__ سه‌ره‌رای داواکاری نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئێران، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات خویندکارێکی کورد له خویندن دوور ده‌خاته‌وه__ فشاره‌کانى بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی حوسه‌ین په‌ناهی به‌ره‌وسه‌ر چووه__ هاووڵاتییه‌کی دیکه کورد به ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌کان کوژرا__ له دیوانده‌ره ژنێک به شێوه‌ی گوماناوی کوژرا__ به‌یاننامه‌ى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور: یه‌کشه‌ممه‌ى ره‌ش له ئێران__ ئیسرائیل ته‌قینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌کی ئه‌تۆمیی ئێران ر٠ادهگهیهنێت__ ناره‌زایه‌تى دهر٠بر٠ینى ئه‌مریکا به حوکمى ٨ ساڵ زیندانى که‌شیشێکى ئێرانى__ مانۆرى نیزامى هاوبه‌شى ئه‌مریکا و ئیمارات له که‌نداوى فارس__ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ١٥ رۆژنامه‌وان له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه__ ئیمارات هاورده کردنى نه‌وتى سووکى له ئێران ته‌حریم کرد__ ئۆباما: هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هێرشکردنه سه‌ر سوریا ده‌که‌ین__ مالیکی ده‌چێته ژێرباری داواکاری خۆپیشانده‌رانی سوننه‌وه
سه‌ره‌رای داواکاری نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئێران، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات خویندکارێکی کورد له خویندن دوور ده‌خاته‌وه‌له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێک له ئه‌ندامانی کوردی په‌رله‌مانی ئێران له نامه‌یه‌ک دا بۆ وه‌زیری علومی ئێران داوایانکردوه که هیوا تاسه خوێندکاری کورد له شاری تاران بتوانێت درێژه به خویندنه‌که‌ی له زانکۆ بدات، به‌لام وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران ناوبراو له درێژه‌دان به خویندن بۆ ماوه‌ی نیوه سالێک دوور ده‌خاته‌وه. له نامه‌ی دوورخستنه‌وه‌که‌ی هیوا تاسه هاتووه که به هۆی چالاکی بۆ گرووپه نایاساییه‌کان بۆ ماوه‌ی نیوه سالێک له خویندن دوور ده‌خرێیته‌وه". هیوا تاسه خوێندکاره له زانکۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی تاران له به‌شی به‌رێوه‌به‌ری ئابووری . هیوا تاسه رایده‌گه‌یه‌نێت له ١٠ /١٠ /١٣٩١ له نامه‌یه‌کدا که بۆ زانکۆ به‌رێکراوه و دواتر به شێویه شه‌فاهی پێم گوتراوه که چیتر ناتوانم درێژه به خویندن بده‌م و له زانکۆ ده‌رکراوم.فشاره‌کانى بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی حوسه‌ین په‌ناهی به‌ره‌وسه‌ر چووه‌له‌راگه‌ێندراوێکدا بنه‌ماڵه‌ى حوسین په‌ناهى باس له‌به‌ره‌وسه‌ر چوونى فشاره‌کان بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌یان و بریارى به جێ هێشتنى شوێنى نیشته‌جێ بوونیان ده‌که‌ن . له‌و راگه‌ێندراوه دا هاتووه. سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌که‌مانیان گرتووه و شه‌ویی رابردوو باوکمان که ٢ رۆژه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌و ه بانگ ده‌کرێت، داوای چۆڵ کردنی شوێنی نیشته‌جێ بوونی لێ ده‌که‌ن و له ژێر ئه‌و فشاره رۆحییه که به سه‌ریدا زاڵ بووه توشی نه‌خۆشی بووه و یه‌ک جاریش بێهۆش بووه‌و گۆاستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. هه‌وه‌رها له‌درێژه‌ى ئه‌و راگه‌ێنداروه وێراى پیداگرى له‌سه‌ر پاڵپشتى کۆمه‌لانى خه‌ڵک له خانه‌واده‌ى حوسێن په‌ناهیه‌کان هاتووه، ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی حۆسه‌ین په‌ناهی به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ی چۆڵ کردنی شوێنی ژیانی خۆمان نین و هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ش که له‌م ساڵانه‌دا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه له سه‌رمان بووه به ناره‌واو دوور له مرۆڤایه‌تی ده‌زانین و خۆمان به بێ تاوان ده‌زانین و هێزه‌کانی ئیتلاعات و سوپای پاسداران به تاوانبار ده‌زانین.هاووڵاتییه‌کی دیکه کورد به ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌کان کوژراچه‌ند رۆژ پێش ئێستا هاووڵاتییه‌کی کوردی پهیر٠هوی ئایینی یارسان خه‌ڵکی ناوچه‌ی داڵاهۆ له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزیی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه کوژرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ناوی "حشمه‌ت به‌هلوولی" خه‌ڵکی یه‌کێک له گونده‌کانی ناوچه‌ی "داڵاهۆ"ی سه‌ربه پاریزگای کرماشان له‌لایه‌ن "هه‌نگی مه‌رزی" له خاڵی سنووریی "به‌مۆ" دراوه‌ته به‌ر دهستر٠ێژی گولـله و له ئه‌نجامدا گیانی داوه. له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا که‌سێکی دیکه به توندی بریندار کراوه و بۆ نه‌خۆشخانه راگوێزراوه. هه‌نگی مه‌رزیی ناوچه‌ی داڵاهۆ ئه‌و ٢ هاووڵاتییه‌یان به بیانووی هه‌ڵگرتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی داوته به‌ر دهستر٠ێژ.له دیوانده‌ره ژنێک به شێوه‌ی گوماناوی کوژراژنێک له ناوچه‌ی دیوانده‌ره له به شێوه‌یه‌کی گوماناوی خنکێندراوه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌رله ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٧ی رێبه‌ندان ژنێک به ناوی "په‌ریسا قه‌یسه‌ری" ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له گوندی "باقراوا"ی سه‌ربه شاری دیوانده‌ره به شێوه‌یه‌کی گوماناوی کوژرا. ئه‌و ژنه ماوه‌ی نزیک به ٣ ساڵ پێش ئێستا شووی به کور٠ێکی خه‌ڵکی گوندی "باقراوا"ی سه‌ربه شاری دیوانده‌ره کردبوو و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه بهرهور٠ووی توندوتیژی ببۆوه. ته‌رمی ئه‌و ژنه له چه‌ندین شوێنه‌وه به ئامورده‌ست، گوشت له جه‌سته‌ی کراوه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌کی گوماناوی خنکێندراوه.به‌یاننامه‌ى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور: یه‌کشه‌ممه‌ى ره‌ش له ئێراندووباره بوونه‌وه‌ى شه‌رى خامنه‌یى، رێبه‌رى رژێم دژبه رۆژنامه‌وانانیه‌کشه‌ممه‌ى ره‌ش، لانیکه‌م ١٢ رۆژنامه‌وان له که‌متر له ٢٤ کاتژمێردا ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و کۆمه‌لێکیتر له رۆژنامه‌وانان ده‌بێت له رۆژانى داهاتوو خۆیان به لقه‌کانى دادگاى شۆرش و لقى ٩ى دادسه‌راى فه‌رهه‌نگ و میدیا بناسێنن. له رێکه‌وتى ٨ى رێبه‌ندانى ١٣٩١ هێزه قه‌زایى – ئه‌منییه‌تییه‌کان به هێرش کردنه سه‌ر ده‌فته‌رى چوار رۆژنامه‌ى، به‌هار، شه‌رق، ئێعتێماد و حه‌فته‌نامه‌ى ئاسمان، دواى پشکنینى شوێنه‌که‌یان و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى کامپیۆتر و که‌ل و په‌لى کاره‌کانیان، کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانى ئه‌و رۆژنامانه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکى نادیار گواستووه‌ته‌وه. کریستۆف دۆلوار به‌رێوه‌به‌رى یه‌که‌مى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور له مه‌ر٠ ئه‌م بابه‌ته رایگه‌یاند، سه‌رکوتى بێ وچانى رۆژنامه‌وانان له ئێران درێژه‌ى هه‌یه، هێشتا ده‌ورانى تیرۆر و سه‌رکوت که له به‌یانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ١٣٨٨، ده‌ستى پێ کرد کۆتایى نه‌هاتووه، پێنج مانگ پێش له هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆ کۆمارى له ئێران ئه‌م هه‌ره‌شانه به‌رده‌وامن و ئه‌یانه‌وێت ده‌م و زمانى رۆژنامه‌وانان ببه‌ستن. هه‌واڵنێرانى بێ سنوور خوازیارى ئازادى بێ قه‌ید و شه‌رتى هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌وانه زیندانیانه‌ن له ئێران و به‌رپرسانى رژێم ده‌بێت به‌م ده‌ستبه‌سه‌ر کردنانه که ته‌نیا ئامانجه‌که‌ى درێژه‌دان به مانه‌وه‌ى خۆیانه کۆتایى بێنن، چوونکوو ئاکامى ئه‌و کاره‌ى ئه‌وان ته‌نیا شکسته. له رۆژى ٢٢ى سه‌رماوه‌زه‌وه به تایبه‌ت له تاران کۆمه‌ڵێک له رۆژنامه‌وانان له لایه‌ن ئیتلاعاتى سپاى پاسداران و وه‌زاره‌تى ئیتلاعاته‌وه، بانگهێشت و لێکۆلینه‌وه‌یان لێ کراوه. له لێکۆلینه‌وه‌کان له‌م رۆژنامه‌وانانه پرسیارگه‌لێک وه‌ک، چه به‌رنامه‌ێکت له هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو هه‌یه، له کام پالێوراوو پاڵپشتى ده‌ده‌یت؟ و پرسیار له‌مه‌ر قسه‌کانى خامنه‌یى له رۆژى ١٩ى سه‌رماوه‌ز که وتبووى، که‌سانێکه له‌مه‌ر٠ هه‌ڵبژاردنه‌کان قسه ده‌که‌ن، هۆشیان بێت یارمه‌تى دوژمن نه‌ده‌ن، هه‌میشه نه‌لێن هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ئازاد بێت، له ئه‌وه‌لى ئینقلابه‌وه ٢٤ هه‌ڵبژاردنمان بووه کامه‌یان ئازاد نه‌بووه. له رێکه‌وتى ٢ى رێبه‌ندان غۆلام حسین مۆحسنى ئێژه‌یى، دادستانى گشتى ئێران رایگه‌یاند، به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌مانه کۆمه‌لێک رۆژنامه‌نووس ئه‌مرۆ جگه له‌وه‌یکه له رۆژنامه‌کانى ئێران ده‌نووسن ده‌ستیان له ده‌ستى رۆژئاواییه‌کان و دژى ئینقلابه‌کاندایه.ئیسرائیل ته‌قینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌کی ئه‌تۆمیی ئێران ر٠ادهگهیهنێتئهمر٠ۆ دووشه‌ممه به‌رپرسێکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ر٠اگهیاند، هه‌فته‌ی پێشوو له یه‌کێک له دامه‌زراوه‌کانی ئه‌تۆمیی ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ر٠وویداوهو حکومه‌تی تارانیش هه‌واڵه‌که ر٠هتدهکاتهوه. له هه‌واڵێکی سایتی"نیویۆرک تایمز"دا بڵاوبووه‌ته‌وه، دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌ک له ته‌ل ئه‌بیب-ه‌وه به سایته‌که‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هه‌فته‌ی پێشوو له دامه‌زراوه‌ی فۆردۆ بۆ چه‌کی ئه‌تۆم روویداوه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌شه‌وه نزیکه‌ی ٢٤٠ که‌س له ناو دامه‌زراوه‌که گیریان خواردووه. ئه‌فسه‌رێکی جیابووه‌وه که له رابردوودا له ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێران کاری کردووه، به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی راگه‌یاندووه، له‌م مانگه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له دامه‌زراوه‌ی "فۆردۆ" که تایبه‌ته به پیتاندنی یۆرانیۆم ر٠وویداوه، که دامه‌زراوه‌که نزیکه له شاری قوم_ه‌وه.ناره‌زایه‌تى دهر٠بر٠ینى ئه‌مریکا به حوکمى ٨ ساڵ زیندانى که‌شیشێکى ئێرانىبه پێىراپۆرتى رادیو ئالمان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رۆژى یه‌ک شه‌ممه ٨ى رێبه‌ندان، به حوکمى ٨ ساڵ زیندان بۆ سه‌عید عابدینى که‌شیشى ئێرانى ناره‌زایه‌تى دهربر٠یى و داواى له رژێمى تاران کردووه که له مافى مرۆڤى ئه‌و که‌شیشه رێز بگرێت و ئازادى بکات. جێگه‌ى باسه که ئه‌و که‌شیشه به تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ دانانى شه‌به‌که‌ێک بۆ مه‌سێحیه‌کان له ماڵه‌که‌ى خۆیدا له لایه‌ن سپاى پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.مانۆرى نیزامى هاوبه‌شى ئه‌مریکا و ئیمارات له که‌نداوى فارسبه پێى راپۆرتى سایتى عه‌سرى ئێران، به گێر٠انهوه له هه‌واڵده‌رى ره‌سمى ئیمارات( وام)، ئیمارات له رۆژى یه‌کشه‌ممه ٨ى رێبه‌ندانه‌وه مانۆرێکى نیزامى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له که‌نداوى فارس ده‌ست پێ کردووه که تا رۆژى ٧ى فۆریه درێژه‌ى ده‌بێت. به پێى ئه‌م راپۆرته ئه‌م مانۆره له چوارچێوه‌ى ته‌مرینى هاوبه‌ش بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ى توانایى نه‌ته‌وه‌یى و هاوکارى نێونه‌ته‌وه‌یى بۆ پێش‌گرتن له به‌کار هێنانى چه‌کى کۆمه‌ڵ کوژ و به‌رز کردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاماده‌یى هێزه‌کانى ئیمارات به‌رێوه ده‌چێت.ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ١٥ رۆژنامه‌وان له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهر، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانى رژێم، به بوونى حوکمى ده‌ستبه‌سه‌ر کردنیان، کۆمه‌لێک رۆژنامه‌وانیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه. به پێى ئه‌م راپۆرتى رۆژى یه‌کشه‌مه ٨ى رێبه‌ندان ١٥ رۆژنامه‌وانى هه‌واڵده‌رییه‌کانى ئارمان، ئیعتماد، به‌هار، شه‌رق ، حه‌فته‌نامه‌ى ئاسمان، به شێوه‌ى هاوکات له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. جێگه‌ى باسه یه‌کێک له‌و رۆژنامه‌وانه هاوه‌لاتێکى کوردى نیشته‌جێى شارى تارانه به ناوى سلیمانی محه‌مه‌دی خه‌لکی شاری سه‌رده‌شت.ئیمارات هاورده کردنى نه‌وتى سووکى له ئێران ته‌حریم کردبه پێى راپۆرتى ئه‌لعه‌ره‌بییه، شیرکه‌تى نه‌ته‌وه‌یى نه‌وتى ئێمارات( ئینۆک) که خاوه‌نى حکومه‌تى دۆبه‌یه ئه‌مرۆ رایگه‌یاند که هاورده کردنى نه‌وتى سووک له قه‌ته‌رى جێگره‌وه‌ى نه‌وتى سووکى ئێران کردووه. ئیمارات ساڵى رابردوو گه‌وره‌ترین هاورده‌که‌رى نه‌وتى سووک له ئێران بوو که رێژه‌که‌ى ده‌گه‌یشته ١٢٧ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا. به پێى ئه‌م راپۆرته به‌رپرسانى ئه‌مریکایى، له وتووێژێکى درێژ ماوه‌ا توانیویانه ئیمارات رازى بکه‌ن که هاورده‌کردنى نه‌وت له ئێران رابگرێت. ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تى ئۆرووپا به هۆى پێداگرى رژێمى تاران به درێژه‌دان به به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ى خۆى ، گه‌مارۆى به‌ربلاویان دژبه‌م رژێمه په‌سه‌ند کردووه.ئۆباما: هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هێرشکردنه سه‌ر سوریا ده‌که‌ینباراک ئۆبامای سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جارێکی دیکه داوا له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت و هاوکات رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌که‌ن له‌باره‌ی هێرشکردنه سه‌ر سوریا. ئۆباما له‌لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ی (نیو ره‌یبلیک) له‌باره‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا، راگه‌یاند: ده‌بێت پرسیاری ئه‌وه بکه‌ین هێرشی سه‌ربازی ده‌بێته چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و ئه‌و شه‌ر٠ و ئاژاوه‌یه‌ی ماوه‌ی ٢٢ مانگه له‌و وڵاته به‌رده‌وامه، یاخود کێشه‌کان قوڵتر ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ک جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بارودۆخی ئێستا‌و داهاتوی سوریا، ئه‌وکات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌م لێدوانه‌ی ئۆباما دوای ئه‌و ره‌خنانه دێت که ئاراسته‌ی کراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی نه‌کردوه‌ته سه‌ر سوریا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌و وڵاته به‌رده‌وامه، که بوه‌ته هۆی کوژران و برینداربونی ده‌یان هه‌زار که‌س و ئاواره‌بونی هه‌زاران هاوڵاتی. له‌هه‌مان کاتدا ئۆباما جارێکی تر داوای له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریاش کرد، واز له کورسیه‌که‌ی بهێنێت و ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه.مالیکی ده‌چێته ژێرباری داواکاری خۆپیشانده‌رانی سوننه‌وه‌ئه‌و لیژنه وه‌زاریه‌ی حکومه‌تی عێراق بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکاری خۆپیشانده‌رانی پارێزگا سوننه‌نشینه‌کان پێکیهێنابو، ئهمر٠ۆ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا جێبه‌جێکردنی چه‌ند داواکاریه‌کیان خستهر٠و. حسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆکی ئه‌و لیژنه‌یه رایگه‌یاندوه: (٢) هه‌زار زیندانی ئازاد ده‌کرێن و ئه‌و ژماره‌یه زیاتریش ده‌کرێت. دۆسیه‌ی (١٧١٤) ژنی ده‌ستبه‌سه‌ر کراویش ره‌وانه‌ی پارێزگاکانی خۆیان کراون بۆ ئازادکردن یان حوکمدان به‌سه‌ریاندا. شه‌هرستانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکردوه، که مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینکردنی (١٠ ٠ ٠ ) که‌س له‌وانه‌ی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری (ریشه‌کێشکردنی به‌عس) ده‌یانگرێته‌وه جێبه‌جێکراوه و هه‌وڵده‌درێت ئه‌و (٢٨٥٠ ٠ ) مامه‌ڵه‌یه‌ی پێشکه‌شکراوه جێبه‌جێ بکرێت. جێگری سه‌رۆک وه‌زیران باسی له‌وه‌شکردوه، که موچه‌ی هێزه‌کانی سه‌حوه یه‌کده‌خرێت و به‌رزده‌کرێته‌وه بۆ ئاستی به‌رزترین موچه‌ی هاوتاکانیان له شاری به‌غدا. شه‌هرستانی وتوشیه‌تی: بابه‌تی ده‌رکردنی لێبوردنی تایبه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه تاوتوێ ده‌کرێت، به‌ڵام لێبوردنه‌که ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که به تیرۆر تاوانبارن یان تاوانی دژه مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجام داوه. ئه‌و بر٠یاری ده‌ستگیرکردنانه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه که له‌سه‌ر بنه‌مای وته‌ی هه‌واڵده‌ری نهێنی ده‌رکراون.
11 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش