پێشنیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌وی دیکه‌ش پێشنیاری وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقه، هه‌ردوو پێشنیازه‌که نزیکن له یه‌که‌وه، به‌ڵام تا ئێستا رێکه‌وتنی کۆتایی له‌باره‌یانه‌وه نه‌کراوه". ئه‌وه‌شی خستهر٠وو، که ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی له نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند دروست بووه، پاشخانی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی که‌ڵه‌که‌بووی سیاسییه، ئه‌و له‌شکرکێشییه‌ی مالیکی به‌ته‌نها نه‌بووه‌ته هۆی دروستبوونی کێشه‌کان، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی کێشه‌کانی پێشووتره، بۆیه ئه‌گه‌ر ره‌وشی سیاسی عیراق به‌و شێوه‌یه گوزه‌ر بکات‌و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون-یش سیاسه‌تی خۆی نهگۆر٠ێت، ده‌بێت چاوهر٠ێی کێشه‌ی دیکه‌یان لێبکه‌ین.ئیتیلافی نیشتیمانی سوریا: رێگه‌دان به رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د به‌بێ دادگایی کردنی تاکه سازشه‌وه‌لید نه‌بی، وته‌بێژی فه‌رمی ئیتیلافی نیشتیمانی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، رایده‌گه‌یه‌نێت که رێگه‌دان به رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د به‌بێ دادگایی کردنی تاکه سازشه که ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت پێشکه‌شی بکات. له لێدوانێکدا که ئاژانسی ئه‌نادۆڵی تورکی بڵاوی کردوه‌ته‌وه، نه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوهØ› هه‌ر چاره‌سه‌رێک که ئۆپۆزسیۆن قبوڵی بکات به رۆیشتنی ئه‌سه‌د ده‌بێت و هیچ چاره‌سه‌رێکی دیکه‌ش بۆ دۆخی سوریا نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه. ئه‌وه‌شی خستوهتهر٠و، له به‌ڵگه‌نامه‌ی بنیاتنانی ئیتیلافه‌که‌دا به ده‌ق ئه‌و بابه‌ته هاتوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش لێی په‌شیمان نابنه‌وه، "بۆیه پێویسته ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی سزا بدرێت که بوه‌ته هۆی کوژرانی (٥٠ ) هه‌زار هاوڵاتی سوری بۆیه رێگه‌دان به رۆیشتنی ئه‌سه‌د به‌بێ دادگایی کردن لێبوردنێکی گه‌وره‌یه". ئه‌و لێدوانه‌ی ئیتلافی نیشتیمانی سوریا، له‌کاردانه‌وه‌ی لێدوانێکی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی تایبه‌تی کۆمکاری عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هات بۆ سوریا که پێشنیاری کردبو نه‌خشه‌رێیه‌کی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه به‌پێی رێکه‌وتنامه‌ی حوزه‌یرانی رابردوی جنێف بنیاتبنرێت، به‌وپێیه‌یش هه‌ڵبژاردن له سوریا ئه‌نجامبدرێت و له‌و رێگه‌یه‌وه ئۆپۆزسیۆن کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د بهێنێت. له‌به‌رامبه‌ردا ئیتلافی نیشتیمانی سوریا ئه‌و هه‌نگاوه به (پلانی فێڵ) داده‌نێت.
11 ساڵ و 10 مانگ و 11 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش