پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ کۆنترۆڵى توندى قاوه‌‌‌خانه‌‌‌ ئینته‌‌‌رنێتیه‌‌‌کان له‌‌‌ کامیاران__ بەهۆی بێ‌حورمەتی کران بە قورئان،١٦٠  زیندانی کورد و بەلووچ مانیان گرت__ لە شاری مەهاباد هاووڵاتییەک کوژرا__ که‌‌‌مبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ئاستى پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى تیجارى رژیمى ئێران و دوبه‌‌‌ى__ زۆرینه‌‌‌ى خه‌‌‌ڵکى ئه‌‌‌مریکا خوازیارى هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر ئێرانن__ کرده‌‌‌وه‌‌‌ى یه‌‌‌کیه‌‌‌تى عه‌‌‌ره‌‌‌ب و دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ى ترسنۆکانه‌‌‌ى رژێمى تاران__ عه‌‌‌ره‌‌‌بستان: په‌‌‌یوه‌‌‌ندى رایلکه‌‌‌ى سیخۆرى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژێمى تاران__ مه‌‌‌حکومیه‌‌‌تى سێ یه‌‌‌مه‌‌‌نى به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى سیخۆرى بۆ رژێمى تاران__ سوریاØ› شەڕ لە کۆشکی سەرۆکایەتی نزیک دەبێتەوە

کۆنترۆڵى توندى قاوه‌‌‌خانه‌‌‌ ئینته‌‌‌رنێتیه‌‌‌کان له‌‌‌ کامیارانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى وێبسایتى خۆێندکار، به‌‌‌ ده‌‌‌ستوورى ئیداره‌‌‌ى ئه‌‌‌ماکن و ئیتلاعاتى شارى کامیاران، مۆخابراتى ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ بۆ هه‌‌‌ر هێلێکى ته‌‌‌له‌‌‌فوون فیلترێکى جیاى داناوه‌‌‌ تاکوو خه‌‌‌تى ته‌‌‌له‌‌‌فوون و ئینترنێت به‌‌‌ ته‌‌‌واوى کۆنترۆڵ بکرێت. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى رۆژانى رابردوو به‌‌‌ ته‌‌‌واوى کافى نێته‌‌‌کانیان راگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌بێت، زانیارى ته‌‌‌واوى به‌‌‌ کارهێنه‌‌‌ران بنووسن و کامێره‌‌‌ى چاودێرى دابنێن.بەهۆی بێ‌حورمەتی کران بە قورئان،١٦٠  زیندانی کورد و بەلووچ مانیان گرت١٦٠  زیندانییمەزهەبیی کورد و بەلووچ، بۆ ماوەی ٣ رۆژ لە بەندی ٤ی ساڵۆنی ١٠ ی زیندانی رەجایی شاری کەرج مانیان گرت. ١٦٠  زیندانی مەزهەبی کورد و بەلووچ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بێ‌حورمەتی کردنی یگانی تایبەتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە قورئان و کتێبە مەزهەبییەکانی ئەو زیندانییانە، لە رۆژی ٢٩ی رەشەمەوە بۆ ماوەی ٣ رۆژ مانیان گرت. رۆژی ٢٨ی رەشەممە یەگانی تایبەتیی رژیمى ئێران لەکاتی پشکنینی کەلوپەلی شەخسیی زیندانیاندا، وێڕای بێ‌حورمەتی کردن بە زیندانیانی پەیڕەوی مەزهەبی سوننی، قورئان و کتێبە مەزهەبییەکانیان فڕێ داوەتە سەر زەوی و ئەو زیندانیانەش بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بەو کارەی یگانی تایبەت، بۆ ماوەی ٣ رۆژ مانیان گرتووە. کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە، کەسەرجەم ئەو کەسانە بە تاوانی چالاکی تەبلیغی – مەزهەبی و ئەندامەتی لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکاندا زیندانی کراون.لە شاری مەهاباد هاووڵاتییەک کوژراهاووڵاتییەک چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆیەکی نادیار لە شاری مەهاباد کوژرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەک بەناوی "هیوا مەعرووفی" لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەاسراوەوە بە زەبری گولـلە کوژراوە. ئەو هاووڵاتییە لە پێش نەورۆزەوە لە ساردخانەی شاری مەهابادا راگیراوە و هەتا ئێستا شوێنی نیشتەجێ بوونی کەسوکار و بنەماڵەکەی نەزانراوە. هەروەها رۆژی سێشەممەی حەفتەی رابردوو هاووڵاتییەک لە شاییەکدا لە چوارڕێیانی ئازادیی شاری مەهاباد لەلایەن کەسێکەوە بە چەکی کڵاشنیکۆف کوژرا.که‌‌‌مبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ئاستى پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى تیجارى رژیمى ئێران و دوبه‌‌‌ىبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆیته‌‌‌رز ئاستى پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى تیجارى رژیمى ئێران و دوبه‌‌‌ى گه‌‌‌یشتۆته‌‌‌ یه‌‌‌ک له‌‌‌سه‌‌‌رى سێى له‌‌‌چاو ساڵى رابردوو. رێژه‌‌‌ى بازه‌‌‌رگانى رژیم و دوبه‌‌‌ى له‌‌‌ساڵا ٢٠ ١٢ به‌‌‌ ٦ میلیارد و ٨ میلیۆن دۆلار که‌‌‌مبۆته‌‌‌وه‌‌‌. ساڵا ٢٠ ١١ ئاستى بازه‌‌‌رگانیه‌‌‌کان به‌‌‌ رێژه‌‌‌ى ٣٦ میلیارد درهه‌‌‌م بوو. دوبه‌‌‌دواى ته‌‌‌حریمه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا دژى رژیمى ئێران پێوه‌‌‌ندیی بانکه‌‌‌کانى دوبه‌‌‌ى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ى ماڵا رژیم به‌‌‌ شێوه‌‌‌یێکى به‌‌‌رچاو که‌‌‌مى کردووه‌‌‌. زۆرینه‌‌‌ى خه‌‌‌ڵکى ئه‌‌‌مریکا خوازیارى هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر ئێرانندامه‌‌‌زراوه‌‌‌ى لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ و سه‌‌‌رژمێرى (پیو) له‌‌‌ راپرسییه‌‌‌ک دا رایگه‌‌‌یاند: زۆرینه‌‌‌ى خه‌‌‌ڵکى ئه‌‌‌مریکا خوازیارى هێرشی نیزامى بۆ سه‌‌‌ر رژیمى ئێرانن به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى راگرتنى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ناوکه‌‌‌ییه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌. به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌و راپرسیه‌‌‌ ٦٤ له‌‌‌سه‌‌‌دى خه‌‌‌ڵکى ئه‌‌‌مریکا خوازیارى هیرشی نیزامى بۆ سه‌‌‌ر رژیمى ئێرانن. هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌ر له‌‌‌و راپرسیه‌‌‌ دا ٩٩ له‌‌‌سه‌‌‌دى خه‌‌‌ڵکى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و بروایه‌‌‌ن که‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌کانى رژیمى ئێران گه‌‌‌وره‌‌‌ترین مه‌‌‌ترسی بۆسه‌‌‌ر قازانجه‌‌‌کانى وه‌‌‌لاتى ئه‌‌‌مریکایه‌‌‌.  کرده‌‌‌وه‌‌‌ى یه‌‌‌کیه‌‌‌تى عه‌‌‌ره‌‌‌ب و دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ى ترسنۆکانه‌‌‌ى رژێمى تارانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى ئیسنا، جێگرى وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى رژێم به‌‌‌ ره‌‌‌خنه‌‌‌ گرتن له‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌ په‌‌‌له‌‌‌ى هێندێک له‌‌‌ ولاتان له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ سووریا، دانى کۆرسى ئه‌‌‌و ولاته‌‌‌ به‌‌‌ که‌‌‌سانێک که‌‌‌ ده‌‌‌نگى خه‌‌‌ڵکیان نییه‌‌‌ به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکى مه‌‌‌ترسیدار بۆ وه‌‌‌لاتانى عه‌‌‌ره‌‌‌بى جیهان ناو برد. حسین ئه‌‌‌میر عه‌‌‌بدۆلاهیان، که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌غدایه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند، دانى کورسى سووریا له‌‌‌ یه‌‌‌کیه‌‌‌تى عه‌‌‌ره‌‌‌ب به‌‌‌ که‌‌‌سانێکه‌‌‌ ده‌‌‌نگى خه‌‌‌ڵکى سووریایان نییه‌‌‌ نیشانده‌‌‌رى کۆتایى هاتنى ده‌‌‌ورى یه‌‌‌کیه‌‌‌تى عه‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌.عه‌‌‌ره‌‌‌بستان: په‌‌‌یوه‌‌‌ندى رایلکه‌‌‌ى سیخۆرى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژێمى تارانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ له‌‌‌ ریاز، وه‌‌‌زیرى ولاتى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان ئه‌‌‌مرۆ رایگه‌‌‌یاند، که‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانى رایلکه‌‌‌ێکى سیخۆرى که‌‌‌ به‌‌‌م نوێیانه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرابوون راسته‌‌‌وخۆ له‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندیدان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژێمى تاران. به‌‌‌رپرسانى سعوودى پێشتر له‌‌‌ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى رایلکه‌‌‌یێکى  سیخۆرى ناویان بردبوو که‌‌‌ که‌‌‌سێکیان شارۆمه‌‌‌ندى ئێران بووه‌‌‌. به‌‌‌ پێى وته‌‌‌ى وه‌‌‌زیرى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان، لێکۆلینه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌کان ده‌‌‌رى خستووه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و رایلکه‌‌‌ سیخۆرییه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌ست و په‌‌‌یوه‌‌‌نده‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کانى رژێم راسته‌‌‌وخۆ په‌‌‌یوه‌‌‌ندییان هه‌‌‌بووه‌‌‌.، به‌‌‌ پێى وته‌‌‌ى ئه‌‌‌م به‌‌‌رپرسه‌‌‌ى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان، ئه‌‌‌ندامانى ئه‌‌‌و بانده‌‌‌ له‌‌‌ برى  وه‌‌‌رگرتنى پاره‌‌‌ له‌‌‌ رژێمى تاران، زانیارى په‌‌‌یوه‌‌‌ست به‌‌‌ ناوه‌‌‌ند هه‌‌‌ستیاره‌‌‌کانى عه‌‌‌ره‌‌‌بستانیان داوه‌‌‌ به‌‌‌ رژێم.مه‌‌‌حکومیه‌‌‌تى سێ یه‌‌‌مه‌‌‌نى به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى سیخۆرى بۆ رژێمى تارانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رمى یه‌‌‌مه‌‌‌ن،سه‌‌‌با: دادگاى جه‌‌‌زایى سه‌‌‌نعا بۆ سێ که‌‌‌س به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى عه‌‌‌بدۆلکه‌‌‌ریم لاڵجى: هانى ئه‌‌‌حمه‌‌‌د و عه‌‌‌لى عه‌‌‌بدۆلکه‌‌‌ریم، به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى سیخۆرى بۆ رژێمى تاران حوکمى پێنج ساڵ زیندانى په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد. پێشتر بۆ تاوانبارانى پله‌‌‌ى یه‌‌‌که‌‌‌م و دووهه‌‌‌م حوکمى ئێعدام ده‌‌‌رچووبوو که‌‌‌ له‌‌‌ دانیشتنى کۆتایى دادگا که‌‌‌ دوێنى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو بۆ هه‌‌‌ر سێ تاوانباره‌‌‌که‌‌‌ حوکمى پێنج ساڵ زیندان په‌‌‌سه‌‌‌ند کرا.سوریاØ› شەڕ لە کۆشکی سەرۆکایەتی نزیک دەبێتەوەبه‌‌‌پێی‌ ئامارێک که‌‌‌ لیژنه‌‌‌کانی‌ هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگی‌ شۆڕش له‌‌‌سوریا بڵاویکردوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، ژماره‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ رۆژی‌ دو شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ناوچه‌‌‌ جیاجیاکانی‌ سوریا کوژراون گه‌‌‌یشتوه‌‌‌ته‌‌‌ ١٠ ٢ که‌‌‌س. روانگه‌‌‌ی‌ سوریاش بۆ مافه‌‌‌مانی‌ مرۆڤ که‌‌‌ رێکخراوێکی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌‌‌‌و باره‌‌‌گاکه‌‌‌ی‌ له‌‌‌ شاری‌ له‌‌‌نده‌‌‌نی‌ پایته‌‌‌ختی‌ به‌‌‌ریتانیایه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند، له‌‌‌ناوچه‌‌‌ی‌ ریفی‌ ئیدلب له‌‌‌باکوری‌ خۆرئاوای‌ سوریا به‌‌‌هۆی‌ ته‌‌‌قه‌‌‌کردنه‌‌‌وه‌‌‌ فڕۆکه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نی‌ پێکراوه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ئاسمانی‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا فڕیوه‌‌‌. له‌‌‌لایه‌‌‌کی‌ دیکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌هۆی‌ مه‌‌‌ترسی‌ له‌‌‌سه‌‌‌لامه‌‌‌تییان، نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان بڕیاریدا نیوه‌‌‌ی‌ کارمه‌‌‌ندانی‌ خۆی‌ له‌‌‌ سوریا بکێشێته‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌و بڕیاره‌‌‌ش دوای‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ هات گوله‌‌‌ هاوه‌‌‌نێک له‌‌‌ له‌‌‌نزیک ئه‌‌‌و ئوتێله‌‌‌ که‌‌‌وتوخواره‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ کارمه‌‌‌ندانی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کانی‌ تێدایه‌‌‌ له‌‌‌ دیمه‌‌‌شقی‌ پایته‌‌‌خت.

11 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن