١٠ خاکه‌لێوه له‌مێژووى گه‌لى کوردى خه‌باتکاردا، بۆته ر٠ۆژیکى دیرۆکیى و هیما و ر٠همزى به‌رخودانى نه‌ته‌وه‌یێکه که پر٠اوپر٠ باس له‌سه‌روه‌رى ئازایه‌تى و باوه‌ر ٠بهئازادى ده‌کات. رۆژى ١٠ ى خاکه‌لێوه ئه‌و ر٠ۆژهیه که له‌ساڵى ١٣٢٦ى هه‌تاوى به‌رانبه‌ر به١٩٤٦ى زایینى، پێشه‌وا قازى سه‌رۆک کۆمارى کوردستان و حه‌مه حسین خانى سه‌یفى قازى و ئه‌بولقاسمى سه‌یفى قازى له‌دواى مه‌حکوم بوونیان به ئێعدام له دوو دادگاى فهرمایشیدا ،به ده‌ستى دژمنانى کورد ...
له چوارچراى مه‌هاباد له سێداره دران. پێشه‌واى هه‌رگز نه‌مر که هه‌موو ژیانى خۆى بۆ خزمه‌ت به گه‌ل و مرۆڤایه‌تى ته‌رخان کرد و له‌یه‌که‌م ده‌رفه‌تى له‌بار له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌ران و ئازادیخوازانى ئه‌و سه‌رده‌مه کۆمارى کوردستانى راگه‌یاند و ره‌نج و مه‌ینه‌تى و تێکۆشانى چه‌ندین ساڵه‌ى گه‌لى کوردى له‌و ساته‌وه‌خته دا هێنایه به‌رهه‌م و هه‌رچه‌ند بۆ ماوه‌ێکى کورت بوو به‌لام خۆشی و که‌رامه‌ت ئینسانى و سه‌رفرازى بۆ خه‌ڵکى کورد گه‌رانده‌وه. قازى نه‌مرو پێشه‌واى کوردستان بۆ یه‌ک سات له گه‌یاندنى ر٠یسالهتى میژوویى خۆیى نه‌وه‌ستاو ته‌نانه‌ت له زیندان وکاتى موحاکه‌مه کردنیدا،لهر٠ووى دژمنان وه‌ستایه‌وه‌و ئه‌وه قازى محه‌ممه‌د بوو که بهرانبهرهکانى له دادگا بێ دادگاکاندا موحاکه‌مه ده‌کرد. یه‌کێک له هه‌واڵنێرانى ئه‌و ده‌م ده‌ڵێت هه‌رگز که‌سم به ر٠ادهى قازى به‌جه‌رگ وئازا نه‌دیوه. قازى هه‌موو تۆمه‌ته‌کانى دهسهلا٠Žتى ر٠هد کرده‌وه و ئه‌وانى بهپێشێلکهرى ماف و خه‌یانه‌تکار به کورد و پێشێلکه‌رى یاسا ناو برد. قازى نه‌مر وه‌ک داکۆکیکارێکى ر٠استهقینهى کورد هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ى وه‌فادار به ر٠یبازهکهى مایه‌وه و بیرى ئه‌م که‌ڵه پیاوه‌ى مێژوو چراى کزى ر٠یگهى ر٠زگارى زیاتر ر٠وناک کرده‌وه. دژمنانى کورد پێیان وابوو به شه‌هید کردنى پێشه‌وا قازى و هاور٠یێانى ده‌توانن به‌ر به ته‌وژمى خه‌باتى ر٠زگاریخوازانى گه‌لى کورد بگرن، بهلا٠Žم بێ گومان به‌پێچه‌وانه‌وه قازى بووه ر٠همزى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ى کورد و هێما بۆ نه‌وه‌ى ر٠ابردوو و ئێستا وداهاتووش. قازىوهک که‌سێکى نه‌ته‌وه‌یى ژیان و خه‌باتى ده‌ست پێ‌کرد و له‌سه‌ر ئه‌م ر٠یچکه و ر٠ێبازه تاسه‌ر درێژه‌ى دا. پێشه‌وا وه‌ک سهمبولى گه‌لى چه‌وساوه‌ى کورد،له هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان نفوز‌و کاریگه‌رى خۆى هه‌یه‌و خه‌بات وفیداکارى ئه‌م ر٠ۆله شۆر٠شگێرهى کورد هه‌تا هه‌تایه له‌بیر کورد ناچێته‌وه. هه‌ربۆیه هه‌ر هه‌ولێکى بچووککردنه‌وه‌ى پێشوا قازى محه‌ممه‌د له‌چوارچێوه‌ى حیزب و ناوچه و پارچهیێکى کوردستان له گه‌وره‌یی قازى که‌م ده‌کاته‌وه.سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌یادى ٦٦ساڵهى شه‌هید کرانى پێشه‌وا و هاور٠ێکانیدا سه‌رى ر٠ێز بۆ خه‌بات وخوێنیان داده‌نه‌وێنێ وسلا٠Žو ده‌نێرین بۆ رۆحى پاکی ئه‌و شه‌هیدانه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى بزاڤى رزگاریخوازانه‌ى کوردستان و ئومێد ده‌خوازین هیوا ئاواته‌کانى پێشوا و شه‌هیدانى کوردستان به زووترین کات بێته به‌رهه‌م و سه‌رجه‌م مافه‌کانمان ده‌ستبه‌ر بن و کۆتایی به ته‌مه‌نى ره‌شی ده‌سه‌لاتى ئاخوندى بێت. سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێرانکومیتهى ناوه‌ندى ١٠ ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٩٢
11 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 48 خوله‌ک لهمهوپێش