__ میدالى برۆنزى بێکارى له سه‌ر سینگى کوردستان__ پێکدادانى ماشین و مردنى خه‌ڵک یه‌کێک له ده‌رده‌کانى کوردستان__ کوژرانی ئه‌ندامێکی سپای پاسداران، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتییانی لێ ده‌که‌وێته‌وه__ دایک و کور٠ێکی کورد له بجنوورد به‌هۆی گاز گرتووییه‌وه گیانیان دا__ راپۆرتى کۆنگره: گه‌مارۆکان و کێشه‌ى جیدى بۆ رژێم__ بێ٠ ئاکام بوونى دوو رۆژ وتووێژى ناوه‌کى له قه‌زاقستان__ ئاواره‌کانی سوریا گه‌یشته ٩٠ ٠ هه‌زارکه‌س، روسیاش داوای گفتوگۆ له‌ئۆپۆزسیۆن ده‌کات
میدالى برۆنزى بێکارى له سه‌ر سینگى کوردستانهه‌واڵده‌رى موکریان هه‌واڵى دا، به پێى راپۆرتى لێکۆڵینه‌وه‌ى هێزى کارى ناوه‌ندى ئامارى ئێران له پاییز‌ى ٩١، پارێزگاى کوردستان به نرخى بێکارى ١٥/٦ له‌سه‌د پله‌ى سێهه‌مى بێکارى له نێوان پارێزگاکانى ئێرانى به ده‌ست هێناوه. به پێى ئه‌م ئاماره رێژه‌ى بێکارى له چاو هاوین و به‌هارى رابردوو زیادى کردووه. ئه‌مه له حالێکدایه که به‌رێوه‌به‌رى بهرنامهدار٠شتنى ئۆستاندارى کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ى کارى به‌کۆمه‌ڵى پارێزگا له جۆزه‌ردان رایگه‌یاندبوو که له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له ٣٢ هه‌زار ده‌رفه‌تى پییشه‌یى له کوردستان تۆمار کراوه.پێکدادانى ماشین و مردنى خه‌ڵک یه‌کێک له ده‌رده‌کانى کوردستانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موکریان، رۆژ نییه که هه‌واڵى مردنه‌کانى جاده‌یى بنه‌ماڵه‌ێک تازیه‌بار نه‌کات، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو بوو که هه‌واڵى کوژرانى خوێندکارانى برووجنى، پێکدادان له ئوتووبانى قۆم، رووداوى کوژرانى مسافرینى جاده‌ى یاسووج – ئیسفه‌هان بوو به هۆى تازیه‌بار بوونى خه‌ڵکى. ئاماره‌کان نیشان ده‌ده‌ن که له ساڵى رابردوو ٢٠ هه‌زار و ٦٨ که‌س به هۆى ته‌سادۆف گیانیان داوه و ٨٠ ٠ هه‌زار که‌سیش بریندار بوونه. به‌لام خه‌ساره‌کانى جاده‌یى له کوردستان زیاتر له رێژه‌ى ناوه‌ندى ئێرانه و بێجگه له مردنى لاوانى کوردستانى، کاریگه‌رى کۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگیشى بۆ خه‌ڵکى کوردستان هه‌یه.کوژرانی ئه‌ندامێکی سپای پاسداران، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتییانی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌دوابه‌دوای کوژرانی ئه‌ندامێکی پێشووی سپای پاسدارانی حکوومه‌تی ئێران، شاره‌کانی سنه و کامیاران به هێزێکی زۆری نیزامی میلیتاریزه کراون و چه‌ند هاووڵاتیی خه‌ڵکی شاری کامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر کران. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٨ی ره‌شه‌ممه، ٣ لاوی خه‌ڵکی شاری کامیاران له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران. له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کان هێزه نیزامییه‌کان جێگیر کراون و وێر٠ای پشکنین و لێپرسینه‌وه، کارتی پێناسیش له هاووڵاتیان و رێبواران وه‌رده‌گرن. چه‌ند رۆژ پێش ئێستا که‌سێک به‌ناوی "ئیبراهیم محه‌ممه‌دی" خه‌ڵکی گوندی "بهر٠وهر" سه‌ربه به‌خشی "که‌ڵاته‌رزان"ی شاری سنه به ته‌قه‌ی که‌س، یان که‌سانێکی نه‌ناسراو کوژرا. به‌وته‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌و که‌سه کوژراوه یه‌کێک له ئه‌ندامانی به پێشینه‌ی سپای پاسدارانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران بووه و له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ده‌ستێکی باڵای له کوشت و بر٠ی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بووه.دایک و کور٠ێکی کورد له بجنوورد به‌هۆی گاز گرتووییه‌وه گیانیان دادایک و کور٠ێکی خه‌ڵکی شاری "بجنوورد" له پارێزگای خۆراسانی باکوور، به‌هۆی گاز گرتووییه‌وه گیانیان دا. شه‌وی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٩ی ره‌شه‌ممه ژنێکی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، هاور٠ێ له‌گه‌ڵ کور٠ێکی خۆی که ته‌مه‌ن ٦ ساڵ بووه، له ماڵی خۆیاندا به گازی "مۆنۆکسیدی که‌ربۆن" خنکێندراون و گیانیان داوه. پزیشکی قانوونیی پارێزگای خۆراسان رایگه‌یاندووه، ئه‌و دایک و کور٠ه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن که‌س، یان که‌سانێکه‌وه به گازی مۆنۆکسیدی که‌ربۆن خنکاون. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا کۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز ٢٠ هاووڵاتیی کورد له پارێزگای کوردستان به هۆی گازگرتووییه‌وه، گیانیان له‌ده‌ست داوه.راپۆرتى کۆنگره: گه‌مارۆکان و کێشه‌ى جیدى بۆ رژێمبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئه‌لعه‌ره‌بییه، راپۆرتێکى ئابوورى له ئه‌مریکا ده‌ریده‌خات که ئابوورى رژێمى تاران به هۆى کاریگه‌رى گه‌مارۆکانه‌وه و که‌م بوونه‌وه‌ى بێ وێنه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت، له‌گه‌ڵ کێشه‌ى جیدى به‌ره‌وو روو بۆه‌ته‌وه و ساڵى رابردوو ١.٤ له‌سه‌د دابه‌زیوه. به پێى ئه‌م راپۆرته که له لایه‌ن ده‌فته‌رى پێراگه‌یشتنى کۆنگره‌ى ئه‌مریکاوه بلاو بووه‌ته‌وه نرخى دراوى رژێم به هۆى زیاد بوونى هه‌لاوسان تا کۆتایى ساڵى ٢٠ ١٢، ٢٧ له‌سه‌د که‌مى کردووه و رێژه‌ى بێکارى گه‌یشتووه‌ته ١٥ بۆ ١٦.٦ له‌سه‌د. له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى رژێم ١٨ له‌سه‌د که‌مى کردووه.بێ٠ ئاکام بوونى دوو رۆژ وتووێژى ناوه‌کى له قه‌زاقستانبه پێىراپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه وتووێژه دوو رۆژه‌که‌ى نێوان رژێمى تاران و گرووپى ٥ + ١ له قه‌زاقستان به بێ هیچ ئاکامێک کۆتایى پێ هات. هه‌روه‌ها هه‌واڵنێرى ته‌له‌فزیونى ئه‌لجه‌زیره له تاران رایگه‌یاند، وتووێژه ناوه‌کییه‌کان بێ هیچ ئاکامێکى دیارى کراو کۆتایى پێهات و به‌رپرسانى رژێم ده‌ڵێن هیچ بابه‌تێکى نوێ له لایه‌ن ولاتانى ٥ + ١ وه پێیان نه‌گه‌یشتووه، دانیشتنى دوایى له رێکه‌وتى ١٧ و ١٨ى مارس له ئیستانبۆلى ترکیا به‌رێوه ده‌چێت.ئاواره‌کانی سوریا گه‌یشته ٩٠ ٠ هه‌زارکه‌س، روسیاش داوای گفتوگۆ له‌ئۆپۆزسیۆن ده‌کاتهێزه چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ژماره‌یه‌ک چه‌کی قورسیان پێ ده‌گات، هاوکات ژماره‌ی ئاواره‌کانی سوریا گه‌یشته ٩٠ ٠ هه‌زارکه‌س و روسیاش داوای گفتوگۆ له‌ئۆپۆزسیۆن ده‌کات ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه ئاشکرایکرد، مانگی رابردو له‌رێگه‌ی تورکیاوه بارێکی چه‌ک گه‌یشتۆته ده‌ستی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو سوریا‌و باره‌که ژماره‌یه‌ک چه‌ک له‌خۆده‌گرێت له‌نمونه‌ی چه‌کی دژه تانک‌و فر٠ۆکهو موشه‌کی مۆرترو چه‌ندین جۆری دیکه‌ی چه‌ک. هاوکات ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری سیاسی له‌وته‌یه‌کدا رایگه‌یاند "زیاتر له ٩٠ ٠ هه‌زار هاوڵاتی سوری هه‌ڵهاتون بۆ وڵاتانی دراوسێ، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له ١٥٠ هه‌زار که‌سیان به‌ته‌نها له‌م مانگه‌دا بوه، که ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی پێوانه‌ییه‌و بارودۆخی مرۆی له‌سوریا زیاتر‌و زیاتر خراپ ده‌بێت." دوای کۆبونه‌وه‌که‌ش له‌وته‌یه‌کدا (سێرگی لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا داوای له ئۆپۆزسیۆنی سوریا کرد نوێنه‌رانی خۆی ده‌ستنیشان بکات به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ رژێمدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر‌و راگرتنی ململانێکان له‌و وڵاته. لافرۆڤ وتیشی "نوێنه‌رانی رژێمی سوریا دڵنیاییان پێداون که ئه‌وان تیمێکی دانوسانکاریان هه‌یه‌و ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێکردنی گفتوگۆ له‌زوترین کاتدا، لاڤرۆڤ هیچ ورده‌کارییه‌کی له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرانه‌کرد، به‌ڵام رایگه‌یاند، هه‌ردولا واته (روسیا‌و ئه‌مه‌ریکا) درکیان به‌وه‌کردوه که چیتر به‌رگه‌ی درێژه‌دان به‌توندوتیژیه‌کان له‌سوریا ناگرن.
11 ساڵ و 8 مانگ و 25 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش