__ سه‌ره‌تان دووهه‌مین هۆکارى مردن له کوردستان__ ره‌هه‌ندى نوێى کلاو نانه‌سه‌رى میلیاردى له خه‌ڵکى سه‌رده‌شت__ هاووڵاتییه‌کی کورد بانگهیشتی دادگا کرا__ هاووڵاتییه‌کی کورد، پاش ٢٠ رۆژ له گیران چاره‌نووسی نادیاره__ میسر شوێنى شیاو نییه، رژێمى تاران کات ده‌کوژێت__ راگرتنى که‌شتیێکى رژێمى تاران له ئاوه‌کانى چین__ نه‌تانیاهوو: ئێران ده‌یه‌وێت هۆلۆکاستێکیتر دژبه یه‌هوودییه‌کان بخاته رێ__ ئێعدامى زیندانیێک له به‌ر چاوى گشتى__ روسیا به توندی هێرش ده‌کاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د
سه‌ره‌تان دووهه‌مین هۆکارى مردن له کوردستانبه پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان، جێگرى بیهداشتى زانکۆى زانسته پزیشکیه‌کانى کوردستان رۆژى شه‌ممه ٧ى رێبه‌ندان رایگه‌یاند، سه‌ره‌تان دووهه‌مین هۆکارى مردن له کوردستانه. به پێى لێکۆلینه‌وه‌کان ١٤ له‌سه‌د مردن له کوردستان هۆکاره‌که‌ى سه‌ره‌تانه. فه‌رزام بیدارپوور وتى، به پێى سیسته‌مى تۆمارى سه‌ره‌تان له ساڵى رابردوو ١٢٧٧ که‌سى تووشبوو به سه‌ره‌تان ناسێندراون و ئیستا له ژێر چاودێریدان. به وته‌ى بیدارپوور، سه‌ره‌تانى مه‌عیده و پێست، مه‌سانه و مێرى له پیاوان و سه‌ره‌تان مه‌مک، پێست و ریخۆڵه له ژنان زۆرترین رێژه‌یان هه‌یه، شاره‌کانى سنه به ٥٠ ٢ حاڵه‌ت، سه‌قز به ١٥٨ حاڵه‌ت و مه‌ریوان ١٤٧ حاڵه‌ت و قۆروه و دیوانده‌ره ٧٣ حاڵه‌ت زۆرترین ئامارى تووشبوو به سه‌ره‌تانیان هه‌یه.ره‌هه‌ندى نوێى کلاو نانه‌سه‌رى میلیاردى له خه‌ڵکى سه‌رده‌شتبه پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موکریان ، وه‌زاره‌تى دادگۆسته‌رى، دووشه‌ممه‌ى حه‌وتووى رابردوو له نامه‌ێکدا بۆ دادستانى گشتى و شۆرشى تاران خوازیارى لێکۆلینه‌وه له په‌روه‌نده‌ى داواکارى سێ هه‌زار که‌س له کاسبکارانى ناوچه‌ى سه‌ر سنوورى سه‌رده‌شت له کلاونانه‌سه‌رى ١٢٠ میلیارد تمه‌نى باندێکى کلاوبه‌ردار بوو که له ژێر ناوى نوێنه‌رى سازمانى ده‌نگ و ره‌نگى رژێم و بازرگانى کردن له دۆبه‌ى ئه‌و کلاوبه‌ردارییه‌یان کردووه و ئێستایش هێندێکیان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.هاووڵاتییه‌کی کورد بانگهیشتی دادگا کراهێزه ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران هاووڵاتییه‌کی ناوچه‌ی "هه‌ورامان"یان به‌بێ هۆکارێکی روون بانگهێشتی دادگا کردووه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٥ی رێبه‌ندان، هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ناوی "محه‌مه‌د که‌ریم" کور٠ی "ئه‌حمه‌د" خه‌ڵکی به‌خشی "سه‌رو پیری" سه‌ربه شارستانی سه‌وڵاوا، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانی جێگیر له پاسگای گوندی "هه‌ورامانی ته‌خت"ه‌وه بانگهێشتی دادگای سه‌وڵاوا کراوه. ئه‌و هاووڵاتییه هه‌ندێک شتومه‌کی بۆ فرۆشی ناو دووکانه‌که‌ی کر٠ێبوو که له کاتی گهر٠انهوه به‌ره‌و ماڵه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کنی ئه‌و پاسگایه‌وه پێشی پێ گیراوه و سه‌رجه‌م که‌لوپه‌له‌کانی زه‌وت کراوه. هێزه ئینتزامییه‌کان پاش زه‌وت کرانی سه‌رجه‌م که‌لووپه‌له‌کانی ئه‌و هاووڵاتییه، پێیان راگه‌یاندووه که له رۆژانی داهاتوودا ده‌بێ له دادگای شاری سه‌وڵاوادا ئاماده بێت. بانگهێشت کردن و زه‌وت کرانی ئه‌و هاوولاتییه له کاتێک دایه که هه‌ڵگری هیچ جۆره که‌لوپه‌لێکی قه‌ده‌غه کراوی پێ نه‌بووه.هاووڵاتییه‌کی کورد، پاش ٢٠ رۆژ له گیران چاره‌نووسی نادیاره‌هاووڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی بۆکان، دوای ٢٠ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی، چاره‌نووسی نار٠وونه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لاوێکی کورد به ناوی "محه‌ممه‌د نه‌سیم پوور" ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، کور٠ی فه‌تاح و خه‌ڵکی "عه‌لیاوا"ی سه‌ربه شاری بۆکان له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوه. له‌کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی ئه‌و هاووڵاتییه، سهرهر٠ای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌که‌ی، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌ر٠ شوێنی راگیران و تاوانی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.میسر شوێنى شیاو نییه، رژێمى تاران کات ده‌کوژێتبه پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، به گێرانه‌وه له به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا که رایگه‌یاندووه، تا ئێستا هیچ رێکه‌وتنێک له مه‌ر٠ ده‌ورى دوایى وتووێژه‌کان نه‌کراوه به‌لام په‌یوه‌ندییه‌کان درێژه‌ى هه‌یه، هه‌روه‌ها ئێران پێشنیارى رۆیشتن بۆ ئیستانبۆلى قبوول نه‌کرد، به وته‌ى ئه‌م به‌رپرسه، له ماوه‌ى مانگى رابردوو رێکه‌وتى زۆر به رژێم پێشنیار کراوه به‌لام به‌رپرسانى ئێرانى رازى نابن، دوایین شوێنێکه بۆ به‌رێوه چوونى وتووێژه‌کان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشنیار کراوه قاهیره‌یه که به وته‌ى به‌رپرسانى میسرى، به بوونى باروودۆخى ئێستا، میسر شوێنێکى شیاو بۆ وتوێژ نییه و وا دیاره که رژێمى تاران به شوین کات کوشتنه‌وه‌یه.راگرتنى که‌شتیێکى رژێمى تاران له ئاوه‌کانى چینبه پێى راپۆرتى رۆیتێرز، به دواى فشارى گه‌مارۆیه جیهانیه‌کان دژبه رژێمى تاران، که‌شتیێکى رژێم به حوکمى دادگا له‌سه‌ر داواکارى بانکى ئالمانى د، فا، ب، له یه‌کێک له به‌نده‌ره‌کانى باکوورى چین راگیراوه، به وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌و بانکه ئالمانییه، رژێم ده‌بێت قه‌رزه‌کانى خۆى بدات یان که‌شتییه‌که ده‌ستى به‌سه‌ر داده‌گیرێت.نه‌تانیاهوو: ئێران ده‌یه‌وێت هۆلۆکاستێکیتر دژبه یه‌هوودییه‌کان بخاته رێبه پێىراپۆرتى هه‌واڵده‌ریه‌کان، بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل، رۆژى یه‌ک شه‌ممه ٨ى رێبه‌ندان له کۆبوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند، ئێران ده‌یه‌وێت هۆلۆکاستێکیتر دژبه یه‌هوودییه‌کان به‌رێوه ببات. نه‌تانیاهوو له حالێک‌دا له مه‌ترسى هۆلۆکاستێکیتر قسه‌ى ده‌کرد که رۆژى یه‌ک شه‌ممه به‌رانبه‌ر بوو به رۆژى یاد کردنه‌وه‌ى هۆلۆکاست، سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى له ساڵى ٢٠ ٠ ٥ و دواى قسه‌کانى ئه‌حمه‌دینژاد له مه‌ر٠ ره‌د کردنه‌وه‌ى هۆلۆکاست به ده‌نگى زۆرینه و له حالێک‌دا که ئێران ته‌نیا دژى ئه‌و بریاره بوو، رۆژى ٢٧ى ژانوییه وه‌ک رۆژى یاد کردنه‌وه‌ى هۆلۆکاست ناو نرا.ئێعدامى زیندانیێک له به‌ر چاوى گشتىبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ریه‌کان، رژێمى تاران زیندانیێکى له کرمان به ناوى یاسر، ک، له‌به‌ر چاوى گشتى له سێداره‌دا، به پێى ئه‌م راپۆرته له ماوه‌ى ١٠ رۆژى رابردوو رژێم لانیکه‌م ٨ زیندانى له‌به‌ر چاوى گشتى له سێداره داوه.روسیا به توندی هێرش ده‌کاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دله چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (سی ئێن ئێن)دا که نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی روسیا کۆپییه‌کی لێبڵاوکردوه‌ته‌وه، دیمیتری میدڤیدیف، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت، که رۆژ به‌رۆژ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا هه‌لی مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا که‌مده‌بێته‌وه. له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ناوبراو ئه‌وه‌ش دهخاتهر٠و، که رۆژه‌کانی ئه‌سه‌د دیاریکراوه و جارێکی دیکه‌ش داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆی له نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا کرده‌وه، ئه‌مه وێر٠ای ئه‌وه‌ی ته‌ئکیدی کردوه‌ته‌وه که نابێت هیچ هێزی ده‌ره‌کی ببێته هۆی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌ده‌سه‌ڵات. ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی روسیا، به توندترین وته و هه‌ڵوێستی روسیا دێت له دژی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌کاتێکدا و له‌ماوه‌ی رابردودا به چه‌ندین شێوه له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵا حکومه‌ییه‌کانی روسیاوه پشتگیری له ئه‌سه‌د کراوه.
11 ساڵ و 10 مانگ و 6 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش