پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ به‌‌‌رده‌‌‌وامى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ربوونى دوو رۆژنامه‌‌‌وانى کورد__ خوێندکارێکی کوردی زانکۆی په‌‌‌یامی نووری ورمێ‌وڵاتی به‌‌‌جێ هێشت__ رووداوێکی هاتووچ٠۶ له شاری بانه‌‌‌زیاتر له ٢٠  کوژراو و برینداری لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه. __  پێوانه‌‌‌ی نه‌‌‌هامه‌‌‌تى: ئابوورى ئێران به‌‌‌ره‌‌‌و هه‌‌‌لاوسان و بێکارى زیاتر __ نرخى میوه‌‌‌ و ته‌‌‌ره‌‌‌بار__ خه‌‌‌ڵکى به‌‌‌سره‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر کنسولگه‌‌‌رى رژیمى ئاخوندى ته‌‌‌زاهوراتێکى گه‌‌‌وره‌‌‌یان به‌‌‌رێوه‌‌‌ برد__ رژیمى ئاخوندى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى قه‌‌‌ته‌‌‌ر کرد__ قوربانیانی‌ گه‌‌‌ڕه‌‌‌که‌‌‌ کورد نشینه‌‌‌که‌‌‌ی‌ سوریا گه‌‌‌یشته‌‌‌ (٧٠ )که‌‌‌س__ خەوتن لەسەرپشت و زیانەکانی بۆ کۆرپەلە

به‌‌‌رده‌‌‌وامى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ربوونى دوو رۆژنامه‌‌‌وانى کوردزیاتر له‌‌‌ سێ حه‌‌‌وتوویه‌‌‌ که‌‌‌ ٢ رۆژنامه‌‌‌وانى کورد به‌‌‌ناوه‌‌‌کانى خسره‌‌‌و و مه‌‌‌سعوود کوردپوور ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر بوونه‌‌‌. له‌‌‌وباره‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ نزیکانى مه‌‌‌سعوود و خسره‌‌‌و کوردپوور به‌‌‌ که‌‌‌مپه‌‌‌ینى داکۆکى له‌‌‌ زیندانیانى سیاسی و مه‌‌‌ده‌‌‌نی گووتووه‌‌‌ که‌‌‌ ناوبراوان له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ى  کاتى ئیداره‌‌‌ى ئیتلاعاتى مه‌‌‌هاباده‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئیتلاعاتى شارى ورمێ راگوێزراون و کاتى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردنه‌‌‌که‌‌‌یان درێژ کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراو ده‌‌‌لێ خانه‌‌‌واده‌‌‌ى ئه‌‌‌و ٢ زیندانیه‌‌‌ وێراى پێوشوێن گرتنى چاره‌‌‌نووسی رۆڵه‌‌‌کانیان به‌‌‌لام هیچ وه‌‌‌لامێکیان تا ئێستا پێنه‌‌‌دراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ . خسره‌‌‌و کوردپوور رێکه‌‌‌وتى ٦ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ى ئیداره‌‌‌ى ئیتلاعاتى مه‌‌‌هاباده‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ئیتلاعاتى شارى مه‌‌‌هاباد راگوێزراوه‌‌‌. له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا رۆژێک دواتر مه‌‌‌سعوودى براى له‌‌‌کاتێک دا که‌‌‌ بۆ پێوشوێن گرتنى هه‌‌‌واڵى براکه‌‌‌ى سه‌‌‌ردانى گرتووخانه‌‌‌ ده‌‌‌کات له‌‌‌ لایه‌‌‌ن مه‌‌‌ئمورانى ئیداره‌‌‌ى ئیتلاعاته‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌گیرێ.  خوێندکارێکی کوردی زانکۆی په‌‌‌یامی نووری ورمێ‌وڵاتی به‌‌‌جێ هێشتبه‌‌‌رپرسانی حیراسه‌‌‌تی زانکۆی په‌‌‌یامی نووری ورمێ‌، خوێندکارانی کوردی ئه‌‌‌م زانکۆیه‌‌‌یان خستووه‌‌‌ته‌‌‌ژێر فشار و به‌‌‌زۆر داوایان لێ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌هاوکاری هێزه‌‌‌ئیتلاعاتییه‌‌‌کانی حکومه‌‌‌تی ئێران بکه‌‌‌ن. به‌‌‌پێی راپۆرتی هه‌‌‌والده‌‌‌ریی کوردپا، به‌‌‌رپرسانی حیراسه‌‌‌تی زانکۆی په‌‌‌یامی نووری ورمێ، هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌یان له‌‌‌خوێندکارانی کوردی ئه‌‌‌و زانکۆیه‌‌‌کردووه‌‌‌که‌‌‌ئه‌‌‌گه‌‌‌ر هاوکاریی هێزه‌‌‌ئیتلاعاتییه‌‌‌کانی حکومه‌‌‌تی ئێران نه‌‌‌که‌‌‌ن به‌‌‌ره‌‌‌ورووی ده‌‌‌رکران و ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کران ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌رپرسانی حیراسه‌‌‌تی زانکۆی په‌‌‌یامی نووری ورمێ هه‌‌‌تا ئێسته‌‌‌چه‌‌‌ندین خوێندکاری کوردی ئه‌‌‌م زانکۆیه‌‌‌یان به‌‌‌هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حیزبه‌‌‌کوردییه‌‌‌کانی ئوپۆزیسیۆنی ئێران، تاوانبار کردووه‌‌‌. ئه‌‌‌م خوێندکاره‌‌‌کورده‌‌‌دواتر ناچار بوو ولات به‌‌‌جێ بهێڵێت و ئێسته‌‌‌له‌‌‌یه‌‌‌کێک له‌‌‌وڵاتانی دراوسێی ئێران دا نیشته‌‌‌جێیه‌‌‌.رووداوێکی هاتووچ٠۶ له شاری بانه‌‌‌زیاتر له ٢٠  کوژراو و برینداری لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه. به پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵنێری کوردپا، پێش‌نیوه‌‌‌ڕۆی ئه‌‌‌مڕۆ له جاده‌‌‌ی سه‌‌‌‌قز ـ بانه و له نزیکی گونده‌‌‌کانی "سه‌‌‌به‌‌‌دلوو" و "برۆژه کۆنه" له ئاکامی پێکدادانی کامیونێکی ماک و شه‌‌‌ش ماشێنی سه‌‌‌واری به‌‌‌داخه‌‌‌وه شه‌‌‌ش که‌‌‌س گیانیان  دا.  له‌‌‌و کاره‌‌‌ساته‌‌‌دا پازده که‌‌‌س بریندار بوون که بارودۆخی هێندێکیان ناجێگیره. ته‌‌‌رمی ئه‌‌‌و شه‌‌‌ش که‌‌‌سه له‌‌‌گه‌‌‌ڵ برینداربوو‌ه‌‌‌کان بو نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی سه‌‌‌لاحه‌‌‌د‌دین ئه‌‌‌یووبی ڕاگۆستراون. به‌‌‌رپرسی پۆلیسی ڕێگا و بانی شارستانی بانه، هۆکاری ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ساته‌‌‌ی به هه‌‌‌بوونی کێشه له سیستمی تورمزی کامیونه‌‌‌که گه‌‌‌‌ڕانده‌‌‌وه. پێوانه‌‌‌ی نه‌‌‌هامه‌‌‌تى: ئابوورى ئێران به‌‌‌ره‌‌‌و هه‌‌‌لاوسان و بێکارى زیاتربلاوکراوه‌‌‌ى ئێکۆنۆمیست پله‌‌‌به‌‌‌ندییه‌‌‌کى وه‌‌‌لاتانى به‌‌‌ پێى پێوانه‌‌‌ى نه‌‌‌هامه‌‌‌تى به‌‌‌رێوه‌‌‌بردووه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ت له‌‌‌رێگه‌‌‌ى سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانى ساڵا ٢٠ ١١ى زایینیه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌ده‌‌‌ست هاتووه‌‌‌.  ئه‌‌‌و پله‌‌‌به‌‌‌ندییه‌‌‌ تایبه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌ ٩٦ وه‌‌‌لاتى جیهان و به‌‌‌ سه‌‌‌رنج دان به‌‌‌ سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانى نرخى هه‌‌‌لاوسان و بێکارى له‌‌‌ساڵى ٢٠ ١١ى زایینى ئێران به‌‌‌ ژماره‌‌‌ى پێوانه‌‌‌ى ٣٣ له‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌ پله‌‌‌ى سێهه‌‌‌م جێى گرتووه‌‌‌.  قه‌‌‌ته‌‌‌ر به‌‌‌ نرخى هه‌‌‌لاوسانى ٢.٥ له‌‌‌سه‌‌‌دى و بێکارى نیو له‌‌‌سه‌‌‌دى له‌‌‌کۆ دا پێوانه‌‌‌ى نه‌‌‌هامه‌‌‌تى به‌‌‌ سێ له‌‌‌سه‌‌‌د گه‌‌‌یاندووه‌‌‌ و پله‌‌‌ى ٩٦ى هه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌سه‌‌‌رووى وه‌‌‌لاتانى وه‌‌‌ک سوئیسبه‌‌‌ پێوانه‌‌‌ى نه‌‌‌هامه‌‌‌تى ٣.٥ له‌‌‌سه‌‌‌د و ئاڵمان و دانمارک به‌‌‌ پێوانه‌‌‌ى نه‌‌‌هامه‌‌‌تى ٨ و ٩ له‌‌‌سه‌‌‌د. دیاره‌‌‌ ئه‌‌‌و پێوانه‌‌‌یه‌‌‌ش ته‌‌‌نیا به‌‌‌ پێى ئاماره‌‌‌ پێش که‌‌‌ش کراوه‌‌‌کانى خودى رژیمه‌‌‌ و له‌‌‌راستى دا ئامارى هه‌‌‌لاوسان و بێکارى زۆر زیاتر له‌‌‌و ئاماره‌‌‌ن که‌‌‌ رژیمى باسی لێوه‌‌‌ ده‌‌‌کا.  نرخى میوه‌‌‌ و ته‌‌‌ره‌‌‌بارپرته‌‌‌قاڵى تامسۆنى باکوور ٣٥٠ ٠  تمه‌‌‌ن، پرته‌‌‌قاڵى تامسۆنى باشوور ٤٥٠ ٠  تمه‌‌‌ن، پرته‌‌‌قاڵى مه‌‌‌جلیسى ٤٥٠ ٠  تمه‌‌‌ن، سێوى سوور ٤٦٠ ٠  تمه‌‌‌ن، سێوى زه‌‌‌رد ٣٤٠ ٠  تمه‌‌‌ن، خه‌‌‌یار٣٥٠ ٠  تمه‌‌‌ن، نارنگى ٢٥٠ ٠  تمه‌‌‌ن، لیمۆ ترش ١٨٠ ٠  تمه‌‌‌ن، کیوى ٣٤٠ ٠  تمه‌‌‌ن، مۆز ٦٠ ٠ ٠  تمه‌‌‌ن، په‌‌‌تاته‌‌‌ ١٢٠ ٠  تمه‌‌‌ن، پیواز ١٨٠ ٠  تمه‌‌‌ن، بیبارى کشاورزى ١٨٠ ٠  تمه‌‌‌ن، که‌‌‌له‌‌‌م ٨٠ ٠  تمه‌‌‌ن، کاهو ١٥٠ ٠  تمه‌‌‌ن، ته‌‌‌ماته‌‌‌ ٢٥٠ ٠  تمه‌‌‌ن.خه‌‌‌ڵکى به‌‌‌سره‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر کنسولگه‌‌‌رى رژیمى ئاخوندى ته‌‌‌زاهوراتێکى گه‌‌‌وره‌‌‌یان به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردخه‌‌‌ڵکى به‌‌‌سره‌‌‌ى وه‌‌‌لاتى عێراق به‌‌‌ نیشانه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ زفاندنى نه‌‌‌یارێ:ى سیاسی عێراقى له‌‌‌ شه‌‌‌له‌‌‌مچه‌‌‌، له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر کنسولخانه‌‌‌ى رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ به‌‌‌سره‌‌‌ خۆپیشاندانێکى گه‌‌‌وره‌‌‌یان به‌‌‌رێوه‌‌‌ برد. به‌‌‌ پێى راپۆرتى ئه‌‌‌رافدین خوپیشانده‌‌‌ران خوازیارى ئازاد کردنى محه‌‌‌ممه‌‌‌د که‌‌‌ریم زوبعى بوونه‌‌‌ که‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ٧ مانگه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژیمى ئاخوندییه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ شه‌‌‌له‌‌‌مچه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌. رژیمى ئاخوندى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى قه‌‌‌ته‌‌‌ر کردرژیمى ئاخوندى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى قه‌‌‌ته‌‌‌ر به‌‌‌ هۆى پشتیوانى له‌‌‌ شۆر٠شى خه‌‌‌ڵکى سوریا  کرد. حوسێن  ئه‌‌‌میر عه‌‌‌بدوڵلاهیان جێگرى وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى رژیم له‌‌‌ ووتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى ره‌‌‌سمى رژیم به‌‌‌ هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌ ووتى: به‌‌‌ قازانجى وه‌‌‌لاتى قه‌‌‌ته‌‌‌ره‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌ست له‌‌‌و کرده‌‌‌وانه‌‌‌ هه‌‌‌ڵگرێ. ناوبراو ئیدعاى کرد دانى باڵوێزى سوریا به‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن قه‌‌‌ته‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ کارێکى نائاسایی و به‌‌‌ په‌‌‌له‌‌‌ بوو. قوربانیانی‌ گه‌‌‌ڕه‌‌‌که‌‌‌ کورد نشینه‌‌‌که‌‌‌ی‌ سوریا گه‌‌‌یشته‌‌‌ (٧٠ )که‌‌‌سژماره‌‌‌ی قوربانیانی‌ تۆپبارانه‌‌‌که‌‌‌ی گه‌‌‌ڕه‌‌‌کی شێخ مه‌‌‌قسودی‌ سوریا که‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی دانیشتوانه‌‌‌که‌‌‌ی‌ کوردن له‌‌‌زیادبوندایه‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک تائێستا (١٠ ) که‌‌‌س به‌‌‌وهۆیه‌‌‌وه‌‌‌ گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌ و زیاتر له‌‌‌ (٦٠ )که‌‌‌سیش  برینداربون. دوای‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ دوێنێ هێزه‌‌‌کانی‌ سوپای ئازادی‌ سوریا هێرشیان کرده‌‌‌ سه‌‌‌ر ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی نێوان گه‌‌‌ڕه‌‌‌کی شێخ مه‌‌‌قسود و بۆستان پاشا و شه‌‌‌ڕ له‌‌‌نێوان ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ و رژێمی سوریا رویدا، هێزه‌‌‌کانی سوپای‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ گه‌‌‌ڕه‌‌‌کی شێخ مه‌‌‌قسودیان تۆپبارانکرد و ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ده‌‌‌یان قوربانی‌ لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌.به‌‌‌پێی‌ هه‌‌‌واڵێکی‌ فوراتنیوز له‌‌‌ناو قوربانیه‌‌‌ کوژرا و برینداره‌‌‌کاندا ژن و منداڵ هه‌‌‌یه‌‌‌ و برینداره‌‌‌کانیش بۆ وه‌‌‌رگرتنی‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر له‌‌‌لایه‌‌‌ن یه‌‌‌کینه‌‌‌کانی پاراستنی گه‌‌‌له‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌وانه‌‌‌ی نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی عه‌‌‌فرین کراون، به‌‌‌ڵام هه‌‌‌ندێکیان ته‌‌‌ندروستیان جێگیر نیه‌‌‌.خەوتن لەسەرپشت و زیانەکانی بۆ کۆرپەلەلێکۆڵینەوەیەک لەلایەن گروپێکی پرۆفیسۆری پێشکەوتو‌وی زانکۆی (میشیگان)ی ویلایه‌‌‌ته‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانی‌ ئه‌‌‌مریکاوه‌‌‌ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە: ئەو خانمانەی لەکاتی دووگیانبووندا لەسەرپشت دەخەون، ئەگەری دواکەوتنی منداڵبوون و کەمکێشی منداڵەکەیان بە بەراورد بەو ئافرەتانەی کە لەسەر لای چەپ یاخود راست دەخەون پێنج هێندە زیاترە.لویس ئۆ برەین، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە رایگەیاند : پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان شێوازی خەوتن و کەمیی کێشی کۆرپەلە، هەروەهادواکەوتنی لەدایکبونیدا هەیە، هەربۆیە پێویستە ئافرەتی دووگیان بەشێوەیەکی بەردەوام لەسەر لای چەپ بخەوێت، چونکە ئەم جۆرە خەوتنە یارمەتیی هاتوچۆی خوێن دەدات لە لاشەی دایکەکەوە بۆ جەستەی کۆرپەلە، ئەم شێوازە یارمەتی گەشەکردنی کۆرپەلە دەدات بەشێوەیەکی ئاسایی.خەوتن لەسەر لای راست کێشەیەکی ئەوتۆ بۆ کۆرپەلە و دایکەکە دروست ناکات، بەڵام بە هەمان شێوەی لای راست سودی نابێت.

11 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن