شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خوشک و برایانی کورد!ئه‌‌‌ندامان و لایه‌‌‌نگرانی سازمانی خه‌‌‌بات،ی کوردستانی ئێران!هه‌‌‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی دیرین و پیری سه‌‌‌نگه‌‌‌ر، مام حوسێن نانه‌‌‌وا ، خه‌‌‌مێکی گرانی نایه‌‌‌ سه‌‌‌ر دڵمان و بۆ جارێکی تر ته‌‌‌می ماته‌‌‌مینی بۆ هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌ر و هاو باوه‌‌‌ر و یادگارێکی دیکه‌‌‌ی رۆژانی سه‌‌‌ختی به‌‌‌رخودان و فیداکاری له‌‌‌ پێناوی رزگاری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و نیشتمان ،له‌‌‌ سه‌‌‌ر رێبازی پڕ له‌‌‌ سه‌‌‌روه‌‌‌ری و شانازی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران، ئه‌‌‌و سازمانه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌ خوێنی کوڕ و که‌‌‌س وکار و هاوباوه‌‌‌ڕانی مام حوسێن نانه‌‌‌وا و هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌رانی دێڕ به‌‌‌دێڕی مێژوه‌‌‌که‌‌‌ی نه‌‌‌خشاوه‌‌‌، دایگرتین.

مام حوسێن نانه‌‌‌وا یه‌‌‌کیک له‌‌‌و دڵسۆزانه‌‌‌ی رێگای رزگاری کورد و کوردستان بوو که‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای ده‌‌‌ست پێکردنی شۆڕشی ره‌‌‌وای گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان بۆ وه‌‌‌دستهێنانی مافه‌‌‌ره‌‌‌واکانی له‌‌‌ دژی سه‌‌‌ره‌‌‌ڕۆییه‌‌‌کانی رژیمی دیکتاتۆپری وێلایه‌‌‌ت فه‌‌‌قی به‌‌‌ رێبه‌‌‌ری خومه‌‌‌ینی خوێنرێژ ودژی مرۆڤایه‌‌‌تی، وێڕای به‌‌‌شێکی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ که‌‌‌س و کار و نزیکانی ،به‌‌‌ خۆی و به‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌وه،سه‌‌‌ره‌‌‌تا له‌‌‌ ریزه‌‌‌کانی ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستای نه‌‌‌مر مامۆستا شێخ عیزه‌‌‌دین و دوای دامه‌‌‌زراندنی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ رێزه‌‌‌کانی ئه‌‌‌م سازمانه‌‌‌دا، رێی خه‌‌‌بات و تێکۆشانی گرته‌‌‌ به‌‌‌ر و چه‌‌‌کی شه‌‌‌رف و شانازی پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تی کرده‌‌‌ شان. مام حوسێن سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای کۆڵی خه‌‌‌می وه‌‌‌یلانی و ئه‌‌‌رکی سه‌‌‌رپه‌‌‌رستی ماڵ و خێزانی، بۆ ساتێک له‌‌‌ ئه‌‌‌رک و راپه‌‌‌ڕاندنی پێ سپێردراوه‌‌‌کانی سازمانی ،کۆتایی نه‌‌‌کرد و به‌‌‌و په‌‌‌ڕی دڵسۆزی و فیداکاریه‌‌‌وه‌‌‌‌ ئاماده‌‌‌ی هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ گیانبازی و خۆنه‌‌‌ویستێک بوو. به‌‌‌رهه‌‌‌می ژیانی خێزانیی پڕ له‌‌‌ چه‌‌‌رمه‌‌‌سه‌‌‌رى و ده‌‌‌ست ته‌‌‌نگی مام حوسێن دوو کوڕ و کچێک بوون که‌‌‌له‌‌‌ پێناو کورد و کوردستان دا هه‌‌‌ر دوو کوڕه‌‌‌ قاره‌‌‌مان و فیداکاره‌‌‌کانی له‌‌‌ ریزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات دا به‌‌‌ سه‌‌‌خاوته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ رێی رزگاری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ نیشتماندا به‌‌‌ باره‌‌‌گای یه‌‌‌زدان به‌‌‌خشی. شه‌‌‌هیدان: شه‌‌‌هیدى لاو و تازه‌‌‌نه‌‌‌مامی باغچه‌‌‌ی ژیانی پڕ له‌‌‌ سه‌‌‌روه‌‌‌ری و شانازی مام حوسین و پوره‌‌‌خاتونی خۆراگر وبه‌‌‌باوه‌‌‌ڕ، کاک عه‌‌‌بدووڵلا نانه‌‌‌وا و شه‌‌‌هیدی قاره‌‌‌مان و پارتیزانی لێهاتوو، شه‌‌‌هید کاک موحه‌‌‌ممه‌‌‌د نانه‌‌‌وا بوون که‌‌‌ تا هه‌‌‌تایه‌‌‌ له‌‌‌ لای ئه‌‌‌ندامان و دڵسۆزانی سازمانی خه‌‌‌بات،ی کوردستانی ئێران به‌‌‌ رێزه‌‌‌وه‌‌‌ یادیان ده‌‌‌کرێ و جێگای شانازین. مام حوسێن وێڕای ئه‌‌‌م دوو شه‌‌‌هیده‌‌‌ به‌‌‌ وه‌‌‌جانه‌‌‌ ، چه‌‌‌ندین که‌‌‌سی نزیکی تری وه‌‌‌ک ئامۆزا و زاوا و خزم و که‌‌‌سی نزیکی تری له‌‌‌ ریزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات دا شه‌‌‌هید بوون که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ر دێر و سه‌‌‌ردێریکی مێژووی کاروانی شه‌‌‌هیدانی کورد و کوردستان دا ناو و وێنه‌‌‌یان دێته‌‌‌ به‌‌‌رچاو. هه‌‌‌زاران هه‌‌‌زار سڵاو له‌‌‌ گیانی پاکی ئه‌‌‌و شه‌‌‌هیدانه‌‌‌ و هه‌‌‌موو شه‌‌‌هیدانی سوور خه‌‌‌ڵاتی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان.‌ کومیته‌‌‌ی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات،ی کوردستانی ئێران به‌‌‌ ناوی هه‌‌‌موو ئه‌‌‌ندامان و لایه‌‌‌نگرانی سازمانی خه‌‌‌بات،ی کوردستانی ئێران له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وڵات، پرسه‌‌‌و سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشی ئاراسته‌‌‌ی بنه‌‌‌ماله‌‌‌ی به‌‌‌رێزی نانه‌‌‌وا و که‌‌‌س و کار و ئه‌‌‌ندامان و لایه‌‌‌نگرانی سازمان ده‌‌‌کات و له‌‌‌ یه‌‌‌زدانی مه‌‌‌زن داواکاره‌‌‌ که‌‌‌ رۆحی پاکی مام حوسێن نانه‌‌‌وا به‌‌‌ به‌‌‌هه‌‌‌شتی به‌‌‌رینی خۆی شادبکا و سه‌‌‌بوریش بدات به‌‌‌ که‌‌‌س وکار و بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ی. کومیته‌‌‌ی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات،ی کوردستانی ئێران، ٢٧ی فێورییه‌‌‌ی ٢٠ ١٣ی زایینی به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌٩ی ره‌‌‌شه‌‌‌مه‌‌‌ی١٣٩١ی کۆچی خۆری کومیته‌‌‌ی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات،ی کوردستانی ئێران

11 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن