چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ئازادى زیندانیێکى سیاسى کورد دواى ٢٠  ساڵ زیندان__ کرێکارانی به‌‌‌نداوی چه‌‌‌په‌‌‌راوێ ٥ مانگه‌‌‌ مووچه‌‌‌یان پێنه‌‌‌دراوه‌‌‌__ دۆخی ته‌‌‌ندروستیی زیندانییه‌‌‌کی سیاسیی کورد ناجێگیره‌‌‌__ کۆتا وه‌‌‌زیری‌ کوردو سوننه‌‌‌ له‌‌‌ مێژوی‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی‌ ئێران کۆچی دوایی کرد__ خێرایى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌ى رژێم و وریایی مێرکێل__ وه‌‌‌زیرى به‌‌‌رگرى نوێى ئه‌‌‌مریکا: په‌‌‌نجه‌‌‌ره‌‌‌ى دیپلۆماسى له‌‌‌ حاڵى داخراندایه‌‌‌__ به‌‌‌م زووانه‌‌‌ کلاوه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى جێگه‌‌‌ى مه‌‌‌یموون ده‌‌‌گرێته‌‌‌وه‌‌‌__ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى رۆژنامه‌‌‌وانێکیتر__ ئێرانØ› هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ی سزادانی ئیسرائیل ده‌‌‌کات__ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی نیشتیمانی سوریا، دانوستان له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌سه‌‌‌د ره‌‌‌تده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌__ له‌‌‌ باکوری‌ کوردستانØ› (٢١) هه‌‌‌زار حاڵه‌‌‌تی‌ پێشێلکردنی‌ مافی‌ مرۆڤ هه‌‌‌بوه‌‌‌

ئازادى زیندانیێکى سیاسى کورد دواى ٢٠  ساڵ زیندانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى ناوه‌‌‌ندى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، عه‌‌‌زیز سادقى، زیندانى کوردى خه‌‌‌ڵکى سه‌‌‌ڵماس که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌فرانبارى ساڵى ١٣٧١ له‌‌‌ زیندانى ورمێدایه‌‌‌ رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٠ ى رێبه‌‌‌ندان به‌‌‌ ته‌‌‌واوو بوونى ماوه‌‌‌ى ٢٠  ساڵه‌‌‌ زیندانه‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌ زیندانى ورمێ ئازاد کرا. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ عه‌‌‌زیز سادقى، به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى ئه‌‌‌ندام بوون له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حێزبه‌‌‌ کوردییه‌‌‌کان به‌‌‌ ٢٠  ساڵ زیندان مه‌‌‌حکوم کرابوو.کرێکارانی به‌‌‌نداوی چه‌‌‌په‌‌‌راوێ ٥ مانگه‌‌‌ مووچه‌‌‌یان پێنه‌‌‌دراوه‌‌‌شیرکه‌‌‌تی به‌‌‌ڵێنده‌‌‌ریی "٣ کوه‌‌‌" که‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ شیرکه‌‌‌ته‌‌‌کانی به‌‌‌نداوی "چه‌‌‌په‌‌‌راوێ"ی ناوچه‌‌‌ی شنۆیه‌‌‌، ماوه‌‌‌ی ٥ مانگه‌‌‌ مووچه‌‌‌ و مه‌‌‌زایای کرێکارانی نه‌‌‌داوه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، ماوه‌‌‌ی ٥ مانگه‌‌‌ به‌‌‌رپرسانی شیرکه‌‌‌تی به‌‌‌ڵێنده‌‌‌ریی "٣ کوه"ی به‌‌‌نداوی چه‌‌‌په‌‌‌راوێ"ی ناوچه‌‌‌ شنۆ به‌‌‌ بیانووی که‌‌‌میی بۆدجه‌‌‌ له‌‌‌ دانی مووچه‌‌‌ی کرێکاران خۆی ده‌‌‌بوێرن. ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ١ حه‌‌‌فته‌‌‌ی رابردوودا سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای نه‌‌‌دانی موچه‌‌‌ی کرێکاران، زیاتر له‌‌‌ ٢٠  کرێکاری خۆی به‌‌‌بێ‌ هۆ و به‌‌‌ بر٠یاری کارفه‌‌‌رما له‌‌‌سه‌‌‌ر کار ده‌‌‌کردووه‌‌‌. کرێکارانی به‌‌‌نداوی چه‌‌‌په‌‌‌راوێ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند رۆژی رابردوودا به‌‌‌هۆی که‌‌‌میی مووچه‌‌‌ و دواکه‌‌‌وتنی مووچه‌‌‌کانیان دوو جار ده‌‌‌ستیان له‌‌‌ کار کێشابۆوه‌‌‌ و مانیان گرتبوو.دۆخی ته‌‌‌ندروستیی زیندانییه‌‌‌کی سیاسیی کورد ناجێگیره‌‌‌بارودۆخی ته‌‌‌ندروستیی زیندانییه‌‌‌کی سیاسیی کوردی مه‌‌‌حکووم به‌‌‌ ئێعدام به‌‌‌ هۆی خوێنر٠ێژیی زۆره‌‌‌وه‌‌‌ ناجێگیره‌‌‌. عه‌‌‌لی ئه‌‌‌فشاری زیندانیی سیاسی کوردی مه‌‌‌حکووم به‌‌‌ ئێعدام که‌‌‌ له‌‌‌ زیندانی ورمێ راگیراوه‌‌‌، به‌‌‌هۆی به‌‌‌رکه‌‌‌وتنی چه‌‌‌ندین فیشه‌‌‌ک له‌‌‌ کاتی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرانیدا ٣٠ % ئه‌‌‌ندامانی له‌‌‌شی له‌‌‌ کار که‌‌‌وتوون و تووشی چڵک و خوێنر٠ێژییه‌‌‌کی زۆر بووه‌‌‌. ئه‌‌‌و هاووڵاتییه‌‌‌ کورده‌‌‌ پاش ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامی لێدان و کوتانی له‌‌‌کاتی لێپێچینه‌‌‌وه‌‌‌دا، به‌‌‌ چه‌‌‌ندین جار تووشی خوینر٠ێژی و بێهۆشی هاتبوو. که‌‌‌مپه‌‌‌ینی به‌‌‌رگری له‌‌‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌‌‌ده‌‌‌نیی کورد له‌‌‌ راپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌و زیندانییه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٢١ی بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ی ساڵی رابردوو به‌‌‌ هۆی سه‌‌‌ختی برینه‌‌‌کانییه‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌وانه‌‌‌ بێهداری کرابوو و پاش ١ رۆژ مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ بێهداری، به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌وانه‌‌‌ی ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعات کرابوو. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌دا هاتووه‌‌‌، رێکه‌‌‌وتی ٢٢ خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ئه‌‌‌مساڵیش به‌‌‌هۆی تێکچوونی باری ته‌‌‌ندروستی بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی ورمێ راگوێزرابوو که‌‌‌ دوای چاره‌‌‌سه‌‌‌رییه‌‌‌کی سه‌‌‌ره‌‌‌تایی بۆ نێو زیندان ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ گه‌‌‌ر٠ێندرابوویه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ ٢ ئه‌‌‌ندامی ئه‌‌‌و بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی "جه‌‌‌عفه‌‌‌ر و وه‌‌‌لی ئه‌‌‌فشاری"ش هه‌‌‌ر یه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ ٥ ساڵ زیندان مه‌‌‌حکووم کراون و هه‌‌‌نووکه‌‌‌ له‌‌‌ زیندانی شاری ورمێ ماوه‌‌‌ی حوکمه‌‌‌که‌‌‌یان تێپه‌‌‌ر٠ ده‌‌‌که‌‌‌ن.کۆتا وه‌‌‌زیری‌ کوردو سوننه‌‌‌ له‌‌‌ مێژوی‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی‌ ئێران کۆچی دوایی کردیه‌‌‌حیا وه‌‌‌زیری‌، کۆتا وه‌‌‌زیری‌ دادی‌ سه‌‌‌رده‌‌‌می ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی‌ په‌‌‌هله‌‌‌وی‌ و کۆتا وه‌‌‌زیری‌ سوننه‌‌‌ مه‌‌‌زهه‌‌‌ب و کورد له‌‌‌ مێژوی‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی‌ ئێراندا، به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی‌ دوێنێ‌ چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی ١٠ ١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. یه‌‌‌حیا وه‌‌‌زیری‌، خه‌‌‌ڵکی شاری‌ سنه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌رده‌‌‌ڵانیه‌‌‌کانه‌‌‌ و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌س له‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی‌ له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌می قاجارییه‌‌‌کانی‌ ئێران به‌‌‌رپرسیاریه‌‌‌تیان پێدراوه‌‌‌. کاتێک که‌‌‌ شاپور به‌‌‌ختیار، کۆتا سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری‌ سه‌‌‌رده‌‌‌می په‌‌‌هله‌‌‌ویه‌‌‌کان کابینه‌‌‌ی‌ نوێی‌ حکومه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ی‌ دامه‌‌‌زراند، به‌‌‌هۆی‌ ناسراوی‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سارم سیراجه‌‌‌دینی‌ برای‌، که‌‌‌ پێشتر ئه‌‌‌ندامی‌ په‌‌‌رله‌‌‌مانی‌ ئێران بو، یه‌‌‌حیا وه‌‌‌زیری‌ پۆستی‌ وه‌‌‌زیری‌ دادی‌ پێدرا، به‌‌‌ڵام ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی که‌‌‌م له‌‌‌و پۆسته‌‌‌دابو. دوای‌ ئینقلابی ئێران، وه‌‌‌زیری‌ بو به‌‌‌ ئه‌‌‌ندامی‌ ئه‌‌‌و ده‌‌‌سته‌‌‌یه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ ره‌‌‌شنوسی ده‌‌‌ستوری‌ ئه‌‌‌وکات بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ری‌ کێشه‌‌‌کان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رۆژهه‌‌‌ڵاتی کورد بر٠یاری‌ لێدابو. دواتریش پۆستی‌ پارێزگاری‌ شاری‌ سنه‌‌‌ی‌ خرایه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌و داوایه‌‌‌ی‌ ره‌‌‌تکرده‌‌‌وه‌‌‌و تا کۆتایی ژیانیشی له‌‌‌ کاری‌ دادوه‌‌‌ری‌ دورکه‌‌‌وته‌‌‌وه ‌و خه‌‌‌ریکی کاری‌ خێرخوازی بو، ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی‌ باوکی‌ پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ بواری‌ په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ کرد و کرا به‌‌‌ خوێندنگه‌‌‌، شوێنی‌ مانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ خوێندکارانی زانکۆی‌ کوردستانیشی دروستکرد و سه‌‌‌رجه‌‌‌م کتێبه‌‌‌کانیشی به‌‌‌خشی به‌‌‌و زانکۆیه‌‌‌.خێرایى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌ى رژێم و وریایی مێرکێلبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى ئاسۆشه‌‌‌یتدپرێس، به‌‌‌ گێرانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ دیپلۆماته‌‌‌کان، رژێمى تاران له‌‌‌ بیرى خێرا کردنى به‌‌‌رنامه‌‌‌ى پیتاندنى ئۆرانیۆمه‌‌‌ و ده‌‌‌یه‌‌‌وێت به‌‌‌ دانانى هه‌‌‌زاران سانترفیۆژى پێشکه‌‌‌وتوو، به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى ئۆرانیۆمى پیتێندراو زیاتر بکات. سانترفیۆژه‌‌‌ نوێیه‌‌‌کان سێ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر خێراتره‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌وانه‌‌‌ى ئێستا. ئه‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌ حالێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌درى ئه‌‌‌عزه‌‌‌مى ئالمان، ده‌‌‌ڵێت، به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌ى رژێمى تاران مه‌‌‌ترسیێکى گه‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌ بۆ ئارامى ناوچه‌‌‌که‌‌‌، ئانگێلا مێرکێل وتى، رژێمى تاران ده‌‌‌بێت بیسه‌‌‌لمێنێت که‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌ى بۆ کارى نیزامى نییه‌‌‌.وه‌‌‌زیرى به‌‌‌رگرى نوێى ئه‌‌‌مریکا: په‌‌‌نجه‌‌‌ره‌‌‌ى دیپلۆماسى له‌‌‌ حاڵى داخراندایه‌‌‌هه‌‌‌واڵى زۆر بوونى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى ئۆرانیۆمى پیتێندراو له‌‌‌ ئێران له‌‌‌ حالێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ وه‌‌‌زیرى داهاتووى به‌‌‌رگرى ئه‌‌‌مریکا وتوویه‌‌‌، په‌‌‌نجه‌‌‌ره‌‌‌ى دیپلۆماسى بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌رى قه‌‌‌یرانى ناوه‌‌‌کى رژێم له‌‌‌ حالى داخراندایه‌‌‌. چاک هێگل رایگه‌‌‌یاند، رژێمى تاران ده‌‌‌بێت نیشان بدات که‌‌‌ بۆ وتووێژ ئاماده‌‌‌یى جیدى هه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى له‌‌‌به‌‌‌ر چاو نه‌‌‌گرتنى داواکارى کۆمه‌‌‌ڵگاى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى له‌‌‌مه‌‌‌ر به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوه‌‌‌کییه‌‌‌که‌‌‌ى، شانسى رێکارى دیپلۆماتیک له‌‌‌ ده‌‌‌ست ده‌‌‌دات. وه‌‌‌زیرى به‌‌‌رگرى ئه‌‌‌مریکا، رژێمى تارانى به‌‌‌ مه‌‌‌ترسى بۆ سه‌‌‌ر جیهان ناو برد و وتى، بۆ به‌‌‌ره‌‌‌وو روو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سیاسه‌‌‌تى هێرشبه‌‌‌رانه‌‌‌ى رژێمى تاران ته‌‌‌واوى بژارده‌‌‌کان له‌‌‌ سه‌‌‌ر مێزدایه‌‌‌.به‌‌‌م زووانه‌‌‌ کلاوه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى جێگه‌‌‌ى مه‌‌‌یموون ده‌‌‌گرێته‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى رۆژنامه‌‌‌ى فیگارۆى فه‌‌‌رانسه‌‌‌، ئێران به‌‌‌ ناردنى یه‌‌‌که‌‌‌مین مه‌‌‌یموونى زیندوو بۆ فه‌‌‌زا، ئه‌‌‌گه‌‌‌رچى جۆرى مووشه‌‌‌کى به‌‌‌کار هێنراوى دیارى نه‌‌‌کردووه‌‌‌، به‌‌‌لام وێنه‌‌‌کان نیشان ده‌‌‌ده‌‌‌ن که‌‌‌ ده‌‌‌زگاى به‌‌‌ کارهێندراو له‌‌‌ مووشه‌‌‌کێکى بالستیک ده‌‌‌چێت که‌‌‌ له‌‌‌ مووشه‌‌‌کى نۆدۆنگى ١ى کوریاى باکوور وه‌‌‌ر گیراوه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌، ته‌‌‌کنۆلوژیاى فه‌‌‌زا نه‌‌‌وه‌‌‌ردى ده‌‌‌توانێت بۆ به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى مووشه‌‌‌کى دوورهاوێژ به‌‌‌ توانایى هه‌‌‌ڵگرتنى کلاوه‌‌‌کى ئه‌‌‌تۆمى که‌‌‌ڵکى لێ وه‌‌‌ر بگیرێت. به‌‌‌ پێى نووسراوى فیگارۆ، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر مه‌‌‌یموونێک توانیبێتى زیندوو بگه‌‌‌رێته‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌وا به‌‌‌م زووانه‌‌‌ چه‌‌‌کى ناوه‌‌‌کى جێگه‌‌‌ى مه‌‌‌یموون ده‌‌‌گرێته‌‌‌وه‌‌‌.ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى رۆژنامه‌‌‌وانێکیتربه‌‌‌ پێى راپۆرتى سایتى نه‌‌‌داى سه‌‌‌وزى ئازادى، هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کان رێحانه‌‌‌ ته‌‌‌باته‌‌‌بایى هه‌‌‌واڵنێرى رۆژنامه‌‌‌ى به‌‌‌هاریان ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرد. ناوبراو پێشتریش به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى هه‌‌‌وڵدان بۆ هه‌‌‌ڵبژاردنى ئازاد، لابردنى چاودێرى شۆراى نیگابان و لاواز کردنى نیزامى رژێم له‌‌‌ لایه‌‌‌ن لقى ٢٨ى دادگاى شۆرشه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تى قازى مۆقه‌‌‌یسه‌‌‌ به‌‌‌ ساڵێک زیندان مه‌‌‌حکوم کرابوو.ئێرانØ› هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ی سزادانی ئیسرائیل ده‌‌‌کاتله‌‌‌دوای هێرشه‌‌‌که‌‌‌ی فر٠ۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگییه‌‌‌کانی ئیسرائیل بۆسه‌‌‌ر ئۆردوگای لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ی زانستی سه‌‌‌ربازی له‌‌‌ نزیک دیمه‌‌‌شقی پایته‌‌‌ختی سوریا، حکومه‌‌‌تی ئێران هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شی توند له‌‌‌ ئیسرائیل ده‌‌‌کات و ده‌‌‌ڵێت باجه‌‌‌که‌‌‌ی قورس ده‌‌‌بێت. عه‌‌‌لی ئه‌‌‌کبه‌‌‌ر ساڵحی، وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئێران به‌‌‌ توندی ئیدانه‌‌‌ی هێرشه‌‌‌که‌‌‌ی ئیسرائیلی کرد و رایگه‌‌‌یاند: که‌‌‌ ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ دوژمنکارانه‌‌‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌‌‌ر دیمه‌‌‌شق پێشێلکردنی سه‌‌‌روه‌‌‌ری خاکی سوریایه‌‌‌. ئاژانسی هه‌‌‌واڵی (ئیرنا) له‌‌‌سه‌‌‌ر زاری ساڵحییه‌‌‌وه‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شداوه‌‌‌، هێرشه‌‌‌که‌‌‌ی ئیسرائیل له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی پلانه‌‌‌کانی خۆرئاوادایه‌‌‌ بۆ داپۆشینی ئه‌‌‌و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنانه‌‌‌ی حکومه‌‌‌ت و گه‌‌‌لی سوریا به‌‌‌ده‌‌‌ستیهێناوه‌‌‌ له‌‌‌ گێر٠انه‌‌‌وه‌‌‌ی سه‌‌‌روه‌‌‌ری و ئه‌‌‌من و ئاسایش بۆ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌. ناوبراو وتیشی: ئه‌‌‌و هێرشانه‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ته‌‌‌ل ئه‌‌‌بیب باجی ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ی بدات و سزاکه‌‌‌شی قورس ده‌‌‌بێت.ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی نیشتیمانی سوریا، دانوستان له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌سه‌‌‌د ره‌‌‌تده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی نیشتیمانی سوریا، وته‌‌‌کانی سه‌‌‌رۆکی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌که‌‌‌ ره‌‌‌تده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ بۆچونی تایبه‌‌‌تی خۆیی ده‌‌‌زانێت، که‌‌‌ ئاماده‌‌‌یی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌که‌‌‌ی بۆ دانوستان له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ رژێمه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌سه‌‌‌د ده‌‌‌ربر٠ی بو. ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی نیشتیمانی سوریا رایگه‌‌‌یاند، وته‌‌‌کانی ئه‌‌‌حمه‌‌‌د موعاز خه‌‌‌تیبی سه‌‌‌رۆکی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی نیشتیمانی سوریا، بۆچونی تایبه‌‌‌تی خۆیه‌‌‌تی، لێدوانه‌‌‌که‌‌‌ش دژی په‌‌‌یر٠ه‌‌‌وی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌ و لادانه‌‌‌ لێی. هاوکات ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی نیشتیمانی، هه‌‌‌ر گفتوگۆ و دانوستانێکی له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌دی سه‌‌‌رۆکی ئێستای سوریا ره‌‌‌تکرده‌‌‌وه‌‌‌، سوربونی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌که‌‌‌شی بۆ روخانی رژێمه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌سه‌‌‌د دوپاتکرده‌‌‌وه‌‌‌.له‌‌‌ باکوری‌ کوردستانØ› (٢١) هه‌‌‌زار حاڵه‌‌‌تی‌ پێشێلکردنی‌ مافی‌ مرۆڤ هه‌‌‌بوه‌‌‌له‌‌‌ ساڵی‌ رابردودا زیاتر له‌‌‌ (٢١) هه‌‌‌زار حاڵه‌‌‌تی‌ توندوتیژی‌ و پێشێلکاری‌ به‌‌‌ مافه‌‌‌کانی‌ مرۆڤ له‌‌‌ باکوری‌ کوردستان ئه‌‌‌نجامدراوه‌‌‌ که‌‌‌ کوشتن و لێدان و ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌کردنی‌ زمان و چه‌‌‌ندین حاڵه‌‌‌تی‌ دیکه‌‌‌ی‌ تێدایه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش به‌‌‌پێی‌ ئاماره‌‌‌کانی‌ لقی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی مافی مرۆڤی شاری ئامه‌‌‌د. راپۆرته‌‌‌که‌‌‌ی‌ لقی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی مافی مرۆڤی شاری ئامه‌‌‌د که‌‌‌ تایبه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ ئاماره‌‌‌کانی‌ ساڵی‌ (٢٠ ١٢)ی‌ باکوری‌ کوردستان و له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌کی‌ رۆژنامه‌‌‌وانیدا ئاشکرا کرا، ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌ کردوه‌‌‌ که‌‌‌ (٢١) هه‌‌‌زار و (١٠ ٧) روداوی پێشێلکاری مافه‌‌‌کانی مرۆڤ تۆمار کراوه‌‌‌.  راجی بیلجی، سه‌‌‌رۆکی نوسینگه‌‌‌ی مافی مرۆڤی ئامه‌‌‌د که‌‌‌ ئاماره‌‌‌که‌‌‌ی‌ خسته‌‌‌ر٠و رونیکرده‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌و ساڵه‌‌‌دا (٥٦) که‌‌‌س له‌‌‌ هێرشی بکه‌‌‌ری نادیاردا کوژراون و (٢٢٨) که‌‌‌سیش برینداربون و (٢٣) که‌‌‌سیش له‌‌‌ ره‌‌‌وشێکی نادیاردا گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌. وتیشی‌ "(٣١) که‌‌‌س هۆکاری مردنیان نه‌‌‌زانراوه‌‌‌ و گومانیان له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌، سێ که‌‌‌سیش برینداربون، جگه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ی‌ (٣) سه‌‌‌رباز و (١١) پۆلیس خۆیان کوشتوه‌‌‌ و (٤١) ژن کوژراون و (٢٠ ) منداڵ خۆیان کوشتوه‌‌‌ و هه‌‌‌وڵی کوشتی (٤) منداڵیش دراوه‌‌‌". هه‌‌‌روه‌‌‌ک به‌‌‌پێی‌ ئه‌‌‌و ئاماره‌‌‌ له‌‌‌ماوه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و ساڵه‌‌‌دا (٤) هه‌‌‌زار و (٤١٨) که‌‌‌س ده‌‌‌ستگیرکراون و یه‌‌‌ک هه‌‌‌زار و (٤٧٥) که‌‌‌س سزای زیندانیان بۆ بر٠اوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و (٨٧٦) حاڵه‌‌‌تی ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و ده‌‌‌ستدرێژی رویداوه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ جگه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ی‌ رێگری‌ له‌‌‌ (٢١٣) کۆنگره‌‌‌ی رۆژنامه‌‌‌نوسی و لێدوان کراوه‌‌‌ و تیایدا (٣١٥) که‌‌‌س برینداربون  و یه‌‌‌ک هه‌‌‌زار و (٩٧١) که‌‌‌س روبه‌‌‌ر٠وی لێپرسینه‌‌‌وه‌‌‌ و سزا بونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و هێرشکراوه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر (١٢٧) که‌‌‌سایه‌‌‌تی ناسراو و رێکخستن و (١٢) پارت و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ و سه‌‌‌ندیکا داخراون. ئاماره‌‌‌که‌‌‌ رونیشیکردوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ (٤٤٧) جار قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ کراوه‌‌‌ له‌‌‌ شوێنی ره‌‌‌سمیدا به‌‌‌ زمانی کوردی قسه‌‌‌ بکه‌‌‌ن به‌‌‌تایبه‌‌‌ت دادگاکان و (٣) هه‌‌‌زار و (٢٦٣) جار پێشێلکاری له‌‌‌ زیندانه‌‌‌کاندا کراوه‌‌‌ و (٣٩٥) حاڵه‌‌‌تی پێشێلکاری ئابوری و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی هه‌‌‌بوه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سوتانی‌ (١٢) گوند و سوتانی‌ (٣٣) دارستان و زه‌‌‌وی مه‌‌‌ده‌‌‌نی هه‌‌‌روه‌‌‌ها (٨٩) جار رێگری‌ له‌‌‌ که‌‌‌سانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی کراوه‌‌‌ بچنه‌‌‌ سه‌‌‌ر مێرگ و باخه‌‌‌کانیان و (١٣) گۆر٠ی به‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵ دۆزراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ (٨٠ ) روفاتیان تێدابوه‌‌‌ و (٥) هه‌‌‌زار و (٦٣١) حاڵه‌‌‌تی پێشێلکاری ئاینیش هه‌‌‌بوه‌‌‌.

11 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن