شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ ژنێک لە پیرانشار کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا__ رژیمى ئێران بانگه‌‌‌واز بۆ سیخۆرى گشتى ده‌‌‌کا__ ئێران پله‌‌‌ى چواره‌‌‌مى ته‌‌‌لاقى له‌‌‌ جیهاندا هه‌‌‌یه‌‌‌__ پاسدار لاریجانى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى له‌‌‌ ولاتانى رۆژئاوایى کرد__ مانگرتن له‌‌‌ خواردنى زیندانیانى سیاسى له‌‌‌ زیندانى وه‌‌‌کێل ئاوا__ کرده‌‌‌وه‌‌‌ى یه‌‌‌کیه‌‌‌تى عه‌‌‌ره‌‌‌ب و دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌رلێشێواوانه‌‌‌ى ساڵحى__ سازمانى لێبۆردنى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى خوازیارى هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شاندنه‌‌‌وه‌‌‌ى حوکمى ئێعدامى پێنج شارۆمه‌‌‌ندى عه‌‌‌ره‌‌‌بى ئێرانى بوو__ ئه‌‌‌مریکا خوازیارى ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتنى قازییه‌‌‌کانى ئورووپا به‌‌‌ په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى نه‌‌‌هێنى چالاکیه‌‌‌ ناوکه‌‌‌ییه‌‌‌کانى ئێران بوو__ ژاپۆن،حه‌‌‌وت ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌‌‌ سورییه‌‌‌کانی عیراق و هه‌‌‌رێمی کوردستان ته‌‌‌رخان ده‌‌‌کات__ ئەردۆغان: لیژنەیەکی ناوبژیوانی لەگەڵ پەکەکە پێکدەهێنین

ژنێک لە پیرانشار کۆتای بە ژیانی خۆی هێناژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ لە پیرانشار بەهۆیەکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و لە ئەنجامدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٦ی خاکەلێوە ژنێک بەناوی "نەسرین" تەمەن ٣٨ ساڵ بەهۆیەکی ناڕوون لە ماڵی خۆیان دەستی داوەتە خۆکووژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. نەسرین هاوسەری "عەبدوڵقادر داسە" و خاوەنی ٣ منداڵ بووە. هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە تووشی نەخۆشی خەمۆکی هاتبوو، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو نەزانراوە.رژیمى ئێران بانگه‌‌‌واز بۆ سیخۆرى گشتى ده‌‌‌کاوه‌‌‌زاره‌‌‌تى ئیتلاعاتى رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکى بێ پێشوونه‌‌‌ دا له‌‌‌ راگه‌‌‌ێنداروێک که‌‌‌ له‌‌‌ میدیاکانى حکوومه‌‌‌تى بلاوکراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، داوا له‌‌‌ گشت خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌کا بۆ پاراستنى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نیزامى ویلایه‌‌‌تى فه‌‌‌قیه سیخۆرى به‌‌‌ سه‌‌‌ر یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ بکه‌‌‌ن. له‌‌‌و راگه‌‌‌ێنداروه‌‌‌دا هاتووه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر دژمن داواى هاوکارى و دانى هه‌‌‌واڵیان لێکردن به‌‌‌ زووترین کات به‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌ ئیتلاعاتیه‌‌‌کانى رابگه‌‌‌ێنن. هه‌‌‌وه‌‌‌رها ده‌‌‌لێ کارمه‌‌‌ندانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى زیاتر له‌‌‌ژێر سه‌‌‌رنجى دژمنان دان. پروپاگه‌‌‌نده‌‌‌ى رادیو ته‌‌‌له‌‌‌ویزیۆنه‌‌‌کانى دژمنان له‌‌‌ نیو خه‌‌‌ڵک دا بلاو مه‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و دژمنان له‌‌‌ سه‌‌‌فه‌‌‌ره‌‌‌کانى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ بیر له‌‌‌ پێوه‌‌‌ندى گرتن و دۆستایه‌‌‌تى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێوه‌‌‌ن  و نابێ بکه‌‌‌ونه‌‌‌ ناو داویانه‌‌‌وه‌‌‌. بۆ پاساو هێنانه‌‌‌وه‌‌‌ى زیاتریش له‌‌‌و راگه‌‌‌ێندراوه‌‌‌دا هاتووه‌‌‌ ئایا ده‌‌‌زانن له‌‌‌وه‌‌‌لاتانى ئورووپایی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ماڵ وپ شت په‌‌‌نجه‌‌‌ره‌‌‌ و ناو شه‌‌‌قامه‌‌‌کان چاودێرى هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکى گوماناویی ده‌‌‌که‌‌‌ن و ئه‌‌‌و کلتووره‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌ له‌‌‌ تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندییه‌‌‌کانى کۆمه‌‌‌ڵگا ئورووپاییه‌‌‌کانه‌‌‌. ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ئیتلاعات ده‌‌‌رخه‌‌‌رى بیزارى خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ نیزامى ئاخوندى و ترس له‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندنى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان و که‌‌‌وتنه‌‌‌ مه‌‌‌ترسی ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى رژیمى دارووخانى ئاخوندیه‌‌‌ به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت که‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان نزیک بۆته‌‌‌وه‌‌‌. ئێران پله‌‌‌ى چواره‌‌‌مى ته‌‌‌لاقى له‌‌‌ جیهاندا هه‌‌‌یه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى سایتى رێگه‌‌‌ێکیتر، کێشه‌‌‌ى ته‌‌‌لاق له‌‌‌ ئێران له‌‌‌ داهاتووێکى نزێکدا ده‌‌‌بێته‌‌‌ مه‌‌‌ترسیێکى گه‌‌‌وره‌‌‌ بۆ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌کان و زیاد بوونى رێژه‌‌‌ى ته‌‌‌لاق له‌‌‌ ئێران بووه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى ئه‌‌‌وه‌‌‌ێکه‌‌‌ ئێران دواى ئه‌‌‌مریکا، دانیمارک و میسر پله‌‌‌ى چواره‌‌‌مى ته‌‌‌لاقى له‌‌‌ جیهان به‌‌‌رکه‌‌‌وێت. به‌‌‌ پێى ئاماره‌‌‌کانى فه‌‌‌رمى ئیداره‌‌‌ى سه‌‌‌بتى ئه‌‌‌حواڵ له‌‌‌ ئێران رۆژانه‌‌‌ ٣٨١ هاوسه‌‌‌ر له‌‌‌ یه‌‌‌ک جیا ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌ یانى به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى مام ناوه‌‌‌ندى هه‌‌‌ر کاتژمێر ١٦ هاوسه‌‌‌ر.پاسدار لاریجانى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى له‌‌‌ ولاتانى رۆژئاوایى کردسه‌‌‌رۆکى مه‌‌‌جلیسى رژێم له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى به‌‌‌رپرسان و فه‌‌‌رمانده‌‌‌کانى هێزه‌‌‌ ده‌‌‌ریاوانییه‌‌‌کانى ئه‌‌‌رته‌‌‌ش رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ئه‌‌‌م چه‌‌‌ند ساڵه‌‌‌ى رابردوو ولاتانى رۆژئاوایى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌گه‌‌‌ڵێکیان له‌‌‌ هێزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کانمان کردووه‌‌‌ به‌‌‌لام ئێمه‌‌‌ هیچ کات ئه‌‌‌و درۆشمانه‌‌‌ به‌‌‌ جیدى وه‌‌‌ر ناگرین چوونکوو ئه‌‌‌وان توانایى ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌زانن و خۆیان ناخنه‌‌‌ ناو گێژاوى وه‌‌‌ها کارێکه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌گه‌‌‌ریش وه‌‌‌ها هه‌‌‌ڵه‌‌‌ێک بکه‌‌‌ن، ولامى هێزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کانى ئێمه‌‌‌ وێرانکه‌‌‌ر ده‌‌‌بێت.مانگرتن له‌‌‌ خواردنى زیندانیانى سیاسى له‌‌‌ زیندانى وه‌‌‌کێل ئاوابه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان چوار که‌‌‌س له‌‌‌ زیندانیانى سیاسى زیندانى وه‌‌‌کێل ئاواى مه‌‌‌شهه‌‌‌د له‌‌‌ رۆژى یه‌‌‌که‌‌‌مى خاکه‌‌‌ لێوه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستیان داوه‌‌‌ته‌‌‌ مانگرتن له‌‌‌ خواردن و هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کانى زیندان بۆ فشار خستنه‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و زیندانییانه‌‌‌ به‌‌‌ که‌‌‌له‌‌‌پچه‌‌‌و پێبه‌‌‌نده‌‌‌وه‌‌‌ خستویاننه‌‌‌ته‌‌‌ ناو ژوورى تاکه‌‌‌که‌‌‌سى.کرده‌‌‌وه‌‌‌ى یه‌‌‌کیه‌‌‌تى عه‌‌‌ره‌‌‌ب و دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ى سه‌‌‌رلێشێواوانه‌‌‌ى ساڵحىبه‌‌‌ پێى راپۆرتى ده‌‌‌نگ و ره‌‌‌نگى رژێمى ئاخووندى، وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى رژێم له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت له‌‌‌ ساڵى نوێ رایگه‌‌‌یاند، هه‌‌‌ڵه‌‌‌ى هێندێک له‌‌‌ ولاتان له‌‌‌ مه‌‌‌ر٠ سووریا باروودۆخى ئه‌‌‌و رژێمه‌‌‌ خراپتر ده‌‌‌کات. عه‌‌‌لى ئه‌‌‌کبه‌‌‌ر سالحى وتى، هێندێک له‌‌‌ ولاتانى ناوچه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ پشتیوانى هێندێک ولاتى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ناوچه‌‌‌که‌‌‌، رێگاى هه‌‌‌ڵه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌ر٠ سووریا ده‌‌‌گرنه‌‌‌ به‌‌‌ر.سازمانى لێبۆردنى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى خوازیارى هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شاندنه‌‌‌وه‌‌‌ى حوکمى ئێعدامى پێنج شارۆمه‌‌‌ندى عه‌‌‌ره‌‌‌بى ئێرانى بووبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، سازمانى لێبۆردنى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٦ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌، له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌ێکدا به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ مانگرتنى پێنج که‌‌‌س له‌‌‌ شارۆمه‌‌‌ندانى عه‌‌‌ره‌‌‌بى زیندانى له‌‌‌ زیندانى کاروونى ئه‌‌‌هواز، له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى ته‌‌‌واوى جیهان خوازیاره‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ ناردنى نامه‌‌‌ بۆ به‌‌‌رپرسانى ئێرانى پێش به‌‌‌ ئێعدامى ئه‌‌‌م پێنج زیندانییه‌‌‌ بگرن و له‌‌‌زووترین کاتدا ئیمکانى ده‌‌‌رمانیان بۆ بره‌‌‌خسێنن.ئه‌‌‌مریکا خوازیارى ده‌‌‌ستراگه‌‌‌یشتنى قازییه‌‌‌کانى ئورووپا به‌‌‌ په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى نه‌‌‌هێنى چالاکیه‌‌‌ ناوکه‌‌‌ییه‌‌‌کانى ئێران بووبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رۆیته‌‌‌رز، ئه‌‌‌مریکا داواى له‌‌‌ یه‌‌‌کێتى ئورووپا کرد زانیارى نه‌‌‌هێنى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌که‌‌‌ى رژیمى ئاخوندى بخاته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌ست قازییه‌‌‌کانى ئورووپا. لێپرسراوێکى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا ووتى: وه‌‌‌لاته‌‌‌که‌‌‌ى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ داواى ئیستینافى رژیمى ئێران له‌‌‌ دادگاکانى ئورووپا نیگه‌‌‌رانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌ ته‌‌‌حریمه‌‌‌کان دژى ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ لاواز بکات.  ئه‌‌‌و لێپرسراوه‌‌‌ ره‌‌‌سمیه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى رۆیته‌‌‌رزى ووت: سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌داران له‌‌‌ واشینگتۆن ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌یان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌کانى ئورووپایی و دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کان خستۆته‌‌‌ به‌‌‌رباس و داوای دیارى کردنى رێگه‌‌‌ چاره‌‌‌یێک کردووه‌‌‌ تا قازیییه‌‌‌کان بتوانن به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى نه‌‌‌هێنى پیراگه‌‌‌یشتن به‌‌‌ زانیارییه‌‌‌کان بکه‌‌‌ن. ژاپۆن،حه‌‌‌وت ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌‌‌ سورییه‌‌‌کانی عیراق و هه‌‌‌رێمی کوردستان ته‌‌‌رخان ده‌‌‌کاتله‌‌‌سه‌‌‌ر داوای په‌‌‌رله‌‌‌مانتارێکی کوردی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی نوێنه‌‌‌رانی عیراق، حکومه‌‌‌تی ژاپۆن بڕی حه‌‌‌وت ملیۆن و ٥٠ ٠  هه‌‌‌زار دۆلار بۆ ئاواره‌‌‌کانی سوریا له‌‌‌ عیراق و هه‌‌‌رێمی کوردستان ته‌‌‌رخانده‌‌‌کات، له‌‌‌و بڕه‌‌‌ پاره‌‌‌یه‌‌‌ش چوار ملیۆن دۆلاری به‌‌‌ر ئاواره‌‌‌کانی هه‌‌‌رێمی کوردستان ده‌‌‌که‌‌‌وێت. ئه‌‌‌و بریاره‌‌‌ى وه‌‌‌لاتى ژاپۆن له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ په‌‌‌نابه‌‌‌رانی‌ که‌‌‌مپی دۆمیز ٨٦ هه‌‌‌زار که‌‌‌س تێده‌‌‌په‌‌‌ڕێنێتئەردۆغان: لیژنەیەکی ناوبژیوانی لەگەڵ پەکەکە پێکدەهێنینسەرۆک وەزیرانی تورکیا تەئکید لەوە دەکاتەوە، دەیانەوێت لیژنەیەکی ناوبژیوانی پێکبهێنن کە رۆڵی راوێژکاری هەبێت بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەدا. لە وتەیەکیدا لەبەردەم کوتلەکەی لە پەرلەمانی تورکیادا، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند: ئەوان پێویستیان بە لیژنەیەک لە دانایان و کەسانی ناوبژیوان بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەدا. ئەوەشی وت: لیژنەکە دەسەڵاتی بڕیاردانیان نابێت و رۆڵیان راوێژکاری دەبێت و دەتوانن بۆ وەرگرتنی بۆچونەکانیان سودیان هەبێت لە پرۆسەکەدا.

11 ساڵ و 7 مانگ و 27 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن