چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ فشاری هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان بۆسه‌‌‌ر هاووڵاتییانی کورد به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌__ کلینتۆن: خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کاندا ده‌‌‌نگى خۆیان به‌‌‌رز بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌__ ده‌‌‌رکردنى حوکمى سزاى پووڵى بۆ ئێران له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ قۆربانیانى ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ى خۆبه‌‌‌ر__ ئه‌‌‌و گازۆئیله‌‌‌ى له‌‌‌ ئێرانه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تانزایه‌‌‌__ هه‌‌‌واڵنێرانى بێ سنوور: ئێران له‌‌‌ ئازادى چاپه‌‌‌مه‌‌‌نى له‌‌‌ دوایین ریزى خشته‌‌‌که‌‌‌ جیده‌‌‌گرێ__ وڵاتانی به‌‌‌خشه‌‌‌ر یه‌‌‌ک ملیار دۆلار بۆ سوریا ته‌‌‌رخان ده‌‌‌که‌‌‌ن__ ته‌‌‌رمی (٨٠ ) که‌‌‌س به‌‌‌ کوژراوی له‌‌‌ حه‌‌‌له‌‌‌ب دۆزرانه‌‌‌وه‌‌‌__ جان کیرى، ده‌‌‌نگى سه‌‌‌ناى ئه‌‌‌مریکاى به‌‌‌ده‌‌‌ست هێنا

فشاری هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان بۆسه‌‌‌ر هاووڵاتییانی کورد به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان حکوومه‌‌‌تی ئێران چوونه‌‌‌ته‌‌‌ گونده‌‌‌کانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری شاری سنه‌‌‌ و چه‌‌‌ندین ده‌‌‌زگای ماهواره‌‌‌ی هاووڵاتییانیان زه‌‌‌وت کردووه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند رۆژه‌‌‌ هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان به‌‌‌ هاوکاریی ئیداره‌‌‌ی ئه‌‌‌ماکینی شاری سنه‌‌‌ له‌‌‌ گونده‌‌‌کانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری ئه‌‌‌و شاره‌‌‌، وێر٠ای پشکنینی ماڵی هاووڵاتییان، به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رین ده‌‌‌ستیان داوه‌‌‌ته‌‌‌ کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌زگا و دیشی ماهواره‌‌‌ی هاووڵاتییانی کوردی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌. هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کان پاش زه‌‌‌وت کردنی ماهواره‌‌‌ی هاووڵاتییان به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی نووسراوه‌‌‌ "به‌‌‌ڵیننامه‌‌‌"یان لێ وه‌‌‌رده‌‌‌گرن و پێیان راده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نن، له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتنی دووباره‌‌‌ له‌‌‌ ماهواره‌‌‌، ده‌‌‌درێنه‌‌‌ دادگا و به‌‌‌پێی یاسا هه‌‌‌ڵسوکه‌‌‌وتیان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌کرێت. له‌‌‌لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژ پێش ئێستا هێزه‌‌‌ ئینتزامییه‌‌‌کانی جێگیر له‌‌‌ پاسگای "حه‌‌‌سه‌‌‌ناوا" چه‌‌‌ندین ده‌‌‌زگا و دیشی ماهواره‌‌‌ی هاووڵاتییانیان له‌‌‌گه‌‌‌ر٠ه‌‌‌کی "سپووراوا"ی شاری سنه‌‌‌ زه‌‌‌وت کردبوو.کلینتۆن: خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کاندا ده‌‌‌نگى خۆیان به‌‌‌رز بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى باشگاى هه‌‌‌واڵنێران به‌‌‌ گێر٠انه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ رووسیا ئه‌‌‌لیه‌‌‌وم، وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا، له‌‌‌ وتووێژێکى ته‌‌‌له‌‌‌فزیونى رایگه‌‌‌یاند، گه‌‌‌مارۆکان دژبه‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى ئێران نییه‌‌‌. هیلارى کلینتۆن، وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى پێشووى ئه‌‌‌مریکا، وتى هیوادارم هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى ساڵى ٩٢ى ئێران ببێت به‌‌‌ هۆى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى خه‌‌‌ڵک. کلینتۆن وتى، خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌بێت له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانى سه‌‌‌رۆک کۆمارى، ده‌‌‌نگى خۆیان به‌‌‌ گوێى به‌‌‌رپرسانى رژێم بگه‌‌‌ێنن.ده‌‌‌رکردنى حوکمى سزاى پووڵى بۆ ئێران له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ قۆربانیانى ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ى خۆبه‌‌‌ربه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆیترز، قازیێکى فیدرالى ئه‌‌‌مریکا، رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٠ ى رێبه‌‌‌ندان له‌‌‌ حوکمێکدا رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ى ١٧ که‌‌‌س له‌‌‌ سه‌‌‌ربازه‌‌‌ ئه‌‌‌مریکاییه‌‌‌کان، که‌‌‌ له‌‌‌ ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ى ساڵى ٩٦ى خۆبه‌‌‌رى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان کوژران و به‌‌‌رپرسانى ئه‌‌‌مریکایى، ئێرانیان تاوانبار کرد، ده‌‌‌توانن له‌‌‌ حسابى بانکى رژێم، غه‌‌‌رامه‌‌‌ت وه‌‌‌ر بگرن. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ رۆژى ٢٥ى ژۆئه‌‌‌نى ٩٦، بیناى نیشته‌‌‌جێى سه‌‌‌ربازانى ئه‌‌‌مریکایى له‌‌‌ خۆبه‌‌‌رى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان ته‌‌‌قییه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ ئاکامدا ١٩ که‌‌‌س له‌‌‌ سه‌‌‌ربازانى ئه‌‌‌مریکایى کوژران و ٣٧٣ که‌‌‌سیش بریندار بوون، به‌‌‌رپرسانى ئه‌‌‌مریکا و عه‌‌‌ره‌‌‌بستان، هێزه‌‌‌کانى قۆدسى سپاى پاسدارانى رژێم وه‌‌‌ک تاوانبارى ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ناسێن.ئه‌‌‌و گازۆئیله‌‌‌ى له‌‌‌ ئێرانه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تانزایه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى حکومه‌‌‌تى مێهر، ئه‌‌‌ندامى هه‌‌‌یئه‌‌‌ت سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تى مه‌‌‌جلیس رایگه‌‌‌یاند، پیسى هه‌‌‌واى تاران بووه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ بۆ سلامه‌‌‌تى خه‌‌‌ڵک، مه‌‌‌حه‌‌‌مه‌‌‌د دێهقان وتى، سووته‌‌‌مه‌‌‌نیێکه‌‌‌ ئێستا له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌یه‌‌‌ ئیستاندارد نییه‌‌‌ و وه‌‌‌ک نموونه‌‌‌، ئه‌‌‌و گازۆئیله‌‌‌ى له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌یه‌‌‌ مه‌‌‌وادى سه‌‌‌ره‌‌‌تانزا وه‌‌‌ک گۆگرد و بێنزینى هه‌‌‌یه‌‌‌ و رێژه‌‌‌که‌‌‌ى زیاتر له‌‌‌ ئاستى ئیستاندارده‌‌‌. دێهقان وتى، ئه‌‌‌رکى سه‌‌‌ره‌‌‌کى ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت پاراستنى سلامه‌‌‌تى خه‌‌‌ڵکه‌‌‌ و ده‌‌‌بێت ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت له‌‌‌ به‌‌‌ر چاوى بگرێت، ناوبراو وتى، گرێنگى پێویست به‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى سووته‌‌‌مه‌‌‌نى نه‌‌‌دراوه‌‌‌ و ده‌‌‌بێت هه‌‌‌وڵ بدرێت سووته‌‌‌مه‌‌‌نى پاک بگاته‌‌‌ ده‌‌‌ستى خه‌‌‌ڵک چوونکوو له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گیانى خه‌‌‌ڵک په‌‌‌یوه‌‌‌ندى هه‌‌‌یه‌‌‌.هه‌‌‌واڵنێرانى بێ سنوور: ئێران له‌‌‌ ئازادى چاپه‌‌‌مه‌‌‌نى له‌‌‌ دوایین ریزى خشته‌‌‌که‌‌‌ جیده‌‌‌گرێبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵنێرانى بێ سنوور، له‌‌‌ راپۆرتى ئازادى چاپه‌‌‌مه‌‌‌نى له‌‌‌ جیهان له‌‌‌ ساڵى ٢٠ ١٢، فشار خستنه‌‌‌سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ و خزمانى ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵنێرانه‌‌‌ىله‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کانى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ کار ده‌‌‌که‌‌‌ن له‌‌‌ حاڵه‌‌‌تى نوێى پێشێلکارى ئازادى چاپه‌‌‌مه‌‌‌نییه‌‌‌ له‌‌‌ ئێران. به‌‌‌ پێى راپۆرتى سالانه‌‌‌ى هه‌‌‌واڵنێرانى بێ سنوور که‌‌‌ له‌‌‌ رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ١١ى رێبه‌‌‌ندان بلاو کرایه‌‌‌وه‌‌‌، ئێران له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ئازادى چاپه‌‌‌مه‌‌‌نى به‌‌‌ پله‌‌‌ێک به‌‌‌رز بوونه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ پله‌‌‌ى ١٧٤ى جیهاندایه‌‌‌، ئێران پێنجه‌‌‌مین زیندانى گه‌‌‌وره‌‌‌ى هه‌‌‌واڵنێرانه‌‌‌ له‌‌‌ دۆنیا، ته‌‌‌نیا ولاتانێک وه‌‌‌ک، سوومالى، کووریاى باکوور و تۆرکه‌‌‌مه‌‌‌نستان باروودۆخیان له‌‌‌ ئێران خرابتره‌‌‌، چین و کووبا و سوودان له‌‌‌ پله‌‌‌ى سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئێرانن.وڵاتانی به‌‌‌خشه‌‌‌ر یه‌‌‌ک ملیار دۆلار بۆ سوریا ته‌‌‌رخان ده‌‌‌که‌‌‌نله‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی وڵاتانی به‌‌‌خشه‌‌‌ر که‌‌‌ له‌‌‌ (٥٩) وڵات پێکهاتون، ئه‌‌‌مر٠ۆ له‌‌‌ کوه‌‌‌یت به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌چو، ئه‌‌‌و وڵاتانه‌‌‌ به‌‌‌ڵێنیاندا بر٠ی یه‌‌‌ک ملیار دۆلار ته‌‌‌رخان بکه‌‌‌ن بۆ یارمه‌‌‌تیدانی گه‌‌‌لی سوریا. له‌‌‌و کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌دا شێخ محه‌‌‌مه‌‌‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌‌‌بو زه‌‌‌بی رایگه‌‌‌یاند، وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی بر٠ی ٣٠ ٠  ملیۆن دۆلار بۆ یارمه‌‌‌تیدانی ئاواره‌‌‌کانی سوریا ته‌‌‌رخان ده‌‌‌کات. لای خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ ساڵح ئه‌‌‌لتائی، راوێژکاری سه‌‌‌رۆکی مانگی سوری ئیماراتی به‌‌‌ڵێنی ئه‌‌‌وه‌‌‌یدا، که‌‌‌ له‌‌‌ وڵاتی ئوردن چادرگه‌‌‌یه‌‌‌کی نوێ بۆ ئاواره‌‌‌کانی سوریا دروست بکات. هه‌‌‌رله‌‌‌و چواچێوه‌‌‌یه‌‌‌دا هه‌‌‌ریه‌‌‌ک له‌‌‌ وڵاتانی سعودیه‌‌‌ و کوه‌‌‌یتیش بر٠یاریان هه‌‌‌ریه‌‌‌که‌‌‌و بر٠ی ٣٠ ٠  ملیۆن دۆلار بۆ یارمه‌‌‌تیدانی گه‌‌‌لی سوریا ته‌‌‌رخان بکه‌‌‌ن. له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌که‌‌‌دا وڵاتی به‌‌‌حرێنیش رایگه‌‌‌یاند، که‌‌‌ بر٠ی ٢٠  ملیۆن دۆلار وه‌‌‌کو یارمه‌‌‌تی پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئاواره‌‌‌ سوریه‌‌‌کانی وڵاتانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ر ده‌‌‌کات. ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا به‌‌‌ بر٠ی ١٥٥ ملیۆن دۆلار هاوکاری گه‌‌‌لی سوریا ده‌‌‌کات، به‌‌‌وه‌‌‌ش ده‌‌‌بێته‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م یارمه‌‌‌تیده‌‌‌ری‌ سوریا له‌‌‌ روی‌ داراییه‌‌‌وه،‌ که‌‌‌ تا ئێسا بر٠ی‌٣٦٥ملیۆن دۆلار‌ هاوکاری‌ داوه‌‌‌ به‌‌‌ گه‌‌‌لی‌ سوریا.ته‌‌‌رمی (٨٠ ) که‌‌‌س به‌‌‌ کوژراوی له‌‌‌ حه‌‌‌له‌‌‌ب دۆزرانه‌‌‌وه‌‌‌دوێنێ سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ ده‌‌‌یان که‌‌‌سی تر له‌‌‌ سوریا کوژران و ته‌‌‌رمی ٨٠  که‌‌‌سیش به‌‌‌ کوژراویی له‌‌‌ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی شاری حه‌‌‌له‌‌‌ب دۆزرانه‌‌‌وه‌‌‌. لیژنه‌‌‌کانی هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگی ناوخۆی سوریا له‌‌‌راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکیاندا ئاماژه‌‌‌یان به‌‌‌وه‌‌‌داوه‌‌‌، کوژراوانی دوێنێی ناوچه‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کانی سوریا گه‌‌‌یشتوه‌‌‌ته‌‌‌ ٢٢٨ کوژراو، له‌‌‌ناویشیاندا ١٣ منداڵ و حه‌‌‌وت ئافره‌‌‌ت هه‌‌‌بوه‌‌‌. زۆرترین رێژه‌‌‌ی کوژراوه‌‌‌کانیش له‌‌‌ حه‌‌‌له‌‌‌ب بوه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ ته‌‌‌نها له‌‌‌و شاره‌‌‌ ١١٨ که‌‌‌س کوژراون. باسیان له‌‌‌وه‌‌‌شکردوه‌‌‌، له‌‌‌ناو کوژراوه‌‌‌کانی حه‌‌‌له‌‌‌بدا ته‌‌‌رمی ٨٠  که‌‌‌سیان له‌‌‌ چه‌‌‌مێکی نزیک له‌‌‌ گه‌‌‌ر٠ه‌‌‌کی بستان ئه‌‌‌لقه‌‌‌سیر دۆزراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، که‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌میان ده‌‌‌ستیان به‌‌‌سترابویه‌‌‌وه‌‌‌و گوله‌‌‌باران کرابون. له‌‌‌لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌، ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی زۆر سه‌‌‌رباز و ئه‌‌‌فسه‌‌‌ری سه‌‌‌ر به‌‌‌ سوپای سوریا له‌‌‌ دیمه‌‌‌ش و ریفی دیمه‌‌‌شق، له‌‌‌ رژێمه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌سه‌‌‌د جیابونه‌‌‌وه‌‌‌و چونه‌‌‌ ریزی سوپای ئازاده‌‌‌وه‌‌‌، لیژنه‌‌‌کانی هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگیش ژماره‌‌‌ی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی به‌‌‌ سه‌‌‌دان که‌‌‌س ئه‌‌‌ژمارکردوه‌‌‌و به‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین رێژه‌‌‌ی جیابونه‌‌‌وه‌‌‌ ناویبردوه‌‌‌.جان کیرى، ده‌‌‌نگى سه‌‌‌ناى ئه‌‌‌مریکاى به‌‌‌ده‌‌‌ست هێنابه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ له‌‌‌ واشه‌‌‌نگتۆن، جان کیرى پالێوراوى دیارى کراوو له‌‌‌ لایه‌‌‌ن باراک ئۆباما، سه‌‌‌رۆک کۆمارى ئه‌‌‌مریکا بۆ پۆستى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و ولاته‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌نگدانى رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ى سه‌‌‌نا، به‌‌‌ ٩٤ ده‌‌‌نگى ئه‌‌‌رێ و ٣ى ده‌‌‌نگى نه‌‌‌رێ ده‌‌‌نگى پێویستى به‌‌‌ده‌‌‌ست هێنا. سه‌‌‌ناتۆر رابێرت مندز له‌‌‌ ئه‌‌‌یاله‌‌‌تى نیۆجێرسى که‌‌‌ وه‌‌‌ک سه‌‌‌رۆکى په‌‌‌یوه‌‌‌ندى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌ناى ئه‌‌‌مریکا جێى جان کیرى ده‌‌‌گرێته‌‌‌وه‌‌‌، وتى، ناوبراو چالاکى زۆرى بۆ نوێنه‌‌‌رایه‌‌‌تى خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ سه‌‌‌نا بووه‌‌‌ و که‌‌‌سێکى شیاوه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌و پۆسته‌‌‌.

11 ساڵ و 10 مانگ و 3 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن