شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رۆژی دووشەمە کاتژمێر 4ی ئێوارەلە ئۆتێل چوارچرا لە شاری هەولێر بەبەشداری ژمارەیێکی بەرچاو لە رێکخراوەکانی لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستان کە زیاتر لە 45 رێکخراوبوون کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رێکخرا .  لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیە هۆکارەکانی بەشداری نەکردنی رێکخراوەکانی لاوانی هەر چوار پارچەی کوردستان کە بریارە لە رۆژئاوای کوردستان بەرێوە بچێ بۆ میدیا و تەلەفیزیۆنەکانی بەشداربوو شی کرایەوە . نزیک بە 46 رێکخراوی لاوان....

لە راگەێندراوێکدا دەلێن: بە پێی راسپاردەی دووەمین کۆنفرانسی لاوانی چوار پارچەی کوردستان بڕیار درا کوردستانی رۆژئاوا سەرپەرشتی سێیەمین کۆنفرانس بکات، بۆ ئەو مەبەستە لێژنەیەکی (5) کەسی پێکهات، لە هەمان کاتدا بڕیار درا لە شاری قامشلۆ بکرێت، بەمەرجێک ئازاد کرابێت، بە پێچەوانەوە شێوینی دووەم هەڵەبجەی شەهید دیاری کرا کەوا شارێکە بە ناسنامەی مەزلومیەت و جینۆسایدی گەلی کورد ناسراوە.لەگەڵ ئەوەشدا، لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی سێیەم دەبوایە لەگەڵ لێژنەیەکی (3) کەسی لە پارچەکانی تری کوردستان کۆببێتە بۆ بڕیاردان لەسەر شوێن و کاتی سێیەمین کۆنفرانس، ئەو لێژنەی هەرچوار پارچە رێپێدراوە بڕیاری ئازادبوونی شاری قامشلۆ یان شوێنێکی تر بدات بۆ بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانس.بەڵام بەپێچەوانەی سەرجەم ئالیەت و راسپاردەکانی کۆنفرانسی دووەم، پاش چەندین محاوەلە بۆ دواخستنی، بەتەنها دوو رێکخراوی لاوان (پەیەدەو بەدەپە) شوێن و کاتی سێیەمین کۆنفرانسیان یەکلایی کردۆتەوە، سەرجەم رێکخراوەکانی تری هەر چوارر پارچەی کوردستانیان فەرامۆش کردووە.ئەو رێکخراوانە هەوەرها دەلێن: بۆیە لەبەر ئەو هۆکارانەی سەروەو جێگیر نەبوونی بارودۆخی ئەمنی کوردستانی رۆژئاوا، پاش چەندین پرس و را، رایدەگەیەنین ئەو کۆنفرانسی لەلایەن دوو رێکخراو بەڕێوە دەچێت، کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچەی کوردستان نییە. هەروەها رایدەگەیەنن کە کۆنفرانسی لاوانی هەر چوار پارچە لە مانگی (4) نیسانی 2013 لە کەمپی دۆمیز دەبەسترێت.*ناوی ڕێکخراوەکان1 سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان کوردستانی باشور2 یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کوردستانی باشور3 رێکخراوی لاوانی کوردستان کوردستانی باشور4 لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادی کوردستان کوردستانی رۆژهەڵات5 کۆمەڵەی پەرەپێدانی لاوان کوردستانی باشور6 پەیوەندی ئیسلامیی لاوان کوردستانی باشور7 سەنتەری پەرەپێدانی لاوان کوردستانی باشور8 خوێندکارو لاوانی سەربەخۆی کوردستان کوردستانی باشور9 مونەزەمەی هەولێر للتیار دیموکراتی سوری کوردستانی باشور10 پێشەنگی لاوان کوردستانی باشور11 ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران کوردستانی رۆژهەڵات12 ناوەندی لاوانی پێشڕەو کوردستانی رۆژهەڵات13 یەکێتی لاوانی کوردستانی ئێران کوردستانی رۆژهەڵات14 کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات کوردستانی رۆژهەڵات15 لاوانی یەکیەتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کوردستانی رۆژهەڵات16 لاوانی یەکێتی دیموکراتی کوردستانی کوردستانی رۆژهەڵات17 لاوانی PSKS الپارتی کوردستانی رۆژئاوا18 لاوانی پارتی یەکێتی کوردستان کوردستانی رۆژئاوا19 لاوانی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا کوردستانی رۆژئاوا20 لاوانی پارتی ئازادی کورد لە سوریا کوردستانی رۆژئاوا21 لاوانی پارتی ئازادی کورد (2) کوردستانی رۆژئاوا22 تەڤگەڕا جوانێنن کورد TCK کوردستانی رۆژئاوا23 یەکێتی جوانێن کورد سوریا لە دەرەوە ASKYA کوردستانی رۆژئاوا24 یەکێتی جوانێن عفرین کوردستانی رۆژئاوا25 یەکگرتووی جوانێن ئازادی کوردستانی رۆژئاوا26 د. ڤیان عدنان یوسف کوردستانی رۆژئاوا27 رێکخراوی لاوانی کوردستان 29 لاوانی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (الپارتی) کوردستانی رۆژئاوا30 هفرکرنە هڤریزن جوانین کورد لە سوریا کوردستانی رۆژئاوا31 لاوانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکێتی) کوردستانی رۆژئاوا32 تەڤگەڕا جوانێن شۆڕشێ TCS کوردستانی رۆژئاوا33 یەکێتی قوتابیان و لاوانی کلدو ئاشوری کوردستانی باشور34 رێکخراوی رۆشنبیری تورکمان کوردستان کوردستانی باشور35 بزوتنەوەی گەنجانی سەربەخۆ کوردستانی باشور36 لاوانی دیموکراتخوازی کوردستان کوردستانی باشور37 لاوانی پارت و مافی ئازادی کوردستانی باکور38 لاوانی پارتی دیموکراسی بەشدار کوردستانی باکور39 لاوانی پارتی ئازادی و سۆسیالیست کوردستانی باکور40 لاوانی ئێسپیاتیڤی ئازادی کوردستانی باکور41 گەنجانی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستانی باکور42 لاوانی کۆمەڵەی چاندو هونەری چرا کوردستانی باکور43 لاوانی گروپی دیالۆگی دیجلەو فورات کوردستانی باکور44 لاوانی نەوبەهار کوردستانی باکور45 لاوانی کۆمەڵەی کوردی یا دیموکراتی کوردستانی باکور46 تەڤگەڕا جوانێن کوردستان کوردستانی باکور

11 ساڵ و 7 مانگ و 27 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن