چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئێعدامى ١٥ زیندانى له‌‌‌ کرماشان__ کرێکارێکی دیکه‌‌‌ی کورد گیانی  دا__ پیاوێک له‌‌‌ سه‌‌‌قز ژنه‌‌‌که‌‌‌ى خۆى له‌‌‌ت و په‌‌‌ت کرد__ ئێعدامى نهێنى زیندانیێک له‌‌‌ زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌رده‌‌‌شت__ راگرتنى که‌‌‌شتیێکى چه‌‌‌ک و چۆڵى رژێم له‌‌‌ ئاوه‌‌‌کانى یه‌‌‌مه‌‌‌ن__ چوار که‌‌‌سیتر له‌‌‌ ده‌‌‌روێشه‌‌‌کانى گۆناباد ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران__ فشارى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌سه‌‌‌ر کووه‌‌‌یت به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى پچرانى په‌‌‌یوه‌‌‌ندى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێران__ نیگه‌‌‌رانى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ مووشه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌ى رژێم__ کاترین ئه‌‌‌شتۆن داواى له‌‌‌ رژیمى تاران کرد ئێعدامى چالاکان رابگرێت__ وه‌‌‌زیری به‌‌‌رگری میسر هۆشداری ده‌‌‌دات له‌‌‌باره‌‌‌ی دار٠وخانی وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی

ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئێعدامى ١٥ زیندانى له‌‌‌ کرماشانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریه‌‌‌کان، له‌‌‌ زار سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ ئاگاداره‌‌‌کانى کرماشان، رژێمى ئاخووندى ١٥ زیندانى له‌‌‌ زیندانى دیزڵ ئاواى کرماشان بۆ ژورى تاکه‌‌‌ که‌‌‌سى گواستووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، ده‌‌‌وترێت ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئێعدامى ئه‌‌‌و زیندانیانه‌‌‌ زۆره‌‌‌ و رژێم به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى ئێعدام کردنیان بردویانیه‌‌‌ته‌‌‌ ژورى تاکه‌‌‌ که‌‌‌سى.کرێکارێکی دیکه‌‌‌ی کورد گیانی  داهاووڵاتییه‌‌‌کی کورد له‌‌‌ شاری مه‌‌‌ریوان به‌‌‌ هۆی رووداوی کاره‌‌‌وه‌‌‌ بووه‌‌‌ قوربانی. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، رۆژی دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٩ی رێبه‌‌‌ندان هاووڵاتییه‌‌‌ک به‌‌‌ناوی "حوسێن" له‌‌‌ باڵه‌‌‌خانه‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌وتوه‌‌‌ته‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا گیانی داوه‌‌‌.  ئه‌‌‌و هاووڵاتییه‌‌‌ ماوه‌‌‌ی زیاتر له‌‌‌ ١٥ ساڵه‌‌‌ به‌‌‌ پیشه‌‌‌ی جۆشکارییه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌رقاڵ بووه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌هۆی که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌میی خاوه‌‌‌نکار و نه‌‌‌بوونی ئه‌‌‌منیه‌‌‌ت له‌‌‌ شوێنی کاره‌‌‌که‌‌‌ی بوه‌‌‌ته‌‌‌ قوربانی. حوسێن" ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٤٥ ساڵ و خاوه‌‌‌ن ژن و منداڵ و خه‌‌‌ڵکی گوندی "نژمار"ی سه‌‌‌ربه‌‌‌ شاری مه‌‌‌ریوان بووه‌‌‌.پیاوێک له‌‌‌ سه‌‌‌قز ژنه‌‌‌که‌‌‌ى خۆى له‌‌‌ت و په‌‌‌ت کردبه‌‌‌ پێى راپۆرتى ناوه‌‌‌ندى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، پیاوێکى ٥٥ ساڵه‌‌‌ ژنه‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌ ماڵه‌‌‌که‌‌‌ى خۆى له‌‌‌ت و په‌‌‌ت کرد، مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د ره‌‌‌زا ته‌‌‌میمى، سه‌‌‌رۆک فریاکه‌‌‌وتنى ١١٥ى سه‌‌‌قز له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ئه‌‌‌م رووداوه‌‌‌ وتى، کارمه‌‌‌نده‌‌‌کانمان دواى بیستى ئه‌‌‌م رووداوه‌‌‌ رۆیشتنه‌‌‌ ئه‌‌‌و ماڵه‌‌‌و دیمه‌‌‌نى لاشه‌‌‌ى له‌‌‌ت و په‌‌‌ت کراوى ژنه‌‌‌که‌‌‌یان بینى که‌‌‌ هه‌‌‌ر کامه‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانى جه‌‌‌سته‌‌‌ى له‌‌‌ شوێنێکى خانووه‌‌‌که‌‌‌ فرێدرا بوو، تاوانبار به‌‌‌ کوشتنه‌‌‌که‌‌‌ دواى ئه‌‌‌و جه‌‌‌نایه‌‌‌ته‌‌‌ى خۆى به‌‌‌ ئیداره‌‌‌ى ئاگاهى سه‌‌‌قز ناساندووه‌‌‌ و هۆکارى کوشتنه‌‌‌که‌‌‌ لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌ى لێ ده‌‌‌کرى٠‹.ئێعدامى نهێنى زیندانیێک له‌‌‌ زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌رده‌‌‌شتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى چالاکانى مافى مرۆڤ و دیموکراسى له‌‌‌ ئێران، رۆژى یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٨ى رێبه‌‌‌ندان زیندانیێک به‌‌‌ ناوى مه‌‌‌سعوود عه‌‌‌لى مۆرادى که‌‌‌ ماوه‌‌‌ى پێنج ساڵه‌‌‌ له‌‌‌ زینداندایه‌‌‌، له‌‌‌ سێداره‌‌‌ درا. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ کۆمه‌‌‌لێکى نادیار له‌‌‌ زیندانیه‌‌‌کانى زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌رده‌‌‌شت رۆژى شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٧ى رێبه‌‌‌ندان گوازراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ژورى تاکه‌‌‌که‌‌‌سى، ئه‌‌‌م زیندانیانه‌‌‌ به‌‌‌ نهێنى و له‌‌‌ ژێر ناوى رۆیشتن بۆ دادگا له‌‌‌ به‌‌‌نده‌‌‌کانیان هێنراونه‌‌‌ته‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌. رژێمى ئاخووندى له‌‌‌م مانگانه‌‌‌ى دوایى به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى تۆقاندن و ترساندنى خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌ستى داوه‌‌‌ته‌‌‌ ئێعدامى زیندانیان به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى نهێنى و له‌‌‌به‌‌‌ر چاوى خه‌‌‌ڵک و به‌‌‌م شێوه‌‌‌ ده‌‌‌یه‌‌‌وێت حکومه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ى بپارێزێت.راگرتنى که‌‌‌شتیێکى چه‌‌‌ک و چۆڵى رژێم له‌‌‌ ئاوه‌‌‌کانى یه‌‌‌مه‌‌‌نبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رادیو ئالمان، به‌‌‌رپرسانى یه‌‌‌مه‌‌‌ن رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٩ى رێبه‌‌‌ندان رایانگه‌‌‌یاند که‌‌‌ که‌‌‌شتیێکى چه‌‌‌ک و چۆڵ که‌‌‌ هه‌‌‌ڵگرى چه‌‌‌کى قۆرس و موشه‌‌‌کى زه‌‌‌وى به‌‌‌ ئاسمان بوو و به‌‌‌ وته‌‌‌ى به‌‌‌رپرسانى ئه‌‌‌مریکایى له‌‌‌ ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئاژاوه‌‌‌گێرانى شیعه‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌مه‌‌‌ن نێردراوه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى یه‌‌‌مه‌‌‌ن و به‌‌‌ هاوکارى هێزه‌‌‌کانى ده‌‌‌ریاوانى ئه‌‌‌مریکا ده‌‌‌ستى به‌‌‌سه‌‌‌ردا گییراوه‌‌‌.  ولاتانى سووننى مه‌‌‌زهه‌‌‌بى که‌‌‌نداوى فارس ئێران تاوانبار ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ پاڵپشتى له‌‌‌ گرووه‌‌‌ شیعه‌‌‌کانى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌کات به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى پێکهێنانى هێزێکى شێعه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌.چوار که‌‌‌سیتر له‌‌‌ ده‌‌‌روێشه‌‌‌کانى گۆناباد ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى هێرانا، چوار که‌‌‌س له‌‌‌ ده‌‌‌روێشه‌‌‌کانى گۆناباد به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى، ئارش سه‌‌‌لتووکى، مێهرداد شیرازى، مۆرتزا سۆهرابى و وه‌‌‌حید ئه‌‌‌کبه‌‌‌رى که‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى رۆیشتن بۆ شارى کۆرد له‌‌‌ رێگه‌‌‌دا بوون، له‌‌‌ مه‌‌‌سیرى ئیسفه‌‌‌هان ، شارى کۆرد له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى و ئیتلاعاتییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران. به‌‌‌ پێىلا ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ دواى گواستنه‌‌‌وه‌‌‌یان بۆ ئیسفه‌‌‌هان و لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌ى چه‌‌‌ند کاتژمێرى سێ که‌‌‌سیان ئازاد کراون و ته‌‌‌نیا ئارش سه‌‌‌ڵتووکى گوازراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ گرتووخانه‌‌‌ى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ئیتلاعات له‌‌‌ زیندانى ئه‌‌‌وین.فشارى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌سه‌‌‌ر کووه‌‌‌یت به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى پچرانى په‌‌‌یوه‌‌‌ندى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێرانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رۆژنامه‌‌‌ى کووه‌‌‌یتى ئه‌‌‌لر٠اى، به‌‌‌رپرسانى ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌ وه‌‌‌ستانى که‌‌‌شتییه‌‌‌کانى رژێم له‌‌‌ به‌‌‌نده‌‌‌ره‌‌‌کانى کووه‌‌‌یت ناره‌‌‌زایه‌‌‌تییان ده‌‌‌ر٠بر٠یوه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ له‌‌‌ماوه‌‌‌ى چه‌‌‌ند رۆژى رابردوو، به‌‌‌رپرسانێک له‌‌‌ بالوێزخانه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ کووه‌‌‌یت له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و ولاته‌‌‌ دانیشتنیان کردووه‌‌‌ و له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ هاتووچۆى که‌‌‌شتییه‌‌‌ ئێرانییه‌‌‌کان که‌‌‌ له‌‌‌ ژێر گه‌‌‌مارۆکانى شۆراى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تدان به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت که‌‌‌شتى شیرکه‌‌‌تى وه‌‌‌لفه‌‌‌جرى٨، وتووێژیان کردووه‌‌‌. به‌‌‌رپرسانى ئه‌‌‌مریکایى هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ى شیرکه‌‌‌تى که‌‌‌شتیر٠انى وه‌‌‌لفه‌‌‌جرى ٨ له‌‌‌ دانانى شیرکه‌‌‌تێکى هاوبه‌‌‌شى ده‌‌‌ریاوانى له‌‌‌ کووه‌‌‌یت ناره‌‌‌زایه‌‌‌تییان ده‌‌‌ربر٠یوه‌‌‌. به‌‌‌ وته‌‌‌ى ئه‌‌‌و به‌‌‌رپرسانه‌‌‌ ئێران ده‌‌‌توانێت به‌‌‌ ئاسانى به‌‌‌ به‌‌‌کار هێنانى که‌‌‌شتى به‌‌‌ ئالاى کووه‌‌‌یته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ل و په‌‌‌لى پێویستى خۆى رابگوێزێت. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ شیرکه‌‌‌تى که‌‌‌شتیر٠انى رژێم به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى بازدان به‌‌‌سه‌‌‌ر گه‌‌‌مارۆکان ناوى ته‌‌‌واوى ناوه‌‌‌ند و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌کانى خۆى له‌‌‌ جیهان گۆریوه‌‌‌.نیگه‌‌‌رانى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ مووشه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌ى رژێمبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا نیگه‌‌‌رانى خۆى له‌‌‌ مه‌‌‌ر٠ به‌‌‌رنامه‌‌‌ مووشه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌ى رژێمى تاران ده‌‌‌ربر٠یوه‌‌‌، وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ئیده‌‌‌عاى رژێم له‌‌‌ ناردنى مه‌‌‌یموون بۆ فه‌‌‌زا، رایگه‌‌‌یاند، رێگه‌‌‌ێک بۆ پشتر٠است کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ستدا نییه‌‌‌، به‌‌‌لام ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵه‌‌‌ راست بێت ماناى ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ رژێم مووشه‌‌‌که‌‌‌ دوور هاوێژى بالستیکى به‌‌‌رهه‌‌‌م هێناوه‌‌‌.کاترین ئه‌‌‌شتۆن داواى له‌‌‌ رژیمى تاران کرد ئێعدامى چالاکان رابگرێتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆیترز، کاترین ئه‌‌‌شتۆن، سه‌‌‌رۆکى سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى یه‌‌‌کیه‌‌‌تى ئورووپا، داواى له‌‌‌ رژێمى تاران کرد ئێعدامى ئه‌‌‌و پێنج که‌‌‌سه‌‌‌ له‌‌‌ که‌‌‌مینه‌‌‌کانى رۆژئاواى ئێران رابگرێت، ئه‌‌‌شتۆن که‌‌‌ به‌‌‌رپرسى وتووێژه‌‌‌کانى نێوان ئاژانس و ئێرانه‌‌‌ وتى، به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵه‌‌‌کان ئه‌‌‌و پێنج که‌‌‌سه‌‌‌ عادلانه‌‌‌ دادگایى نه‌‌‌کراون و له‌‌‌ ژێر شکه‌‌‌نجه‌‌‌ ناچار به‌‌‌ دان پێدانان کراون و داوا له‌‌‌ به‌‌‌رپرسانى ئێرانى ده‌‌‌که‌‌‌م ئێعدامى ئه‌‌‌و زیندانیانه‌‌‌ رابگرێت.وه‌‌‌زیری به‌‌‌رگری میسر هۆشداری ده‌‌‌دات له‌‌‌باره‌‌‌ی دار٠وخانی وڵاته‌‌‌که‌‌‌یوه‌‌‌زیری به‌‌‌رگری میسر هۆشداری داوه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ململانێی نێوان هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام بێت، ئه‌‌‌وا ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی دار٠وخانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی میسر. فه‌‌‌ریقی یه‌‌‌که‌‌‌م عه‌‌‌بدولفه‌‌‌تاح سیسی، وه‌‌‌زیری به‌‌‌رگری میسر له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کدا هۆکاری بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی سوپای له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی که‌‌‌نداوی سویس بۆ پاراستنی که‌‌‌نداوه‌‌‌که‌‌‌ گه‌‌‌ر٠اندوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ رۆڵێکی گرنگ ده‌‌‌گێر٠ێت له‌‌‌ ئابوری میسر و جیهاندا. سیسی هۆشداریشی داوه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ی، به‌‌‌رده‌‌‌وامی ململانێی نێوان هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان له‌‌‌سه‌‌‌ر چۆنیه‌‌‌تی ئیداره‌‌‌دانی وڵات ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی داروخانی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی میسر. له‌‌‌ یادی شۆ٠رشی میسر و نار٠ه‌‌‌زای ده‌‌‌ربر٠ین به‌‌‌رامبه‌‌‌ر بر٠یارێکی دادگای میسر بۆ له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی ٢١ که‌‌‌ش، چه‌‌‌ند رۆژێکه‌‌‌ له‌‌‌ قاهیره‌‌‌ی پایته‌‌‌خت و چه‌‌‌ند شارێکی تر خۆپیشاندان ده‌‌‌ستێپیکردوه‌‌‌ و تائێستاش به‌‌‌هۆی پێدادانه‌‌‌کان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌کان ٥٢ که‌‌‌س کوژراون. هه‌‌‌ر له‌‌‌وچوارچێوه‌‌‌یه‌‌‌شدا موحه‌‌‌مه‌‌‌د مورسی، سه‌‌‌رۆکی میسر داوای له‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ کرد، گفتوگۆی نیشتیمانی ئه‌‌‌نجام بده‌‌‌ن، به‌‌‌ڵام به‌‌‌ره‌‌‌ی رزگاری، که‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌یه‌‌‌کی ئۆپۆزسیۆنه‌‌‌ ئه‌‌‌و داوایه‌‌‌ی مورسیان ره‌‌‌تکرده‌‌‌وه‌‌‌ و چه‌‌‌ند مه‌‌‌رجێکیان هه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ گفتوگۆ.

11 ساڵ و 10 مانگ و 4 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن