__ ته‌قینه‌وه له ئیلام ٤ قوربانیی لێ که‌وته‌وه__ مه‌شروبى ده‌سکرد/ بارودۆخى ناله‌بار له شارى سنه__ ده‌رهێنه‌رێکی کورد له تاران، خه‌ڵاتی یه‌که‌می ٢ فێستیڤاڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا__ پالاوتگه‌ى هێندى ئیتر نه‌وت له رژیمى ئێران ناکرن__ تیمى کارناسانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانى به‌له‌مه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌که‌ى رژیمیان له یه‌مه‌ن کرد__ فه‌رانسه: ئه‌مریکا به‌ڵێنى داوه دانیشتن له‌گه‌ڵ تاران نه‌کا__ ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دان به کاریگه‌ریى ته‌حریمه‌کان داده‌نێ __ قه‌یرانى ناوکه‌یی رژیمى ئێران له‌ناوه‌ندى سه‌فه‌رى جان کێرى __ بانکى ناوه‌ندى: نرخى هه‌لاوسانى ئه‌مساڵ سه‌رووى ٣٠ له‌سه‌ده__ ئۆپۆزسیۆنی چه‌کدارØ› هه‌شت مه‌رج بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا داده‌نێت
ته‌قینه‌وه له ئیلام ٤ قوربانیی لێ که‌وته‌وه‌به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی له شاری ئه‌یوانی رۆژئاوا، ٢ هاووڵاتیی کورد گیانیان دا. به‌رپرسێکی نیزامی له پاریزگای ئیلام به هه‌واڵده‌ریی "فارس"ی راگه‌یاندووه، که ٢ هاووڵاتیی کورد به‌هۆی ده‌ستکاری کردنی ته‌قه‌مه‌نی به‌جێماوی شهر٠ی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق بوونه‌ته قوربانی. هه‌تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ناسنامه‌ی ئه‌و ٢ هاووڵاتییه کورده‌ی خه‌ڵکی ئه‌یوانی رۆژئاوا رانه‌گه‌یه‌ندراوه. هاوکات ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ٢ برینداری دیکه‌شی لێکه‌وتۆته‌وه و هه‌نووکه له یه‌کێک له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌کانی شاری ئیلام له ژێر چاوه‌دێری پزیشکی دایه. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ٦ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ک له یه‌کێک له گونده‌کانی سه‌ربه شاری مه‌له‌کشاهی له پارێزگای ئیلام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆکی ده‌ستی تووشی رووداو بوون و له ئه‌نجامدا ٥ که‌سیان به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا و که‌سێکیشیان به توندی بریندار ببوو.مه‌شروبى ده‌سکرد/ بارودۆخى ناله‌بار له شارى سنه که‌ڵک وه‌رگرتن له مه‌شروبی ئه‌لکۆڵى ده‌سکرد و نه‌شیاو له‌ماوه‌ى که‌متر له ٤٨ سه‌عات له‌شارى سنه بۆته هۆى مردنى ٤ که‌س و به پێى هه‌واڵه‌کان بارودۆخى چه‌ند که‌س له‌وکه‌سانه‌ى ژه‌هراویی بوونه له نه‌خۆشخانه به نیگه‌رانى هێنه‌ر زانراوه. جیگه‌ى باسه بیجگه له‌و که‌سانه ژماره‌یێ:ى تر‌ى خه‌ڵک که ژه‌هراویی بوونه و رێژه‌یێکى ئه‌وه‌نده به‌رچاو نه‌بووه به سه‌رپێى ده‌رمان کراون به‌لام پزیشکان ووتوویانه ئاسه‌وارى ئه‌و ژه‌هراویی بوونه له‌درێژه‌ماوه‌دا هه‌رده‌مێنێ و له‌سه‌ر جه‌سته‌ى نه‌خۆشان کاریگه‌رى خه‌راپ به جێ دێلێ. هۆکارى ژه‌هراویی بوونى ئه‌و مه‌شروبه ده‌یکردانه بۆ ئه‌وه گه‌رێندراوه‌ته‌وه که هیچ جۆره بابه‌تێکى بێهداشتى تێدا په‌یره‌و ناکرێ و ورده ورده ئه‌سیدێکى مه‌ترسیدارى تێدا دروست ده‌بێ و به خواردنه‌وه‌ى ده‌بێته هۆى مردنى که‌ڵک وه‌رگرانى. ده‌رهێنه‌رێکی کورد له تاران، خه‌ڵاتی یه‌که‌می ٢ فێستیڤاڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناکورته فیلمی ده‌رهێنه‌رێکی کورد له تاران، شانازی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێ به‌خشرا. هه‌واڵده‌ریی کاری ئێران له راپۆرتێک‌دا بڵاوی کرده‌وه، کورته فیلمی "چیدن سپیده دم" له نوسین و ده‌رهێنانی "ته‌یموور قادری" خه‌ڵاتی یه‌که‌می حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی "په‌روین ئێعتسامی" به‌ده‌ست هێنا. ئه‌و کورته فیلمه له ماوه‌ی ١٥ خوله‌کدا پرژاوه‌ته سه‌ر ژیان و به‌سه‌رهاتی منداڵێکی گوندنشین که بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاور٠ێ بهرهور٠ووی کۆمه‌ڵێک کێشه و ئاریشه‌ی جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه. فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه له ئه‌ستۆی "سامان حوسێن‌پوور" و هه‌روه‌ها "مه‌تین عێبادی"، "قانع قادری" و "عه‌تا قادری" وه‌ک ئه‌کته‌ر له‌و کورته فیلمه‌دا رۆڵیان بینیوه.ئه‌و فیلمه پێشتریش ٩ خه‌ڵاتی له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا به ده‌ست هێنابوو. ته‌یموور قادری ساڵی ١٣٦٩ی هه‌تاوی له شاری کامیاران له دایکبووه و خوێندنی له بواری ده‌رهێنه‌ری و فیلمنامه نووسیدا له زانستگه‌ی "دارالفنون" ته‌واو کردووه.پالاوتگه‌ى هێندى ئیتر نه‌وت له رژیمى ئێران ناکرنسه‌رچاوه ئاگاداره‌کانى هێندى رایانگه‌یاند، پلاوتگه‌ى باتینداى ئه‌و وه‌لاته که دوایین جار له ئۆکتۆبرى ٢٠ ١٢ نه‌وتى له ئێرانه‌وه هاورده کردووه نایهه‌وێ ئێتر له ساڵى ٢٠ ١٣ به هاورده‌کردنى نه‌وتى خۆى له‌و وه‌لاته درێژه بدات. شیرکه‌تى هیندى میتاڵ وزه، کرینى نه‌وتى له‌ئێرانه‌وه بۆ پالاوتگه‌ى باتیندار راگرتوه.ساڵى رابردوو نزیک به ٤.٢ میلیۆن بۆشکه له کۆى ٥ میلیۆن بشکه پیداویستى نه‌وتى خۆى له‌ئێرانه‌وه دابین کردووه. تیمى کارناسانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانى به‌له‌مه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌که‌ى رژیمیان له یه‌مه‌ن کردتیمێکى کارناسانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانى ئه‌و که‌شتیه راگیراوه‌ى رژیمى ئاخوندى کرد که چه‌کى ده‌نارد بۆ چه‌کداره نه‌یاره‌کانى وه‌لاتى یه‌مه‌ن. ئه‌و تیمه‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له لایه‌ن ژێنراڵى ئه‌رته‌ش ناسر ئه‌تاهیرى ئیسکۆرت ده‌کرا، بارى ئه‌و که‌شتیه‌یان که بریتى بوو له مووشه‌کى زه‌وى به ئاسمان و مووشه‌کى کاتیۆشا و مه‌واده‌ى ته‌قه‌مه‌نى و سیستمى پێوشوێنگیر، پشکنى. فه‌رانسه: ئه‌مریکا به‌ڵێنى داوه دانیشتن له‌گه‌ڵ تاران نه‌کا سه‌رچاوه‌یێکى فه‌رانسه‌ویی شاره‌زا به په‌روه‌نده‌ى ناوکه‌یی ئێران هه‌واڵى دا که گرووپى ١+٥ له دانیشتنى رۆژى سێش ه‌ممه‌ى داهاتووى خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران له قه‌زاقستان پێشنیارێکى هێناوه‌ته به‌رباس که ئێران ده‌بێ قه‌بووڵى بکات. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌لێ ئه‌مریکا به‌فه‌رانسه‌ى ووتووه هیچ جۆره ووتووێژێکى نه‌هێنى له‌گه‌ڵ تاران نییه. دوایین راپۆرته‌کانى ئاژانس باس له‌وه ده‌که‌ن که پالاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم به تایبه‌ت له‌دامه‌زراوه‌ى نه‌ته‌نز درێژه‌ى هه‌یه. دوایین هه‌وڵه‌کان بۆ فشار خستنه سه‌ر ئێران هه‌وڵى ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئورووپایه بۆ قه‌ده‌غه کردنى ئالوگۆره بانکیه‌کان به پووڵى یۆرۆیه. ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دان به کاریگه‌ریى ته‌حریمه‌کان داده‌نێ به‌شێوه‌یه‌کی چاوهر٠وان نه‌کراو، سه‌رۆکی ئێران دانی‌نا به کاریگه‌ری سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر وڵاته‌که‌ی و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئابوری وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆکی ئێران به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فارس رایگه‌یاندوه، ئابڵوقه ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران، کاریگه‌ری زۆری له‌ئاستی پێگه‌یاندن و گه‌شه‌ی ئابوری وڵاته‌که‌یان کردوه‌و ساڵی رابردوش، ساڵێکی سه‌خت بوه بۆ وڵاته‌که‌ی. هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ریکاشی تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ی، لهر٠ێی سزا ئابورییه‌کانه‌وه ئابوری ئێرانی لاوازکردوه، لهمر٠وهوه وتیشی "ده‌بێت ئێران پشت به وه‌به‌رهێنانی وڵاته‌که‌ی ببه‌ستێت له بواره‌کانی کشتوکاڵی و پیشه‌سازی و بۆ ده‌رچون له‌و قه‌یرانه‌ش، داهێنان بکات له کۆمه‌ڵێک بواردا". به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌کان، سزا ئابورییه‌کان، زیانێکی گه‌وره‌ی به که‌رتی نه‌وتی ئێران گه‌یاندوه، به جۆرێک ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ دو ملیۆن به‌رمیل دابه‌زیوه، به‌وه‌ش له ساڵی ٢٠ ١٢دا ئه‌و که‌رته نزیکه‌ی ٤٠ ملیار دۆلار زیانی پێگه‌یشتوه.قه‌یرانى ناوکه‌یی رژیمى ئێران له‌ناوه‌ندى سه‌فه‌رى جان کێرى جان کێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نوێى ئه‌مریکا رۆژى دووشه‌ممه یه‌که‌مین سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى خۆى بۆ ٩ وه‌لاتى ئورووپایی و رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ده‌ست پێ‌کرد. نابراو سه‌ردانى بریتانیاى کردووه و له‌وێ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم و رێگه‌کانى به‌ربه‌ست کردجنى تاران به چه‌کى ناوکه‌یی تاوتوێ ده‌که‌ن. جان کێرى هه‌وه‌رها له‌دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ى بۆبه‌رلین، پاریس، رۆم، ئانکارا، قاهیره، ریاز، ئه‌بوزه‌بی و قه‌ته‌ریش سه‌فه‌ر ده‌کات. بانکى ناوه‌ندى: نرخى هه‌لاوسانى ئه‌مساڵ سه‌رووى ٣٠ له‌سه‌ده‌سه‌رۆکى گشتى بانکى ناوه‌ندى رژیمى ئاخوندى رایگه‌یاند: نرخى هه‌لاوسانى له‌ماوه‌ى یه‌کساڵى به‌ره‌وکۆتایی به مانگى به‌فرانبار گه‌یشتۆته ٢٨.٧ له‌سه‌د و له‌کۆتایی رێبه‌ندانیش بۆ ٢٩.٨ له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه. به پێى هه‌واڵه‌کان مه‌حموود به‌همه‌نى ووتى: نرخى هه‌لاوسان ئه‌مساڵ تا کۆتایی ره‌شه‌ممه ده‌گاته ٣٠ تا ٣١ له‌سه‌د. ناوبراو هه‌وه‌رها راده‌ى نه‌غیدینه‌گى به ٤٣٨ هه‌زار میلیارد تمه‌ن راگه‌یاند و گووتى: راده‌ى نه‌غیدینه‌گى له‌چاو کۆتایی ره‌شه‌ممه‌ى پار ٢٤.٤ له‌سه‌د به‌ره‌وسه‌رچوون نیشان ده‌دا. ئه‌وه له‌کاتیکدایه که نرخى هێندیک که‌ل و په‌ل و ێداویستى خه‌ڵک به‌رزبیوونه‌وه‌ى ١٤٠ له‌سه‌دى به خۆوه بینیوه. ئۆپۆزسیۆنی چه‌کدارØ› هه‌شت مه‌رج بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا داده‌نێتئۆپۆزسیۆن چه‌کدار وه‌ڵامی لێدوانێکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به گفتوگۆ و دانوستان و مه‌رجیش بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه داده‌نێت. سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئازادی سوریا، هه‌شت مه‌رج بۆ هه‌ر جۆره گفتوگۆ و دانوستانێک له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا داده‌نێت، وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ وه‌لید موعه‌لیمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا که ئاماده‌یی حکومه‌ته‌که‌ی دهربر٠ی بو بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن چه‌کداری سوریا. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی تورکیا، له‌سه‌ر زاری عه‌قید حه‌مید زه‌که‌ریا، وته‌بێژی ئه‌رکانی هاوبه‌شه‌وه بڵاویکرده‌وه: رێکه‌وتون له‌سه‌ر دانانی هه‌شت مه‌رج بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا و له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵێننامه‌یه‌کیان دار٠شتوه که پێکهاتوه له‌م خاڵانه. یه‌که‌م: له‌گه‌ڵ رێزدا بۆ سیاسی و سه‌ربازیه‌کان، هیچ جۆره رێکه‌وتنێک قبوڵ ناکه‌ن که له‌ده‌ره‌وه‌ی شۆرشگێر٠ان له‌سه‌ر خاکی سوریا ئه‌نجامبدرێت. دوه‌م: له‌کاتی دانوستاندا رژێم داوای لێبوردنیان لێبکات سه‌باره‌ت به ناوهێنانیان به مافیای چه‌کدار و به‌ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیان (سوپای ئازادی سوریا) ناوبهێنرێن. سێیه‌م: سه‌رۆکی رژێمی بکوژیش (به‌شار ئه‌سه‌د) به‌ناوی خۆیه‌وه ده‌رکه‌وێت و داوای گفتوگۆ بکات. چواره‌م: دوای وه‌ستانی کوشتن و کرده‌وه تاوانکاریه‌کان گفتوگۆ ده‌ست پێبکرێت. پێنجه‌م: لوتکه‌ی رژێمی سوریا و به‌رپرسی لقه‌کانی ئاسایش ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه. شه‌شه‌م: دانوستان و گفتوگۆ به چاودێری و گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، روسیا، چین) و وڵاتانی عه‌ره‌بی و تورکیا بهر٠ێوهبچێت. حه‌وته‌م: ماوه‌یه‌کی دیاریکراو بۆ گفتوگۆ دابنرێت، که له‌چه‌ند رۆژێک تێنهپهر٠ێت، نه‌ک رژێمی سوریا سود له‌کات وه‌ربگرێت بۆ خۆ رێکخستنه‌وه. هه‌شته‌م: شوێنی گفتوگۆکان (خاکی رزگارکراوی سوریا) بێت و ئامانجی سه‌ره‌کی لێی راده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات بێت به گه‌ل.
11 ساڵ و 8 مانگ و 28 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش