__ ٤ خوێندکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کراوی مه‌ریوانی بۆ زیندانی ئه‌و شاره راگوێزران__ ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی کۆمه‌ڵێک له هاووڵاتیانی ناوچه‌ی "هه‌وشار"__ مانگرتنی زیندانیانی کوردی مه‌حکووم به ئێعدام__ ئێعدامى چوار که‌سیتر له گه‌چساران__ ناوهر٠ۆکى به‌سته‌ى پێشنیارى نوێى ٥+١ به رژێمى تاران__ گه‌لاڵه‌ى نوێى سه‌ناى ئه‌مریکا بۆ به‌ربلاو کردنى گه‌مارۆکان__ نیگه‌رانى ئیسرائیل له مه‌ر٠ درێژ بوونه‌وه‌ى وتووێژه‌کان__ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیرله‌ند: یه‌کیه‌تى ئۆرووپا نیگه‌رانى پێشێلکارى مافى مرۆڤه له ئێران__ نار٠هزایهتیی وهرزێر٠انی ئیسفه‌هان له‌مه‌ر٠ نه‌بوونى ئاو توندوتیژى لێکه‌وته‌وه__ ئه‌مه‌ریکا (٦٠ ) ملیۆن دۆلاری تر ده‌دات به ئۆپۆزسیۆنی سوریا
٤ خوێندکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کراوی مه‌ریوانی بۆ زیندانی ئه‌و شاره راگوێزرانسه‌رله به‌یانیی ئهمر٠ۆ پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ١٠ ی ره‌شه‌ممه ٤ که‌س له چالاکانی خوێندکاریی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره راگوێزران. سۆران دانشوه‌ر، داود قه‌سیمی، محه‌ممه‌د کۆنه‌پۆشی و سامان مه‌حمـوودی له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره کران. رێکه‌وتی ١٠ ی رێبه‌ندان "داود قه‌سیمی" کور٠ی قادر خوێندکاری کارناسیی رشته‌ی کۆمه‌ڵناسیی زانستگه‌ی ئازادی تاران، "سامان مه‌حموودی" کور٠ی حوسێن خوێندکاری کارناسیی باڵای زانستگه‌ی ورمێ، "سۆران دانیشوه‌ر" خوێندکاری رشته‌ی شارسازیی زانستگه‌ی کوردستان، "محه‌ممه‌د کۆنه‌پۆشی" کور٠ی عه‌لی خوێندکاری زانستگه‌ی ورمێ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران. هاوکات هیزه ئه‌منیه‌کان وێر٠ای پشکێنینی ماڵی ئه‌و چالاکانه، ده‌ستیان به‌سه‌ر و کامپیوتێر و زۆربه‌ی که‌ره‌سه شه‌خسییه‌کانیشیاندا گرتبوو.ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی کۆمه‌ڵێک له هاووڵاتیانی ناوچه‌ی "هه‌وشار"رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له هاووڵاتیانی گوندێکی ناوچه‌ی "هه‌وشار"ی سه‌ربه شاری سایین قه‌ڵا" له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رێکه‌وتی ٨ی ره‌شه‌ممه هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئه‌ماکن چوونه‌ته گوندی "قۆزڵوو"ی ناوچه‌ی هه‌وشار و سهرهر٠ای کۆکردنه‌وه‌ی ده‌زگا و دیشی ماهواره، کۆمه‌ڵێک له هاووڵاتییانی ئه‌و گونده‌شیان ده‌سته‌بسه‌ر کردووه. ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کراوانه به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بۆ شاری ساین قه‌ڵا راگوێزرابوون. ئه‌و هاووڵاتیانه له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سایین قه‌ڵاوه لێپرسینه‌وه‌یان لێکرابوو که دواتریش به دانانی بارمته ئازاد کران. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ٣ هاووڵاتی خه‌ڵکی کامیاران له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماکنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون.مانگرتنی زیندانیانی کوردی مه‌حکووم به ئێعدامشه‌ش که‌س له زیندانیانی کورد، که پێشتر له لایه‌ن دادگای رژیم له شاری تارانه‌وه به ئێعدام مه‌حکووم کرابوون، حوکمه‌کانیان له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه په‌سه‌ند کرایه‌وه و به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به حوکمه‌کانیان له رۆژی دووشه‌ممه‌وه مانیان له خواردن گرتوه. به‌پێی راپۆرتی که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ له ئێران ئه‌و شه‌س زیندانیه بریتین له ، جه‌مشید دێهقانی، حامید ئه‌حمه‌دی، که‌ماڵ مه‌ولایی و جه‌هانگیر دێهقانی، سه‌ید هادی حوسێنی و سه‌دیق محه‌ممه‌دی . جێگه‌ى باسه که ئه‌م که‌سانه‌ی که زیندانی کراون له رێکه‌وتی ٨ی به‌فرانباری ساڵی ٨٩ به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له گرووپه سه‌له‌فییه‌کان و شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ خودا به بێ پارێزه‌ر به ئێعدام مه‌حکووم کراون و حوکمه‌که‌شیان له لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه په‌سه‌ند کراوه‌ته‌وه. ئێعدامى چوار که‌سیتر له گه‌چسارانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه حکومه‌تیه‌کان، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ چوار که‌سیتر له زیندانى گه‌چساران به ناوه‌کانى س – ج، ش-ر، ک-ا و ى-ب به تۆمه‌تى ته‌عدا بۆسه‌ر پیرۆزییه‌کان له سێداره در٠ان.ناوهر٠ۆکى به‌سته‌ى پێشنیارى نوێى ٥+١ به رژێمى تارانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فارس، به‌رپرسێکى ئه‌مریکایى ناوهر٠ۆکى به‌سته‌ى پێشنیارى نوێى ولاتانى ٥+١ بۆ رژێمى تارانى له وتووێژه‌کانى قه‌زاقستان خسته‌روو. ئه‌م دیپلۆماته وتوویه که گرنگترین بابه‌تى دوو رۆژه‌ى وتووێژه‌کان رۆژى سێ شه‌ممه بوو که تێیدا به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کیه‌تى ئۆرووپا به‌سته‌ى پێشنیارى پێداچوونه‌وه‌ى خسته به‌رده‌م لایه‌نى ئێرانى، که تێیدا داوا له رژێم کراوه بۆ کۆنترۆلى چالاکى پیتاندنى ٢٠ له‌سه‌دى ئۆران‌یۆم، راگرتنى چالاکى ناوه‌ندى ناوکه‌یی فه‌ردۆ و روون کردنه‌وه‌ى زیاتر به لێکۆله‌وه‌رانى ئاژانس. له‌م به‌سته‌دا هاتووه که ئێران ده‌توانێت له ئۆرانیۆمى پێتێندراوى ٢٠ له‌سه‌د بۆ پێداویستى پزشکى که‌ڵک وه‌ر بگرێت. و لایه‌نى ئاژانسیش بریارى داوه له ئه‌گه‌رى جێ به جێ کردنى ئه‌و راسپاردانه، ئاژانس به‌شێک له گه‌مارۆکان که‌م بکاته‌وه و ئیتر گه‌مارۆى زیاتر نه‌خرێته سه‌ر رژێمى تاران.گه‌لاڵه‌ى نوێى سه‌ناى ئه‌مریکا بۆ به‌ربلاو کردنى گه‌مارۆکانبه پێى راپۆرتى رادیو فه‌رانسه، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رێوه چوونى وتووێژه‌کان له قه‌زاقستان و دهربر٠ینى هیواێکى که‌م له لایه‌ن سه‌رۆکى دیپلۆماسى ئه‌مریکاوه، له کرده‌وه‌ێکى بێ وێنه‌ى ئه‌ندامانى دیموکرات و کۆماریخوازى کومیسیونى ده‌ره‌وه‌ى سه‌ناى ئه‌مریکا، گه‌لاڵه‌یێکى نوێیان له مه‌ر٠ به‌ر لاو کردنى گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دژبه رژێمى تاران ئاماده کردووه. له‌م گه‌لاڵه‌دا هاتووه که ئه‌و یه‌که پییشه‌ییانه‌ى له سه‌رتاسه‌رى جیهان که ئیمکاناتى ئابوورى ده‌ده‌ن به ئێران، ده‌که‌ونه به‌ر ئامانجى سزاکانى ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها له‌م گه‌لاڵه‌یه‌دا خوازیارى زیاتر کردنى گه‌مارۆکانى سه‌ر نه‌وتى رژێم بوون.نیگه‌رانى ئیسرائیل له مه‌ر٠ درێژ بوونه‌وه‌ى وتووێژه‌کانبه پێىراپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، رێبه‌رى رژێمى ئاخووندى رۆژى ٢٨ى رێبه‌ندان له چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکى ته‌ورێز رایگه‌یاند که، ته‌بلیغاتى ئه‌مریکا له‌مه‌ر٠ لابردنى گه‌مارۆکان له دواى وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران له درۆ زیاتر هیچ نییه، ئه‌مریکا رژێمى تاران به گه‌وره‌ترین پشتیوانى تیرۆریسم ده‌زانێت و باوه‌رى وایه که ئه‌م ولاته سه‌قامگیرى و ئه‌منیه‌تى ناوچه‌که‌ى شێواندووه، هه‌روه‌ها ئیسرائیل به چاوى گۆمانه‌وه دهر٠وانێته وتووێژه‌کانى قه‌زاقستان و به‌رپرسێکى ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، ئیستراتیژى ئێران روونه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وتووێژه‌کان درێژه‌ى هه‌بێت تاکوو بتوانن ئۆرانیومى پێتێندراوى زیاتر به ده‌ست بێنن. و رۆژێک به تاقیکردنه‌وه‌ێکى ناوه‌کى هه‌موو جیهان بشڵه‌ژێنن.وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیرله‌ند: یه‌کیه‌تى ئۆرووپا نیگه‌رانى پێشێلکارى مافى مرۆڤه له ئێرانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، یه‌کیه‌تى ئۆرووپا رۆژى چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌بێت فشاره‌کان بۆ سه‌ر رژێمى تاران به هۆى پێشێلکارى مافى مرۆڤه‌وه زیاتر بکه‌ین، ئیمۆن گلیمۆر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیرله‌ند که ولاته‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى ده‌وره‌یى یه‌کیه‌تى ئۆرووپاى له ئه‌ستۆیه له کۆبوونه‌وه‌ى شۆراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان وتى، یه‌کیه‌تى ئۆرووپا به شێوه‌ى جیدى نیگه‌رانى پێشێلکارى مافى مرۆڤه له ئێران و ئێمه ناتوانین له کاتى سه‌رکووتى نارازییان بێده‌نگ ببین.نار٠هزایهتیی وهرزێر٠انی ئیسفه‌هان له‌مه‌ر٠ نه‌بوونى ئاو توندوتیژى لێکه‌وته‌وه‌له‌دواى نار٠هزایهتیی وهرزێر٠انی ئیسفه‌هان به هۆى کێشه‌ى بێ ئاویی، تێکهه‌ڵچوون له نێوان هێزه ئینتزامییه‌کان و هاووڵاتییان هاته ئاراوه و ژماره‌یه‌ک له خۆپیشانده‌ران بریندار کران. به پێى هه‌واڵه‌کان ٥ که‌س کوژراو و زیاتر له سه‌د که‌سیش بریندار بوون. سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ١٠ ی ره‌شه‌مه خه‌ڵکی نار٠ازی لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوایان بۆ یه‌زد شکاندووه و هێرشیان کردۆته سه‌ر ویستگه‌ی پۆمپاژی ئاو له پارێزگای ئیسفه‌هان و له ئه‌نجامدا توندوتیژیی لێ که‌وتۆته‌وه.ئه‌مه‌ریکا (٦٠ ) ملیۆن دۆلاری تر ده‌دات به ئۆپۆزسیۆنی سوریائیداره‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئۆباما زیادکردنی (٦٠ ) ملیۆن دۆلار بۆ سه‌ر ئه‌و هاوکاریانه‌ی پێشکه‌ش به ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌کات راده‌گه‌یه‌نێت. ئهمر٠ۆ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ موعاز خه‌تیب، سه‌رۆکی ئیئتلافی نیشتیمانی سوریا، جۆن کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند: ولایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بر٠ی (٦٠ ) ملیۆن دۆلاری تر پێشکه‌ش به ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌کات، جگه پێدانی پێویستی ته‌ندروستی و خۆراکی به سوپای ئازادی ئه‌و وڵاته. کیری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، که له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیان کار ده‌که‌ن بۆ پێشکه‌سکردنی هاوکاریه پێویستیه‌کان بۆ ئاواره‌کانی سوریا له تورکیا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وتیشی: ماوه‌ی ساڵێکه داوا له ئه‌سه‌د ده‌که‌ن گوێ له گه‌له‌که‌ی بگرێت و جه‌نگ راگرێت، به‌ڵام وه‌حشیگه‌ریه‌تی ئه‌سه‌د زیادی کردوه و دواجاریش موشه‌کی سکۆدی له‌دژی گه‌له‌که‌ی به‌کارهێنا. کیری ئه‌وه‌شی خسته‌رو، بژارده‌ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا چاره‌سه‌ری سیاسیه بۆ ئه‌و وڵاته، که په‌یماننامه‌که‌ی جنێفیش له‌خۆ بگرێت، که روسیا پشتگیری ده‌کات، بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی کاتی له سوریا.
11 ساڵ و 8 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش