شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ هاووڵاتییه‌‌‌کی بۆکانی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بر٠ایه‌‌‌وه‌‌‌__ زیندانیێکى سیاسى کورد مانى له‌‌‌ خواردن گرت__ ئه‌‌‌ندامێکی پێشووی سپای پاسداران له‌‌‌ نزیک سنه‌‌‌ کوژرا __ ئێعدامى ٨ زیندانى له‌‌‌ کرمان و مه‌‌‌شهه‌‌‌د__ ووتووێژه‌‌‌کانى قه‌‌‌زاقستان: باسێکى له‌‌‌ کرانه‌‌‌وه‌‌‌ و گۆرینى کارکرد نییه‌‌‌__ سه‌‌‌فه‌‌‌رى لێپرسراوى ئه‌‌‌مریکایی بۆ بردنه‌‌‌ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان__ وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ پیشوی ئێران   خۆی بۆ پۆستی سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی ئێران هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێرێت__ نامه‌‌‌که‌‌‌ی ئۆجه‌‌‌لان گه‌‌‌یشته‌‌‌ ده‌‌‌ست به‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌__ سوریا: له‌‌‌یه‌‌‌ک کاتژمێردا پێنج که‌‌‌س ده‌‌‌کوژرێن

هاووڵاتییه‌‌‌کی بۆکانی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بر٠ایه‌‌‌وه‌‌‌هاووڵاتییه‌‌‌کی کوردی خه‌‌‌ڵکی شاری بۆکان له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگای شۆر٠شی شاری مه‌‌‌هاباده‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ٥ ساڵ زیندان حوکم درا. به‌‌‌پێێ هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، هاووڵاتییه‌‌‌کی کورد به‌‌‌ناوی "زاهید رۆسته‌‌‌م‌پوور" ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٢٨ ساڵ له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگای شۆر٠شی شاری مه‌‌‌هاباده‌‌‌وه‌‌‌ حوکمی ١ ساڵ زیندانی ته‌‌‌عزیری و ٤ ساڵ زیندانی هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێراوی بۆ بر٠ایه‌‌‌وه‌‌‌.ئه‌‌‌و هاووڵاتییه‌‌‌ کورده‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی به‌‌‌خشی "قه‌‌‌ره‌‌‌ مووسالی" سه‌‌‌ربه‌‌‌ شاری بوکان، به‌‌‌ تاوانی ئه‌‌‌ندامه‌‌‌تی و هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌ کوردییه‌‌‌کانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومه‌‌‌تی ئێران ئه‌‌‌و حوکمه‌‌‌ی بۆ بر٠اوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.زاهیــد سه‌‌‌ره‌‌‌تای مانگی به‌‌‌فرانباری ساڵی ١٣٩٠  له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و پاش ١ مانگ به‌‌‌ دانانی بارمته‌‌‌ی ٢٠  میلیۆن تمه‌‌‌نی به‌‌‌ شێوی کاتی ئازاد کرابوو.ناوبراو له‌‌‌ کۆتایی مانگی رێبه‌‌‌ندانی ئه‌‌‌مساڵ بۆ تێپه‌‌‌ر٠اندنی حوکمه‌‌‌که‌‌‌ی، خۆی به‌‌‌ زیندانی شاری مه‌‌‌هاباد ناساندبوو.زیندانیێکى سیاسى کورد مانى له‌‌‌ خواردن گرتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، زیندانیێکى سیاسى کورد به‌‌‌ ناوى ئه‌‌‌میر تالب، که‌‌‌ بۆ زیندانى ناوه‌‌‌ندى زاهێدان دوور خراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ باروودۆخى سه‌‌‌ده‌‌‌ ناوه‌‌‌راستى و نا مرۆڤانه‌‌‌ى به‌‌‌رپرسانى ئه‌‌‌و زیندانه‌‌‌ له‌‌‌مه‌‌‌ر زیندانییه‌‌‌کان مانى له‌‌‌ خواردن گرتووه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌میر تالب ماوه‌‌‌ى سێ ساڵ و شه‌‌‌ش مانگه‌‌‌ له‌‌‌ زیندانى ناوه‌‌‌ندى زاهێدانه‌‌‌ و بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ى به‌‌‌ هۆى دوورى رێگا و زۆر بوونى تێچووى هاتووچۆ له‌‌‌ چاوپێکه‌‌‌وتن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌م زیندانییه‌‌‌ بێ به‌‌‌شن، هه‌‌‌روه‌‌‌ها دواى مانگرتنى تالب ، له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌رپرسانى زیندانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ژورى تاکه‌‌‌که‌‌‌سى گوازراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.ئه‌‌‌ندامێکی پێشووی سپای پاسداران له‌‌‌ نزیک سنه‌‌‌ کوژرا هاووڵاتییه‌‌‌کی کورد له‌‌‌ نزیک یه‌‌‌کێک له‌‌‌ گونده‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌ی سنه‌‌‌ به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی که‌‌‌س، یان که‌‌‌سانێکی نه‌‌‌ناسراو کوژرا.به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، سه‌‌‌ر له‌‌‌ ئێوارێی رۆژی دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٧ی ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌، که‌‌‌سێک به‌‌‌ناوی "ئیبراهیم محه‌‌‌ممه‌‌‌دی" کور٠ی عه‌‌‌لی ده‌‌‌روێش حوسێن و خه‌‌‌ڵکی گوندی "به‌‌‌ر٠وه‌‌‌ر" سه‌‌‌ربه‌‌‌ به‌‌‌خشی "که‌‌‌ڵاته‌‌‌رزان"ی شاری سنه‌‌‌ به‌‌‌ ته‌‌‌قه‌‌‌ی که‌‌‌س، یان که‌‌‌سانێکی نه‌‌‌ناسراو کوژرا.ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ له‌‌‌ نزیک گوندی "هه‌‌‌ژیه‌‌‌ره‌‌‌"ی سه‌‌‌ربه‌‌‌ به‌‌‌خشی "ئاره‌‌‌نان"ی شاری سنه‌‌‌ هاتۆته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌.به‌‌‌پێی ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌، ئیبراهیم محه‌‌‌ممه‌‌‌دی که‌‌‌ به‌‌‌ "بله‌‌‌ قه‌‌‌ره‌‌‌چی" ناوبانگی ده‌‌‌ر کردبوو، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی پێشووی سپای پاسدارانی حکوومه‌‌‌تی ئێران بووه‌‌‌.به‌‌‌وته‌‌‌ی هاووڵاتییانی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌، ئه‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ کوژراوه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی به‌‌‌ پێشینه‌‌‌ی سپای پاسدارانی حکوومه‌‌‌تی ئێران بووه‌‌‌ و له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ساڵانی رابردوودا ده‌‌‌ستێکی باڵای له‌‌‌ کوشت و بر٠ی لاوانی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌دا بووه‌‌‌.ئێعدامى ٨ زیندانى له‌‌‌ کرمان و مه‌‌‌شهه‌‌‌دبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، چوار زیندانى خه‌‌‌ڵکى به‌‌‌لووچستان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژێمى ئاخووندییه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ زیندانى ناوه‌‌‌ندى کرمان له‌‌‌ سێداره‌‌‌ در٠ان، هه‌‌‌روه‌‌‌ها چوار زیندانیتر رۆژى پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٣ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ زیندانى وه‌‌‌کێل ئاواى مه‌‌‌شهه‌‌‌د له‌‌‌ سێداره‌‌‌ در٠اون.ووتووێژه‌‌‌کانى قه‌‌‌زاقستان: باسێکى له‌‌‌ کرانه‌‌‌وه‌‌‌ و گۆرینى کارکرد نییه‌‌‌رۆژى یه‌‌‌که‌‌‌مى ووتووێژه‌‌‌ ناوکه‌‌‌ییه‌‌‌کانى گرووپى ٥+١ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژیمى تاران له‌‌‌ قه‌‌‌زاقستان کۆتایی هات. به‌‌‌ پێى راپۆرتى دوویچه‌‌‌وێله‌‌‌ رژیمى ئێران پێشنیاریێکى هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ تا ئێستا ئاشکرا نه‌‌‌بووه‌‌‌ و ئامانجه‌‌‌که‌‌‌شی به‌‌‌ پێى راپۆرته‌‌‌کان روونبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئایا به‌‌‌ راستى وه‌‌‌لاتانى جیهان نیگه‌‌‌رانى لایه‌‌‌نه‌‌‌ نیزامیه‌‌‌کانى رژیمین یان ده‌‌‌یانهه‌‌‌وێت بکه‌‌‌نه‌‌‌ ئامرازێکى باج لێوه‌‌‌ رگرتن. له‌‌‌ لاییکى تره‌‌‌وه‌‌‌ ووته‌‌‌بێژى یه‌‌‌کێتى ئورووپا ده‌‌‌لێ: وا نایه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌رچاو که‌‌‌ له‌‌‌و ووتووێژانه‌‌‌ کرانه‌‌‌وه‌‌‌یێک وه‌‌‌دى بێ. سه‌‌‌فه‌‌‌رى لێپرسراوى ئه‌‌‌مریکایی بۆ بردنه‌‌‌ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان ده‌‌‌یوید کۆهن جێگرى خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ کاروبارى ئیتلاعاتى ماڵى و ترۆریسم بۆ پێش خستنى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان دژى رژیمه‌‌‌کانى تاران و دیمه‌‌‌شق بۆ وه‌‌‌لاتانى ترکیا، عێراق، ئیسرائیل و بریتانیا سه‌‌‌فه‌‌‌ر ده‌‌‌کات. وه‌‌‌زاره‌‌‌تى خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ راگه‌‌‌ێندراوێکدا رایگه‌‌‌یاند، ووتووێژه‌‌‌کانى کۆهن له‌‌‌ده‌‌‌ورى کردوه‌‌‌ گه‌‌‌لێکدا ده‌‌‌سوورێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌کان و به‌‌‌شه‌‌‌ ماڵیه‌‌‌کان ده‌‌‌توانن بۆ پاراستنى سیسته‌‌‌مى ماڵى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هه‌‌‌ر٠شه‌‌‌ى دابین کردنى ماڵى ترۆریسم به‌‌‌رێوه‌‌‌ى ببه‌‌‌ن.  له‌‌‌و راگه‌‌‌ێندراوه‌‌‌دا هاتووه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌یوید کۆهن هه‌‌‌روه‌‌‌ها گرینگى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کانى ئابوورى له‌‌‌دژى رژیمى ئێران و دیمه‌‌‌شقى هێناوه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌رباس. وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ پیشوی ئێران   خۆی بۆ پۆستی سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی ئێران هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێرێتوه‌‌‌زیری پیشوی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئێران به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی فه‌‌‌رمی رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت که‌‌‌ خۆی بۆ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تیه‌‌‌که‌‌‌ی ئێران ده‌‌‌پاڵێوێت که‌‌‌ وابر٠یاره‌‌‌ له‌‌‌ مانگی حوزه‌‌‌یرانی داهاتودا ئه‌‌‌نجام بدرێت.به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵێکی ئاژانسی (مهر)ی ئێران، مه‌‌‌نوچه‌‌‌هری موته‌‌‌کی، وه‌‌‌زیری پێشوی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئێران له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کدا که‌‌‌ ئاراسته‌‌‌ی گه‌‌‌لی ئێرانی کردوه‌‌‌، به‌‌‌فه‌‌‌رمی رایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ خۆی بۆ پۆستی سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ ده‌‌‌پاڵێوێت.ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شداوه‌‌‌، که‌‌‌ پێشبینی ده‌‌‌کرا له‌‌‌ دوای به‌‌‌ڵێنه‌‌‌کانی رابه‌‌‌ری شۆر٠ی ئیسلامی، دۆخی گوزه‌‌‌رانی گه‌‌‌لی ئێران به‌‌‌ره‌‌‌و باشتر بر٠وات، به‌‌‌ڵام سودی نه‌‌‌بوه‌‌‌.له‌‌‌ کۆتایی ساڵی (٢٠ ١٠ ) ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی نه‌‌‌ژاد موته‌‌‌کی له‌‌‌ پۆسته‌‌‌که‌‌‌ی دروخسته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ جێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌و عه‌‌‌لی ئه‌‌‌کبه‌‌‌ر ساڵحی وه‌‌‌ک وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئێران ده‌‌‌ستنیشان کرد.نامه‌‌‌که‌‌‌ی ئۆجه‌‌‌لان گه‌‌‌یشته‌‌‌ ده‌‌‌ست به‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌یه‌‌‌کێک له‌‌‌و نامانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سێ په‌‌‌رله‌‌‌مانتاره‌‌‌ کورده‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌وانه‌‌‌ی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی زیندانی کردبو، نامه‌‌‌یه‌‌‌کی عه‌‌‌بدوڵا ئۆجه‌‌‌لانی سه‌‌‌رۆکی ده‌‌‌ستگیرکراوی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ بو بۆ پارتی ئاشتی و دیموکراسی، ئه‌‌‌مر٠ۆش ئه‌‌‌و نامه‌‌‌یه‌‌‌ گه‌‌‌یشته‌‌‌ ده‌‌‌ستی ئه‌‌‌و پارته‌‌‌، هاوکات چاوه‌‌‌ر٠ێ ده‌‌‌کرێت، ئه‌‌‌ندامانی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌ن و لیژنه‌‌‌ی به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تی ناوه‌‌‌ندی BDP کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک رێکبخه‌‌‌ن و نامه‌‌‌که‌‌‌ی ئۆجه‌‌‌لان هه‌‌‌ڵبسه‌‌‌نگێنن.پێشتر بوڵدان له‌‌‌  لێدوانێکدا نامه‌‌‌یه‌‌‌کی کورتی ئۆجه‌‌‌لانی خوێنده‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌و نامه‌‌‌یه‌‌‌دا ئۆجه‌‌‌لان ده‌‌‌ڵێت : "ئه‌‌‌م دیداره‌‌‌ هه‌‌‌نگاوێکی‌ مێژوییه‌‌‌، سه‌‌‌رجه‌‌‌م لایه‌‌‌نه‌‌‌کان له‌‌‌م قۆناغه‌‌‌دا پێویسته‌‌‌ زۆر هۆشیار و به‌‌‌ ئاگا بن، له‌‌‌ده‌‌‌ستی‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تدا گیراو هه‌‌‌یه‌‌‌، له‌‌‌ده‌‌‌ستی‌ PKKدا گیراو هه‌‌‌یه‌‌‌، پێویسته‌‌‌ PKK زۆر به‌‌‌چاکی‌ مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ‌ گیراوه‌‌‌کان بکات، هیوادارم گیراوه‌‌‌کان به‌‌‌ که‌‌‌سوکاریان شاد ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌ ."سوریا: له‌‌‌یه‌‌‌ک کاتژمێردا پێنج که‌‌‌س ده‌‌‌کوژرێنتۆر٠ی‌ مافه‌‌‌کانی‌ مرۆڤ له‌‌‌ سوریا، ئامارێک له‌‌‌سه‌‌‌ر زیانه‌‌‌ گیانییه‌‌‌کان له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای‌  ده‌‌‌ستپێکردنی‌ شۆر٠شی‌ سوریا  تائێستا بڵاوده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌.به‌‌‌ پێی‌ ئاماری‌ تۆر٠ی‌ مافه‌‌‌کانی‌ مرۆڤی‌ سوریا، له‌‌‌ تێپه‌‌‌ر٠بوونی‌ یه‌‌‌ک کاتژمێردا پێنج که‌‌‌س ده‌‌‌کوژرێن،له‌‌‌ ئاماره‌‌‌که‌‌‌دا ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌شکراوه‌‌‌ که‌‌‌ ژماره‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و ژنانه‌‌‌ی‌ مێرده‌‌‌کانیان له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌ له‌‌‌ سوریا زیاتر له‌‌‌ ١٧ هه‌‌‌زار ژنه‌‌‌.هه‌‌‌ر له‌‌‌و ئاماره‌‌‌]دا هاتووه‌‌‌، نزیکه‌‌‌ی‌ ٤٠  هه‌‌‌زار منداڵ له‌‌‌ سوریا بێ‌ باوکن، هه‌‌‌روه‌‌‌ها تائێستا رژێمی‌ به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌دی‌ سه‌‌‌رۆکی‌ سوریا ٤ هه‌‌‌زار و ٢٣٧ ژنی‌ کوشتووه‌‌‌، له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌شدا ٤ هه‌‌‌زار منداڵ له‌‌‌ نازی‌ دایک بێ‌ به‌‌‌شبوون.تۆر٠ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌‌‌ سوریا ئاشکراشیده‌‌‌کات، که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای‌ شۆر٠شه‌‌‌وه‌‌‌ تائیستا، چوار هه‌‌‌زار و ٥٠ ٠  ژن له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سوپای‌ سوریاوه‌‌‌ ده‌‌‌ستگیرکراون.به‌‌‌ پێی‌ پێوه‌‌‌ری‌ جیهانی‌، له‌‌‌ هه‌‌‌ر جه‌‌‌نگێکدا زیانه‌‌‌گیانییه‌‌‌کانی‌ ژن و منداڵ نابێته‌‌‌ ٢%ی‌ تێپه‌‌‌ربکات، به‌‌‌ڵام له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی‌ جه‌‌‌نگی‌ نێوان سوپای‌ ئازاد و سوپای‌ سوریادا گه‌‌‌یشتوه‌‌‌ته‌‌‌ ٥.٢%.چالاکوانێکی‌ سیاسی‌ سوریا، به‌‌‌ سایتی‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بییه‌‌‌ی‌ راگه‌‌‌یاند: "ئه‌‌‌و ئامار و ژمارانه‌‌‌ به‌‌‌ نزیکه‌‌‌یی‌ ئاماژه‌‌‌ی‌ بۆ کراوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام له‌‌‌ راستیدا زیانه‌‌‌کانی‌ جه‌‌‌نگ زۆر له‌‌‌وه‌‌‌ زیاتره‌‌‌".وتیشی‌: "ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ساتی‌ کوشتنی‌ ژن و منداڵ و ونبونیان شایانی‌ زیادبوونه‌‌‌ و روو قورستر بوونی‌ کاره‌‌‌ساته‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌".

11 ساڵ و 8 مانگ و 27 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن