خه‌باتمێدیا: به داخه‌وه سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ ٨ى ره‌شه‌ممه‌ى ١٣٩١ سه‌عات ٦ى به‌یانى به کاتى وه‌لاتى سوئید پێشمه‌رگه‌یێکى دێرین و باوکى دوو شه‌هیدى به نرخى سازمانى خه‌بات کۆچى دوایی کرد. مام حوسێن نانه‌وا باوکى شه‌هیدان محه‌ممه‌د و عه‌بدوڵلا نانه‌وا له‌دواى ململانێکى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ، له نه‌خۆشخانه‌یێکى شارى
یاڤلاى وه‌لاتى سوئید ....
له ته‌مه‌نى ٨٠ ساڵى دا دڵه گه‌وره‌که‌ى له وێستان که‌وت و ماڵئاوایی یه‌کجاریی لێ کردین. مام حوسێن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى سه‌رکه‌وتنى شۆر٠شى گه‌لانى ئێران چه‌کى شه‌ره‌فى کرده شان و وه‌ک پێشمه‌رگه‌یێک هه‌ڵسورانى هه‌بوو و له‌پاشان دا به دامه‌زراندنى سازمانى خه‌بات له ریزى یه‌که‌مین پێشمه‌رگه‌کانى سازمانى خه‌بات بوو. مام حوسێن له‌ناو سازمانى خه‌بات دا ٢ رۆڵه‌ى قاره‌مانى پیش که‌ش به باره‌گاى شه‌هیدانى کوردستان کرد و هه‌ر له‌ناو بنه‌ماڵه‌که‌شی دا خاوه‌نى ١٠ شه‌هیدى سوورخه‌لاته که له ریزه‌کانى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران‌دا گیانى پاکى خۆیان له‌رێى ئازادى و گه‌یشتنى کورد به مافه‌کانى فیدا کردووه. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ى خۆالێخۆشبوو و سه‌رجه‌م هاورێیان و هاورێبازانى مام حوسێن ده‌که‌ین و له‌خواى گه‌وره ده‌پارێینه‌وه سێبوورى خزم و که‌س و کارى بێ.له‌رۆژانى داهاتوو له کات و شوێنى به خاک سپاردن و رێوره‌سمى پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌که‌ى زانیارى بلاو ده‌که‌ینه‌وه. انا لله و انا الیه را‌جعون
11 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش