خه‌باتمێدیا: رۆژى شه‌ممه ١٠ ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٩٢ هاوه‌لاتیه‌کى نیشتمانپه‌روه‌ر له شارى بانه کۆچى دوایی کرد. عه‌لى مورادخانى کورى مه‌لامینه خه‌ڵکى سوونجى خوارووى شارى بانه له ته‌مه‌نى ٨٣ ساڵى دا به هۆى نه‌خۆشی ماڵئاوایی له ژیان کرد. خوالێخۆشبوو عه‌لى ....
مورادخانى یه‌کێک له هاونیشتمانه دڵسۆزه‌کانى گه‌له‌که‌مان بوو که له‌رێگه‌ى جۆراوجۆر خزمه‌تى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌له‌که‌مانى کردووه و تا دوایین هه‌ناسه‌ى وه‌ک ئینسانێکى کوردپه‌روه‌ر و خه‌بات خۆشه‌ویست مایه‌وه.به‌و بۆنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له‌به‌رێز کاک مه‌حموودى یۆسفى و خانه‌واده‌ى به‌رێزى موراد خانى و یۆسفى و سه‌رجه‌م خزم و که‌س و کارى راده‌گه‌ێنین و له‌خواى گه‌وره داواکاریین ناوبراو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بکا و سێبوورى که‌س و کارى بێ. انا لله و انا الیه را‌جعون
11 ساڵ و 7 مانگ و 23 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش