پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ چاره‌‌‌نووسی زیندانییه‌‌‌کی سیاسی کورد ناڕوونه‌‌‌__ هێزە ئینتزامییەکان لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی نەوسوود کەلوپەلی کاسبکارانیان زەوت کرد__ ئۆپۆزسیۆنى سووریا خوازیارى پشکنینى که‌‌‌شتیێکى هه‌‌‌ڵگرى چه‌‌‌ک سه‌‌‌ر به‌‌‌ رژێمى ئاخووندى بوو__ ئه‌‌‌مریکا رژێمى تاران وه‌‌‌ک گه‌‌‌وره‌‌‌ترین سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى مووشه‌‌‌کى ده‌‌‌زانێت__ ئالۆزى له‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندى رژێمى ئێران و عه‌‌‌ره‌‌‌بستان زیادى کردووه‌‌‌__ ده‌‌‌ربرێنى نیگه‌‌‌رانى نوێنه‌‌‌رى خامنه‌‌‌یى له‌‌‌ سپا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ زیاد کردنى گه‌‌‌مارۆکان__ حوکمى ئیعدام بۆ ٢ خوشکى ئێرانى له‌‌‌ مالێزى __ بۆرما، توندوتیژی‌ دژی‌ موسڵمانان ٤٣ کوژراو ١١ هه‌‌‌زار ئاواره‌‌‌ی‌ لێده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌وه‌‌‌__ ده‌‌‌سته‌‌‌ی باڵای کورد بۆ رێگری له‌‌‌ ته‌‌‌عریب کۆچی‌ کوردانی‌ رۆژئاوا قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ ده‌‌‌کات

چاره‌‌‌نووسی زیندانییه‌‌‌کی سیاسی کورد ناڕوونه‌‌‌په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ی زندانییه‌‌‌کی سیایی کورد که‌‌‌حوکمی ئێعدام بۆ بڕاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌هێشتا ناڕوونه‌‌‌. په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ی شێرکۆ معارفی زیندانی سیاسیی کورد که‌‌‌حوکمی ئێعدامی بۆ بڕاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌پاش ساڵێک له‌‌‌راوه‌‌‌ستانی جێبه‌‌‌جێکردنی حوکمه‌‌‌که‌‌‌‌ی هه‌‌‌نووکه‌‌‌ش له‌‌‌کۆمیسیۆنی "عفوو بخشندگی"شاری سنه‌‌‌ناڕوون ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی وێب سایتی که‌‌‌مپه‌‌‌ینی به‌‌‌رگری له‌‌‌زیندانیانی سیاسی و مه‌‌‌ده‌‌‌نی و به‌‌‌وه‌‌‌ته‌‌‌ی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ئه‌‌‌ندامانی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی شێرکۆ معارفی ، سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌به‌‌‌رپرسان رایانگه‌‌‌یاندووه‌‌‌که‌‌‌حوکمی ئێعدامی شێرکۆ که‌‌‌م کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ حه‌‌‌بس به‌‌‌ڵام ئێستاشی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بێت هیچ چه‌‌‌شنه‌‌‌ئاڵووگۆڕێک له‌‌‌په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ی ناوبراودا ئه‌‌‌نجام نه‌‌‌دراوه‌‌‌و مه‌‌‌ترسی ئێعدامی له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌. شێرکۆ معارفی له‌‌‌١٠  خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی١٣٧٨ی هه‌‌‌تاوی و له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگای شۆڕشی شاری سه‌‌‌قزه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌تاوانی هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌حیزبه‌‌‌کوردییه‌‌‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومه‌‌‌تی ئێران، سزای سێداره‌‌‌ی به‌‌‌سه‌‌‌ردا سه‌‌‌پێندرا.هێزە ئینتزامییەکان لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی نەوسوود کەلوپەلی کاسبکارانیان زەوت کردهێزە ئینتزامییەکانی سەر بە پاسگای نەوسوود دەستیان بەسەر ژمارەیەکی بەر چاو لە کەلوپەلی کاسبکارێکی ئەو ناوچەیەدا گرت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٨ی خاکەلێوە هێزە ئینتزامییەکان رژاونەتە نێو ئاوایی تەشار و دەستیان بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی هاووڵاتییەک بە ناوی " محەممەد تاهیر تەشاری" کوڕی حاجی رەحیم‌دا گرتووە. ئەو هێزانە بە زۆری دەرگای ئەنباری ماڵی محەممەد تاهیریان شکاندووە و ئەو کەلوپەلانەی کە دەستیان بەسەردا گرتووە بڕەکەی ١٥٠  میلیۆنە. هێزە ئینتزامییەکانی سەر بە پاسگای نەوسوود سەرجەم ئەو کەلوپەلانەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.ئۆپۆزسیۆنى سووریا خوازیارى پشکنینى که‌‌‌شتیێکى هه‌‌‌ڵگرى چه‌‌‌ک سه‌‌‌ر به‌‌‌ رژێمى ئاخووندى بووبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، ئۆپۆزسیۆنى سووریا داواى له‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى میسر کرد که‌‌‌شتیێکى هه‌‌‌ڵگرى چه‌‌‌ک سه‌‌‌ر به‌‌‌ رژێمى تاران له‌‌‌ کاتى رۆیشتنى له‌‌‌ کانالى سۆئێز بپشکنێ ، به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌م راپۆرته‌‌‌ ئه‌‌‌م که‌‌‌شتییه‌‌‌ به‌‌‌ ئالاى ولاتى تانزانیاوه‌‌‌ ده‌‌‌روات و قه‌‌‌راره‌‌‌ چه‌‌‌که‌‌‌کان بگه‌‌‌ێنێته‌‌‌ ده‌‌‌ست رژێمى به‌‌‌شارئه‌‌‌سه‌‌‌د.ئه‌‌‌مریکا رژێمى تاران وه‌‌‌ک گه‌‌‌وره‌‌‌ترین سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى مووشه‌‌‌کى ده‌‌‌زانێتبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ێکى بالاى ناتۆ له‌‌‌ وتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى ئینته‌‌‌رفه‌‌‌کسى رووسى رایگه‌‌‌یاند، ئامانج له‌‌‌ دوایین ئاڵوگۆر له‌‌‌ سامانه‌‌‌ى دژه‌‌‌ مووشه‌‌‌کى ئه‌‌‌مریکا و ناتۆ به‌‌‌ره‌‌‌وو روو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌گه‌‌‌رى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى مووشه‌‌‌کى رژێمى ئاخووندییه‌‌‌، ناوبراوو وتى به‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رچاو گرتنى ئالۆزى له‌‌‌ نێوان کووریاى باشوور ، به‌‌‌لام ئه‌‌‌مریکا رژێمى ئێران وه‌‌‌ک سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ى هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى مووشه‌‌‌کى ده‌‌‌زانێت.ئالۆزى له‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندى رژێمى ئێران و عه‌‌‌ره‌‌‌بستان زیادى کردووه‌‌‌به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ دیپلۆماته‌‌‌کانى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان له‌‌‌ ئێران چوونه‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى لێ قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ کراوه‌‌‌، رژێمى تاران رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م دیپلۆماته‌‌‌ شارۆمه‌‌‌ندێکى ئێرانى کوشتووه‌‌‌ و له‌‌‌ ماشێنه‌‌‌که‌‌‌ى مه‌‌‌شرووباتى ئه‌‌‌لکۆلى دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌م کرده‌‌‌وه‌‌‌ى رژێم دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌ دێت که‌‌‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بستان چه‌‌‌ند رۆژى پێش رایگه‌‌‌یاندبوو که‌‌‌ رایلکه‌‌‌یێکى سیخۆرى رژێمى دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ئه‌‌‌ندامه‌‌‌کانى ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کردووه‌‌‌.ده‌‌‌ربرێنى نیگه‌‌‌رانى نوێنه‌‌‌رى خامنه‌‌‌یى له‌‌‌ سپا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ زیاد کردنى گه‌‌‌مارۆکانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، عه‌‌‌لى سه‌‌‌عیدى نوێنه‌‌‌رى خامنه‌‌‌یى له‌‌‌ سپاى پاسداران به‌‌‌ ده‌‌‌ربرینى نیگه‌‌‌رانى خۆى رایگه‌‌‌یاند، مه‌‌‌یدانى شه‌‌‌ر٠ى دوژمن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ رێگاى فشارى ئابوورییه‌‌‌وه‌‌‌ هاتووه‌‌‌ته‌‌‌ ناو شار و ماڵه‌‌‌کانى خه‌‌‌ڵک، دوژمن دوو به‌‌‌رنامه‌‌‌ى سیاسى و ئابوورى هه‌‌‌یه‌‌‌، سه‌‌‌ناریوى ئابوورى دوژمن زیاد کردنى گه‌‌‌مارۆکانه‌‌‌ و له‌‌‌ ئێستادا به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ى راستین ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌. ناوبراو وتى که‌‌‌ دوژمن له‌‌‌ رێگاى که‌‌‌سانى هێزخوازه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ دواى نانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئاژاوه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کاندایه‌‌‌.حوکمى ئیعدام بۆ ٢ خوشکى ئێرانى له‌‌‌ مالێزى  دادگایێک له‌‌‌ مالێزى دوو خوشکى ئێرانى به‌‌‌تاوانى قاچاخى ماده‌‌‌ى هۆشبه‌‌‌ر به‌‌‌ ئیعدام مه‌‌‌حکووم کرد. ئه‌‌‌و دوو خوشکه‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٢٤ و ٢٦ ساڵه‌‌‌ ٢ ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر به‌‌‌ تاوانى قاچاخى ماده‌‌‌ى هۆشبه‌‌‌ر به‌‌‌ کیلوێک و نیو ماده‌‌‌ى هۆشبه‌‌‌رى شیشه‌‌‌ له‌‌‌ فرۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى کوالالامپوور ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرابوون. به‌‌‌ پێى راپۆرته‌‌‌کان ئه‌‌‌و ٢ که‌‌‌سه‌‌‌ به‌‌‌ پێى ماده‌‌‌ى ٣٩ى یاساى ماده‌‌‌هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌ مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ موحاکه‌‌‌ممه‌‌‌ ده‌‌‌کرێن که‌‌‌ زۆرترین سزا واته‌‌‌ ئیعدامى بۆ تاوانبارانى داناوه‌‌‌. بۆرما، توندوتیژی‌ دژی‌ موسڵمانان ٤٣ کوژراو ١١ هه‌‌‌زار ئاواره‌‌‌ی‌ لێده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌وه‌‌‌رۆژنامه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ سعودیی‌ بڵاویکردۆته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌هۆی‌ ئه‌‌‌وتوندوتیژیانه‌‌‌ی‌ به‌‌‌رۆکی‌ موسڵمانانی‌ بۆرما گرتووه‌‌‌، له‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژی‌ رابردووداده‌‌‌یان که‌‌‌س کوژراون و به‌‌‌ هه‌‌‌زاران که‌‌‌سی‌ دیکه‌‌‌ش ئاواره‌‌‌ بوون. ئه‌‌‌مڕۆ(یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٣١ی‌ ئازار) رۆژنامه‌‌‌ی‌"الیوم"ی‌ سعودیی‌ بڵاویکردۆته‌‌‌وه‌‌‌، سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ بۆرما ئاشکرایکردووه‌‌‌، له‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژی‌ رابردوودا بوزییه‌‌‌کانی‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ هه‌‌‌ستاون به‌‌‌ کوشتنی‌ ٤٣ هاوڵاتی‌ موسڵمان. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵه‌‌‌دا هاتووه‌‌‌، زیاتر له‌‌‌ ١٣٠ ٠  مزگه‌‌‌وت و ماڵ سوتێنراون، ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ش بۆته‌‌‌ هۆی‌ ئاواره‌‌‌کردنی‌ ١١ هه‌‌‌زار و ٣٧٦ موسڵمان، بوزییه‌‌‌کان له‌‌‌ ١٥ شار هێرشیان کردۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر موسڵمانان. لای‌ خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ بڕیارده‌‌‌ری‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان بۆ مافی‌ مرۆڤ له‌‌‌ بۆرما، تۆماس ئه‌‌‌وجیۆ جه‌‌‌ختی‌ له‌‌‌وه‌‌‌ کردۆته‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ندێ به‌‌‌ش له‌‌‌ حکومه‌‌‌تی‌ میانمار هانده‌‌‌ری‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ن توندوتیژی‌ له‌‌‌ دژی‌ موسڵمانان به‌‌‌کار بهێنرێت.ده‌‌‌سته‌‌‌ی باڵای کورد بۆ رێگری له‌‌‌ ته‌‌‌عریب کۆچی‌ کوردانی‌ رۆژئاوا قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ ده‌‌‌کاتده‌‌‌سته‌‌‌ی باڵای کورد له‌‌‌ رۆژئاوای‌ کوردستان کۆچی‌ کوردان قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ ده‌‌‌کات له‌‌‌و باره‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ رایده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێت: له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی پیلانێکی سیاسیدا ، هه‌‌‌ندێک هێز ده‌‌‌یانه‌‌‌وێت رۆژئاوا له‌‌‌ کوردان چۆڵ بکه‌‌‌ن و په‌‌‌ره‌‌‌ به‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی به‌‌‌ عه‌‌‌ربکردن بده‌‌‌ن، له‌‌‌ بارودۆخێکی وادا ئه‌‌‌و کۆچبه‌‌‌ریه‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه‌‌‌کی مه‌‌‌زنه‌‌‌ و ده‌‌‌بێ رێگری لێبکرێت.له‌‌‌ماوه‌‌‌ی‌ رابردودا و به‌‌‌هۆی‌ بارودۆخی‌ سوریا و مه‌‌‌ترسی‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر گیانیان، ده‌‌‌یان هه‌‌‌زار کوردی‌ کوردستانی‌ رۆژئاوا هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ‌ خه‌‌‌ڵکی‌ سوریا رویان له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ کردوه‌‌‌.له‌‌‌کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و کۆچه‌‌‌ به‌‌‌لێشاوه‌‌‌دا و بۆ رێگری‌ لێکردنی‌، ئه‌‌‌مڕۆ ده‌‌‌سته‌‌‌ی باڵای کورد له‌‌‌ لێدوانێکدا رایگه‌‌‌یاند :"شه‌‌‌پۆلی کۆچبه‌‌‌ری به‌‌‌ره‌‌‌ و باشوری کوردستان زیاتر بوه‌‌‌، هه‌‌‌رچه‌‌‌نده‌‌‌ کۆچبه‌‌‌ری به‌‌‌ هۆی شه‌‌‌ڕه‌‌‌وه‌‌‌ دێته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام پرۆسه‌‌‌ی ئێستا مێژویه‌‌‌ و ئه‌‌‌رکێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌ هه‌‌‌ر که‌‌‌سێک شوێن و واری خۆی بپارێزی و به‌‌‌جێی نه‌‌‌هێڵن".

11 ساڵ و 7 مانگ و 21 ڕۆژ و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن