خه‌باتمێدیا: کومیته‌ى دانمارکى سازمانى خه‌بات له دوو یادى جیاواز که به بۆنه‌ى ٢ى رێبه‌ندان شه‌ست و حه‌وته‌مین سالیادى دامه‌زراندنى کۆمارى کوردستان به‌رێوه چوو به‌شدارى کرد. رۆژى ١٩/١/٢٠ ١٣ له‌سه‌ر بانگهێشتى حیزبی دیموکراتى کوردستان شاندێکى کومیته‌ى دانمارک له‌ریوره‌سمى یادکردنه‌وه‌ى....
ساڵرۆژى کۆمارى کوردستان له‌شارى کۆپنهاگ به‌شداریان کرد و په‌یامى سازمانیان پێش که‌ش به به‌رێوه‌به‌رانى رێره‌سمه‌که کرد. هه‌روه‌ها رۆژى ٢٦/١/٢٠ ١٢ له‌سه‌ر بانگهێشتى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران له‌شارى ئاڵبۆرک ریوره‌سمێک به بۆنه‌ى ئه‌و یاده به‌رێوه چوو که شاندێکى سازمانى خه‌بات به چه‌پکه گوڵ بروسکه‌ى پیرۆزبایی به‌شداریان تێدا کرد. له‌هه‌ردوو رێوره‌سمه‌که‌دا به‌رێز کاک جه‌لالى مه‌عروفى به‌رپرسی کومیته‌ى دانمارکى سازمانى خه‌بات سه‌رپه‌رشتى هه‌یئه‌تى سازمان بوو و له‌هه‌ردوو دیدار کومیته‌ى دانمارکى سازمان به گه‌رمى پێشوازى لیکرا.
11 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش